
به پێی وته‌ی( ستیفان هاکینک)1 زانای ناوداری گه‌وره‌ی فیزیای تیوری بریتانی بۆ دروست بوونی (جیهان) پێویست به بوونی خودا ناکات و ڕوداوی( بیگ بانگ)2 به ته‌وای ده‌رئه‌نجامی یاساکانی فیزیا بووه.
ستیفان هاکینگ ئه‌بقه‌ری فیزیا و توێژه‌ری به ناو بانگی بریتانی له کتێبه تازه‌که‌ی خۆییدا له ژێر ناو نیشانی ( دیزاینی مه‌زن)3 ده‌نوسێت شیکاری هێندێک پرسیاری ئالۆزی تازه، په‌رده له سه‌ر هێندێک نهینی تازه‌ی جیهان لا ده‌دات، بوونی ئافریده‌گار ده‌کات به شتێکی نا پێویست.
له هه‌لبژارده‌ێکی کتێبه‌که‌ی هاکینگ که له ژماره‌ی 2 سپته‌مبری تایمز دا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ریز هاکینگ ده‌نوسێت:" به هۆی ئه‌وه‌ی یاسایه‌ک وه‌ک یاسای هێزی راکیشان بوونی هه‌یه جیهان د‌ه‌توانێت له هیچ دروست بووبێت، ئافراندنی خۆ به خۆ، هۆکارێکه بۆ ( بوون)4 له به‌رامبه‌ری (هیچ)5 دا و هۆکار ی دروست بوونی بوون و بوونی ئێمه‌ش له سه‌ر ئه‌م پرینسیپه‌یه"
به‌رێز هاکینگ ده‌ڵێت بۆ مانه‌وه‌ی (بوون) و روناک بوونی ئاسمانی شین، پاڕانه‌وه بۆ ده‌رگای خوداوه‌ند پێویست ناکات.
وا دێته پێش چاو که ئه‌م زانا گه‌وره‌ی فیزیا له بیر‌و باوه‌ره‌کانی خۆی له کتێبی (کورته‌یه‌ک له مێژوی کات)6 پاشگه‌ز بوو بێته‌وه که ئه‌گه‌ری بوونی په‌روه ر‌د‌گاری قه‌بووڵ کردبوو له‌و کتێبه‌دا نوسراوه" توانای ئێمه له دۆزینه‌وه‌ی( تیوری هه‌موو شت)7، سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌یی تێبگه‌ین که په‌روه‌ردگار چۆن بیر ده‌کاته‌وه"
ئه‌م تئوریسیه‌نه بریتانیه له ساڵی 1974 وه تا وه‌کوو ئێستا له سه‌ر دوو تیوری بنچینه‌یی فیزیا کاری کردوه که ئه‌ویش بریتیه له( تیوری ڕێژه‌یی)8( ئه‌نشتاین)9 له سه‌ر یاسای( هێزی ڕاکێشان)10 و ( تیوری کوانته‌می)11( ته‌نۆلکه سه‌ره‌تاییه‌کان)12.
هاکینک له هه‌ره‌تی لاوه‌تی وه تووشی نه‌خۆشیێکی ده‌گمه ن بووه، که شه‌للی ده‌ماره‌کانی ماسۆلکه‌یه هه‌ر به‌و هۆکاره‌وه نزییکه‌ی هه‌مووی جه‌سته‌ی له کار که‌وتووه و به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تئوری سازه‌کانی زانست له جیهان ده‌ناسرێت.
به‌رێز هاکینگ له ساڵی 1979 به دواوه کورسی پرۆفیسۆری ماتماتیکی ( که‌مبریجی)13 پێدراوه که سه‌رده‌مێک هی( ئیسحاق نیوتن)14 بووه، ساڵی ڕابردوو ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه.
به‌رێز هاکینگ کتێبه تازه‌که‌ی خۆی به هاوکاری (لئونارد ملودینو)15 فیزیک زانی ئه‌مریکایی نووسیوه. کتێبی (دیزاینی مه‌زن) له به‌رواری نۆیه‌می سپتامبه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان
http://www.voanews.com/persian/news/Hawking_Universe-2010-02-09-102078638.html
http://www.bbc.co.uk/news/uk-11161493
1Stephen Hawking 2 Big Bang 3 Grand Design 4 Exist 5 Nothing 6 The Brief History of Time 7 Theory of everything 8 Theory of Relativity 9 Einstein 10 Gravity 11 Quantum Theory 12 Elementary Particle 13 Cambridge 14 Isaac Newton 15 Leonard Mlodinow
