دوای ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامی جنێو و تۆمه‌ت و بوختانه‌كانی (گه‌وره رۆشنبیری كورد!) به‌دران حه‌بیب، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئه‌مجاره هاتووه به نووسینێكی دیكه‌ی (شیوعیانه) وه‌ڵامی نوسینه‌كانی داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده من كه‌م و زۆر ناوی شیوعیم له نووسینه‌كانم نه‌هێنا بوو، به‌ڵام دیاره نووسینه‌كانی دیكه‌ی باسی شیوعیه‌ت كاك به‌درانیان زۆر خه‌مبار كردووه، هاتووه تووڕه، زمان شڕ، به جنێوی (رۆشنبیرانه!) كه‌وتۆته گیانی مامۆستایانی ئایینیه‌وه. به‌ڵام له‌و به‌ڕێزه ده‌پرسم:
نووسه‌ران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان كۆمه‌ڵێك شتیان باس كرد، له‌وانه (تیرۆر، پێكه‌وه‌ژیان، ئافره‌تان، غه‌می ولات و كوردستان، پارێزگاریكردن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان، ... )، ئه‌ری خێره له ناو ئه‌و هه‌موو شتانه، ته‌نها له‌سه‌ر قسه‌كانی نووسه‌ره به‌ڕێزه‌كانی دیكه تووڕه بووی، كه پێیان وابوو ئایدۆلۆژیای شیوعیایه‌تی تۆ له پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌من و ئاسایش و، بگره هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانه، من بڕوام نه‌ده‌كرد، به‌ڵام تۆ قسه‌ت له‌سه‌ر هیچ ئه‌و شتانه نییه، ته‌نها هاتووی له‌سه‌ر دیرۆكی شیوعیه‌ت تووڕه بووی، وه‌ك بڵێی: هه‌موو لایه‌كت دڵنیاكردنه‌وه، كه پارێزگاریكردن له شیوعیه‌ت به‌لای جه‌نابته‌وه، له پێشه‌وه‌ی كوردستان و ئارامی و ئاساییش و هه‌موو شتێكی دیكه‌وه‌یه، وه‌ك بڵێی: هێشتاش خه‌ون به ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌وه ده‌بینی؟!.
به‌ڕێزم: ببووره دڵت ناهێشینین و ئه‌مجاره له‌سه‌ر قسه‌ی جه‌نابت شتێك ده‌خوێنینه‌وه، باسی ئه‌و هه‌موو مزگه‌وتانه ده‌كه‌ین، كه دوو سه‌ركرده گه‌وره‌كه‌ت كردیانن به ته‌وێله و سینه‌ما و شانۆ و باڕی ئاره‌ق خواردنه‌وه و، ...، باسی ئه‌و هه‌موو موسڵمانانه ده‌كه‌ین، كه به چه‌ندان ملیۆن كه‌س حسێب ده‌كرێن، هه‌موویان به ده‌ستی ره‌شی ئه‌وانه شه‌هید كران، كه بۆ زانیاری جه‌نابت ئێستا زۆربه‌یان به ژماره هه‌یه، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین چۆن شیوعیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و سامانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خوا پێداوانی موسڵمانان گرت و، له نێوان ساڵه‌كانی 1937 و 1938 هه‌ر نووسراوێك به زمانی عه‌ره‌بی نووسرا بوو ئه‌گه‌ر دینیش نه‌بوایه ده‌یان سووتاند و خاوه‌نه‌كه‌شیان شه‌هید ده‌كرد، ئینجا نیزامی ستالین هه‌ڵستا به ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوان له منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته و زانایانی ئایینی، ئیدی تا جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌ستی پێكرد شوعیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام بوون.
له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێتله‌ر ستالین زانی پێویستی به جه‌ماوه‌ره له هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و جاره بڕیاریدا هه‌نگاوێك بكشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوو هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه، بكشێته‌وه له كوشت و بڕی موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه هێتله‌ر له ناو ببات، دواییش ده‌ست به قه‌سابخانه‌كه‌ی دژی موسڵمانان بكاته‌وه، بۆیه له ساڵی 1944 بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان، به‌ڵام له په‌نجاكان جارێكی دیكه له وه‌عده‌كه‌ی خۆی په‌شیمان بووه‌وه، چۆن له ئێراقیش دوای كه‌مترین ده‌رفه‌ت له كوردان په‌شیمان بوونه‌وه، بۆیه دووباره مزگه‌وته‌كانیان داخستنه‌وه. دوای ئه‌وه ده‌ستیان كرد به راوه‌دوونانی زانایانی ئایینی له تاجیكستان‌و ئۆزبه‌كستان و كازاخستان و قیرغیزستان و توركمانستان بۆ روسیا، ته‌نها یه‌ك زانای ئایینی نزیكه‌ی هه‌زار كتێبی خۆی سووتاند له ترسی شیوعیه‌كان، خه‌ڵكێكی زۆریش كتێبه دینیه‌كانیان خستنه ناو رووباره‌وه، بۆ نموونه روباری سیهۆنه یه‌كێك بوو، كه زۆرترین كتێبی تێدا فڕێدرا، به كورتی له سیه‌كان و چله‌كان به ملیۆنان موسڵمانیان شه‌هید كرد و سه‌ریان بڕین (له‌وانه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاك به‌دران نامه‌ی به عه‌ره‌بی بۆ سه‌ربڕه‌كانی ئه‌مڕۆ ناردبێت) ئیدی هه‌فتا ساڵ له شیوعیه‌ت واته حه‌فتا ساڵ موسڵمانان له نێوان نه‌فیكردن و زیندانیكردن بوون، به خورتی له كۆلێژ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا خواردن ده‌درا گه‌نج و مندالانی موسڵمانان، ئیدی ئه‌وه‌نده خوێناویه باسه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت.
