
کۆنه ژه‌نه‌راڵێکی ده‌ریایی ده‌سته‌ڵاتدارانی سیاسی و سه‌ربازیی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی تورکیا تاوانبار ده‌کات. لێدوانه‌که‌ی ناوبراو وه‌ک بۆمبێک ده‌نگده‌داته‌وه. رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش لێدوانی ناوبراو به به‌ڵگه‌یه‌ک داده‌نێن بۆ کۆتایی هێنانی ئه‌و گومانانه‌ی که هه‌بوون.
کاتێک (نازم بابائۆگڵو) ئاماژه دیاره‌که‌ی پێگه‌یشت ئه‌و هیچ دوودڵییه‌کی نه‌کرد. له 12ی ئازاری 1994 دا رۆژنامه‌نوسی ڕۆژنامه‌ی نزیک له کورده‌کان (ئیوزگیور گوینده‌م) له شاری ئورفای باشوری رۆژهه‌ڵاتی توکیا ته‌له‌فونێکی له هاورێیه‌کییه‌وه بۆهات، پێی ده‌ڵێت، که له ناوچه‌یه‌کی نزیک ئه‌وێ (سیڤه‌رێک) بابه‌تێکی باش بۆ ئه‌و هه‌یه. ناوبراو به
رهو ئه‌وێ ده‌ڕوات و ئیتر هه‌رگیز نابینرێته‌وه. هاورێکه‌ی که‌دواتر پێی ده‌زانێت، هیچ شتێک له‌باره‌ی ئه‌و ته‌له‌فونه‌وه
نازانێت، که به‌ناوییه‌وه بۆ ئه‌م کراوه. رۆژنامه‌نوسه‌که بۆ داوێکی مه‌رگ په‌لکێشکرا.
بابه‌ئۆگڵو یه‌کێکه له‌و هه‌زاران کورده‌ی، که له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا، له کاتی لوتکه‌ی توندوتیژی و قه‌یرانی نێوان سوپای تورکیا و شۆڕشگێرانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا، به کوژراوی دۆزرانه‌وه یان هه‌ر به ته‌واوی بێسه‌روشوێنکران. لای که‌می نزیکه‌ی 3000 حاڵه‌تی کوشتن، که هه‌ندێکیان ته‌رمه‌کانیشیان نه‌دۆزرانه‌وه.
هه‌میشه ئه‌و بابه‌ته له تورکیادا ئه‌وه‌نده هه‌ستیار و قه‌ده‌غه بوو، که دواتر له ئه‌سته‌مبوڵدا ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی به تۆمه‌تی ناوزڕاندنی تورکیا حوکمدرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کتێبێکی له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنکردنی (نازم بابائۆگڵو) بڵاوکرده‌وه.
تۆمه‌تبارکردن تا ئێستا ئه‌سته‌م بوو
ماوه‌یه‌کی زۆر هیچ پارێزه‌رێک نه‌یده‌وێرا که‌یسی کوشتنه ناڕونه‌کان وه‌ربگرێت، ماوه‌یه‌کی که‌مه مه‌سه‌له گۆڕا: نوێنه‌ری سکاڵاکه‌ران پاشماوه و شوێنه‌واری کوژراوه‌کان ده‌به‌نه پزیشکی دادوه‌ریی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌یان. له باشوری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا له دیاربه‌کر ئه‌فسه‌رێکی سوپا به تۆمه‌تی به‌رپرس بوون له کوشتنی کورده‌کان راکێشراوه‌ته پێش دادگا.
له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌وه ده‌سته‌ی ئه‌فسه‌ران بێده‌نگ و سه‌رسام بوون. به‌ڵام دواتر به سیمایه‌کی هه‌ڵچونه‌وه هاتنه‌دوان، که بۆ ده‌بێت سه‌ربازان ده‌بێت ئۆباڵی ئه‌و تاوانانه هه‌ڵگرن، له کاتێکدا سیاسییه‌کان خۆیان قاچیان بووه به داوه‌که‌وه. ئه‌مه‌ش ئێستا ژه‌نه‌راڵی ده‌ریایی خانه‌نشینکراو (ئاتێللا کییات) له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن گوتی. که کوشتنه‌کان (سیاسه‌تی حکومه‌ت) بوو.
