
په‌رله‌مانی كوردستان له 24/6/2009، پڕۆژ‌ه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق په‌سه‌ند كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بڕی پڕ سه‌یروسه‌ره‌كانی پاكنووسن بكه‌ن. دیاره ده‌ستوور گرنگترین ده‌قی وه‌ڵاتانه‌و به‌وردی و پاكنووسكراوی بڵاوده‌كرێنه‌وه. له‌م ماوه‌یه وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانم به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وردتر پڕۆژ‌ه‌كه‌م خوێنده‌وه‌و بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ندێ له مادده‌و بڕگه‌كانی ناواقعین و هه‌ندێكی دوورن له راستی و سه‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وجا زۆر هه‌ڵه‌و موزایه‌ده‌ی خه‌جاڵتئاوه‌ر و رسوایی تێدایه و مرۆڤ نازانێ چۆن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به باوشێك بڕوانامه‌وه، په‌سه‌ندیان كردووه.
لێره‌دا تێبینییه‌كانم به كورتی ده‌خه‌مه‌ڕوو.
1- له مادده‌ی18، بڕگه‌ی18و مادده‌ی 7زاره‌وه‌یه‌كی سیاسی به 4شێوه نووسراوه: (دیموكراتی)، (دیمه‌كراسی)، (دیموكراتیی)، (دیموكراسی)! كامه‌یان راستن؟!
2- له لاپه‌ڕه1نووسراوه(عێراق)، به‌ڵام له لاپه‌ڕه31نووسراوه(عیراق)!
3- له لاپه‌ڕه‌ی5و6و7زاراوه‌یه‌ك به دوو شێوه نووسراوه(فیدراڵ)و(فیدڕاڵ)
4- له لاپه‌ڕه‌ی1نووسراوه(ده‌ستوور)، به‌ڵام له‌لاپه‌ڕه35و 36 نووسراوه(ده‌ستور)و له لاپه‌ڕه‌ی58(مادده‌ی116)به دوو شێوه نووسراوه!
5- له لاپه‌ڕه‌ی59 له بری(په‌رله‌مان)، نووسراوه(په‌ڕله‌مان)!
6- له لاپه‌ڕه34و38و40به هه‌ڵه نووسراوه(مه‌ڕسوومێك)، به‌ڵام له شوێنێكی تری هه‌مان لاپه‌ڕه نووسراوه(مه‌رسومێك)و له لاپه‌ڕه‌ی35نووسراوه(مه‌رسوومی). رۆژ به 2شێوه نووسراوه(ڕۆژ)و(رۆژ)!
7- له لاپه‌ڕه‌ی12نووسراوه(ده‌ی سه‌پێنێ)و ده‌بوو به‌م شێوه‌یه بنووسرێ(ده‌یسه‌پێنێ). هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه ئه‌م وشانه به‌سه‌ریه‌كه‌وه نووسراون(ده‌ستووره‌داله‌سه‌ر)و ده‌بێ لێكجیابكرێنه‌وه.
8- له لاپه‌ڕه‌ی21له‌بری(قه‌ره‌بوو)، نووسراوه(قه‌ڕه‌بوو)!
9- له لاپه‌ڕه‌ی 10و27 یه‌ك وشه به دوو شێوه نووسراوه(سیسته‌م)و(سسته‌م)!
10- له لاپه‌ڕه‌ی 26نووسراوه(كه‌لك)، به‌ڵام كورد ده‌ڵێ(كه‌ڵك)!
11- له لاپه‌ڕه‌ی30نووسراوه(چۆله‌كان)، به‌ڵام راسته‌كه‌ی(چۆڵه‌كان)ه.
12- له لاپه‌ڕه‌ی32و57یه‌ك وشه به 3جۆر نووسراوه(بوودجه)، (بووجه)، (بوجه)!
13- له رووبه‌رو لاپه‌ڕه‌ی57یه‌ك وشه به 2شێوه نووسراوه(پڕۆژ‌ه)و(پرۆژ‌ه)!
