
له 4ی 9ی 2010 دا نوسینێکی شه‌هاب که‌ریم به ناوی " ئه و پێشمه رگه یه ی به دیلی گۆڕیان پێ هه ڵکه ند 25 ساله له سه رشۆڕش زیندانه له سوید " له کوردستان پۆست دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به چاوپۆشین له هه‌ندێك که‌موکورتی له زانیاریه‌کان دا به شێوه‌یه‌کی گشتی ناوه‌رۆکی نوسینه‌که‌ی شه‌هاب که‌ریم ڕاسته و پشتگیری لێده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناتوانین لێی بێده‌نگ بین سه‌رده‌م و مه‌به‌ستی نوسه‌ره. کامه‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی نوسه‌ر به‌هه‌ق ناوی ناوه شه‌هیدی زیندو، پاش 25 ساڵ بیری شه‌هابی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌ڵمانیا که‌وتۆته‌وه که هاوسه‌نگه‌ری خۆی و ئه‌رده‌ڵانی برای بووه!. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌مانێك دا بڵاو بکرایه‌ته‌وه که بۆنی ململانێی حیزبایه‌تی لێنه‌هاتایه و شه‌هیدی زیندو به‌کار نه‌هێنرایه بۆ لایه‌نگری لایه‌نێك و ده‌رزی و شوژن به لایه‌نه‌که‌ی تردا کردن، خۆشحاڵ ده‌بوین و نوسینه‌که‌ش جێگه‌ی به‌رز نرخاندن و نیشانه‌ی دڵسۆزی بوو به‌رامبه‌ر کامه‌ران و ده‌یان نمونه‌ی تری وه‌کو ئه‌و.
له ڕاستیدا کامه‌ران له که‌میندا ئه‌سیر ناکرێت به‌ڵکو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیجازه‌یه‌کی دوو هه‌فته‌یی دا ده‌که‌وێته دێیه‌که‌وه که زووتر حسکی تیا نه‌بووه، کاتێ چه‌کداره‌کانی حسک کامه‌ران ده‌بینن چه‌کێکی بێده‌رزی ده‌که‌نه شانی مامۆستا سه‌ردار که ئه‌سیر بوو لایان، بۆ ئه‌وه‌ی کامه‌ران وا بزانێت چه‌کداری یه‌کێتین، کامه‌ران به‌و شێوه‌یه ده‌چێت چاك و چۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌رداردا ب‌کات. کاتێك ده‌چێته ناویان په‌لاماری ده‌ده‌ن و چه‌کی ده‌که‌ن. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ کامه‌ران و مامۆستا سه‌ردار له ناوچه‌کانی یه‌کێتی دوور ده‌خرێنه‌وه‌و زیندان ده‌کرێن. به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه دانی توندی جه‌سه‌دی و ده‌رونی کامه‌ران توشی بارێکی ده‌رونی خراپ ده‌بێت، پاشان به هۆی ئه‌و باره ده‌رونیه‌ش له سوید توشی گیروگرفت و کاره‌ساتی گه‌وره‌تر بۆوه، له ئه‌نجام دا ئه‌قلی له‌ده‌ست ده‌دات به ڕاده‌یه‌ك ناوی خوشك و براکانی به هه‌ڵه به‌کارده‌هێنێت و زمانی کوردی له یادکردووه و نیوه‌ی له‌شی توشی ئیفلیجی بووه و 25 ساڵه له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونیدایه، به‌ڵام ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له یاد نه‌چووه و هه‌ر کوردزبانێك ببینێت به زه‌حمه‌ت و به تێکه‌ڵه‌یه‌کی سویدی و کوردی که دوباره فێر کراوه‌ته‌وه باسی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌کات.
شه‌هاب که‌ریم ئه‌و ڕاستیه له‌به‌ر چاوه‌ی باش پێکاوه که بۆ نوسینه‌وه‌ی ژیانی سه‌رکرده‌کان ده‌یان نوسه‌ر خۆبه‌خشانه دێنه پێشه‌وه. گه‌رچی له ڕاستیدا خۆبه‌خش نین و چاوه‌ڕێی پله‌و پاداشتی چه‌ور و ده‌ستبڵاو ده‌که‌ن له میرات گرانیان یان له حیزب و لایه‌نه‌کانیان. به‌ڵام باسنه‌کردن و بازدان به‌سه‌ر هه‌ندێك ڕاستی دا و باسنه‌کردنی چاکه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کیش له‌به‌ر خاتری سه‌رکرده‌یه‌کی تر ده‌چێته هه‌مان قاڵبه‌وه.
