له لاپه‌ڕه (5) ی ژماره (21) ی رۆژی سێشه‌ممه 29 / 6 / 2010ی هه‌فته‌نامه‌ی (رووبه‌ر) دا به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب سه‌رۆكی ده‌زگای ئاراس (سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای شه‌فه‌ق) و تارۆكه‌یه‌كی به‌ناوی (منیش ده‌ستخۆشی له سه‌رنووسیاری هه‌واڵ ده‌كه‌م)، وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر به‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی هه‌واڵ له‌سه‌ر فڕێدانی په‌یكه‌ری بارزانی نه‌مر له زبڵدانی خاسه له‌لایه‌ن ده‌زگای شه‌فه‌قه‌وه بڵاو كردۆته‌وه.
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێم كه ئه‌م وه‌ڵامه قێزه‌ونه‌ی به‌درانم چاوه‌ڕێ ده‌كرد ده‌شمزانی به‌قه‌د توندی ئیجرائاتی پارتی به‌رامبه‌ر به شه‌فه‌قیه‌كان، كاردانه‌وه‌ی به‌درانیش به‌رامبه‌رم توند‌و قێزه‌ون ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و زاته‌ی ده‌یه‌وێ به‌كوردییه‌كه‌ی (ئه‌مین باڵدارو عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی و عومه‌ر په‌تی بنوسێت، كۆمه‌ڵێك درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌سێت و له‌رێیه‌وه زۆر بێ ویژدانانه كار بۆ شكاندنی من بكات، هه‌روه‌ها له‌بڕی ئه‌وه‌ی بۆ پارتی و رای گشتی داوای لێبوردن بكات و ئه‌سڵی مه‌خسه‌د (كه فڕێدانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بارزانیه له‌لایه‌ن مه‌عاشخۆره‌كانی به‌دران) دێت و یه‌خه‌ی من ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت بابه‌ته‌كه له‌ڕێی ته‌شهیركردن به‌منه‌وه په‌رده پۆش بكات وبه‌تانیه‌كی پیس (چه‌شنی وتارۆكه‌كه‌ی) به مه‌وزعه‌كه‌دا بدات.
پێویسته ئه‌وه بڵێم كه‌من نه‌مده‌ویست و ئێستاش نامه‌وێت دابه‌زمه ئاسته نزمه‌كه‌ی به‌دران و وه‌ڵامی زمانه پیسه‌كه‌ی بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌و زمانه‌ی ئه‌و ته‌نیا جێگه‌ی له زبڵخانه‌ی خاسه‌دا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ناچارم وه‌ڵامی بوختان و درۆ شاخداره‌كانی بده‌مه‌وه:
یه‌كه‌م / به‌دران له په‌ره‌گرافێكی وتارۆكه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ” له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه له 2003 ئه‌م بڵاوكراوه‌یه مه‌به‌ستی (هه‌واڵ) ه له‌توانج و ناوزڕاندن و سوكایه‌تی به‌سه‌رۆك و هێماكانی گه‌لی كوردستان به‌ولاوه خه‌ریكی هیچی تر نه‌بووه ”.
پێش هه‌موو شتێك به‌درانی پسپۆری كۆڕی زانیاری كورد وانیشان ده‌دات كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌وه ئاگاداری ئه‌توارو ئه‌فكاری رۆژنامه‌كه‌یه، كه‌چی نازانێت كه رۆژنامه‌ی هه‌واڵ له‌ساڵی (2001) ه‌وه هه‌یه، به‌ڵام من ده‌زانم بۆچی پێیوایه له 2003وه هه‌واڵ هه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م زاته له 2003 ده‌زگای شه‌فه‌قی له‌كه‌ركوك دامه‌زراندو هه‌ر له‌وێشه‌وه هه‌واڵی كرده ئامانج چونكه نه‌یتوانی كێبڕكێی بكات و لایه‌نگیری خوێنه‌رانی كه‌ركوك به‌لای خۆیدا په‌لكێًش بكات، ئه‌و له 2003ه‌وه شه‌ڕی هه‌واڵ ده‌كات بۆیه پێ وایه هه‌واڵ له 2003ه‌وه هه‌یه.