(( فه‌رمانه‌کان له‌سه‌ره‌وه ده‌هاتن))
ئه‌و به مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوشتاره گوماناوییه‌کان دێته قسه، شه‌ڕی قێزه‌ونی حکومه‌تی تورکیا دژ به کورده‌کان دێنێته به‌ر باس و به‌ر روناکی. هیچ ئه‌فسه‌رێکی بچوک له شار و ناوچه کوردنشینه‌کان ده‌توانێت له خۆیه‌وه بڕیار بدات، که ئه‌م رۆژنامه‌نوس یا ئه‌و چالاکی مافی مرۆڤه له ناوببات، وه‌ک ژه‌نه‌راڵی ناوبراو له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (هه‌به‌ر تورک)دا ده‌ڵێت:
(( نه‌خێر هه‌میشه فه‌رمانه‌کان له سه‌ره‌وه ده‌هاتن. ئێستاش ئه‌و ئه‌فسه‌ره هاوڕێیانه له قه‌فه‌سی زینداندان، له کاتێکدا ئه‌و که‌سانه‌ی، که لێپرسراون به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌ت په‌یره‌وی کرد، به هێمنی له مالی خۆیاندا ده‌خه‌ون)).
ناوبراو بانگه‌وازی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتداره سیاسیی و سه‌ربازییانه‌ی نه‌وه‌ده‌کانی کرد، که بێ پێچوپه‌نا بێنه دوان، که ئه‌و کوشتنانه سزایه‌کی ده‌وڵه‌تیی بوو. (( به‌داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی وڵات وا بیریان ده‌کرده‌وه، که کوشتنی دوور له دادگا هۆکارێکه بۆ به‌رانگه‌ربوونه‌وه‌ی تیرۆر)).
تانسوچیلله‌ر له پێشه‌وه‌ی ریزه‌که‌یه
چالاکانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ وایداده‌نێن، که لێدوانه‌کانی ژه‌نه‌راڵی ناوبراو دانپێنانێکی ره‌سمییه، به ئه‌و تاوانه گوماناوی و ناروونانه‌دا، که ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا ده‌یانکرد، له نه‌وه‌ده‌کاندا چه‌ندان ده‌سته له خه‌ڵکیان به گومانی پشتگیری و هاریکاری گه‌ریللاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بێسه‌روشوێن کرد.
(( وا نزیک به بیست ساڵه، که ئه‌و پرسیارانه له‌سه‌ر بکه‌ری کوشتنه ناڕونه‌کان و بێسه‌روشوێنکراوه‌کان ده‌که‌ینه‌وه، که‌چی ته‌نها له سه‌ر ئه‌و پرسیارانه زۆر له ئێمه‌مانان تیرۆرکران)) ئه‌مه گوته‌ی جه‌مال بابائۆگڵوه، که له‌سیمینارێک له‌م نزیکانه له شاری ئورفه کردی، ناوبراو برای رۆژنامه‌نوس نازم بابائۆگڵووه، که 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێسه‌روشوێنکراو تا ئێستاش هیچ شوێنه‌وارێکی نییه.
بۆیه قسه‌کانی ژه‌نه‌راڵی ناوبراو که به راشکاوانه کردنی، وه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک دێته به‌رچاو.
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ له‌م نزیکانه سکاڵای له‌سه‌ر ئه‌و سیاسییانه تۆمارکرد، که له‌و ساڵانه‌دا لێپرسراو بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه، له ریزی پێشه‌وه‌یاندا (تانسۆ چیلله‌ر)ی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و کاته‌یه.
ژه‌نه‌راڵی ناوبرو خۆشی ده‌بێت وه‌ک شایه‌د له پرۆسه‌ی دادگایی کردنی ئه‌فسه‌رێکدا له شاری دیاربه‌کر ئاماده ده‌بێت.
سه‌رچاوه:
ڕۆژنامه‌ی (دێر له‌ندبۆته)ی ئه‌ڵمانیزمانی سویسری 17ی ئاب 2010
http://www.landbote.ch/detail/article/kurden-morde-waren-staatspolitik/gnews/99111375/
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
