
لە ژمارە (859) ی (1 / 9 / 2010 ) رۆژنامهی (ههولێر) دا، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، ئاگادارییەکی بڵاوکردتەوە و تێیدا هاتووە: پێویستی بە فەرمانبەرێکی پسپۆڕ هەیە لە بواری کارەبا و سپلیت بە شێوەیەی گۆستنەوەی راژە، و ئەوەی ئارەزووی هەیە با داواکاری پێشکەش بە زانکۆی سەڵاحەدین بکات.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە مەرجەکان بوو، که بەم شێوەیەن:
لە خاڵی (2) دا نووسراوە: زیاتر لە (15) ساڵ راژەی هەبێت.
لە خاڵی (5) دا نووسراوە: تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت.
بەو مەرجانە بێت، دەبێت (15) ساڵ راژەی هەبێت و تەمەنی لە (25) زیاتر نەبێت!! ئەگەر تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت، دەبێت ئەو کەسە پسپۆڕە لە تەمەنی (10) ساڵی بڕوانامەی دبلۆمی میکانیکی وەرگرتبێت و فەورەن دامەزرا بێت، بۆ ئەوەی کە تەمەنی بووە (25) ساڵ، (15) ساڵ راژەی سەیڤ کردبێت؟!!
بەو مەرجانە بێت، ئەو پسپۆڕەی کۆلێژی هونەرە جوانەکان دەیەوێت، دەبێت بە جەنینی لە منداڵانی دایکیدا سەرەتایی تەواو کردبێت و لە تەمەنی (10) ساڵیشدا بەشی میکانیکی لە پەیمانگە تەواو کردبێت و بڕوانامەی دبلۆمی خستبێتە تەنگەی باخەڵی؟!!
ئەو مەرجانە بۆ کەسێک دەبێت لەسەر هەسارەی زوهرە لە دایک بووبێت، چونکە ساڵ لە هەسارەی زوهرە تەنها (88) رۆژە، یان راژەکەی بە حسابی ساڵی هەسارەی زوهرە بۆ دیاری کرابێت؟؟!
توو ئەو خوایە، یەک تۆزقاڵ جدییەت، شاخمان دەرکرد؟! چۆن دەبێت کۆلێژ و زانکۆ هەڵەی وا بکەن؟!!