شه‌هاب که‌ریم به ئاگا و به مه‌به‌ست له نوسینه‌که‌یدا هه‌ندێ له ڕاستیه‌کانی گۆڕیوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:" ڕێکه و
تن نامه یه ک ئه به سترێت له نیوان یه کێتی و[ حسک ] دیله کان ئاڵ وگۆڕده کرێن وکامه ران و نه ورۆزیش ئازاد ئه کرێن" له ڕاستیدا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، به‌ڵکو مه‌لا به‌ختیار پاش سه‌ردانی دایکم و تکا لێکردنی هه‌وڵێکی بێوچانی دا بۆ ڕزگار کردنی کامه‌ران تا له دوائه‌نجام دا به‌رامبه‌ر به دوو دیلی حیزبی سۆسیالیست لای یه‌کێتی ئازادی کرد، ئێمه ته‌نها وه‌کو سۆز و ئوسوڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سوپاسی بێپایانی مه‌لا به‌ختیار ده‌که‌ین وهه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رز ده‌نرخێنین ده‌نا ته‌نها ئه‌رکێکی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی به‌جێهێناوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه و سه‌رۆکه‌که‌ی شه‌هاب که‌ریم (نه‌وشیروان مسته‌فا) بوایه ئێستا بۆی ده‌کرد به سه‌روه‌ریه‌کی تری گه‌وره و مزایده‌ی پێوه ده‌کرا، نه‌ك ناوی نه‌هێنێت و ڕاستیه‌کان بشارێته‌وه. خۆزگه شه‌هاب که‌ریم سه‌رباری دژیایه‌تی مه‌لا به‌ختیار و سۆزی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا که مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ستی به خۆیه‌وه هه‌یه و ئێمه له هه‌رباڵێك و لایه‌نێکدا بێت به لامانه‌وه گرنگ نییه و به هه‌مان چاو تێیده‌ڕوانین، به‌ڵام به‌لامانه‌وه ده‌سپاکی بوو که وه‌کو شایه‌تێکی بێلایه‌نی مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه، وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی سه‌ربه‌رز و شاناز به خۆ، بتوانێت خۆی له کۆیله‌یه‌تی و وابه‌سته‌یی بۆ سه‌رکرده‌یه‌ك و ڕقی کوێرانه به‌رامبه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تر ڕزگار ب‌کات و له پێناویان دا یان له دژیان چاو له ڕاستیه‌کان دانه‌خات.
له هه‌مان کاتدا جێگه‌ی تیا ڕامانه که له کاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا له کتێبه‌که‌ی دا به‌ناوی (په‌نجه‌کان یه‌کتری ده‌شکێن) له یادی نه‌چووه له پاڵ سوکایه‌تی پێکردنه بێشوماره‌کانی دا به بێ هیچ بیانویه‌ك سوکایه‌تی به خوالێخۆش بو ئیسماعیل عارفی باوکی کامه‌ران و باوکی دوو کوڕی تری ئیسماعیل عارف ب‌کات که پێشمه‌رگه و ڕێکخستنی دڵسۆزی ڕێکخراوه‌که‌ی بوون. به‌ڵام تازه پاش 25 ساڵ لایه‌نگرانی ئه‌و کامه‌رانیان بیر ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر هێنده دڵسۆز و به ته‌نگه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرین و په‌ککه‌وته‌کانن، ئه‌م ماوه دورودرێژه بۆ که‌سێکیان له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سوید ڕانه‌سپارت ته‌نانه‌ت سه‌ردانێکی کامه‌ران بکه‌ن، له بری ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ دژایه‌تی کردنی یه‌کێتی ژیانی تاڵی خه‌سته‌خانه‌ی به‌کار بهێنن و برینی دۆست و خۆشه‌ویستانی بکولێننه‌وه.
دیاره ئه‌م ووشانه هه‌رگیز پاکانه نیه بۆ یه‌کێتی و به‌رپرسه‌کانیان، ئه‌ندام و به‌رپرسانی یه‌کێتیش ئه‌وه نه‌ك خوانه‌خواسته به بیری خۆیان دا نه‌هاتووه به‌ڵکو بۆ چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانیان سه‌باره‌ت به کامه‌ران دواوین، نه‌ك بۆ موچه و پاره‌و ده‌سکه‌وت بۆ کامه‌ران یان که‌س و کاری کامه‌ران به‌ڵکو ته‌نها به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی و پشتتێنه‌کردنی. یه‌کێك له‌وانه که چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی پێوه‌کراوه جه‌لالی مه‌لا مسته‌فا به‌رپرسی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتیه له سوید، وه هه‌روه‌ها جگه له چه‌ندین جار دوان و ته‌له‌فۆن دوو جار به نوسراو په‌یوه‌ندی به سه‌لاح جه‌لیلی به‌رپرسی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه‌کانی یه‌کێتیه‌وه له هه‌نده‌ران کراوه ته‌نها بۆ ئاسوده‌کردنی ده‌رونی سه‌ردانی بکه‌ن. به‌ڵام وا پێده‌چێت سه‌لاح جه‌لیلی هێنده سه‌رقاڵی کاروباری خزمه‌کانیه‌تی و هێنده هیلاکی خۆبردنه پێشه‌وه و ده‌نگ کۆکردنه‌وه بووه، به ئه‌نجام گه‌یاندنی داواکه‌مانی زۆر لا گران بووبێت و سه‌ری نه‌په‌رژێته سه‌ر ناردنی چه‌ند که‌سێك بۆ سه‌ردانێکی یه‌ك کاتژمێری له کامه‌ران به ناوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه‌وه.
