كورد گه‌لێكی ته‌وه‌زه‌لی كارنه‌كه‌ره. ئه‌مه هه‌ڵبه‌سته و نه‌بووكاری "بوختان" نییه من به‌گه‌لی خۆمی بكه‌م. من كوردم و كوردیشم خۆش ده‌وێ به‌ڵام بڕۆ سه‌رتاسه‌ری دنیا بگه‌ڕێ و بپرسه، ده‌بینی كورد به‌ده‌سته‌پاچه‌یی و كارنه‌كه‌ری ناویان رۆییوه له‌ناو گه‌لاندا. واز له كوردستان بێنه كه دیاره رۆژانه و شه‌وانه چه‌ند به‌ده‌ست كارنه‌كه‌ریی خۆمانه‌وه چه‌وساوه‌ین و ده‌بینی چۆن رووته‌ی كورد چاوه‌ڕوانی كاره‌كه‌ری ئه‌نده‌نووسی و فلیپینی و تایله‌ندییه نانی بۆ دابنێ و ماڵی بۆ خاوێن كاته‌وه. له ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان شته، ئاواره‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای سێیه‌م له ئه‌وروپا وه‌ك مێرووله ده‌خولێنه‌وه و كار ده‌كه‌ن، ته‌نیا كورده پاڵی لێ داوه‌ته‌وه و ناڕازیشه له حاڵی خۆی.
به‌ڵام ئه‌م خووه‌ی كارنه‌كردن وه‌نه‌بێ خووێكی تازه بێ له‌لای كورد و به‌هۆی داهاتی نه‌وته‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌ری هه‌ڵدابێ تا دیسان به‌رۆكی ئه‌م و ئه‌وی پێ بگرینه‌وه و خۆمانی پێ رزگار بكه‌ین له به‌رپرسیاره‌تی. نه‌خێر ئه‌م گه‌له له‌وه‌ته‌ی هه‌یه گه‌لێكی كارنه‌كه‌ره و ره‌گێكی قووڵی هه‌یه له بێ خه‌می و پاڵدانه‌وه. له كۆنێكی زۆر كۆنه‌وه، ژیانی لادێیی و په‌زداری، شۆوبڕین و كێڵان و چاندن له وڵاتێك كه زه‌ویی به‌راو و كاری ئاودێریی تێدا نه‌بووه و هه‌موو شت ته‌نیا پشت به‌ئاوی باران ده‌به‌ستێ، مرۆی له گیانله‌به‌رێكی بزێوی زیته‌ڵه‌وه گۆڕیوه بۆ بابایه‌كی دزێوی مرده‌ڵه‌ی پشت به‌ئاسمان به‌ستوو.
كارنه‌كه‌ری وه‌ك چۆن له بواری ئابووریدا ره‌نگدانه‌وه‌ی نایه‌تیی ده‌بێ و هه‌ژاری و برسییه‌تی ده‌كا به‌به‌ش بۆ مرۆگه‌لی كارنه‌كه‌ر، له بواری سیاسه‌تیشدا په‌ڕپووت و داماوی ده‌كا به‌ده‌ست هاوسێی بێ به‌زه‌یی و داگیركه‌ره‌وه. له مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا هه‌ردوو گه‌لی كورد و جووله‌كه زۆر له‌یه‌ك ده‌چن. هه‌ردووكیان سه‌دان ساڵ پێش زاین سه‌روه‌ریی خۆیان له ده‌ست دا، ئه‌وه‌ی جووله‌كه خراتریش بوو له‌وه‌ی كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی وێڕای دۆڕاندنی سه‌روه‌ری، ئه‌وان زه‌ویشیان له ده‌ست دا و به سه‌رتاسه‌ری دنیادا بڵاو بوونه‌وه. به‌ڵام دواجار سه‌یركه، له سایه‌ی خۆماندووكردنه‌وه ئه‌وان بوون به‌چ به‌ڵایه‌ك و چۆن گه‌ڕانه‌وه ناو مێژوو، كوردیش به‌ته‌نبه‌ڵی و بێباكیی خۆی بوو به چ لات و له‌وارێك. جارێكیان قسه‌ی مێژوونووسێكی ئه‌رمه‌نیم له شوێنێكدا خوێنده‌وه نووسیبووی گه‌لی ئه‌رمه‌ن له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی مێژوودا بووه ئه‌ڵماس. ئه‌ڵماس كانزایه‌كه له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی زۆردا ده‌ڕسكێ و دروست ده‌بێ. حه‌زم ده‌كرد پاڵه‌په‌ستۆی مێژوو، كوردیش وه‌ك ئه‌رمه‌ن و جووله‌كه بكا به ئه‌ڵماس و نه‌یكا به لباد.
