كۆنگره‌ی سێ له‌نێوان هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كان ودابه‌شبوونی یه‌كێتی دا – به‌شی سێیه‌م..
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"..
زیاتر له‌ساڵ ونیوێكه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی سێیه‌می ببه‌ستێت، هه‌روه‌ك ده‌وترێت ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كێتی پێویستییه‌كی
گرنگ وژیانییه، له‌لایه‌ك هه‌م بارودۆخی ناوچه‌یی وناوخۆیی وجیهانی گۆڕاوه‌و پێویستیی به‌هه‌ڵوێستی نوێی حزبێكی سیاسیی وه‌ك یه‌كێتی هه‌یه، هه‌م وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی كه‌ته‌كه‌توله‌كان زۆر به‌زه‌قی كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنی یه‌كتری وبه‌رپاكردنی جه‌نگی راگه‌یاندن له‌نێوانیاندا، بووه‌ته هۆكارێكی تری هه‌ره هه‌ستیار له‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت وتیایدا ده‌ست بۆ زۆر بابه‌تی هه‌ستیار ببات وهه‌ندێك له‌كێشه نێوخۆییه‌كانی خۆی یه‌كلابكاته‌وه. به‌كورتییه‌كی زه‌روره‌تی كۆنگره بۆ حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی كه‌هه‌شت ساڵه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه له‌هه‌ر كارێكی تر پێویست وله‌پێشتره. به‌ڵام ئایا به‌راستیی یه‌كێتی له‌مانگی ئازاری دادێ كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت؟ جیا له‌وه‌ش ئایا كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێ ببێته هیوایه‌كی نوێ وهه‌نگاوێكی دیكه له‌بۆ نزیكخستنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌كه‌توله‌كان وهێنانه‌وه‌یان بۆ ژێر چه‌تری كاریزمای مام جه‌لال؟. ئایا كۆنگره ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كۆسپ وته‌گه‌رانه‌دا زاڵ‌بێت كه‌له‌نێوان ماوه‌ی كۆنگره‌ی دوو وسێدا روویانداوه‌و زه‌ق بوونه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێت ببێته كۆنگره‌ی به‌هێزكردنه‌وه‌و گوڕدانه‌وه به‌یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كۆنگره‌یه ترازان له‌ریزه‌كانی ئه‌و پارته سه‌ره‌كییه‌ی كوردستاندا درووست ده‌كات؟ ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م كۆنگره پێشبینیكراوه، ئه‌م ته‌وه‌ره سازده‌كه‌ین.
ستیڤان:هه‌رچه‌نده مێژووه‌كه دیارنییه‌و به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت، به‌ڵام وابڕیاره له‌ده‌رفه‌تێكی گونجاو ونێزیكدا یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاركردنه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێت چی بۆ یه‌كێتی بكات؟. به‌مانایه‌كی تر ئایا ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌روونی وناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی یاخود ده‌بێته هۆی زیاتر ئاڵۆز‌كان وپه‌رته‌وازه‌بوونی ریزه‌كانی یه‌كێتی؟ به‌كورتیی وكوردیی كۆنگره‌ی سێ بۆ یه‌كێتی چ بایه‌خ ورۆڵێكی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌وه‌خته پڕ ئاڵۆزییه‌دا؟.
یوسف كانی مارانی:له‌راستیدا كۆنگره بۆ هه‌ر حزبێكی سیاسیی واته فۆرماتكردنه‌وه‌ی سه‌راپای جه‌سته‌و ناخی ئه‌و حزبه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حزب بخه‌مڵێنین به‌كۆمپیوته‌رێك كاتێك كه‌ئه‌قڵی كۆمپیوته‌ره‌كه ڤایرۆس لێیدا یان به‌هه‌ر هۆكارێكی تر ئه‌گه‌ر سیستمی ئه‌و كۆمپیوته‌ره ویندۆز بێت یان شتێكی تر كه‌موكوڕیی تێكه‌وت چه‌ند رێگاچاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌سته، له‌وانه پاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌یه‌كێك له‌پڕۆگرامه‌كانی دژه ڤایرۆس یان پاككردنه‌وه یان رێكخستنه‌وه‌ی ویندۆزه‌كه به‌چه‌ند رێگه‌ی جیاواز، زۆرجار ده‌توانیت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمه‌كه بۆ چه‌ند رۆژێكی پێشتر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌یت، ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌مابوو ئه‌وا به‌ناچاریی ده‌بێت قۆرمات بكه‌یت كه‌ئه‌وه‌ش دوا قۆناغه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام فۆرماتكردنیش هه‌روا كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زا بیكه‌ن ئه‌گه‌رنا هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌و دیكۆمێنت وشته تایبه‌تییه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌چێت. كۆنگره بۆ یه‌كێتی بۆته ئه‌و پێویستییه حه‌تمییه كه‌هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نییه ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی وده‌سته‌و تاقمگه‌رێتی جه‌سته‌ی یه‌كێتی شه‌كه‌ت وماندوو كردووه‌و له‌هه‌ندێ شوێن دایڕزاندووه، ته‌نیا به‌كۆنگره ده‌توانرێت فۆڕماتی رێكخراوه‌یی ناو هه‌ناوی یه‌كێتی بكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك وتم زۆر گرنگه بزانین چۆن كۆنگره ده‌به‌ستین وئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو كۆنگره‌وه چ میكانیزمێك ده‌یانگه‌یه‌نێت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌هه‌ڵبژاردن له‌خواری خواره‌وه بۆ سه‌ری سه‌ره‌وه ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌ڵبژاردنێك كه‌دادگایه‌كی تایبه‌تی حزبی سه‌رپه‌رشتی بكات كه‌سه‌رانی ئه‌و دادگایه بریتیبن له‌پاكترین كه‌سه‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسیی، ده‌بێ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش به‌راپرسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌ستنیشان بكرێن، ئه‌م دادگایه بۆ پاكڕاگرتنی شێوازی دیموكراسییانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت ورێگه نه‌دات كه‌س پاره‌و ده‌مانچه‌و سه‌یاره دابه‌ش بكات، یان هه‌ڕه‌شه‌و تۆقان به‌كاربهێنرێت.
