كورد گه‌لێكی بێ ناسنامه‌یه. ناسنامه چییه؟ ناسنامه ده‌وڵه‌ته كه كورد له مێژووی كۆن و نوێ‌دا نه‌یبوووه. ناسنامه خاكه كه خاكی كوردی به‌درێژای مێژوو به‌شێك بووه له خاكی وڵاتانی تر و تا ئه‌مڕۆش. ناسنامه زمانه كه زمان كوردی زمانی نووسین نه‌بووه بگره برێتی بووه له كۆمه‌ڵێك دیاله‌كتی له‌یه‌ك دابڕاو و بێ پێوه‌ندی. ئه‌لفبێی بژارده‌مان نه‌بووه بۆ نووسینی كوردی، كورد به‌زۆر ئه‌لفبێ نووسیویانه و تا ئه‌مڕۆش. ته‌نانه‌ت له یه‌ك ئه‌لفبێشدا رێنووسێكی یه‌كگرتوو نه‌بووه و كورد نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر بچووكترین پرس له رێنووسدا رێك بكه‌ون. هه‌ستێكی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه كۆمان بكاته‌وه یان كولتوورێكمان نه‌بووه هه‌موومان كۆك بین له‌سه‌ری و چه‌ند و چۆنی له‌باره‌وه نه‌كه‌ین. وێڕای ئه‌مانه‌ش هه‌مووی، كوردستان ئابوورییه‌كی خراپ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و ئاستی بژیوی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆر له ژێره‌وه‌یه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا كه ده‌ستی زۆردار و داگیركه‌ری ناگاتێ و ناحه‌زێك نییه تا ئۆباڵی كێشه‌گه‌لی خۆمانی بخه‌ینه ئه‌ستۆوه، باشترین نموونه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌باره‌ی نانه‌ته‌وه‌بوونی كورده‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ده‌ره‌وه یه‌كگرتوو نییه. كوردی ده‌ره‌وه به‌گوێره‌ی به‌شه‌كانی كوردستان جیان، هیچ شتێك كۆیان ناكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه جاربه‌جار گومان و نامۆیی پێوه‌ندییه له نێوانیاندا. ته‌نانه‌ت كوردی یه‌ك به‌شیش به‌گوێره‌ی لایه‌نگرییان بۆ حزب یان دیاله‌كت یان مه‌زه‌ب یان ئاین هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن و ماڵیان جیایه. به‌كورتی هیچ ئاماژه یان ده‌ستاوێژێك نییه بۆ به‌نه‌ته‌وه‌بوونی كورد له هیچ شوێنێكدا.
بێگومان بیانییه‌ك ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بنووسیایه ده‌تانگوت ناحه‌ز و خوێنه‌خۆره تا ببێ به‌بیانوو بۆتان و لێی ده‌ربچن، به‌ڵام من له خۆتانم. كه‌سێكی ڕه‌شبین و بێ وره‌ش نیم تا پاساوێكتان ده‌س كه‌وێ، من به‌درێژای ژیانی خۆم بۆ چركه‌یه‌كیش له خه‌باتی گه‌له‌كه‌م دانه‌بڕاوم تا ئه‌مڕۆش. ده‌بێ یه‌كێك راستیتان پێ بڵێ جا یان به‌خۆ دێنه‌وه یان هه‌روا ده‌مێننه‌وه. زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆین، به‌نه‌ختی و پوختی وه‌ك گوتم كورد بێ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه. نه‌ته‌وه‌ش بێ نه‌ته‌وه‌یه‌كی فێدار و مه‌نگۆله. ئه‌م خه‌ڵكه به‌م دۆخه‌ی ئێستایه‌وه چی قوربانیی تر هه‌یه بیدا، یان دنیا پڕ بكا له گلی و گازی، هیچ به‌هیچ ناكا و به‌هیچ ناگا. ئه‌و به‌رگه‌ی له‌به‌ر خه‌باتی كوردیدایه به‌رگێكی كونه، ئه‌و زمانه‌ی پێی ده‌دوێ كه‌س له‌م سه‌رده‌مه تێی ناگا. با روونتری كه‌مه‌وه: به‌رگه كۆنه‌كه مه‌به‌ستم له حزبی كوردییه، حزبی كوردی كه زیاتر له خێڵ ده‌چێ، ئامێرێكی كۆنه بۆ خه‌باتێكی سه‌رده‌مییانه و بۆی ناشێ، له نێوان ساڵی 61 و ئه‌مڕۆدا دنیا هێنده‌ی هه‌زاران ساڵی مێژوو هاتووه‌ته گۆڕان. دنیا بووه به‌گوندێكی بچووك كه كولتووری خێڵ تێیدا نامۆیه و ناتوانێ به‌باشی هه‌ناسه بدا. مه‌به‌ستم له زمانیش ئه‌و زمانه‌یه كه له سیاسه‌تی كوردیدا پێی ده‌دوێن وه‌ك: مافی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی و ئاڵا و سوپا و ئه‌م جۆره پرسانه كه بۆ دنیای سه‌رده‌م له به‌یت و بالۆره یان قه‌وانی كۆن ده‌چن. دنیای سه‌رده‌م وه‌ك ده‌بینین به‌ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌دا ده‌ڕوا. ئه‌م دنیا نوێیه بیر له هه‌ڵگرتنی سنوور و یه‌كخستنی دراو و سوپا ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لی هاوبه‌ش و به‌هاگه‌لی ناوكۆدا بناخه داده‌نێ نه‌ك بنه‌ماگه‌ل و به‌هاگه‌لی جیا.
