مێژووی دنیا پڕه له ناو و به‌سه‌رهاتی ده‌سه‌ڵاتدار و دیكتاتۆرانی ملهوڕ و دڕنده. بۆ نموونه‌هێنانه‌وه پێویست ناكا دوور بڕۆی، تۆ كه عێراقی بیت به‌سه ئاماژه به سه‌دام حوسێن بكه‌ی له مێژووی نوێ. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب بیت عومه‌ر به‌شیر به‌سه به‌نموونه‌ی بێ وه‌ی و بێوان كوشتن له وڵاته‌كه‌ی خۆی. ئه‌گه‌ر بته‌وێ باسی مێژووی كۆن بكه‌ی، رابردووی عه‌ره‌ب و ئیسلام دیكتاتۆر و زاڵمی وه‌ك حه‌جاجی یوسفی سه‌قه‌فیی هه‌یه كه قه‌ڵای له كه‌لله‌سه‌ری عه‌ره‌ب و موسڵمانان هه‌ڵچنیوه. تۆ كه به‌ڕێچكه "مه‌زه‌ب" شیعه یان سوننه بی، ده‌بێ بزانی به‌غدا چوار جار له نێوان شا سمایل و سوڵتان سلێمان و نادر شا و سوڵتان مرادی چواره‌مدا ده‌ستاوده‌ستی كردووه و چوار جار كردوویانه به‌گۆمی خوێن بۆ موسڵمانان خۆیان. كۆلكه بنووسانی ئیسلامی و مه‌لایه‌كانی كوردستان كاتێك رووبه‌ڕووی رۆشنبیران ده‌بنه‌وه، له نموونه‌ی دیكتاتۆریدا ته‌نیا ستالینیان به‌سه‌ر زمانه‌وه‌یه، كه بێگومان وه‌ك په‌ڵه‌یه‌ك به‌ته‌وێڵی نه‌ك ته‌نیا چه‌پایه‌تی بگره وه‌ك شه‌رمه‌زارییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاداریه‌تیی سیكیولار و عه‌لمانیه‌ت ده‌یهێننه‌وه.
ده‌وڵه‌ت و شارستانیگه‌ل كه ده‌ڕووخێن رووخانیان به‌هۆی نه‌گۆڕان و له‌خۆدا قه‌تیسمانی بیر و هزره‌وه نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هزره‌كه كێشه و كه‌موكورتیشی هه‌بێ، بگره رووخانیان به‌هۆی وه‌ستانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنه له به‌ده‌مه‌وچوونی داخوازگه‌لی سه‌رده‌مه‌كانیان. ده‌وڵه‌تی عه‌باسی كه پێنج سه‌ده حوكمی كرد، سیسته‌مه‌كه‌ی دواجار گه‌نده‌ڵ بوو و له پێشكه‌وتن وه‌ستا، نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێ له گۆڕین تا رووخا. عه‌ره‌ب و ئیسلام تا ئێسته و تا هه‌تایه‌ش شانازی به‌داهێنانی بیر و ژیاری سه‌رده‌می عه‌باسییه‌وه ده‌كه‌ن و به‌نه‌مری داده‌نێن له‌پاڵ شارستانیه‌تی یۆنان و رۆمان له هزر و رامان و فه‌لسه‌فه‌دا. ئه‌گه‌ر رمانی ده‌وڵه‌تان به‌ڵگه بێ بۆ به‌كۆتاهاتنی بیر، ده‌بوایه دوای نه‌مانی عه‌باسی وه‌ك دوای نه‌مانی سۆڤیه‌ت "كه وه‌ك پێیان وایه" بیری ئیسلامی له‌ناوبچوایه. ئه‌و رۆشنبیره بیركولانه‌ی له ریزی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندان تۆزكاڵێك ئاگایان له سه‌روبه‌ری دنیا هه‌بێ ده‌بێ ره‌خنه له شێوازی كاركردنی رێكخراوه‌كانی خۆیان بگرن و هه‌ڵیان وه‌شێننه‌وه كه هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه‌یه له سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك نموونه، هه‌ردووكیان دوو حزبی شێوه لینینین له كاركردن. په‌یكه‌رێكی هه‌ره‌می له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه. پاڵێوك و ئه‌ندام و شانه و خانه و په‌یڕه‌و و پرۆگرام و كۆبوونه‌وه و ئابوونه و كۆنگره و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و میم سین و ناوه‌ندایه‌تیی دیموكراسی و هه‌موو شتێكی ئه‌م حزبانه پێش سه‌د ساڵ له‌لایه‌ن لینینه‌وه هاته‌داهێنان و پێش بیست ساڵیش بێكه‌ڵكییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت و چووه به‌ر دلۆڤانیی مێژوو. ناوه‌ندایه‌تیی دیموكراسی كه ناوێكی جوانه بۆ شێوازی كاری دیكتاتۆرییانه، نه‌ك ته‌نێ له حزب بگره له ته‌واوی كاركردنی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت و وڵاته سۆسیالیسته‌كانی تردا هاته په‌یڕه‌وكردن. به‌وپێیه، ده‌تتوانی بیروبۆچوونی خۆت بڵێی، ده‌تتوانی ره‌خنه بگری "بێگومان له كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی و بنوه‌ییدا" به‌ڵام دواجار فه‌رمان فه‌رمانی سه‌ره‌وه بوو، ئه‌مه‌ش واته دیكتاتۆریه‌تێك به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ. ئه‌مه ئه‌و شێوازه بوو كه له وڵاتانی سۆسیالیزمدا هه‌ره‌سی هێنا به‌ڵام هێشتا له كوردستان دێته په‌یڕه‌وكردن له‌لایه‌ن هه‌موو حزبه ئیسلامی و دیموكرات و چه‌په‌كانه‌وه. به‌رده‌وامیش كۆلكه مه‌لا و بنووسه‌كانیان له هه‌ره‌سی بیری چه‌پایه‌تی ده‌دوێن و كردوویانه به‌په‌ڵه‌ی شه‌رمی بیری غه‌یره ئاینی. ئه‌مه‌یه ئه‌نجامی نه‌خوێندنه‌وه و بێئاگایی له دنیا.
