
کوردستانیانی ئازیز
هەر وەک ئاگادارین بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان لە وڵاتی سوید دەستی پێکردووە و رۆژی 19 سیپتەمبەر دەنگدەران دەنگی خۆیان دەدەن، ئەم هەڵبژاردنەش گرینگیەکی زۆر هەیە لەسەر هەموو تاکێکی دانیشتووی سوید بە تایبەتی خەڵکی بێگانە کە لە وڵاتێکیتر کۆچیان کردووە بۆ وەڵاتی سوید وەک ئێمەی کوردانی سوید. گرینگی ئەم هەڵبژاردنە لە گۆڕینی حکومەت و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی چوار ساڵی رابووردووی حزبە راست و بۆرجواکان، کە تەواوی کایەکانی ژیان و هەلی کاریان گران و کەمکردەوە و ئاراستەی کۆمەڵگا بەرەوە ئارستەیەکی سەرمایەداری دەبنە کە کە تەنیا لەو کۆمەڵگایانەشدا خۆشگوزەرانی و رەفاهیەتی ژیان بۆ ئەوانەیە کە خاوەنی سەرماییەکی زۆرن کە ئەمانیش کەمینەی کۆمەڵگان، گرینگەیکی تر ئەم هەڵبژاردنەبەرنگار بوونەوەی ئەوانەیە کە سیاسەتەکانیان دژی خەڵکی بێگانە و بەردەوام سیاسەتەکانیان بە ئاراستەی گەشەدان بە جیاوازی رەگەزی و ئیتنیکی بەرێوە دەبەن، بۆیە گرینگە لەم هەڵبژاردنە بەشدارن بۆ دەنگی خۆتان بە سۆسیالدیموکراتەکان بدەن وەک حزبی پێشەنگی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی یەکسانی نێوان تاکەکان و رەخسێنەری دەرفەتی ژیان و کار بۆ گشت لایەک.
بەرێزان هەر لەو ڕوانگەیەوە منیش وەک ئەندامێکی چالاکی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید و کاندیدیان بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی شاری ستۆکهۆڵم خۆم کاندیدکردووە، تا بتواننم کارەکتەرێک بم لەو گۆڕانکاریانە و جارێکیتر ئارستەی کۆمەڵگای سوید بەرەو کۆمەڵگایەک بەرین کە تێدا دەرفەتی ژیان و گوزەران بۆ هەموو تاکێک برەخسێت بەبێ جیاوازی رەگەزی، ئاینی، ئێتنیکی و کۆمەڵایەتی. بێگومان ئەمەش بە بەشداری ئێوە لەو پرۆسەیە دەکرێت و دەنگ بدەن بە سۆسیال دیموکراتەکەن و کاندیدی خۆتان لە ئەنجومەنی شاروانی شاری ستۆکهوڵم کە هەمیشە هەوڵی بەدەردەوامم دەبێت بۆ کەمکردنەوەی جیوازیەکانی نێو کۆمەڵگا و پشتیوانێکی بەهێزیش دەبم لە کێشەی رەوای گەلەکم.
بۆیە هیوادارم ئەم هەڵبژرادنە بە هێند بگرن و بەشداری بکەن و منی کاندیدی خۆتان لە بیر نەکەن بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی ستۆکهۆڵـم.
تارا توانا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