به‌ڵام ئه‌مه كۆتای مێژوو نییه. ژیان به‌به‌ریه‌وه هه‌یه كورد تیایدا ببێ به‌خاوه‌نی خۆی و زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌زموونێكی گه‌شیش پێشكێش بكا. ئێمه نابێ بێ هیوا بین، ژیان ته‌نیا دوو ره‌نگی ره‌ش و سپی نییه، له‌م نێوانه‌دا ڕه‌نگ زۆرن. ته‌نیاش هه‌بوون و نه‌بوون نییه، له‌م نێوانه‌دا دۆخی تر زۆرن. ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه، هه‌لی داوه به‌هه‌ر كۆمه‌ڵه مرۆڤێك ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ببن به‌خاوه‌نی ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ. ژیان هه‌لی داهێنانی زۆر تێدایه به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك گوتم، كه له سایه‌ی شۆڕشی ته‌كنیكه‌وه دنیا هاتووه‌ته ناو له‌پی یه‌ك ده‌ست. ئه‌زموونی گه‌لانی پێشكه‌وتوو به‌چركه دێنه گواستنه‌وه بۆ گه‌لانی پاشكه‌وتوو له‌مانه‌ش ئه‌زموونی دیموكراسی. هه‌ر له‌م دنیا تازه‌یه‌دا ده‌سمایه‌ی ئابووری به‌چركه سنوور ده‌بڕێ و له كوێی بیه‌وێ ده‌گیرسێته‌وه و بووژانه‌وه دێنێته كایه. وڵاتی ئێمه‌ش كه وڵاتێكی به‌بڕشته و سامانی زۆره، ده‌بێ به‌موگناتیس بۆ به‌كێشكردنی ده‌سمایه‌ی بیانی، به‌تایبه‌تی ده‌سمایه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌خۆی و به‌كولتووری مۆدێرنیه‌وه، ئه‌گه‌ربێو بزانین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین.
وه‌ك گوتمان كورد ناسنامه‌ی كۆنی نییه تا وه‌ك گه‌لانی تر له سایه‌یدا هاتبێته پاراستن، باگه‌ڕ و باهۆز له هه‌ر لایه‌كه‌وه هه‌ڵ بكه‌ن به‌ئاسانی هه‌ڵی ده‌كه‌نن، بۆیه ئه‌م خه‌ڵكه ناچاره ده‌بێ به‌دوای ناسنامه‌ی تازه‌دا بگه‌ڕێ تا بتوانێ پێگه‌ی خۆی له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا خورت و به‌هێز بكا، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ش جگه له دیموكراسی هیچ شتی تر نییه. دیموكراسی ئه‌و چه‌تره زله‌یه كه له سایه‌یدا هه‌موو شتێكی سه‌رده‌میانه فراژی ده‌بێ و ده‌گه‌شێته‌وه بۆ نموونه: بێزاندن (نبژ) ی توندوتیژی، ئازادیی ده‌ربڕین، مافه‌یلی تاك، مافی گرووپگه‌لی ئه‌تنیكی و ئاینی و مه‌زه‌بیی جیا، ئازادیی ژن و مافه‌یلی منداڵ و هتد. له راپه‌ڕینی 1991ه‌وه دنیای ده‌ره‌وه چاوی تێمان بڕیوه تا بزانێ ئێمه له دیموكراسیدا چ ئه‌زموونێك پێشكێش ده‌كه‌ین و له‌و سه‌ردێرانه‌ی ژماردمن چی به‌چی ده‌كه‌ین. دیموكراسی دوا هه‌له له مێژوودا بۆ كورد بڕه‌خسێ تا له داوێنیدا خۆی بنوێنێ، ئه‌مه دوا وێستگه‌یه شه‌مه‌نده‌فه‌ری مێژوو بووه‌ستێ و هه‌لێكی تازه بداته‌وه به‌و مرۆگه‌له‌ی پێیان ده‌گوترێ كورد.
