
سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به ده‌یان ساڵه له هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامدان تا به‌ڵكو سه‌رنجی پارته سیاسییه‌كان، كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كان به‌لای كێشه‌ی كورد رابكێشن، به داخه‌وه سه‌ركه‌وتن له‌و بواره‌دا كه‌م و بێكاریگه‌ر بووه، دیاره ره‌وایی كێشه‌یه‌ك به‌س نیه تا لایه‌نگری و پشتیوانی ده‌وڵه‌تان و پارته سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان به ده‌ست بێنێت.
ئه‌مڕۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی له كوردستان هاتوو، له زۆرێك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بۆته مایه‌ی سه‌رنجی ئۆرگانه سیاسییه‌كانن زۆرێك له‌وانه مافی ده‌نگدان و به‌شداری سیاسی‌یان له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان وه‌رگرتووه، هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه چاویان تێبڕیون، ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌و كوردانه تا چه‌ند وشیارن و مافی ده‌نگدانیان به‌كاردێنن، چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن و ده‌نگ به كامه بلۆكی سیاسی و پارتی سیاسیش ده‌ده‌ن.
به‌شداری به كۆمه‌ڵی كوردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كه پتر له ئاهه‌نگ ده‌چوو، بووه مایه‌ی بایه‌خی پارته سیاسیه‌كان و تا میدیاش، به داخه‌وه هاووڵاتیانی كورد، به‌و گه‌رموگوڕییه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپی به‌شداری ناكه‌ن.
له ئه‌وروپا به‌هۆی تۆماركردنی وردی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رن زۆر به ئاسانی ده‌تواندرێت بزانرێت شار به شار و گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك ده‌ستنیشانی ژماره و رێژه‌ی ده‌نگده‌ران بكرێت له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كێیه كه ده‌نگی داوه، ره‌گه‌زی، بنه‌چه‌ی، ته‌مه‌نی، ئاستی خوێنده‌واری، هه‌روه‌ك ده‌نگیشی به چ لایه‌ك داوه، دیاره ئه‌وه‌ش كه له ماڵه‌وه داده‌نیشێت و ده‌نگ نادات، هه‌ر به‌و ئاسانیه دیار ده‌بێت و ده‌ناسرێته‌وه.
كوردان چه‌ند پتر به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن، پارته سیاسیه‌كان (به ناچاری و بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌و ده‌نگانه) ئه‌مه‌نده بایه‌خ به كێشه ره‌واكانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، واتا به‌شێكی زۆری خه‌می ئێمه له‌سه‌ر نزمی رێژه‌ی ده‌نگده‌ری كورد، بۆ ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاستی بایه‌خی كێشه‌كه‌شمان لای سیاسه‌تمه‌دارانی بیانی، به‌و رێژه‌یه نزم ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری سوید وا نزیك ده‌بێته‌وه، رۆژی 19ی سێپتێمبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، بۆ یه‌كه‌مینجاره كه هێزه چه‌په‌كان (پارتی سۆسیالدیموكراتی سوید، پارتی ژینگه‌ی سوید – سه‌وزه‌كان و پارتی چه‌پی سوید) به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌ش، له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو به ناوی (سور و سه‌وزه‌كان) گردبوونه‌ته‌وه.
و چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌ی ئه‌و به‌ره سیاسییه تازه‌و كاریگه‌ره، گه‌وره و به‌رفراوانه، هه‌ڵوێستی سیاسی حیزبه‌كانی ناو به‌ره‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه، له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان، كێشه ئه‌وروپییه هاوبه‌شه‌كان، كێشه‌كانی ژینگه و كێشه جیهانییه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وه گه‌ڕێین كه چه‌پی ئه‌وروپی حه‌ز له چاره‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌ته‌كانی ناكه‌ن، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا وه‌رچه‌رخانی زۆر گه‌وره ده‌بینین، كێشه‌ی كورد و مافه ره‌واكانی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، له چه‌ندان به‌ند ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه خۆی له خۆیدا قه‌واره‌و بایه‌خی ده‌نگده‌رانی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوید ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ دیدێكی سیاسی به هه‌ڵه داسه‌پێندراو، له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ی ئێمه بریتییه له به‌رفراوانكردنی چه‌تری ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن ده‌زانن كه زاراوه‌ی سیاسی (كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) ته‌نیا و ته‌نیا بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌كارده‌هات، به‌هۆی گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری جیهانی ئه‌و كێشه‌یه و , به‌هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ش كه وڵاتانی عاره‌بی بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵیده‌ڕێژن ,هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كێشه‌ی فه‌له‌ستین كورتكرابووه‌وه. به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی سور و سه‌وزی سویدی , له‌مه‌ڕ كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست , بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌و چوارچیوه داتاشراوه ده‌شكێنێ و به قوڵی باسی كێشه‌كانی كورد له‌و ده‌ڤه‌ره دێنێته گۆڕی. ته‌نانه‌ت بایه‌خ به كێشه‌ی كه‌مایه‌تیه ئاینی و ره‌گه‌زیه‌كانیش له ناوچه‌كه دراوه. هه‌روه‌ك ئازادی راده‌ربڕین , مافی ژنان , مافه سه‌ندیكاییه‌كان و باری دیموكراتیه‌ت به گشتی له ده‌ڤه‌ره‌كه له‌به‌ر چاو گیراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێزیش له‌گه‌ڵ من ئه‌و به‌ندانه ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد ببینێت كه له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی سور و سه‌وز بڕیاری لێدراوه , من له خواره‌وه په‌نجه بو َ هه‌ره گرنگه‌كانیان راده‌كێشم:
• - له هه‌ر دیالۆگێك كه له‌گه‌ڵ ئێران , عیراق , سوریا و توركیادا دێته پێش , سه‌رنجیان بۆ ئه‌و بارودۆخه راده‌كێشرێت كه كوردان تێی كه‌وتوون.