دواتر بابزانین كێ سوكایه‌تی به‌سه‌رۆك و هێماكانی گه‌لی كوردستان كردووه، ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌ی هه‌واڵ مافی خۆمانه ره‌خنه له‌هه‌موو كه‌سێك بگرین، هه‌موو كه‌سێكیش له‌به‌رامبه‌ر بابه‌ته‌كانماندا رێگای دادگا‌و یاسای له‌به‌ر ده‌مدایه، به‌ڵام دواجار كێ بوو سوكایه‌تی به‌هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد، به‌دران به‌پاره‌ی پارتی و به‌بودجه‌ی پارتی و به‌ناوی پارتیه‌وه هه‌زاران كه‌سی له‌پارتی تۆراند له‌كه‌ركوكدا، عاقیبه‌ته‌كه‌شی به‌پاره‌ی پارتی و به‌بودجه‌ی پارتی و به‌ناوی پارتیه‌وه، په‌یكه‌ری بارزانی نه‌مر له‌لایه‌ن مه‌عاشخۆه‌ركانی به‌درانه‌وه فڕێ ده‌درێته زبڵخانه‌ی خاسه‌وه!
دووه‌م / به‌دران بێشه‌رمانه له‌بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وتارۆكه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ” ته‌نیا ده‌زگای شه‌فه‌ق بوو له‌ده‌می هه‌واڵ بداته‌وه و سنووری بۆ دابنێت و به‌رگری له‌و هێمایانه بكات كه جێی رێزن، یه‌ك نمونه بۆ ئه‌وو راستیه ده‌هێنمه‌وه، له‌ژماره (61) 14 / 7 / 2004 بڵاوكراوه‌ی (باسه‌ره‌دا) كه ده‌زگای شه‌فه‌ق له‌كه‌ركوك ده‌ریده‌كرد ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ردێڕی (هه‌واڵ ده‌مت داخه) بڵاوبۆته‌وه، ئه‌مه یه‌ك رسته‌یه له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه (داوا له‌هه‌واڵ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێن ده‌متان داخه‌ن، په‌لامارمان مه‌ده‌ن و هێڵه سووره‌كان مه‌به‌زێنن، ئه‌گینا چاره‌سه‌رتان ده‌كه‌ین، هێڵه سووره‌كان له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا مه‌به‌ست لێی سه‌رۆك بارزانی بوو ”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م په‌ڕه‌گرافه‌دا سه‌ره‌تا ده‌بێ دیسان به‌بیر به‌دارنی بێنمه‌وه كه نه‌ده‌بوو (باسه‌ڕه) به به‌رگریكاری هێماكانی گه‌لی كورد ناوببات، خۆ هێشتا بۆره‌ك و چیمه‌نتۆكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بارزانی نه‌مر له هه‌واڵ وشك نه‌بۆته‌وه كه مه‌عاشخۆره‌كانی باسه‌ڕه فڕێیاندایه خاسه‌وه.
له 20 / 7 / 2004 به‌نووسراوی ژماره (90) سكاڵایه‌كم ئاراسته‌ی نه‌قیب و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كرد، تیایدا به‌درێژی باسی ئه‌و شه‌ڕه قێزه‌ونه‌م كرد كه ده‌زگای شه‌فه‌ق له‌ڕێی باسه‌ڕه‌وه ده‌یه‌وێت په‌لكێشمان بكات بۆی، له‌بڕگه‌یه‌كی ئه‌و سكاڵایه‌دا هاتووه (به‌داخه‌وه له‌ژماره (61) ی باسه‌ڕه‌دا دوور له هه‌موو ئاكارێكه‌وه باسه‌ڕه هه‌ره‌شه‌یه‌كی بۆ هه‌واڵ بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی (هه‌واڵ ده‌مت داخه) گوایه په‌لاماری سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی كوردمان داوه، تیایدا هێڵی سورمان بۆ ده‌كێشێ و هه‌ڕه‌شه‌ی چاره‌سه‌ركردنمان ده‌كات له‌كاتی به‌زاندنی ئه‌و هێڵانه.
