كۆنگره‌ی سێ له‌نێوان هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كان ودابه‌شبوونی یه‌كێتی دا – به‌شی دووه‌م..
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"..
زیاتر له‌ساڵ ونیوێكه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی سێیه‌می ببه‌ستێت، هه‌روه‌ك ده‌وترێت ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كێتی پێویستییه‌كی گ
رنگ وژیانییه، له‌لایه‌ك هه‌م بارودۆخی ناوچه‌یی وناوخۆیی وجیهانی گۆڕاوه‌و پێویستیی به‌هه‌ڵوێستی نوێی حزبێكی سیاسیی وه‌ك یه‌كێتی هه‌یه، هه‌م وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی كه‌ته‌كه‌توله‌كان زۆر به‌زه‌قی كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنی یه‌كتری وبه‌رپاكردنی جه‌نگی راگه‌یاندن له‌نێوانیاندا، بووه‌ته هۆكارێكی تری هه‌ره هه‌ستیار له‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت وتیایدا ده‌ست بۆ زۆر بابه‌تی هه‌ستیار ببات وهه‌ندێك له‌كێشه نێوخۆییه‌كانی خۆی یه‌كلابكاته‌وه. به‌كورتییه‌كی زه‌روره‌تی كۆنگره بۆ حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی كه‌هه‌شت ساڵه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه له‌هه‌ر كارێكی تر پێویست وله‌پێشتره. به‌ڵام ئایا به‌راستیی یه‌كێتی له‌مانگی ئازاری دادێ كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت؟ جیا له‌وه‌ش ئایا كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێ ببێته هیوایه‌كی نوێ وهه‌نگاوێكی دیكه له‌بۆ نزیكخستنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌كه‌توله‌كان وهێنانه‌وه‌یان بۆ ژێر چه‌تری كاریزمای مام جه‌لال؟. ئایا كۆنگره ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كۆسپ وته‌گه‌رانه‌دا زاڵ‌بێت كه‌له‌نێوان ماوه‌ی كۆنگره‌ی دوو وسێدا روویانداوه‌و زه‌ق بوونه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێت ببێته كۆنگره‌ی به‌هێزكردنه‌وه‌و گوڕدانه‌وه به‌یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كۆنگره‌یه ترازان له‌ریزه‌كانی ئه‌و پارته سه‌ره‌كییه‌ی كوردستاندا درووست ده‌كات؟ ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م كۆنگره پێشبینیكراوه، ئه‌م ته‌وه‌ره سازده‌كه‌ین.
ستیڤان:هه‌رچه‌نده مێژووه‌كه دیارنییه‌و به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت، به‌ڵام وابڕیاره له‌ده‌رفه‌تێكی گونجاو ونێزیكدا یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاركردنه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێت چی بۆ یه‌كێتی بكات؟. به‌مانایه‌كی تر ئایا ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌روونی وناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی یاخود ده‌بێته هۆی زیاتر ئاڵۆز‌كان وپه‌رته‌وازه‌بوونی ریزه‌كانی یه‌كێتی؟ به‌كورتیی وكوردیی كۆنگره‌ی سێ بۆ یه‌كێتی چ بایه‌خ ورۆڵێكی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌وه‌خته پڕ ئاڵۆزییه‌دا؟.
ئایا كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ده‌توانێت ببێته فاكتۆرێكی سه‌ره‌كیی گۆڕان و ئاڵوگۆڕ له‌په‌یكه‌ری سیاسیی ئه‌مڕۆی ئه‌و پارته‌دا، یاخود كۆنگره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌بێت گۆڕانێكی ریشه‌یی و واقیعی به‌سه‌ر هێڵی ئه‌مێستای یه‌كێتیدا بهێنێت وریزه‌كانی ئه‌و پارته له‌گه‌نده‌ڵی وگه‌نده‌ڵكاران پاك بكاته‌وه؟ ئایا ئومێد هه‌یه كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌په‌نا یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی حیزبه‌كه، ده‌ستبه‌رێت بۆ هه‌ندێ گۆڕانی چاره‌نووسساز و هیوابه‌خش بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتر یه‌كێتی وسیستمه سیاسیی وكارگێڕییه‌كه‌ی؟.
