
- نووسه‌رانی سایته‌كه‌مان
- سه‌رجه‌م پارت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
- ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان
به‌ڕێزان: به‌بۆنه‌ی هه‌ڵمه‌تی (ئێستا قوتابخانه‌ی كوردی بێته دامه‌زراند)، داواتان لێده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌ركێكی ئینسانی و نیشتمانی پشتیوانی له مانگرتنه‌که‌ی 1-12-2010 بکه‌ن.
گه‌ر گه‌لێك هێشتا مافی نه‌بێت منداڵه‌كانی به زمانی دایكیان قوتابخانه‌یان هه‌بێت. ئه‌وه‌ند ده‌هێنێت ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ین بۆ مانگرتن له‌و پێناوه‌دا و ڕسوای ده‌سه‌ڵاتی دوژمنکارانه‌ی عه‌ره‌ب و تورک و فارس بکه‌ین. چاوه‌ڕوانین به شێوه‌ی جۆراوجۆر پشتگیری له مانگرتنی گشتی رۆژی1/12/2010 بكه‌ن. بۆ نموونه:
- خوێندكارانی زانكۆ، په‌یمانگاكان و ئاماده‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپشتی له مانگرتنه‌كه، به كۆمه‌ڵ سمبولی قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه بگرن و وێنه‌كانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و سایته‌كه‌مان بنێرن وه‌ك جۆره هاوپشتییه‌كه له‌گه‌ل گه‌له‌كه‌مان له باكوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا.
- نووسه‌ران به نووسینی وتار‌و پێشنیار كه‌مپین و شێوه‌ی مانگرتنه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
- حزب و پارت و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له كوردستان، وه‌ك هاوپشتییه‌كه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له سلێمانی، هاوپشتی خۆیان رابگه‌یه‌نن.
هیوادارین هه‌موومان له ئاستی به‌رپرسیارێتی بین له به‌رامبه‌ر زمانی دایكمان.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن
عومه‌ر فارس عه‌زیز
به‌رپرسی سایتی كوردستاننێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