گه‌رچی نه‌مانده‌ویست لاپه‌ڕه‌ی کۆن هه‌ڵبده‌ینه‌وه، به‌ڵام کاتێ که برینی کۆن بکولێنرێته‌وه، ئێمه‌ش به هه‌قی ده‌زانین بۆ پیشاندانی دڕنده‌یی هه‌ندێك له سه‌رکرده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌ره‌ی جود چه‌ند ووته‌یه‌کیان بۆ مێژوو بنوسینه‌وه به‌رامبه‌ر هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌رده‌می کۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلول ودایکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی لاوی ئه‌سیر که ئێستا ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵه و تکای لێ‌کردین ئه‌و ڕاستیانه بخه‌ینه ڕوو؛
کاتێك کامه‌ران له چاوه‌ڕوانی مه‌رگ دا بوو دایکی کامه‌ران په‌نای برده به‌ر دراوسێیه‌کی ده‌یان ساڵه‌ی به ناوی شێخ ڕه‌سوڵ که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی ئێراقی بوو وه له‌گه‌ڵ حیزبی سوسیالیستی کوردستان دا له به‌ره‌ی (جود) دا هاوپه‌یمان بوون، ئه‌ویش کتێبه‌که‌ی ده‌ستی داده‌خات که دوور نیه مانیفێسته‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیست یان شیوه‌نه‌که‌ی فریدریك ئه‌نگلس بۆ باری ژیانی کرێکارانی به‌ریتانیا بوبێت، پاش که‌مێك بیرکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵی له کارگه‌کانی به‌ریتانیا و ڕوسیای قه‌یسه‌ریه‌وه له وه‌ڵامی دایکێک دا که کوڕه کرێکاره کوردستانیه‌که‌ی له چاوه‌ڕوانی مه‌رگدا بوو فه‌رموبوی: "ئه‌وانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان یه‌کێتی بوون مسته‌هه‌قی ئه‌وه‌ن قومبه‌له له ده‌میان دا بته‌قێنینه‌وه". ڕه‌حمه‌ت له قوسه‌ی سه‌دام حوسێن که قومبه‌له‌که‌ی به له‌شی قوربانیه‌کانیه‌وه ده‌به‌ست و نه‌یده‌خسته ده‌میانه‌وه. خۆزگه ده‌مانزانی ئێستا شێخ له سلیمانی له سایه‌ی کێدا و له کێڵگه‌که‌ی کێدا ده‌له‌وه‌ڕێ.
پاشان دایکی کامه‌ران ڕاسته‌وخۆ په‌نا ده‌باته به‌ر سه‌رکرده‌کانی حسك، خوا لێ‌خۆش بوو ڕه‌سوڵ ماماند که هاوڕێیه‌کی دێرینی باوکی کامه‌ران ده‌بێت گرنگیه‌کی زۆر به مه‌سه‌له‌که نادات و جوابێکی وای ناداته‌وه. دوای ئه‌و ده‌چێته لای قادر جه‌باری هاوڕێی دێرینی پێشمه‌رگایه‌تی باوکم، ئه‌ویش سۆسیالیزم هه‌ر هێنده‌ی ئوسوڵی سیاسی و سۆسیال (کۆمه‌ڵایه‌تی) فێرکردبوو که بڵێت: "ئه‌گه‌ر کوڕه‌کانت به ئه‌خلاق بونایه نه‌ده‌بونه یه‌کێتی و مسته‌حه‌قی سه‌ربڕینن " بۆ مه‌هزه‌له‌ی زه‌مانه و به‌دبه‌ختی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌و زاته به‌ویژدانه له 1993 دا کرا به وه‌زیری داد و له پشتی سه‌ریه‌وه نوسرا بوو " و اژا حکمتم بین الناس ان تحکموا بالعدل"!.