مه‌هدی كاوانی:یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ٣٣ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕێده‌كات. دیاره ئاسان نییه ده‌ستنیشانی هێڵه فكرییه‌كانی وسه‌یروره‌تی مێژووی به‌سه‌ربردنه‌كه‌ی ورۆڵی سه‌ركرده‌و كادێره‌كانی چ ئه‌وانه‌ی ماون یان نا بكه‌ین چونكه له‌لایه‌كه‌وه ناكرێ له‌لێدوانێكی بچووكی وه‌هادا شوێن بۆ هه‌مووی بكرێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆبه‌ندی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌بوونانه بیروڕای جیاوازی له‌سه‌ره‌و ده‌زگای فه‌ڕمی ئه‌و پارته‌ش تائێستا نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر هێڵێكی تایبه‌تی یه‌كانگیریی په‌یدابكاو هه‌ر سه‌ركرده‌و به‌جۆرێك وهه‌ر سه‌رده‌مه‌و هه‌مدیسان به‌جۆرێك، لێدوان له‌سه‌ری ده‌كرێت. یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان وێڕای هه‌موو كاره نێگه‌تیڤه‌كانی له‌مه‌ڕ شه‌ڕی ناوخۆی پێشتری وگه‌نده‌ڵی ئێستای به‌ڵام داهێنانێكیشی به‌ئاڕاسته‌ی ته‌عه‌دودی سیاسیی وفكریی هێنایه ناو كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه كه‌پێشتر مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی وبڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان له‌بۆده‌قی پارتی كۆمۆنیستی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان شه‌ته‌ل درابوون. ده‌توانم بڵێم ئه‌و ته‌نویعه سیاسییه‌ی ئێستای ناو كۆمه‌ڵگای كوردیی به‌نسبه‌ت باشووره‌وه سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ ئه‌وكاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌یه‌كێتی وكۆمه‌ڵه دامه‌زران. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌لێره خۆی قیت ده‌كاته‌وه، بۆچی ئه‌و به‌رجه‌سته نوێیه له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی به‌رقه‌ڕار نه‌كرا یان به‌واتایه‌كی تر بۆچی یه‌كێتی خودی خۆی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی خۆی داهێنه‌ری بوو، به‌ركه‌ناری كردن؟. من به‌حوكمی ئه‌زموونی خۆم وژیانی پێشمه‌رگایه‌تی نزیكه‌ی ١٠ساڵی شاخم وبه‌شداریكردنم له‌هه‌رسێ كونفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، خه‌له‌له‌كه له‌وشوێنه نابینم بڵێم یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاكۆتایی سه‌رده‌می شاخ له‌وه‌وه بووبێ ئۆرگان ونێوه‌ندی سیاسیی وئایدۆلۆژیی جیاوازی تێكه‌وتبوو، به‌ڵام خه‌له‌له‌كه له‌وشوێنه ده‌ستپێده‌كات كه‌سه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان نه‌یانتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باری وه‌هادا بكه‌ن. لایه‌نی ده‌ستڕۆیشتوو هه‌میشه قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه‌لایه‌نی جودا شوێنێك له‌ناو ئه‌و پێكه‌وه‌ییه داگیربكات یان ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕای هه‌بێت. ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكاره نه‌بووایه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆمان نه‌ك جه‌ماوه‌ریترین پارتی كوردیی باشوور ده‌بوو به‌ڵكو ده‌بووه پێشه‌نگی سه‌رجه‌م بزاڤی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی.
به‌بۆچوونی خۆم مه‌سه‌له‌كه لێره‌وه ناگیرسێته‌وه وه‌ك بڵێین مام جه‌لال ئێستاكه دیكتاتۆره‌و ده‌یه‌وێ ئه‌جندای كاره‌كان هه‌ر هه‌مووی به‌مێشكی خۆی به‌ڕێوه بڕوات، ره‌نگه له‌روانگه‌ی به‌رجه‌سته‌كان وه‌ها كه‌وتبێته‌وه، به‌ڵام كاره‌كان به‌كتوپڕی سه‌ریانهه‌ڵنه‌داوه‌و پڕۆسیسی مێژووی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان وه‌های كردووه ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ی لێبكه‌وێته‌وه. سه‌رده‌می شاخ ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی شه‌هید ئارام به‌ركه‌نار نه‌كرابایه به‌بۆچوونی خۆم جوودابوونه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش دروستنه‌ده‌بوو. یان به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر به‌ڕێز كاك نه‌وشێروان خۆی نه‌دابایه پاڵ مام جه‌لال یان ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌بایه به‌مامناوه‌ند بمابایه‌وه، به‌دوایه‌وه ته‌عه‌دودی سیاسیی و ته‌وازن له‌ناو یه‌كێتی شوێنه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرت، واته بانگێشه‌ی یه‌كێتی له‌مه‌ڕ شوێنكردنه‌وه بۆ هه‌مووان، ده‌گوازرایه‌وه واری كرداریی. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره رووی نه‌دابایه به‌ڕێز مام جه‌لال نه‌یتوانیبایه به‌دوای راپه‌ڕین نه‌وشێروان پاڵداو به‌دوایه‌وه رۆڵ بداته كاك كۆسره‌ت وپاشان پاڵێداو بیهێنێته‌وه وه‌ك گه‌مه‌ی منداڵان. به‌ڵێ بیرۆكه‌ی باڵاده‌ستبوونی مام جه‌لال به‌سه‌ر یه‌كێتی، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاڵدانی ئاڵای شۆڕش به‌چڕتر بیر‌و بۆچوونه‌كانی شه‌هید ئارام ئینجا بۆ كاك نه‌وشێروانیش دووباره‌و چه‌ندباره كرایه‌وه. كاری وه‌ها كاك كۆسره‌ت وئه‌م وئه‌وی تریشی گرتۆته‌وه‌و دوا وێستگه‌كان كه‌یه‌كێتی تیای گیرساوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئێستاكه ده‌یبینین. به‌بۆچوونی خۆم ئه‌و باره‌ی ئێستای یه‌كێتی تیایه‌تی وه‌كو ئه‌وه وایه یانه‌كینێ هه‌موومان تیای ده‌سووتێین یان هه‌موومان تیای ده‌رده‌چین. ئه‌و ئاماژه‌یه خودی به‌ڕێز مام جه‌لالیش ده‌گرێته‌وه. چوونكه وه‌ك من ئاگادارم هیچ نێوه‌ندێكی فكریی وسیاسیی له‌ناو یه‌كێتی خوازیاری ئه‌وه نه‌بووه مام جه‌لال سه‌ركرده‌ی نه‌بێت، به‌ڵام نه‌ك به‌و باره‌ی ئێستا. بۆ خودی مام جه‌لالیش ئه‌گه‌ر ئه‌و خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی سه‌ركردایه‌تی پۆڵایین بوایه وتیایدا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی مێژوو وئه‌وانه‌ی تیایدا رۆڵیان تێگێڕاوه، له‌گه‌ڵ جیلی نوێ شوێنیان تیا بكرابایه‌وه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوونایه هه‌م له‌لایه‌كه‌وه ئه‌ركی مام جه‌لال كه‌متر ده‌بوو وكاره‌كانیش زیاتر به‌ره‌و ته‌ندروست ده‌ڕۆیشتن و رۆڵی مام جه‌لالیش بۆ چوونه سه‌ری له‌ناو كوردستان وعێراق وده‌وروبه‌ریش زیاتر ده‌بوو و وه‌كو سومبولی سه‌ركرده‌ی لێوه‌شاوه‌ییش ده‌چووه ناو مێژوو.
له‌ناو هه‌موو دونیاش به‌هێزیی هه‌ر پارتێكی سیاسیی له‌وكاته‌وه ده‌بێت ئه‌و پارته خاوه‌نی ده‌سته‌یه‌كی لێوه‌شاوه‌و خاوه‌ن مینبه‌ری جیا بن به‌ڵام ئه‌وانه له‌رێگای سه‌یروره‌تی مێژووی هاتبنه پێشه‌وه. ئه‌و باره‌ی ئێستای یه‌كێتیش كه‌به‌خراپ كه‌وتۆته‌وه هه‌ر هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی به‌ڕێز مام جه‌لال نییه. به‌ڵكو سه‌ركرده‌كانی تریشی لێی بێ به‌ر نینه. من له‌بابه‌تێكمدا له‌سایتی كوردستاننێت وداروی كورد بڵاومكرده‌وه له‌ژێر ناونیشانی (با هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازیی، دووركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه بێت گه‌نده‌ڵن وله‌نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشن) به‌بڕوای خۆم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێزی پێوه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌ش ده‌مه‌وێ هه‌ندێكی تری له‌سه‌ر بدوێم ئه‌وه‌یه: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی تا له‌سه‌ر ژیان مابووبێ وازی له‌ده‌سه‌ڵاتی فراوانی خۆی نه‌هێناوه تابه‌ڕێز مام جه‌لال لێیان به‌ده‌ر بێت. ئه‌و كاره‌شی به‌درێژه‌پێدانی پڕۆسیسی سیاسیی وه‌ده‌ستهێناوه‌و كه‌میشن بیانه‌وێ دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ره‌نگدانه‌وه بكه‌ن. یاسر عه‌ره‌فاتیش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی پێوه دیاربوو. مه‌حمود عه‌باسیش له‌به‌ر حه‌ماس نه‌بوایه شته‌كی به‌شته‌ك ده‌كرد. من چی بڵێم كێ هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی سه‌ره‌ده‌ری له‌گیرسانه‌وه‌ی وێستگه‌كانی یه‌كێتی به‌هه‌ردوو دیوی پۆزه‌تیڤ ونێگه‌تیڤ بكات؟ ئایا پۆتینه‌ك له‌ناویان هه‌ڵده‌كه‌وێ له‌دوای مام جه‌لال، راست وچه‌پ به‌لای باش چاكسازیی بكات؟ كه‌ته‌ماشای ئێستای كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌یت ره‌نگه هه‌ندێ ترووسكایی پۆتینه‌كی كوردی لێ به‌ده‌ر بكه‌وێ بۆ چاككردنی یه‌كێتی، به‌ڵام كه‌ده‌گه‌ڕێیه‌وه ناو مێژوو، هه‌نده‌ك به‌ره‌و گوومانت ده‌بات.