جاران كورد له ژێرده‌سته‌ییدا جوان بوو، دوای ئازادبوون جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست دا. بیانییه‌كم نه‌بینیوه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رسام بووبێ به‌لێهاتووییی كورد له شتێك‌دا. پێش ماوه‌یه‌ك رۆشنبیرێكی عه‌ره‌بی لبنانیم بینی، بانگهێشتن كرابوو بۆ بۆنه‌یه‌كی رۆشنبیریی كوردی، بۆنه‌یه‌كی كرچ و كاڵی مایه‌ی بێز و شه‌رم وه‌ك هه‌موو بۆنه رۆشنبیرییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رۆشنبیره له رووی په‌رۆشیی خۆیه‌وه بۆ كێشه‌ی كوردی، لێپێچینه‌وه‌یه‌كی به‌ڕاستیی له‌گه‌ڵدا كردم "ئاوه‌ها ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن؟" گوتی. نموونه‌یه‌كی تر له ته‌نبه‌ڵی و مووچه‌ی مفت و خۆڕایی كه گه‌لی كوردی بۆ دووه‌م جار ته‌نبه‌ڵ كردووه: شوانه‌وێڵه‌ی گوندێكی هاوسێی گونده‌كه‌مان ده‌سدرێژییان كردبووه سه‌ر ماڵه جووتیارانی گونده‌كه‌ی ئێمه. داووده‌زگای پۆلیس نه‌یتوانی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ شوانه‌كاندا بكا له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوون. وه‌ك رۆشنبیرێك كه له ده‌سه‌ڵاته‌وه نێزیكم نه‌مده‌زانی چۆن وه‌ڵامی گوندنشینه‌كان بده‌مه‌وه. "ئاوه‌ها ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن؟" گوتیان.
كارنه‌كه‌ری و زه‌مته‌یی ته‌نیا ره‌وشت و خووێكی كوردی نییه، بگره ره‌وشت و خووێكی عێراقیشه. عێراقییه‌كان وه‌ك چۆن كه خۆیان كار ناكه‌ن، رقیان له یه‌كێكیشه كار بكا. ساڵی 1948 كه جووله‌كه كۆچیان كرد به‌ره‌و زه‌ویی ژوانگه‌یان "ارچ المیعاد"، عێراقییه‌كان تاڵان و بڕۆیان كردن. ئه‌مه رق نه‌بوو له خۆیان و ئاینه‌كه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌زاران ساڵ بوو بێ كێشه ده‌ژیان له‌م وڵاته‌دا، تاڵانیان كردن وه‌ك تۆڵه له كارداری و خه‌مخۆرییان بۆ پیشه. رقیان له ده‌سمایه‌كه‌یان بوو نه‌ك له خۆیان. سه‌دام حوسێن ساڵی 1980 هه‌مان شتی به‌سه‌ر كورده فه‌یلییه‌كاندا هێنایه‌وه. رووتی كردنه‌وه له هه‌موو سامانێك و فڕێی دانه سه‌ر سنوور. ئه‌م دوو رووداوه شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م شاره‌یلی عێراقی له شاریه‌تیدا زۆر گه‌ڕانده‌وه پاش.
فه‌یلی تاكه گرووپێكی كوردن له بزنسدا شاره‌زا و لێهاتوون كتومت وه‌ك جووله‌كه، فه‌یلی گرووپێكی شاریشن. سه‌دام حوسێنیش وه‌ك كولتووری خۆی: لادێیییه‌كی رێز له كار نه‌گرتووی خۆبه‌زلزان. ده‌یان هه‌زار ماڵه كوردی فه‌یلی له عێراق هاتنه وه‌ده‌رنان، ئه‌مانه دوای رمانی رێژیمیش له ساڵی 2003 نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هانده‌رێك نه‌بوو بیانگێڕێته‌وه. سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێكم كردبێ كوردی فه‌یلیم بینیوه خاوه‌نی بزنسن چ بزنسی گه‌وره و چ بچووك. هه‌رچه‌نده رێژیمی عێراق رووت و ره‌جاڵیشی كردن به‌ڵام ئه‌وان له سفره‌وه تێ هه‌ڵچوونه‌وه و جارێكی تر بوونه‌وه به ده‌سمایه‌دار. ئه‌م فه‌یلییانه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتووشن له نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی كوردی و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراقیش پشتگوێ‌یان خستن له‌وه‌ی زیانه‌كانیان بۆ بێته بژاردنه‌وه. ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه هاتنه پشتگوێخستن، هه‌ر په‌رۆشی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردستانن.
زۆرم بیر كرده‌وه له‌وه‌ی چۆن شاری كوردی ببێ به شار، كارگه و بازرگانی و رێستۆرانت و شۆپی كوردی چۆن به شێوه‌یه‌كی پرۆفێشیناڵی بێنه دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردن. چۆن كورد ده‌سمایه كه‌ڵه‌كه بكا و چۆن وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن ببا، كه‌ی ئه‌م ته‌پوتۆزی ته‌نبه‌ڵییه له له‌ش بته‌كێنین، هه‌روه‌ها له جێی ئه‌و كۆمپانیاگه‌له قۆڵبڕ و نه‌شاره‌زایانه‌ی كه نه‌زانی و ته‌وه‌زه‌لیی كوردیان كردووه به‌هه‌ل بۆ رووتاندنه‌وه و به‌تاڵانبردنی سامانی وڵات، چاره‌سه‌رێكی باشترم نه‌بینی له گێڕانه‌وه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
24. 11. 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
