كورد رۆڵی خۆیان له عێراقی تازه‌دا به‌باشی ده‌بینن، به‌متمانه‌شه‌وه له‌م رۆڵ بینینه‌ی خۆیان ده‌ڕوانن و به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێك جار له راگه‌یاندنی عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنی عێراقیشدا، گوێمان له هه‌ندێك ده‌نگ ده‌بێ "بێگومان ئه‌و ده‌نگانه زۆربه‌یان نه‌فامانه‌ن" گله‌یی و قسه‌ی برینداركه‌ر ئاراسته‌ی لایه‌نی كوردی ده‌كه‌ن و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌بێباكی یان خۆدزینه‌وه له به‌جێ هێنانی ئه‌ركی سه‌رشان. هه‌ندێك كه‌سی ئامانجدار زیاتریش ده‌ڕۆن و باس له پێوه‌ندییه گوماناوییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ن. ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی كرچ و به‌تاڵن، له رۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا وه‌ك بڵقی سه‌رئاو ده‌پووچێنه‌وه و كه‌سیش لێیان به‌خاوه‌ن نابێ. پێش چه‌ند رۆژێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌شمان به‌چاوی خۆمان بینی. راستت ده‌وێ، مێژووی بزاوی رزگاریخوازی كوردستان له بواری نیشتمانپه‌روه‌ری له ئاست عێراقدا هیچ رۆژیك پێویستی به‌به‌ڵگه نه‌بووه. له مسته‌فا بارزانییه‌وه تا مه‌سعوود بارزانی، ئه‌م كورده به‌موو له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات لای نه‌داوه هه‌رچه‌ندیش كه‌وتبێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌وه.
ئه‌مه‌ی دواجاریش به‌ڵگه‌یه‌كی بێ پێچوپه‌نایه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردووی دوای هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئاداره‌وه، بۆ یه‌ك ساتیش ده‌ستیان له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی تایفه‌یی و حزبی و پێوه‌ندییه گوماناوی و ده‌ره‌كییه‌كانی خۆیان هه‌ڵنه‌گرت. هه‌ر یه‌ك به ئاراسته‌ی خۆیدا كێشای. نه‌بوونی ویستێكی نیشتمانییانه بۆ بڕیاردانی پێكه‌وه‌نانی حكوومه‌تی تازه، له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌یه‌كی ناقوڵا بوو، گه‌یشته راده‌ی بێ هیوایی له شه‌قامی عێراقیدا و چه‌ندان جار زمانی ئاخاوتن له نێوان عێراقییه‌كاندا بووه‌وه ته‌قاندنه‌وه و كاری تیرۆریستییانه‌ی دڕندانه. تا دواجار ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هات و هه‌ست و ویستی نیشتمانییانه‌ی ژیانده‌وه و عێراقییه‌كانی له ژێر چه‌تری وڵاتی خۆیاندا كۆ كرده‌وه. گرێیه‌كان كه‌مێك هاتنه كردنه‌وه و هیوا و متمانه له دڵی شه‌قامدا بووژایه‌وه. ده‌مێكه گه‌لی عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌م رۆڵه سه‌رمه‌شقه‌ی لایه‌نی كوردی بوو به‌تایبه‌تی له مه‌سعوود بارزانییه‌وه. مه‌سعوود بارزانی به‌لای عێراقییه‌كانه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كه له نیشتمانپه‌ره‌وری و راستوێژی و راسته‌ڕۆییدا "اڵاستقامه"، كه‌س شان له شانی نادا.
ئه‌مه رۆڵی بێگه‌ردی كورد له ئاست وڵاتی گه‌وره‌یان كه عێراقه، به‌رچاو و شه‌ره‌فمه‌ندانه نیشان ده‌دا. ده‌مێنێته‌وه رۆڵی لایه‌نگه‌لی تر و له‌یستنی داهاتوویان بۆ رزگاربوون له‌م ته‌نگژه مه‌ترسیداره‌ی له‌دوای كه‌وتنی رێژیمی سه‌دامه‌وه له 2003 وڵات تێی ئاڵاوه. رۆڵی ئه‌مانه‌یه ده‌بێ گومانی لێ بێته كردن نه‌ك رۆڵی كورد. با بزانین چۆن؟ ئه‌م لایه‌نانه، وه‌ك ده‌بینین تا ئه‌وپه‌ڕی راده به‌یه‌كتر نامۆ و ناحه‌زن، هه‌رچه‌نده تازه چه‌ند رۆژێكه رێككه‌وتن هاتووه‌ته ئه‌نجامدان، ئه‌وان له مینای تیڤییه‌كانه‌وه وه‌ك شه‌ڕكه‌ری فیلمی هه‌رزه‌كاران شیر و تیر له یه‌ك ده‌سون. ئه‌م دۆخه هیچ متمانه‌ده‌ر نییه بۆ مانگان و ساڵانی داهاتووی وڵات. ده‌توانین له ئێسته‌وه سه‌راسۆی بارودۆخێكی كرێت بكه‌ین و به‌چاوی خه‌یاڵ بۆخۆمانی بخوێنینه‌وه.