14- له لاپه‌ڕه‌ی5نووسراوه(جێبه‌جێكردن)، به‌ڵام له لاپه‌ڕه‌ی 32و35و44به 3شێوه‌ی جیاوازتر نووسراوه: (جێبه‌جێ كردن)و(جێ به‌جێ كردن)و(جێ به‌جێكردن).
15- له لاپه‌ڕه‌ی33به هه‌ڵه نووسراوه(سێزده‌م)و ده‌بوو بنووسن(سێزده‌هه‌م)
16- ده‌بێ ئه‌م وشانه له لاپه‌ڕه‌ی5و 30و33و زۆر لاپه‌ڕه‌ی تر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پاشگره‌كانیان بنووسرێن: ره‌وا بوونیه‌تی، رێگه پێدان، راوه دوو، نێو خۆی، دیار ده‌كرێن، رێك ده‌خرێن...هتد). له هه‌ندێ شوێن ئه‌و جۆره وشانه له‌گه‌ل پاشگره‌كانیان پێكه‌وه نووسراون.
17- له لاپه‌ڕه‌ی37 له بری بنێردرێنه‌وه، به هه‌ڵه نووسراوه(بیا نێرێته‌وه). هه‌روا نووسراوه(ده‌ژ‌مێردرێن و سه‌رۆكایه‌تی) به‌یه‌كه‌وه نووساون و ده‌بێ له‌یه‌ك دوور بخرێنه‌وه.
18- له لاپه‌ڕه‌ی 48، نووسراوه(پێشمه‌رگه‌ی)و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل رسته‌كه نایه‌ته‌وه‌و، پیتی(ی)زیاده.
19- له لاپه‌ڕه‌ی 49نووسراوه(ووتنه‌وه)و درووستكه‌ی(وتنه‌وه)یه.
20- له لاپه‌ڕه‌ی58نووسراوه(ده‌سه‌لات)و ده‌بوو بنووسن(ده‌سه‌ڵات)!
21- له لاپه‌ڕه‌ی58، (دا)به (بڵاو) نووساوه‌و(بڵاو ده‌كرێنه‌وه) پێكه‌وه ده‌نووسرێت.
22- له لاپه‌ڕه‌ی59له‌بری هه‌مواركردن، نوسراوه(هه‌رمواركردن)!
23- له مادده‌ی2، خاڵی یه‌كه‌م شاری مه‌نده‌لی وه‌ك قه‌زا ناوی هاتووه، به‌ڵام ناحییه‌یه.
ده‌ستوور نووسین، وتارێكی ساده نییه!
له مادده‌ی5 نووسراوه(گه‌لی كوردستان پێكهاتووه له كورد، توركومان، عه‌ره‌ب، كلدان، سریان ئاشووری، ئه‌رمه‌ن و هاوڵاتیانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان). درووست وایه ناوی پێكهاته‌كانی تر بنووسرایه، نه‌ك هه‌ر وا به نووسینی(و هاوڵاتیانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان) له كۆڵی خۆیانی بكه‌نه‌وه. ئه‌م هه‌ڵه‌یه له مادده‌ی6 دووباره ده‌بێته‌وه‌و نووسراوه(ئه‌وانی دیكه- ئه‌وانی دیكه كێن؟!). ئێوه ده‌ستوور ده‌نووسن، نه‌ك وتارێكی ساده(به‌بێ ئه‌وه‌ی له نرخی وتار نووسیین، كه‌م بكه‌مه‌وه!
24- كامه كه‌رامه‌ت پاێزراوه؟!
له بڕگه‌ی1ی مادده‌ی19نووسراوه(كه‌رامه‌تی ئاده‌میزاد پارێزراوه‌و رێزلێگرتن و پاراستنی ئه‌ركی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه). ئایا ئیمڕۆ له واقعدا كه‌رامه‌تی هه‌ژ‌اره‌كان پارێزراوه؟ ئایا بڕگه‌ی3له‌م مادده‌یه له‌گه‌ل سواڵكه‌رو قه‌ره‌چه‌كان په‌یڕه‌وكرێ؟!
25- سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژ‌ار:
مادده‌ی 15(هه‌رێمی كوردستان پشت به سیستمی ئابووری و بازاڕی كێبڕكێی ره‌وا ده‌به‌ستێ له‌گه‌ل هاندان و گرتنه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای نوێ و وه‌به‌رهێنان، به هه‌ردوو رووی گشتی و تایبه‌تیه‌كه‌یه‌وه، قۆرخكردنیش به یاسا نه‌بێ رێگه‌ی پێنادرێ.)
ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی ژ‌یانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه.
26- ماده‌ی 17درۆیه‌كی شاخداره
به گوێره‌ی بڕگه‌ی 1و2ی ئه‌م مادده‌یه، ئاو سامانی گشتییه. ئه‌گه‌ر سامانی گشتییه، بۆچی كه‌رتی تایبه‌ت به‌سه‌ریه‌وه زاڵه‌و وه‌ك كاڵا به هاوڵاتیان ده‌یفرۆشن؟!. له خاڵی دووهه‌م نووسراوه(زه‌وی و سامانه گشتییه‌كانی هه‌رێم، موڵكی گه‌لی كوردستان-عیراقن و چۆنیه‌تی ره‌فتار له‌سه‌ر كردن و به كارهێنانیان به یاسایه‌ك رێكده‌خرێت. ئه‌گه‌ر به‌ڕاست موڵكی گه‌لی كوردستانن بۆچی سه‌وداكاری دڵڕه‌قانه‌ی جۆاوجۆریان پێده‌كرێ. ئایا هاوڵاتیان هه‌ست ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌و پارچه زه‌وییه یان ده‌به ئاوه، موڵكی خۆیه‌تی؟! حاشا، حاشا ئه‌گه‌ر تاقه یه‌ك هاوڵاتی ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بێت! ده‌بوو نووسه‌رانی ده‌ستووره‌كه سه‌ڕاستانه بنووسن: زه‌وی و سامانه‌كانی كوردستان موڵكی كه‌رتی تایبه‌تین له‌سه‌ر ئاستی جیهان!
27- مادده‌ی 16له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له شاری مه‌نده‌لی به تایبه‌تی پێشلكراوه!
28- له مادده‌ی 18نووسراوه(ده‌ی سه‌پێنێ)، درووسته‌كه‌ی(ده‌یسه‌پێنێ)یه.
29- زۆربه‌ی وتاره ئاینییه‌كانی رۆژ‌ی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان و شه‌موانی كه‌نیسه‌كان سیاسین، كه‌چی له مادده‌ی 19نووسراوه(قه‌ده‌غه‌یه مزگه‌وت و كه‌نیسه و شوێنه‌كانی خواپه‌ره‌ستی بكرێنه گۆره‌پانی چالاكیی حزبی و سیاسی)!
30- له مادده‌ی 21، خاڵی 3 له‌به‌رده‌م وشه‌ی(گه‌شت)، نووسراوه(سفر)و ده‌بوو بنووسن(سفره).
31- له زۆر شوێن (ر)سه‌ره‌تایی جارێك به قه‌ڵه‌وی نووسراوه‌و جارێك به سوكی. بۆ نموونه له خاڵی 10ی مادده‌ی 19 نووسراوه(ڕێزی)، (رۆژ‌نامه).
32- (له بڕگه‌ی20ی مادده‌ی19 هه‌ڵه‌ی چاپ هه‌یه‌و نووسراوه(تێ نه‌په‌ڕێِ)و درووسته‌كه‌ی(تێنه‌په‌ڕێ)یه.
