هاونیشتمانییه كورده‌كانی خۆم لێم قه‌بووڵ ناكه‌ن كه ده‌ڵێم كورد مێژووی نییه. هاوه‌ڵانی بیانیشم به‌نامۆیی سه‌یرم ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وا بڵێم. به‌ڵام من به‌به‌ڵگه بۆچوونه‌كه‌م پشتڕاست ده‌كه‌مه‌وه. كورد مێژوویان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو واته شارستانه‌تی، شارستانه‌تیش رێكخستنێك دروستی ده‌كات ناوی ده‌وڵه‌ته. كورد له رابردوودا ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه، دوا ده‌وڵه‌تی كوردی 700 ساڵ پێش زاین هاتووه‌ته دامه‌زران و ده‌وری سه‌ده و نیوێك ته‌مه‌نی كردووه. هه‌ر ئه‌وه ده‌زانین كه ناوی میدیا بووه، ئه‌گینا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك یان شوێنه‌وارێكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له یادكی (یادك: ژاكره) كوردی یان له‌سه‌ر ئاخی كوردستاندا نه‌ماوه. ئه‌وه نه‌بێ كورد هه‌موو ساڵ له رۆژی 21 ئاداردا به ئاگر هه‌ڵكردن یادی ده‌كه‌نه‌وه.
بێگومان له‌سه‌ر خاكی كوردستاندا مێژوو هه‌بووه به‌ڵام مێژووی داگیركه‌رانی بووه نه‌ك مێژووی رۆڵه‌كانی خۆی. له‌وه‌ش به‌ولاوه‌تر داگیركه‌ر ته‌نیا وا ناكا تۆ مێژووت نه‌بێ بگره واش ده‌كا تۆ به‌ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه له مێژوو، ملی رێ بگریته به‌ر. بۆ نموونه ناچارت ده‌كا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگریدا پردی سه‌ر زێیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆت بڕووخێنی. نموونه‌یه‌كی تر، هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به تێسره‌واندنی بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستیان پێ كردووه. كه‌سێك كورد نه‌بێ ناتوانێ له‌م پرسه تێ بگا، پۆلیسی وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌شێك بووه له ئامێری سه‌ركوتینه‌وه و داپڵۆسینی كورد نه‌ك ئامێرێك بۆ سه‌پاندنی یاسا له‌پێناو ژیانێكی شارییانه‌دا.
رۆشنبیری ناوداری كورد، مه‌سعوود محه‌مه‌د ساڵی 2000 ده‌یگوت ئێمه‌ی كورد ماوه‌ی 2700 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی مێژووین. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌باره‌ی ده‌ست پێكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه كوردییه‌وه، بۆ من و چه‌ند هاوه‌ڵێكم ده‌دوا، واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له 1991دا به ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌رییانه ده‌ستی پێ كرد و ساڵی دواتر هه‌ڵبژاردنێكی گشتی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌م دۆخه كوردییه له‌گه‌ڵ رمانی رێژیمی سه‌دام له‌لایه‌ن هێزگه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه بوو به بارێكی داسه‌پاو (امر واقع) و سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانی عێراق ددانیان پێدا نا "هه‌ڵبه‌ت به‌نادڵی" و له ده‌ستووری عێراقیشدا چه‌سپی. ئیتر كورد كه‌وتنه ناو مێژووه‌وه. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیس بگرن له‌مه‌ولا كه‌وتنه دامه‌زراندنی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پرد تێك بده‌ن كه‌وتنه دروستكردنی. یان له‌بری نامۆیی له گه‌لانی دراوسێ، كه‌وتنه دروستكردنی پێوه‌ندی و رایه‌ڵی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵیاندا.
له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كوردیدا، نێچیرڤان بارزانی ماوه‌ی 13 ساڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو. ئه‌م ماوه درێژه به‌سه بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پێناسه‌یه‌كی ته‌واو به‌كه‌سایه‌تیی سیاسیی ئه‌و. بێگومان هه‌ڵه و كه‌موكورتی له كارگێڕیی وه‌زاره‌ته‌كانیدا هه‌بوو، ژیان له بزووتنه‌وه‌دا بێ كه‌موكورتیش هه‌ر ده‌بێ. تا ئه‌و له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی بوو، من زۆرم ره‌خنه له كاری وه‌زاره‌ته‌كانی گرت تا راده‌ی ناڕه‌حه‌تكردنیشی، به‌ڵام ئێسته كه نێزیكه‌ی ده مانگ به‌سه‌ر به‌جێهێشتنی ئه‌و بۆ پۆسته‌كه‌ی تێ ده‌په‌ڕێ، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتیمان هه‌بێ بۆ كاره گرینگه‌كانی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كارانه له ژیانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا.