راسته له دۆخی ناسكدا چاره‌سه‌ریش فره ناسك ده‌بێ، هه‌ر بایی ئه‌وه ده‌كا رێ له ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر بگرێ و ده‌رفه‌تێك بدا به بیركردنه‌وه و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی لایه‌نگه‌ل ئه‌گه‌ر نیازیان بێ. توجاران دۆخی ناسك رێ نادا چاره‌سه‌ری بنه‌بڕ بۆ كێشه‌گه‌لی ئاڵۆز بێته دانان، له‌مه‌شدا چ گله‌ییی له‌سه‌ر كه‌س نییه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری كاتی "وه‌ك ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێسته" رێ خۆش ده‌كاته‌وه بۆ دوو جۆره شیمانه‌ی جیاواز، یه‌ك: شیمانه‌ی باش ئه‌گه‌ر نیازی باش هه‌بێ له خه‌یاڵ و بیردا، دوو: شیمانه‌ی خراپ ئه‌گه‌ر بیر و خه‌یاڵ وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه و به‌ره‌وباشه نه‌گۆڕێن. ئه‌و شیمانه‌یه‌ی زۆرتر دێته به‌رچاوی خه‌یاڵی چاودێری ئه‌م رۆژانه‌ی عێراق، له جۆری دووه‌میانه "كه به‌داخه‌وه" نه‌گۆڕانی بیر و هزری لایه‌نه سیاسییه گه‌مه‌كه‌ره‌كان سه‌پاندوویه‌تی.
به‌ر له هه‌موو شت، داهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی تازه له عێراق به‌ناوی "ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌تگه‌لی باڵا"وه، سڕكه‌رێكه بۆ ئه‌و ئیش و ئازاره‌ی ساڵانێكه گینگڵ به جه‌سته‌ی وڵاته‌كه ده‌ده‌ن، هاوسه‌نگكردنی ته‌رازووی ده‌سه‌ڵاته له‌نێوان سه‌ركرده‌گه‌لی شیعه و سوننه‌ی ململانێكه‌ر. بێگومان هاوسه‌نگی باشه و هیچ لارییه‌كی لێ نییه ئه‌گه‌ر به‌باشی بێته به‌كارهێنان، خۆی كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نگه‌ل هاوسه‌نگ نه‌بن. به‌ڵام دوور نییه هاوسه‌نگی و وه‌كیه‌كی له نێوان چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكدا، ببێته‌وه به‌كۆسپ له رێی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی كاروبار به‌تایبه‌تی له به‌ره‌وپێشوونی پرۆسێسی دیموكراسی كه تاكه كڵاوڕۆژنه‌ی هیوای عێراقییه‌كانه. رێژیمگه‌لی دیموكراسی سێ ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌یان ده‌با نه‌ك چوار، ئه‌وانیش: یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌رین، ئه‌مه‌ی تازه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان "ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌تگه‌لی باڵا" بێگومان به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ دێته‌دزینه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن "سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران"، ئه‌مه‌ش بمانه‌ێ یان نا، نانه‌وه‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی تر و ده‌رچوون له بوودڕێك "تۆنێلێك" و چوونه‌وه ناو بوودڕێكی تره. نووری مالیكی له ئێسته‌وه ناقایلیی خۆی پێشان ده‌دا له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران بێته كه‌مكردنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌سپێكه بۆ ململانه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تازه‌یه‌دا. مه‌ترسییه‌كی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كانه بۆ ده‌سه‌ڵات، ئه‌م به‌عسییانه به‌و ده‌روونه ئاڵۆزه‌ی دوای كه‌وتنیان بۆیان په‌یدا بووه، ناتوانن ئه‌رێنی و گونجاو بن. سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین بارسته‌ی په‌رله‌مانییه، تا راده‌ی تۆقین له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان هه‌تره‌شی چووه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه، ئه‌وه‌ی له دیمه‌نی سیاسیی عێراقی داهاتوودا دێته وه‌خوێندن ئه‌وه‌یه كه عێراق له سووڕانه‌وه‌ی پێچه‌به‌ده‌وره (حلقه مفرغه) رزگاری نابێ، ئه‌مه‌ش ره‌نگه تا ساڵانێكی دوور و درێژی تر به‌رده‌وام بێ و ببێ به‌مایه په‌كخستنی ژیانی دیموكراسی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، یان هه‌ر نه‌بێ خاوكردنه‌وه‌یان له جێبه‌جێبوون.
له‌و دیمه‌نه‌ی ته‌ماوییه‌ی عێراقی ساڵانی داهاتوودا، ته‌نیا رووێك دڵخۆشكه‌ره ئه‌ویش به‌شداریی لایه‌نی سوننه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه ساڵانێكه ئه‌م لایه‌نه وه‌ك: "به‌رگری" و به‌كارهێنی توندوتیزی ئه‌سپی خۆی تاو داوه، دیاره گۆڕانی ئه‌و دیمه‌نه هیوای ئه‌وه‌مان پێ ده‌دا چاوه‌ڕوان بین تیرۆر و توندوتیژی كه‌م ببنه‌وه و كامووسه‌ك "كابوس"ی ته‌قاندنه‌وه‌كانی به‌غدا و شارانی تر، چی تر خه‌یاڵی هاووڵاتیانی بێوه‌ی نه‌هه‌ژێنن. به‌ڵام هیچ هیوایه‌ك له ئاسۆدا نابین كه بڵێ پرۆسێسی سیاسی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێ. ئه‌وانه‌ی چه‌ندان ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێ ناچێ ئاوه‌زكه‌یان گۆڕابێ، جاران كه پێچكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان گرتبوو له‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێ، ئه‌مجاره‌یان بێگومان ده‌ست له بینه‌قاقای ده‌نێن بۆ خنكاندنی. ئه‌مه‌ش گره‌وی تازه‌ی عێراقییه‌كانه كه نه‌هێڵن مه‌لۆتكه‌ی دیموكراسی له لانكه‌دا بخنكێ.
13/11/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
