
به‌رێزان خۆشه‌ویستان
به‌ناوی موف کۆمته‌وه ئاگادارتان ئه‌که‌ینه‌وه وه‌ک هه‌میشه له کۆبونه‌وه‌کاندا ئاگادارمان کردونه‌ته‌وه که هاوریان به هیچ شێوه‌یه‌ک لێدوان مه‌ده‌ن له‌سه‌ر کار و باری موف کۆمیته چو‌نکه ئێمه وه‌ک موف کۆمیته به‌رنامه‌ی کاری خۆمان هه‌یه و ئه‌زانین به‌چ ئاراسه‌ته‌یه‌ک کار ئه‌که‌ین بۆ سه‌ر خستنی دۆسه‌که ئێمه ئه‌وه‌مان به‌لاوه گرنگه که ته‌واوی موفه‌کان ببنه خاوه‌نی مافی په‌نابه‌ری وه‌ک په‌نابه‌رانی تری کورد یان ده‌رباز بونیان له ته‌واوی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه گرفتاری بوون.
هه‌ریه‌ک له موفه‌کان خۆیان باش ئه‌زانن کێ هاوکار بووه یان کێ گرفتی له‌به‌رده‌م ژیانی موفه‌کاندا درووست کردوه.
هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی ئه‌و به‌رێزانه ئه‌که‌ین که له‌ده‌روه‌ی موف کۆمته‌دان تکایه نه‌بنه هۆی دروست کردنی کێشه له‌به‌رده‌م کاره‌کانی موف کۆمیته چو‌نکه موف کۆمیته خۆی خاوه‌نی خۆیه‌تی نه‌وه‌ک که‌سانی تر که له‌ده‌روه‌ی موف کۆمیته‌ن یان ئه‌گه‌ر ناتوانن هاوکاریمان بکه‌ن له‌سه‌ر خستنی پرۆسه‌که‌دا ئه‌وا مه‌بنه شکست له‌به‌رده‌م چالاکیه کانماندا.
دوباره دوا له هاوریانی موف ئه‌که‌ین تکایه وه‌ڵامی هیچ نوسراوێك مه‌ده‌نه‌وه یان بابه‌ت مه‌نوسن له‌سه‌ر شیوازی به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانمان
Muferne.com
موف کۆمیه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