به وردبوونه‌وه له ئه‌زموونی ئه‌و ماوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، تا ئێستا نێچیرڤان بارزانی باشترین كه‌سی هه‌ڵكه‌وتووه له‌ناو سه‌ركرده كوردییه‌كاندا، كه‌سێك كه بتوانێ هه‌نگاو به‌ڕێگه‌ی به‌دیهێنانی خه‌ونه مێژوویییه‌كه‌ی ئه‌م مرۆگه‌له ده‌سته‌وه‌ستانه‌دا بنێ. گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو دوو حزبی سه‌ر كورسی، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا تا ئه‌وپه‌ڕی راده خاو بوونه‌وه. حزبه‌كانی په‌ڕاوێز بووژانه‌وه‌یان به‌خۆوه دی و رێزیان لێ هاته گرتن. ئازادیی ده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌وانی زۆر چوونه پێش. كه‌مینه‌كانی توركمان و فه‌له هه‌ستیان به‌بوونی خۆیان كرد. به‌رپرسیارانه گوێی له لاوان و رۆشنبیران گرت و به‌بێ ره‌چاوكردنی جیاوازیی بیركردنه‌وه‌یان زۆر له خواسته‌كانی بۆ به‌دی هێنان. له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه‌وه داكۆكیی له مافی ئافره‌تان كرد و زۆرترین یاسای بۆ ده‌ركردن، بۆ نموونه بۆ رێگرتن له كوشتنی ژن له‌سه‌ر پرسی نامووس یان رێگرتن له فره‌ژنی. به‌كورتی رێزگرتن له ویستی مرۆڤ، به‌لای ئه‌وه‌وه بڕبڕه‌ی پشتی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بوو. بۆ زۆر كه‌س، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی بزاڤی دیموكراسی له كوردستان دێته ناسین. ئاشكرایه كه‌وا له سه‌رده‌می ئێستای دنیادا، خوڵقاندنی گه‌لێكی به وره و ئیراده، باشترین بنه‌وایه بۆ دروستكردنی وڵاتێكی پارێزراو له ناحه‌زانی، واته بۆ رێگرتن له‌وانه‌ی بیر له داگیركردنه‌وه‌ی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك گوتم پوخته‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه.
به‌ر له ساڵی 2003 هه‌رێمی كوردستانی عێراق داهاتێكی كه‌می هه‌بوو كه برێتی بوو له باجی گومرگی، به‌ڵام پڕۆژه‌گه‌لێك بۆ خزمه‌تگوزاری هاتنه ئه‌نجامدان كه مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك بوو به‌پاشه‌ڕۆژیان له دوای تێك به‌ربوونی چه‌كدارانه‌ی دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه له نێوان 1994 ـ 1998دا. له دوای كه‌وتنی رێژیمی سه‌دامیشه‌وه هه‌رێم بووژانه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی به‌خۆیه‌وه دی. بۆ نموونه ئێسته وزه‌ی كاره‌با تا ڕاده‌یه‌كی زۆر فه‌راهه‌م بووه، له سایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی ئه‌ودا هاتنه ده‌ست پێكردن خه‌ریكه به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له به‌شی پێویستكردن نێزیك ده‌بێته‌وه. به‌ر له چه‌ند رۆژێك، نێچیرڤان بارزانی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی "توانیمان له‌و ماوه‌یه‌دا ئاگردووی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی وێستگه‌كانی كاره‌با له ناوه‌خۆی كوردستاندا دابین بكه‌ین". ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیجییه كه ئاوه‌زی كوردی زۆر جار تیایدا كۆڵ و ده‌سكورته. بێگومان فریا نه‌كه‌وت نه‌وتی سپی بۆ به‌كاربردنی ناوه‌خۆ دابین بكا. وه‌ك بینیمان پێش چه‌ند رۆژێك به‌غدا ته‌نیا بۆ پاڵه‌په‌ستۆ و ناڕه‌حه‌تكردن، ناردنی نه‌وتی سپیی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاند.
نموونه‌یه‌كی تر: هه‌ولێر له پێش زاینه‌وه كێشه‌ی ئاوی هه‌بووه، پاشایه‌كی ئاشووری به‌ناوی سه‌نحاریب 682 ـ 704 پ. ز كه هه‌ولێری له‌بن ده‌ست بووه ویستوویه‌تی به‌نۆین (قناه) ێك له به‌ستۆڕه‌وه "چه‌مێكه له ژوورووی هه‌ولێر به 10 كیلۆمه‌تر" ئاو بۆ شاره‌كه بكێشێ به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه و به‌سه‌ریدا مردووه، هه‌ولێری ئێمه‌ش بێ ئاو ماوه‌ته‌وه. چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو له هه‌ولێر ئه‌فسانه‌یه‌ك بوو بۆ خۆی. ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی كوردستان وه‌ك: رێگه‌وبان، باڵه‌خانه‌ی پێویست بۆ قوتابخانه، بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی، بۆ نه‌خۆشخانه و زانستگه، ئاوه‌ڕۆ و شه‌قام، ژیانیان له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌شانده‌وه. خێراییی په‌ره‌سه‌ندنی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ هه‌موو كه‌س جێگه‌ی سه‌رسامی بووه. هه‌رێم له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو و تا ئێسته‌ش له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئاوه‌دانكاریدا ده‌ژی. كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وته جموجۆڵێكی سه‌رنجبزوێن كه به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕی ده‌سمایه‌دارانی ناوه‌خۆ بوو به جێگیریی كوردستان، هه‌روه‌ها بوونه‌وه‌ی ده‌رگه بۆ هاتنی ده‌سمایه‌گێڕی بیانی نیشانه‌ی دروستبوونی متمانه بوو به‌پاشه‌ڕۆژی هه‌رێمه‌كه. هه‌موو ئه‌مانه له سایه‌ی ته‌باییی ناوه‌خۆ و گه‌رموگوڕیی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ته‌وه هاتنه دی، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌م دا به‌رنامه‌ی ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌تییه بوو كه بۆ چوونه‌وه ناو مێژوو، كورد ده‌ورانێكه چاوه‌ڕوانی بوون.