33- مادده‌ی 24، بڕگه‌ی1 هه‌موو رۆژ‌ێك و به سه‌دان هه‌زار شێوه پێشێلده‌كرێ، چونكه راسته(هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاستێكی گوزه‌رانی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه بژ‌ێ كه خۆراك و پۆشاك و خانووبه‌ره‌شی ده‌گرێته‌وه.)، به‌ڵام ئایا ئه‌م مافه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌سته‌به‌ر كراوه؟!
34- له‌م بڕگه‌یه هاتووه(هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستی به چاودێریی له‌ش ساخی و چاره‌سه‌ریی پزیشكی رابگا، بێ له‌به‌رچاو گرتنی توانای خه‌رجییه‌كان). ئه‌گه‌ر وابێت بۆچی گه‌شه به كه‌رتی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ده‌درێ؟! ئایا خزمه‌تكردنی پزیشكی له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی وه‌ك یه‌كن؟!
35- مادده‌ی27 له واقع چۆن ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
بڕگه‌ی1 ئه‌م مادده‌یه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه، زۆر كورتی هێناوه، بۆ نموونه: 1- ده‌بێ دایكوباوكان خه‌رجی هاتووچووی منداڵه‌كانیان له نێوان ماڵ و قوتابخانه بده‌ن و زۆرێك له خێزانه هه‌ژ‌اره‌كان له‌به‌ر ده‌ستی كورتیاندا، ده‌بێ منداڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م باوباران و گه‌رمایی به پێ هاتووچۆ بكه‌ن. 2- دایكوباوكان ده‌بێ ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و جانتا و پێداویستییه‌كانی تر بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن 3- قوتابیانی زانكۆ ده‌بێ به خۆیان خه‌رجی له‌چابدانی په‌رتوك و نووسراوه‌كان بده‌ن.
بڕگه‌ی 2ی ئه‌م ماده‌یه له چه‌ندین شاروشارۆچكه‌ی كوردستان په‌یڕه‌و نه‌كراوه، بۆ نموونه وه‌ك له مه‌نده‌لی، سه‌عدیه، جه‌له‌ولا.
بڕگه‌ی 3ی ئه‌م مادده‌یه وه‌ك پێشنیار وایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنكریت نییه.
بڕگه‌ی4: له شاره گه‌وره‌كان خانه‌ی تایبه‌تی بۆ سه‌رپه‌رشتی و پاراستنی ژ‌نان دامه‌زراندووه، به‌ڵام هێشتا پێویستی به ماندوبوونی زۆرتری هه‌یه.
بڕگه‌ی 5: حكومه‌ت و په‌رله‌مان له ئاستی عه‌مه‌لی و به به‌رچاوی گه‌لی كوردستان، سیسته‌می ناهه‌قی داده‌مه‌زرێنن كه‌چی ئیمزای ئه‌م خاڵه‌شیان كردووه: (هه‌موو شێوه‌یه‌كی جیاكاری و توندوتیژ‌ی و ناهه‌قی له نێو كۆمه‌ڵگا و قوتابخانه و خێزاندا قه‌ده‌غه ده‌كرێ.)
كه‌واته چ پێویستییه‌كمان به بوون و مانه‌وه‌ی حزبێكی شیوعی نه‌ماوه!
ئه‌گه‌ر وابێت، ئێمه به گوێره‌ی ده‌ستووره‌كه‌مان، مافی خۆمانه له‌به‌رده‌م دادگا سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌ت تۆماربكه‌ین. ئایا ڤیلاكانی سه‌ر لووتكه‌ی جیاكه‌ی دهۆك و ڤیلاكانی رێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دامه‌زراندنی جیاكاری نییه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان؟ هه‌ر له ئێستاوه به‌رپرسه‌كانی په‌رله‌مان600000دۆلار به ڤیلایه‌ك ده‌ده‌ن له(گوندی ئیتالی)!
پێده‌چێت نووسه‌ران و ئیمزاكه‌رانی ئه‌م خاڵه به هاوڵاتیان ڕاده‌بوێرن!
ئایا ئه‌م تێبینی و بۆچوونانه شوێنی خۆیان ده‌گرن؟!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
07700595583
