
له‌ناو هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ی له دژی من هاتوونه‌ته نووسین، یه‌ك رسته و ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌شم نه‌دۆزییه‌وه شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه بێ. ته‌نیا یه‌ك قسه‌یان كه داوام لێ ده‌كا "ئه‌گه‌ر من ئازام ناموسڵمانبوونی خۆم رابگه‌یه‌نم".
من موسڵمانم، بۆچی ناموسڵمانبوونی خۆم رابگه‌ینم؟ به‌پێچه‌وانه‌وه، ناموسڵمانبوون و له ئاین وه‌رگه‌ڕانی ئه‌و كه‌سه راده‌گه‌ینم كه داوای وا نابه‌رپرسانه و گێره‌شێوێنانه له خه‌ڵك ده‌كا. دیاره ئه‌م كه‌ره ده‌یه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه نان په‌یدا بكا و باشتر بله‌وه‌ڕێ.
سه‌دان جار وتاری جنێواویم له‌سه‌ر هاتووه‌ته نووسین. له قسه‌ی ئه‌م مه‌لایه بێ ئه‌ده‌بانه‌ترم نه‌دیت. من له‌لایه‌نی خۆمه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتی دژه تیرۆری جیهانی ده‌كه‌م ئه‌م دێوه‌زمه‌یه راپێچه‌كی گرتیگه‌ی گوانته‌نامۆ بده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دوای فه‌رته‌نه و ئاژاوه ده‌گه‌ڕێ له وڵاتی موسڵمانان.
هه‌ولێر 13/11/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