ئێستا به‌دران له‌وتارۆكه‌كه‌یدا پێمان ده‌ڵێ مه‌به‌ستمان له‌و هێڵه سوورانه سه‌رۆك بارزانی بووه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئه‌وكاتی به‌دران دوای زنجیره‌یه‌ك سه‌روتار هات كه له هه‌واڵ بڵاوكرابوونه‌وه بۆ ره‌خنه گرتن له‌ئه‌دای سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تێكڕا كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایترین مافی ده‌ربڕینه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وكاته‌ی كه‌ركوك كه نه‌مانده‌ویست دۆخه‌كه به‌م دۆخه‌ی ئێستا بگات و ده‌مانویست راستیه‌كان وه‌كو خۆیان بگه‌نه سه‌ركردایه‌تی، نه‌ك كاره خراپه‌كانی مه‌سئولین مكیاژ بكه‌ین، لێره‌وه به‌دران دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه ئێستاش سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان لای هه‌واڵ هێڵی سوورنین، به‌سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك تاڵه‌بانیشه‌وه) له‌و بڕوایه‌شدانیم سه‌رۆك بارزانی خودی خۆی (خۆی به هێڵی سوور بزانێت) به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی رۆژانه له‌سایت و رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی تری رۆژنامه‌وانیدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه و تێبینی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار قسه‌ی بێ بنه‌ماش ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بارزانی نه‌مر لای ئێمه هێڵی سووره، ده‌بێ تۆش له‌و راستیه تێبگه‌یت و بزانیت جیاوازی له‌نێوان سه‌رۆك بارزانی و بارزانی نه‌مردا چییه، هه‌رچه‌نده نه‌تزانی و رێزت لێنه‌گرت، ئێستاش ده‌ته‌وێت له وتارۆكه‌یه‌كدا به ماستاوكردن بۆ سه‌رۆك بارزانی پاساو بۆ بێ رێزیت به‌رامبه‌ر به‌بارزانی نه‌مر بێنێته‌وه، له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوویت!
بۆ وه‌ڵامی سكالاكه‌ش هه‌ریه‌ك له به‌رێزان فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیب و زیره‌ك كه‌مال سكرتێری ئه‌وسای سه‌ندیكا له‌ژیاندا ماون و ئه‌توانن به‌درۆم بخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر وانیه، ئه‌و دوو به‌رێزه دوای لێكۆڵینه‌وه پێیان راگه‌یاندم كه ستافی (باسه‌ڕه) له‌كه‌ركوك به‌رپرس نین له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌ڵكو رۆژنامه‌كه له هه‌ولێر ده‌سكاری كراوه‌و به‌دران نووسیویه‌تی، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوه‌تێكیان بۆ من و برای به‌رێزم كاك تارق كارێزی سه‌رنووسه‌ری ئه‌وكاتی باسه‌ڕه رێكخست و له‌دانیشتنه‌كه‌دا كاك تارق ئه‌و راستیه‌ی بۆ دووپاتكردمه‌وه‌و منیش له‌به‌ر رێزی كاك تارق و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی سه‌ندیكا به‌ردێكم خسته سه‌ر زێرابه‌كه‌ی به‌دران.
چواره‌م / به‌دران له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وتارۆكه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ”ئه‌م سه‌رنووسیاره (مه‌به‌ستی به‌نده‌یه) له‌ناو هه‌ڤاڵانی خۆیدا وه‌ك راپۆرت نووس و ئازارده‌ری رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان هاتۆته ناسین و چه‌ندان جار سكاڵای قوربانیه‌كانمان بیستووه“.
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵی ره‌حمه‌تی وته‌نی (ئه‌گه‌ر دایكی درۆت هین نه‌كردووه) یه‌كێك له‌و قوربانیانه‌مان پێ بناسێنه؟!
هه‌ر راپۆرتێكیشم نووسیبێت به‌ناوی خۆم و به‌رۆژی روناك بڵاوم كردۆته‌وه بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك، هه‌ر كاتێك و له‌هه‌ر شوێنێًكدا هه‌رمه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌م و نه‌ته‌وه‌كه‌م به‌دی بكه‌م، سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی وڵاته‌كه‌م به‌هی خۆم ده‌زانم و به‌ئاشكرا په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌م.