ناڕه‌حه‌تیی من لێره‌دا له‌پای ئه‌وه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا له زۆر هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی هێزگه‌ل و به‌رپرسانی كوردیدا بۆنی په‌شیمانبوونه‌وه له دیموكراسی و هه‌ست به‌هه‌نگاوی به‌ره‌ودوا له كودستان دێته‌كردن، نموونه زۆر و به‌رچاوه پێویست به‌هێنانه‌وه‌یان ناكا. زۆر له رۆژنامه‌وان و چاودێرانی بیانیش كه له كوردستانن یان هاتوچۆی ده‌كه‌ن، په‌ییان به‌م راستییه بردووه. هۆی هانده‌ری ئه‌م په‌شیمانبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش له پرسی دیموكراسی ئاشكرا و روونه، بێگومان ده‌سه‌ڵاتێك به‌ته‌قه‌ی تفه‌نگ هاتبێ نایه‌وێ به‌ده‌نگدانی هاووڵاتییان كورسییه‌كه‌ی له ده‌ست بچێ با دروشمه‌كه‌شی سه‌د ساڵه دیموكراسی بووبێ. دیموكراسی گه‌مه‌ی كورسییه به‌ر له‌هه‌ر شتی تر. به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی هه‌موولا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا بۆ چاندنی تۆوی دیموكراسی نه‌هاتووه بۆ عێراق و ڕه‌نگه پێشی خۆش نه‌بێ دیموكراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا بڕوێ. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ ئه‌م په‌شیمانبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌دوایه‌ش ته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌مان شت له ناوچه‌كانی تری عێراقدا كه هێزگه‌لی عێراقی له سه‌رده‌می به‌رهه‌ڵستیشدا هێنده په‌رۆشی دیموكراسی نه‌بوون. ئه‌وان خه‌باتیان بۆ كورسی ده‌كرد نه‌ك دروستكردنی گه‌لێكی به‌هێز و خاوه‌ن ویست، ته‌نیا كورده‌كه بوو دۆزی خۆی له هاتنه‌كایه‌ی دیموكراسیدا ده‌دۆزییه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی كورد كه به‌رده‌وام مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بووه بۆ سه‌ر سیسته‌می سیاسی له به‌غدا ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه نه‌بووه كه ده‌یه‌وێ ناوچه‌یه‌ك له عێراق دابڕێ و جیای بكاته‌وه وه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌رده‌وام ناتۆره‌ی جیابوونه‌وه‌خوازی داوه‌ته پاڵی، مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه بووه كه بزاوی كوردی گه‌ڕێنه‌ك و داینه‌مۆی دیموكراسی بووه له عێراق و هێزیكی پێشكه‌وتنخواز بووه له ئاست سه‌رجه‌م هێزه كۆنه‌خواز و پاشوه‌ڕۆیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و كوردیش. له‌به‌رئه‌مه خاوبوونه‌وه‌ی هه‌نگاوی دیموكراسی له كوردستان باشترین هه‌ل ده‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت له به‌غدا. وه‌ك گوتم ناشبێ هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌سته‌به‌ر و گه‌ره‌نتیی دیموكراسی بزانین. ئێمه ده‌بێ دیواری ژووره‌كانی كاركردن و حه‌سانه‌وه و نووستنیشمان یه‌ك دروشمی تێدا هاتبێته هه‌ڵواسین ئه‌ویش: بێ چێكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پته‌و و متمانه‌به‌خۆ له كوردستان، ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان نایه‌ته پاراستن له به‌رامبه‌ر باگه‌ڕ و باهۆزی له‌هه‌رلاوه هاتوو. نابێ حه‌ز و شێتگیریی من و تۆ بۆ كورسیی ده‌سه‌ڵات، پرسی دیموكراسیمان له‌بیر بباته‌وه یان هه‌نگاومان پێ خاو بكاته‌وه. كورد هه‌رچی بێ له هه‌رێمی كوردستاندا، ناتوانێ به‌رملی یه‌ك مانگی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری و سوپایه‌كی به‌هێز بگرێ له به‌غدا كه له‌م رۆژانه‌دا ئه‌و سوپایه سه‌رگه‌رمی خۆ بنیاتنانه‌وه و تانك كڕین و جبه‌خانه دانانه بۆ قۆناغی پاش كشانه‌وه‌ی هێزگه‌لی ئه‌مه‌ریكا. به‌كورتی نه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه له كوردستان، دۆزی سیاسیی كورد به‌ئاسانی ده‌باته‌وه بۆ خاڵه‌كه‌ی سه‌ره‌تا.
3/7/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