زور شتی تر ده‌شێ ئاماژه‌یان بۆ بێته كردن: وه‌ك به‌كاربردنی دیپلۆماسییه‌تێكی نه‌رمونیان و دیوه‌ده‌ر "شفاف" له‌گه‌ل وڵاتانی هاوسێ و ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و سامیان له دێوه‌زمه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، وه‌ك بینیمان له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌رمه‌وه، وڵاتانی ده‌وروپشت له سه‌روویانه‌وه توركیا، ورده ورده كه‌وته قه‌بووڵكردنی هزرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵیدا گۆڕییه‌وه. كردنی كوردستان به‌به‌شێكی بزێو له دنیای ده‌ره‌وه به كردنه‌وه‌ی باڵه‌فڕگه‌ی پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها بردنی كوردستان بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه له دنیا له رێگه‌ی به‌ستنی كۆنتراكته‌كانی نه‌وته‌وه، كه ئه‌مه‌یان به‌ته‌واوی كوردی نێزیك خسته‌وه له خه‌یاڵه دێرینه‌كه‌ی. له كه‌س شاراوه نییه كه‌وا گه‌لێكی به‌هێز له بواری ئیراده‌ی سیاسی و گه‌شاوه له بنه‌وا ئابوورییه‌كاندا، گه‌لێكه له‌سه‌ر شاڕێی مێژوودا ملی به‌رده‌وامیه‌تیی گرتووه، گه‌لێكی ئاوه‌ها نه‌ك ته‌نیا رێی لێ ناگیری بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بگره به‌خێرهاتنیشی لێ دێته كردن ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌شه‌وه كه تا دوێنێ لێی دڕدۆنگ و به‌گومان بوون.
ده‌رچوونی نێچیرڤان بارزانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم، دڵه‌ڕاوكه‌ی له‌لای زۆر له هاووڵاتییانی كوردستاندا په‌یدا كرد، ئاخۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئه‌و ده‌ستی پێ كردن، به‌هه‌مان جۆش و به‌هه‌مان رووكاردا به‌رده‌وام ده‌بن یان ده‌كه‌ونه پاشه‌كشه. ئاخۆ كورد به‌ڕاستی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر راسته‌ڕێی مێژوو یان جارێكی تریش لێی ده‌چنه ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد فێره هه‌نگاوه‌كانی خۆی پێچه‌وانه بكاته‌وه. مارتن ڤان براونێسن كوردناسێكی هۆڵه‌ندییه، له ئاخاوتنێكیدا كه له ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی سه‌ركرده‌ی ئه‌فسانه‌ییی كورد مسته‌فا بارزانیدا داویه‌تی، ده‌ڵێ له سه‌رده‌می خه‌باتی بارزانیدا "واته له بزووتنه‌وه‌ی نێوان 1943 تا 1979" كورد له عه‌شیره‌ته‌وه بوون به نه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای نه‌مانی خۆی، جارێكی تر بوونه‌وه به عه‌شیره‌ت. مه‌ترسییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش له‌وه‌دایه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانجی ئه‌وه ده‌ڕۆیشته رێوه كه میلله‌تێك بێنێته كایه حكوومه‌ت به‌هی خۆی بزانێ نه‌ك حزبی عه‌شائیری، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و یه‌كه‌تی ببا نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ پچڕپچڕی، دواجار ئه‌م به‌رنامه‌یه نووچ بدا و به‌ره‌وپاش ته‌قڵه لێ بدا. ئه‌مه تارماییی مه‌ترسییه‌كه به‌شاراوه‌یی له هزری هاووڵاتییانی كوردستاندا ته‌شه‌نه ده‌كا و دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كه به‌چپه لێی ده‌دوێن، "بێگومان" بۆ یه‌كێك بیه‌وێ هه‌ستی پێ بكا یان گوێی لێ بگرێ.
27/8/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
