
كوردستان نێت وه‌كو یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردی كه هه‌موو كوردێك له ناوه‌وه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به رێژه‌یه‌كی زۆر لێی ده‌ڕوانی و سوودی لێ ده‌بینی و ماوه‌ی (11) ساڵه خزمه‌ت به كلتور و زمان و مێژوو و رۆژنامه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردمان ده‌كات، كه ئه‌ویش به ماندووبوون و شه‌ونخونی و دڵسۆزی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی (عومه‌ر فارس) ه‌وه بووه، ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردبێ كوردستان نێت توانی له‌و ماوه‌یه له‌سه‌ر هێلێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌كادیمی و سه‌رده‌میانه درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات و له هه‌مان كات زمانی ته‌شهیر و ناوزڕاندن و پێنووسی به‌عسی و دوژمنانی كوردیشی خسته نێو (Recycle Bin) ه‌كه‌یه‌وه به‌مه‌ش توانی دۆست و دوژمنی زیاتر و زیاتر بۆخۆی په‌یدا بكات، كه له ئه‌نجامیشدا چه‌ندین جار دووچاری هاك كردن بووه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌وه لێیه‌وه بدوێم ته‌مه‌ن و مێژوو و خزمه‌ته‌كانی كوردستان نێت نییه به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگۆیه نه‌شازانه‌یه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانیان ده‌كه‌ن كه گوایه له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كانن، له‌م رۆژانه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی جیهانی (www.alexa.com) م كرد كه ماڵپه‌ڕێكه تایبه‌ت به داتابه‌یسی ماڵپه‌ڕه‌كان له جیهان به‌گوێره‌ی شار و ناوچه و وڵات و كیشوه‌ر و دونیا، ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك پیشان ده‌دات كه رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و وه‌رزی و ساڵانه چه‌ند كه‌س سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تی كردووه و كامه ماڵپه‌ڕ له پێشه‌وه‌ی كامه ماڵپه‌ڕدایه كه ئێوه‌ش ده‌توانن بچن سه‌ردانی بكه‌ن و راستیه‌كه به‌چاوی خۆتانه‌وه ببینن، ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت زۆر له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كانی تره‌وه بوو به تایبه‌ت ماڵپه‌ڕه‌كانی (یه‌كگرتوو و په‌یامنێر و سبه‌ی و پوک میدیا و كه‌ی ئێن ئێن و كوردستان پۆست و هاوڵاتی و ئاوێنه‌و و کوردستانی نوێ و خه‌بات وچاودێر و ڕوداو و ده‌نگه‌کان و کڵاوڕۆژنه و خه‌ندان و ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وانی تر) كوردستان نێت له‌سه‌رووی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌وه بوو ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خوێنه‌ری كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م شێواز و ره‌وته ده‌گونجی كه كوردستان نێت په‌یڕه‌وی ده‌كات نه‌ك شه‌ڕه جنێو و هه‌واڵ و بابه‌ت و راپۆرتی بێ بنه‌ما و ناوزڕاندن و ته‌شهیر و زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌ڕه په‌ڕۆ و سووك كردنی یه‌كتر له‌سه‌ر حیسابی ئه‌منی قه‌ومی و ئابڕووی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م سه‌رژمێریه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه بێلایه‌نانه‌یه نه‌ك بڵێن ئه‌مه سه‌ر به یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامی و په‌كه‌كه‌یه به‌ڵكو ماڵپه‌ڕێكی جیهانیه و خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌مازۆنی ئه‌مه‌ریكیه كه خاوه‌ن ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆنی جیهانیشن، بۆیه لێره‌وه پیرۆزبایی له كاك عومه‌ر فارس و سه‌رجه‌م نووسه‌رانی كوردستان نێت و خوێنه‌رانی ده‌كه‌م كه به‌راستی ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه پێویستی هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و لێره‌وه‌ش داواكارم له كاك عومه‌ر كه تایتڵی سه‌ره‌كی كوردستان نێت بكاته كوردستان نێتی هه‌مووان و به‌شی تر به شێوه‌زاره‌كانی تری كوردی و به‌شی عه‌ره‌بی و ئینگلیزیش زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها بۆخۆمان نه‌نووسین با میلله‌تانی تریش بمانخوێننه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب په‌خش ببێت و له لۆگۆكه‌ی كوردستان نێتیش وێنه‌كانی هه‌ولێر مه‌هاباد ئامه‌د قامشلۆش دابنرێت، دووباره ده‌ستخۆشی له كاك عومه‌ر فارس و هاوبیرانی ده‌كه‌م و پیرۆزه.
تێبینی: لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه و سه‌رژمێری ماڵپه‌ڕه‌كان، ئه‌گه‌ر تولباره‌كه‌ت داونلۆد كرد و له گۆگڵ هه‌ر سێرچێكت لێدا ئه‌وا راسته‌وخۆ و تۆماتیكی ماڵپه‌ڕه بینراوه‌كانیشت بۆ سه‌رژمێر ده‌كات كه چه‌ند له‌پێشه.
كلیك بكه: http://www.alexa.com/siteinfo/kurdistannet.info
هه‌ندێ نمونه:






ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