له‌ژیانیشمدا شانازی به‌و دوو راپۆرته ده‌كه‌م كه نووسیومن، یه‌كێكیان راپۆرتێك بووه بۆ ئاسایش تیایدا تۆڕێكی موخابه‌راتی عێراقیم له هه‌ولێر ئاشكرا كردووه كه ده‌ستیان هه‌بوو له ئه‌نجامدانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌و كاری تێكده‌رانه (به‌رێز حاكم قادر حه‌مه‌جان، به‌رپرسی ئه‌وكاتی ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر شایه‌ته‌و حه‌ی و یورزه‌ق) .
دووه‌میان/ راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌واڵه كه به‌ئاشكرا به‌مانشێت و وێنه‌ی خۆم و لێدوانی خۆمه‌وه‌و به‌به‌رپرسیارێتی خۆمه‌وه بۆ پارتی و رای گشتی هه‌قیقه‌تی به‌دران و ده‌زگای شه‌فه‌قم بڵاوكرده‌وه.
پێنجه‌م: به‌دران له‌وپه‌ڕی ئیفلاسی سیاسی و روناكبیریه‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ فه‌زیحه‌ته‌كه‌ی خاسه‌وه.
له‌وتارۆكه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك بوختان و درۆی ریزكردووه‌و ده‌ڵێت ”ساڵێك و نیو به‌ر له ئێستا هاته‌لام (مه‌به‌ستی به‌نده‌یه) زۆر په‌رێشان حاڵ و شڕبوو، وتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم له‌سه‌ره له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتیه‌وه، تكایه فریام كه‌وه، بمگه‌یه‌نه به‌شوێنێك تا پاكانه‌ی خۆم بكه‌م، هێورم كرده‌وه‌و تێمگه‌یاند كه‌وا به هه‌ڵه‌داچووه، وتم تۆ پارتی ناناسی و زانیارییه‌كانت هه‌ڵه‌ن، پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌س نیه وادیاربوو دڵنیا نه‌ده‌بوو، هه‌ڵچوونه‌كه‌ی دانه‌ده‌مركایه‌وه وتی: بۆ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگایانه‌دا بۆ دروست ناكه‌ی؟ له‌مه‌شدا هه‌ر ویستم هێوری بكه‌مه‌وه‌و وتم: رۆژنامه‌وان له‌پێناو بێلایه‌نی پیشه‌كه‌یدا ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت، نازانم تا چه‌ند به‌م قسانه‌م هێوربۆوه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت تێمگه‌یاند كه من كه‌سێكی شیاونیم بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه، وتم: من له‌كاره‌كه‌ی خۆم به‌ولاوه شتێكی تر نازانم ”.
بۆ راستی و دروستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له 2003ه‌وه له‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌دران و راپۆرته‌كانی به‌دران و مه‌عاشخۆره‌كانی، پارتی دیموكراتی كوردستان روانگه‌ی به‌رامبه‌ر به من خراپبوو، هێنده خراپ بوو ژیان و سه‌لامه‌تی كه‌سێتیم كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ته‌نانه‌ت ناچاریان كردم ماڵه‌كه‌م له‌كه‌ركوكه‌وه بگوازمه‌وه سلێمانی، له‌و كاته‌وه ئێمه و براده‌رانی پارتی له‌كه‌ركوك وه‌كو (تۆم و جێری) مان لێهاتووه‌و كه ئێره جێگه‌ی باسكردنیان نیه، دوای ئه‌وه‌ی بۆخۆم و براده‌ره‌كانم روونبۆوه كه ئه‌م هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی براده‌رانی پارتی له‌ئێمه سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌دران و مه‌عاشخۆره‌كانیه‌تی، هه‌ردوو برای به‌ڕێزم (دڵشاد عه‌بدوڵڵا و ته‌ڵعه‌ت تاهیر) پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ كردم كه بچم له‌گه‌ڵ به‌دراندا دانیشم و دوو به‌دوو رووبه‌ڕوو هه‌رچی له‌سه‌ر من هه‌یه بیخاته سه‌رمێز!