به‌هه‌رحاڵ به‌بۆچوونی خۆم هه‌ر كۆنگره‌یه‌كی تری یه‌كێتی به‌بێ كاك نه‌وشیروان بكرێ كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه‌و ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش ده‌زانم كه‌جۆره بیركردنه‌وه‌ی وه‌ها له‌ناو یه‌كێتی شمولییه‌و هه‌تا نه‌یاره‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر كاك نه‌وشێروانیش چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی به‌تیماركردن بگۆڕێته‌وه ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه خراپتر له‌پاشتر. یان ئه‌گه‌ر هیچ نه‌كات بامه‌رجی به‌شدارییكردنی خۆی بۆ ئه‌و ئاقاره ببات كه‌له‌لایه‌كه‌وه قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراوی گه‌نجان بگه‌یه‌ندرێته ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌مه‌رجێ گه‌نده‌ڵ نه‌بووبن وله‌ناو فه‌زای له‌باوكه‌وه بۆ كوڕیش به‌دوور بن وده‌سه‌ڵاتیشیان بدرێته ده‌ست ونه‌شهێلدرێ ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه دووباره له‌ده‌سته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردرێنه‌وه. به‌بۆچوونی خۆم ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی جاران، ئه‌وجاره خۆی بداته پاڵ كاك نه‌وشێروان، پێیانه‌وه به‌دوایه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موانیشیان به‌كاك نه‌وشیروانیشه‌وه بچنه ناو كۆنگره، له‌ڕێگایه‌وه، خراپتر له‌پاشتر ده‌رنه‌چێ وهه‌نده‌ك ته‌وازنی سیاسیی له‌نێو ته‌كه‌تووله‌كان دروست بكرێ. ئه‌گه‌ر كاری خێرانه‌ی به‌دواوه‌شی بۆ بكرێ بۆ كۆنگره‌كانی داهاتوو له‌وانه‌یه یه‌كێتی بتوانێ بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی ئه‌و پارته‌ی كه‌به‌ره‌به‌ره هه‌نگاوی به‌سۆسیال دیموكرات‌بوون بهاوێ.
مه‌هدی كاوانی
*له‌گوندی كاوانیانی سه‌ر به‌شه‌قلاوه له‌دایكبووه‌و كوڕی حه‌مید كاونی یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلووله.
*له‌ساڵی 1973 له‌رێی ئه‌ڵقه رۆشنبیرییه‌كانی ماركسیزم لێنینزم له‌به‌غداد، په‌یوه‌ندیی كردووه به‌كۆمه‌ڵه‌وه.
*ساڵی 1976 بڕوانامه‌ی زانكۆی له‌به‌شی ئابووری، له‌زانكۆی موسته‌نسه‌رییه وه‌رگرتووه.
* له‌سه‌ر سیاسه‌ت دووجار زیندانیی كراوه، جاری یه‌كه‌م ساڵی 1976، دووه‌م جاریش له‌ساڵی 1979.
*ساڵی 1981 تاكاتی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وام بووه له‌خه‌بات.
*له‌هه‌رسێ كۆنفڕانسی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌شداریكردووه.
*له‌ساڵی 1983 به‌سه‌ختی برینداربووه له‌ئه‌نجامی دانانی بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبیلی هێزی پێشمه‌رگه.
*له‌جیابوونه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕشدا به‌شداربووه‌و له‌پلینۆمی ئاڵای شۆڕشیشدا دیسان به‌شداربووه.
*له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئێستا وه‌ك نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووس كارده‌كات وكتێبێكیشی ئاماده چاپه.
*له‌ساڵی 2000ه‌وه روویكردۆته هه‌نده‌ران و‌ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