من نیازم نه‌بوو ئه‌و شتانه باس بكه‌م، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر داوای جه‌نابت باسم كرد، وه‌لی له كۆتاییدا دوو شت باس ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: به‌ڕاست بۆچی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشووت نه‌دایه‌وه، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ت نه‌دایه‌وه: ئه‌گه‌ر مه‌لا و موسڵمان به درێژایی 1500 ساڵ تیرۆریست بن، چۆن وه‌ڵامی ئه‌و مه‌لایانه‌ی كوردستان ده‌ده‌یه‌وه، ئایا تیرۆری شێخ مه‌حمود و قازی و بارزانی و شێخ سه‌عید و ... ئه‌وه بووه شۆڕ‌شیان بۆ كورد كردووه و، نه‌یان هێشتووه ده‌رفه‌ت بۆ شیوعیه‌ت ببێته‌وه؟ ئایا تیرۆری نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و ... نووسینی شیعری رۆحی و دانانی بناغه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بووه، كه ئێستاش جه‌نابت له‌سه‌ر په‌رێزی وان ده‌له‌وه‌ڕی؟ ئایا تیرۆری مه‌لایان ئه‌وه‌یه له ده‌وری ئیتیحادێك كۆبوونه‌ته‌وه، كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی دایمه‌زراند؟ ئایا تیرۆری زانایانی ئایینی ئه‌وه‌یه شه‌ڕه‌فمه‌ندانه دژی تیرۆر و تیرۆریستان ده‌وه‌ستنه‌وه؟ ئایا تیرۆری دایكه موسڵمانه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه ئارامیان له‌سه‌ر جه‌رگی سوتاویان ده‌گرت له به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی رۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كوردستانه؟ ئایا تیرۆری گه‌نجانی موسڵمان ئه‌وه‌یه ده‌ستیان دایه شۆڕش و بوونه پێشمه‌رگه له شاخه‌كان؟ ئایا تیرۆری بووكه بێنازه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه سه‌بریان له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ده‌زگیران و مێرده‌كانیان گرت، كه له پێناوی كوردستان شه‌هید بوون؟ ئایا تیرۆری موسڵمانه گوندنشینه پڕ مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه، ئارامیان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دوژمنان گرت و پشت و په‌نای پێشمه‌رگه بوون؟ ئایا تیرۆری یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌یه به جه‌نابتیان گووت: بۆ به زمانی عه‌ره‌بی بابه‌ت دژی مێژووی 1500 ساڵه‌ی ئیسلام ده‌نووسی، چونكه جه‌نابت به‌م كاره دیاریه‌كی گه‌وره پێشكه‌ش به تیرۆریستان ده‌كه‌ی؟ ئایا تیرۆری یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌یه كه موسڵمان و فه‌له ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان، جه‌نابت له په‌نای قسه‌كانت ئه‌وه‌ت سه‌لماند په‌رله‌مان و حكومه‌ت و موسڵمان و مه‌سیحی و هه‌موو لایه‌ك درۆ ده‌كه‌ن، چونكه زانایانی ئایینی تیرۆریستن، ئایا تیرۆریان ئه‌وه‌بوو، كه له رۆژی هه‌ینی ده‌ستخۆشیان له ئاسایش كرد له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كه‌ی سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر و، داوایان له هاوڵاتیان كرد، به هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان هاوكاری پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس بكه‌ن؟ ئایا تیرۆری یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌بوو ئیدانه‌ی هێڕشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌نیسه‌ی به‌غدایان كرد و، به كارێكی تیرۆریستیان ناو برد و، به موسڵمانانیشیان گووت: به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ئه‌وانه بكوژرێن، به‌ڵكو ده‌بی برایانه له‌گه‌ڵ ئێمه بژین؟ له بیرت نه‌چیت ئه‌وانه هه‌موویان موسڵمانن و له ناو مێژووی 1500 ساڵه ده‌ژین.
دووه‌م قسه‌شم تایبه‌ته به شیوعیه‌كان، كه پێم وایه ئه‌و براده‌ره و هاوشێوه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی شیوعیه‌تیان له كوردستان دزێو و ناشیرین كرد، كه‌سی دیكه‌ی نا شیوعی ئه‌و زیانه‌ی له وێ، هی شیوعیه‌ت نه‌داوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و شیوعیانه‌ی له ناو حزبه عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ژین، ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن وێنه‌یه‌كی باش بۆ بیری شیوعیه‌ت پیشان بده‌ن، ئه‌و براده‌ره هه‌موو وێنه‌یه‌كی جوان له شیوعیه‌ت داده‌ڕنی، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر دیفاع له شوعیان نه‌كات و، خۆی به شوعی پیشان نه‌دات، زۆر باشتره، بۆیه من وای به باش ده‌زانم شیوعیه‌كان له هاواری بیرۆكه‌ی شوعیانه‌ی خۆیان بێن، ئه‌گینا ئه‌وانه ده‌بنه نوێنه‌رێك خراپی فیكری شوعی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