• - پێشوازی كردن له دانپێدانانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال , وه‌ك كۆمه‌ڵ كوژی كوردان. هه‌روه‌ها سه‌رنجراكێشان بۆ 16 / مارس ,ساڵرۆژی په‌لاماری گازی كیمیاوی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه.
• - ئێمه ره‌خنه‌ی زۆر توند له بڕیاری قه‌ده‌غه راگه‌یاندنی پارتی ئۆپوًزیسیۆنی DTP ده‌گرین ( له توركیا ) .
جگه له‌و به‌ندانه‌ی سه‌ره‌وه , په‌ره‌گرافێكیش بۆ بار‌و دۆخی كوردان , خراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و سێ حیزبه‌وه. له‌و په‌ره‌گرافه‌دا به زه‌قی هاتووه:
" كه‌م ده‌سته خه‌لك له ناوچه‌كه هه‌ن , كه به درێژایی مێژوو وه‌كو كوردان , بێ ره‌چاو كردنی هیچ شتێك كه‌وتبنه به‌ر چه‌وساندنه‌وه و راونان. هێشتا كوردان له چه‌ندان ده‌وڵت له ژێر بارودۆخ و ره‌فتار له‌گه‌ڵكردنێكی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌ژین و مافه مرۆڤایه‌تیه‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كرێت. حكومه‌تی سور و سه‌وز له هه‌ر دیالۆگێك كه له‌گه‌ڵ ئێران , عیراق , سوریا و توركیادا بێته پێش , سه‌رنجیان بۆ ئه‌و بارودۆخه راده‌كێشێت كه كوردی تێكه‌وتووه.
حكومه‌تی سور و سه‌وز پێشوازی ده‌كات له دانپێدانان به‌و په‌لامارانه‌ی سه‌ددام حوسێن كه به هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال ناسراوه , وه‌ك كۆمه‌ڵ كوژی له دژی كوردان. حكومه‌تی سور و سه‌وز كار ده‌كات تا سه‌رنج رابكێشێت بۆ 16 / مارس , ساڵڕۆژی په‌لاماری گازی كیمیاوی له دژی هه‌ڵه‌بجه , وه‌كو نمونه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌نجامه ترسناكه‌كانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ.
ئه‌و نمونانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هێزی ئۆپۆزیسیۆنی سویدی , ئه‌و هێزه‌ی پتر ده‌سته‌ڵاتی له ده‌ست بووه و كه‌متر له‌سه‌ر كورسی ئۆپۆزیسیۆن بووه , به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه وه‌لاوه ناوه كه كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه. له‌مه‌ش پتر , له چه‌ندان خاڵی تر ئاماژه بۆ نادیموكراتی بوونی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان كراوه. ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی ئێران گیراوه له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵه‌كانی بۆ ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها دڵه‌راوكێ ده‌ربڕاوه كه توركیا ناتوانێت مێژوی خۆی راست بكاته‌وه. په‌سه‌ند كردنی داخوازی توركیا بۆ مافی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێتی ئه‌وروپا , به‌ستراوه‌ته‌وه به مه‌رجی رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ , به مافی ئه‌تنی كه‌مایه‌تیه ره‌گه‌زی و ئایینیه‌كانیشه‌وه. حكومه‌تی سور و سه‌وز دان به كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی ساڵی 1915 ی توركیادا ده‌نێت و داوا له توركیاش ده‌كات كه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵنێت.
ئه‌و هه‌نگاوه بوێرانه‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سوید , مایه‌ی بایه‌خ پێدان و پشتگیری لێكردنی هه‌موومانه. باشترین پشتگیریش ئه‌وه‌یه كه رۆژی 19 / ی سێپتێمبه‌ر , كه رۆژی هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانه , له ده‌نگ پێدانیان دوا نه‌كه‌وین . به‌یانی كه هاتنه سه‌ر كار , ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. هیممه‌تی ئێمه و به‌شداری كردنمان له مافێك كه له وڵاتی خۆمان به ساڵان لێی بێبه‌ش بووین و بێبه‌شین , بایه‌خێكی گه‌وره و گه‌وره‌تریش به كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌دات . ده‌نگی هه‌ر تاكێك له‌و پرۆسه‌یه ئه‌وه‌نده بایه‌خی هه‌یه كه ناكرێت فه‌رامۆشی بكات.
نه‌وزاد حه‌مه‌شه‌ریف
كاندیدی پارتی ژینگه‌ی سوید – سه‌وزه‌كان، بۆ په‌رله‌مانی سوید
2010-08-30 14:04:00
