
دوای لی تێكچوونی ته‌واوی ڕۆژانی پشووی هاوین، هه‌رچه‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆ ئاماده كردن له‌وانه‌یه‌كدا، خوێندنی له لای مامۆستایه‌ك بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بوو، چونكه توانای دابین كردنی (000 750 - حه‌وتسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دیناری نه‌بوو بیكات به قوڕگی مامۆستایه‌كی بازرگاندا! بۆیه هه‌رچی توانای هه‌بوو خستییه كار بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌یه‌كی باش بهێنێت.
24 \ 8 \ 2010 بوو، شوێن، قوتابخانه‌ی (ئه‌كره‌می قه‌زاز) ی گه‌ڕه‌كی (به‌ختیاری تازه) ی شاری سلێمانی، كاتیش نزیكه‌ی نیو كاتژمێر زیاتر به‌سه‌ر ده‌ست پێكردنی تاقیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕ ببوو، له هۆڵه‌كه‌دا خوێندكاران به په‌رۆش و دڵه‌ڕاوكی و ترس و له‌ش داهێزران و به ده‌م ئایه‌تول كورسی خوێندنه‌وه‌وه، خۆیان دابووه‌ه سه‌ر ده‌فته‌ره‌كانی سه‌ر مێزه‌كانی به‌رده‌میان، شه‌ڕی مان و نه‌مانی چاره‌نووسی چه‌ند ساڵه‌ی خوێندنیان ئه‌كرد، تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می وانه‌ی (كیمیا) ی شه‌شی زانستی ته‌واوی خوێندكارانی په‌شۆكاندبوو، له ناكاوێكدا به سه‌ری په‌نجه له ده‌رگای پۆله‌كه درا، گشت خوێنكاره‌كان سه‌ریان هه‌ڵبڕی، دوو (حیمایه) له به‌ر ده‌رگاكه چه‌قیان به‌ست، كچه خوێندكارێكی پۆشته و په‌رداخ و بێ‌باك وه‌ژوور كه‌وت، كه‌س نه‌یئه‌زانی كچه مه‌سئوله یان ده‌نكیه‌تی، ژنه مه‌سئوله یان نیاز وایه بكرێت به ژنی كوڕه مه‌سئولێك، كه‌س بۆی نه‌بوو له نیگای سه‌رسامیی پڕ له پرسیاری نهێنی به‌ولاوه هیچ پرسیارێكی تر بكات! هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و كچه زریزه‌ی خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ی ئاماده‌بووانی لێك ترازاند.
مامۆستای چاودێری هۆڵ، زۆر غه‌مخۆرانه ئاماژه‌ی بۆ میوانی دره‌نگ وه‌خت كرد بچێت له دواوه دا‌نیشێت! به‌سته‌زمانه له‌وه ئه‌چوو ناچار كرابێت نه‌جابه‌ت بنوێنێت، بۆیه بێبه‌ربه‌ست و به ئه‌ده‌به‌وه له حزوری كچه خوێندكاره خواپێداوه‌كه‌یا، هێمن و له سه‌رخۆ فه‌رمووی: ده‌فته‌رت پێیه؟ ئه‌ویش وتی: به‌ڵی. دیار بوو پیره ده‌فته‌ر به (پرسیار و وه‌ڵام) ه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یا هاتبووه ژووره‌وه.
ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی كچه خوێندكار (؟ _؟ _؟ _؟) ه، كاریگه‌ریی ئه‌و ڕووداوه هێنده ئاسه‌واری به سه‌ریه‌وه جێهێشتبوو حه‌په‌سابوو، نه‌یئه‌زانی چاك یان خراپ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، ئه‌و كچه تازه هه‌ڵچووه‌ی به ئومێده‌وه له ئایینده‌ی ئه‌ڕوانی ئێستا نه‌فره‌ت له دنیای ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی ئه‌كات، ئێستا به گومانه‌وه له پیرۆزیی كار و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ڕوانی! هه‌نووكه گاڵته به ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی قوتابیان و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی یه‌كێتی و پارتی (دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتدار) ه‌كه ئه‌كات، باوه‌ڕیشی به‌وه نه‌ماوه به‌و شێوه‌یه مافه‌كانیان پارێزراو بێت، بێهیواش بووه له‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێت گوی بۆ سكاڵای شل بكات، ئێستا ده‌سته و دوعایه و ڕوو له خوا ئه‌پاڕێته‌وه په‌روه‌رده له‌وه خراپتری به‌سه‌ر نه‌یات!
هێنده‌م له ده‌ست هات دڵی بده‌مه‌وه، پێم ووت: ئه‌و شتانه‌ی من ئه‌یبینم به‌م دوو چاوه، مه‌ینه‌تییه‌كی سووكه ئه‌مه‌ی به لاوه، جاش و جاسوس و ئه‌نفالچی ده‌سه‌ڵاتداره، به پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام ئه‌ڵێن: بڕۆ به‌ولاوه!
وێنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێزان:
1 – د، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌سته‌مه هه‌ر بیشیخوێنێته‌وه.
2 – وه‌زیری په‌روه‌رده، له‌وانه‌یه پێی قه‌ڵس و بێزار بێت.
3 – په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بێگومان حاشای لی ئه‌كات.
4 – كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، پێم وایه پێشتر له‌وه ئه‌پێچنه‌وه كه ئه‌و خانمه‌یان سه‌ر به كامیانه و عائیدی چ به‌رپرسێكیانه.
5 – مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌گه‌ر خوێندكار و قوتابی به مرۆڤ بزانن.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