پاش ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه، پاره و پاسپۆرتی ته‌زویرمان بۆ کامه‌ران په‌یدا کرد، له سه‌رسنور له نزیکی ئه‌حمه‌دئاوا پارتیش پێیان نامه‌ردی بوو مشتێ نه‌خه‌نه سه‌ر خه‌رواره‌که و ئه‌وانیش درێغیان نه‌کرد و پاش لێدانێکی زۆر پاره و پاسپۆرته‌که‌یان ده‌ست به‌سه‌ردا گرت وکامه‌رانیان فڕێ دایه دیوی ئێرانه‌وه. ماڵی خوالێخۆش بوو ئیدریس بارزانی ئاوابێت پاسپۆرته‌که‌ی بۆ وه‌رگرتینه‌وه، به‌ڵام پاره‌که په‌یدا نه‌کرایه‌وه وته‌نانه‌ت ئه‌ویش نه‌یزانی پاره‌که چۆن براو چۆن خورا. ئیتر نه‌مانزانی پاره‌که‌یان خستبووه قاڵبی غه‌نیمه‌ی شه‌رێکی نه‌به‌ردانه‌وه! یان خستبویانه ڕیزی ئه‌و پارانه‌ی له شه‌سته‌کانه‌وه بۆ پارتیمان کۆده‌کرده‌وه ودایکی کامه‌ران له خزمه به تواناکانی قه‌رزی بێنه و نییه‌ی بۆ ده‌کردن!. (باوکی کامه‌ران پێشمه‌رگه‌ی کۆماری مه‌هاباد بووه و 11 ساڵ زیندانی سیاسی بووه پاشان له سه‌ره‌تا و ناوه‌ندی شه‌ته‌کاندا 2 جار به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت و ماوه‌یه‌ك سکرتێری تایبه‌تی بارزانی نه‌مر بوو، له ناوه‌ندی شه‌سته‌کان دا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ری براکوژی ده‌ست له ئه‌ندامێتی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌کێشێته‌وه و له ناوچه ئازاد کراوه‌کان دا ده‌مێنێته‌وه)
ته‌نها ووته‌یه‌کی دایکی کامه‌ران به‌رامبه‌ر تاوانباران ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت ئه‌و نان و خواردنه‌یان پێ حه‌رام بێت که‌له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول دا له ده‌می منداڵه‌کانم ده‌کرده‌وه و ده‌مخسته قورگی ئه‌و بێسیفه‌ته له به‌عس دڕنده ترانه‌وه.
ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل عارف له کامه‌ران وه‌کو هه‌زاران قوربانی تری شه‌ری بۆگه‌ن و دڕندانه‌ی براکوژی حیزبه کوردستانیه‌کان ده‌ڕوانین. له‌و باوه‌ڕه‌داین که تاوانبارانێك ئه‌شکه‌نجه‌یان داوه و گۆڕی خۆیان پێهه‌ڵکه‌ندووه و هه‌وڵیان داوه که هه‌ڤاڵانی ئه‌سیری خۆی بداته به‌ر فیشه‌ك، که خۆشبه‌ختانه به ئه‌نجامی نه‌گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌وان و ده‌یان تاوانبارانی تری ناو حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان به سزای یاسایی خۆیان نه‌گه‌ن و وه‌کو وه‌زیری خانه‌نشین یان له هه‌ر پایه‌یه‌کی تری ده‌سه‌ڵاتدا بمرن و ده‌ستی داد و یاسا پێیان نه‌گات، له مێژووی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌دا به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان و نمونه بێشوماره‌کانیان هه‌میشه وه‌کو تاوانبارانی جه‌نگ تێ‌یان ده‌ڕواندرێ و ڕوڕه‌ش ده‌کرێن و نه‌وه‌ی داهاتوو نه‌فره‌تیان لێده‌کات.
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ که بۆته سه‌رده‌می کاسه‌لێسی و مه‌سینه‌هه‌ڵگری و په‌نابردنه به‌ر ماڵی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ موچه و پله و پایه وه‌رگرتن، به‌رپرسانێکیش که ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی کارئاسانی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه مرۆڤی کورد بخه‌نه ئه‌و ئاسته‌وه‌ی که خۆی به نزم و بێ‌نرخ بزانێت و ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت مرۆڤی کورد له هه‌موو که‌سایه‌تیه‌ك دایماڵن، چۆن بیر له ئاسوده‌کردنی ده‌رونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی ده‌رونی سویدا ده‌کرێته‌وه؟ که دوور نییه سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی به نزمی و که‌م و کورتیش بزانن.
له کۆتاییدا هیوادارین هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی کامه‌ران و دڵسۆزانی پێشمه‌رگه، له یاد و بۆنه‌کانی وه‌کو نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵان یان ڕۆژی له دایك بوونی که ده‌که‌وێته 14ی 7ی 1965 وه، کارت و نامه یان وێنه‌ی بۆ بنێرن و له یادی نه‌که‌ن.
ناونیشانی کامه‌ران:
Kamaran Aref
Schedevi psykiatri AB
56041 Rimforsa
Sweden
لینکی نوسینه‌که‌ی شه‌هاب که‌ریم له کوردستان پۆست دا:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f1e1bac6
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