به‌بۆچوونی من ده‌بێ ئیسلامییه‌كان زۆر باسی ماركس و بیری ماركسایه‌تی نه‌كه‌ن به‌چه‌وتی. له رووی لۆجیكه‌وه ئه‌م بیره زۆر نێزیكه له بیری ئاینی، ماركسایه‌تی كتومت وه‌ك ئاین مژده‌ی به‌هه‌شت به‌په‌یڕه‌وكارانی خۆی ده‌دا. هه‌موو فه‌یله‌سووفان به‌درێژای مێژوو رووی ئاخاوتنیان له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانه، ده‌یانه‌وێ قایلیان بكه‌ن به‌وه‌ی هه‌ست و به‌زه‌یییان بۆ میلله‌تی شڕ و په‌رێشان ببزوێ. فه‌یله‌سووفان به‌پێچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ران رووی ئاخاوتنیان له ڕه‌شووت و هه‌ژاران نییه و داوایان لێ ناكه‌ن بجمێن و بجووڵێن بۆ گۆڕین. له‌ناو فه‌یله‌سووفاندا ته‌نیا ماركس شوێنپێی پێغه‌مبه‌رانی هه‌ڵگرتووه و داوایان لێ ده‌كا یه‌ك بگرن و بڕژێنه ده‌ره‌وه بۆ گۆڕینكاری، مژده‌شیان پێ ده‌دا به به‌هه‌شتی شیر و هه‌نگوین له داهاتوو، جیایییه‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌یه هی ئه‌میان له‌م دنیایه و هی ئه‌وان له‌و دنیا. من زۆر له‌و باوه‌ڕدام ماركس ویستووه‌تی لاسای ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه به‌ڵام به‌شێوازێكی دنیایی. ئه‌م لاساییكردنه‌وه‌یه‌ش جۆرێكه له باوه‌ڕهێنانی ئه‌و به‌فه‌لسه‌فه‌ی ئاین كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی مزه و پاداشته له دوای خه‌بات و ماندووه‌تی.
دێمه‌وه سه‌ر ستالین كه له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌دا به‌نموونه هێنامانه‌وه و ئیسلامییه‌كان وا ده‌زانن باسی خزمێكی من ده‌كه‌ن كاتێ له‌سه‌رم ده‌نووسن. له مێژووی ئه‌زموونی سۆسیالیزم له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ستالین دیكتاتۆرێكی ناقۆڵا بوو. به‌س ئه‌ویش دیكتاتۆر نه‌بوو، چاوسیسكۆ و كیم ئیل سۆنك و ماوتسیتۆنگ و كاسترۆش دیكتاتۆر بوون كه گه‌لانی خۆیان بۆ ده‌یان ساڵ له زوڵم و زۆر هه‌ڵكێشا. گیڤاراش بهاتایه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات دیكتاتۆرێكی لێ ده‌رده‌چوو له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌م و شێوازی كاركردنیان "كه لینینی بوو" سیسته‌مێكی چه‌وت و نامرۆڤانه بوو هه‌ر دیكتاتۆری لێ په‌یا ده‌بوو، ئه‌و سیسته‌مه بۆ مرۆڤی سه‌رده‌می هۆشیاری و خوێنده‌واری سیسته‌مێكی گونجا نه‌بوو. به‌ڵام مێژووی دیكتاتۆرانیش تیشكی گه‌شی تێدا هه‌یه، بێگومان سه‌رتاسه‌ر تاریك و نووته‌ك نییه. سه‌دام حوسێن هیچ ئه‌رێنییه‌كی نه‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌بوو نه‌یهێشت كۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ردێك له عێراق ببزێوێ. ستالیش پشتی گه‌وره‌ترین هێزی نامرۆڤانه‌ی دا به‌زه‌ویدا كه ئه‌ڵمانیای نازی بوو. هیتله‌ر له شه‌ڕی دووه‌م سه‌ر بكه‌وتایه مێژووی مرۆڤایه‌تی رووكارێكی مه‌ترسیداری وه‌رده‌گرت، پێش هه‌موو شت دڵنیام له‌وه‌ی ئیسلام نه‌ده‌ما. بۆیه داوا له‌و كۆلكه "زانا"یانه ده‌كه‌م تكایه شتێك بخوێننه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده قسه بكه‌ن.
8/11/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