من پێشنیاره‌كه‌م پێ باش بوو، به‌ڵام چونكه به‌دران ده‌ناسم پێم باش نه‌بوو به‌ته‌نیا بڕۆم و به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیدا دانیشم چونكه ئه‌مڕۆم له‌به‌رچاوبوو، به‌درانێك كه ئه‌و روانگه خراپه‌ی لای پارتی له‌سه‌ر من دروست كردووه ئاساییه لای و لێشی ده‌وه‌شێته‌وه قسه‌م بۆ هه‌ڵبه‌ستێت.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پرسم به‌براده‌رانی یه‌كێتی كرد‌و ره‌زامه‌ندیانم وه‌رگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌دراندا دانیشم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توندیه‌ی پارتی به‌رامبه‌رم خاوبێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كاك دڵشاد عه‌بدوڵڵا مه‌وعدێكی بۆ وه‌رگرتم په‌یوه‌ندیم به ته‌ڵعه‌ت تاهیر كرد تا ئاماده‌بێت له‌و دانیشتنه، به‌سوپاسه‌وه داواكه‌ی قبوڵ كردم و به‌یه‌كه‌وه چووینه لای به‌دران، له‌وێ زۆر به‌ئاگاییه‌وه قسه‌م كرد، له‌وه ده‌ترسام قسه‌كانم رێكۆرد بكات، ته‌نانه‌ت چایه‌كه‌شم به‌ته‌حه‌فوز خوارده‌وه، نزیكه‌ی بیست ده‌قیقه‌یه‌ك دانیشتین و به‌وپه‌ڕی راشكاویه‌وه پێم گوت: تاكه پرسیارێكم هه‌یه، چیتان له‌سه‌ر من هه‌یه بابیزانم، كه‌چی ئه‌و گوتی تۆ هه‌ڵه تێگه‌یشتووی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌س نیه، باسی ئه‌وه‌شم بۆی كرد كه له‌دانیشتنی سه‌رنووسه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وسا (نێجیرڤان بارزانی) هه‌ندێ قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كردوه و به‌ڕێزیان داوای لێكردوم به‌نووسراو بینێرم منیش نووسراوه‌كه‌م بۆ نووسیوه‌و لای (دكتۆر نوری) یه داوای بینینی به‌ریَِزیانم كردووه وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت (به‌داخه‌وه به‌دران و رێگربوو له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببینم)، چایه‌كه‌م نیوه نه‌كردو خوا حافیز.. خوا حافیز، (ته‌ڵعه‌ت تاهیرو دڵشاد عه‌بدوڵڵا له‌ژیاندا ماون و ئه‌حیائون و یه‌رزقون) .
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و زاته نه‌جیبه چۆنه‌و چۆن له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی باری لار‌و هه‌ڵه كوشنده‌كانی كه به‌داخه‌وه له‌كه‌ركوك پارتی باجه‌كه‌ی ده‌دا، پڕ ده‌داته ئه‌م و ئه‌و و له‌بڕی ئه‌وه‌ی به‌خۆیدا بچێته‌وه بوختان و درۆ‌و ده‌له‌سه هه‌ڵده‌به‌ستێت، لێره‌وه‌ش پێی ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر بمویستایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی تۆ ئاماژه‌ت پێداون دروست بكه‌م پێویستم به‌و خۆماندووكردنه نه‌بوو بێمه هه‌ولێر و له تۆ داوا بكه‌م، چونكه رێگه‌ی ئاسانترو له‌بارتر و جێی متمانه‌تر زۆرن، نه‌ك له‌رێی كه‌سێك كه نه‌توانم چایه‌كه‌شی بخۆمه‌وه.
ته‌نها شت كه له‌و وتارۆكه‌كه‌یه‌دا به‌دران مه‌به‌ستێتی ئه‌وه‌یه، لای یه‌كێتی گومان بخاته سه‌ر من و له‌ناو نێوه‌ندی روناكبیرشدا بمشكێنێت، بۆیه دڵنیای ده‌كه‌مه‌وه كه یه‌كێتی و ده‌ركه‌وت پارتیه‌كانیش، من به‌باشی و تۆش باشتر ده‌ناسن، قسه‌ی تریش زۆرن هه‌ڵیانده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تی تر، دڵنیاشبه به‌شكاندنی من نا‌توانیت شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بارزانی نه‌مر پینه بكه‌یت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