من نازانم جارێ یه‌كێتی چۆن ده‌چێته كۆنگره‌و ئایا به‌م هه‌موو كێشه‌و گرفته ناوخۆییانه‌وه ده‌چێت یان لانیكه‌م له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ ئایا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یان باشتر وایه مام جه‌لال ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات وكه‌مێك گوێ له‌ده‌نگه ناڕازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رابوون وره‌گ وكۆمپانیای وشه بگرێت یان گۆڵمزه‌كه ده‌خاته كۆنگره‌وه؟. ئایا به‌راست كۆنگره، كۆنگره‌ی هه‌مووان ده‌بێت یان ته‌نیا هی خه‌تی گشتیی وگه‌نده‌ڵه‌كان وده‌سته‌ی زاڵی مه‌كته‌بی سیاسیی وسه‌ركردایه‌تی ده‌بێت؟. چونكه به‌راستیی هیچ كۆنگره‌یه‌ك نییه له‌دنیادا بتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفتانه بكات كه‌یه‌كێتی تێیكه‌وتووه، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه‌یه‌كێتی نه‌توانێت خۆی فۆرمات بكاته‌وه، نه‌خێر یه‌كێتی ئێستاش خاوه‌نی هه‌زاره‌ها كادری به‌تواناو لێهاتووه كه‌نه‌ك هه‌ر رێنماییه‌كانی كێشه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵكو ده‌توانێت سیستمی حكومڕانی كوردستانیش بگۆڕێت، به‌ڵام دیسانه‌وه گرفته‌كه له‌وه‌دایه ئایا ئه‌و كه‌سانه گوێ له‌راو پێشنیار‌و داخوازییه‌كانیان ده‌گیرێت؟. من به‌بێ خۆهه‌ڵكێشان ده‌ڵێَم نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژن خوشكێكی سكرتێری گشتیم هه‌بێت به‌دوو مانگ هه‌موو كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتیت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌م خانمه نه‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیشه‌و نه‌پێویستیی به‌هه‌ڵبژاردنه بۆ چوونه ناو كۆنگره‌وه، من وده‌یان كادری تریش مقه‌دیمه‌ته‌ن كۆنگره‌مان لێ حه‌رام كراوه. بۆیه دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كۆنگره، كۆنگره‌ی هه‌مووان بێت هه‌مووشمان به‌ئه‌نجامه‌كانی رازی ده‌بین ویه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر هێڵی راسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌گه‌رنا كۆنگره ماڵوێرانییه‌كی له‌دوا ده‌بێت هه‌رگیز مێژوو نه‌له‌بیری ده‌چێته‌وه‌و نه نه‌وه‌كانی داهاتووش لێمان خۆشده‌بن.
پێش هه‌موو شتێك وه‌ختی زۆر به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه بۆ به‌ستنی كۆنگره، زیاتر له7 ساڵه یه‌كێتی هیچ كۆنگره‌یه‌كی نه‌به‌ستووه كه‌به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بووایه تائێستا 3 كۆنگره‌مان ببه‌ستایه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌م هه‌موو گۆڕانكارییانه‌ی كه‌له‌كوردستان وعێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا هاتنه پێش، له‌كاتێكدا به‌درێژایی مێژوو كوردستان به‌قه‌د ئه‌و ماوه‌یه ئارام نه‌بووه، دواكه‌وتنی كۆنگره‌یه كه‌كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی به‌كه‌ڵه‌كه‌بوویی هێشتۆته‌وه، بۆیه تارۆژێك زووتر كۆنگره ببه‌سترێت كێشه ده‌روونییه‌كانی ناو یه‌كێتی ئارامتر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام كۆنگره به‌ستن به‌ناكامڵی نا، كۆنگره به‌به‌رنامه‌یه‌كی جیددی وكارپێكراو، كۆنگره بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژییه‌تی حزب وچاكسازیی وپاكسازیی نه‌ك بۆ چه‌پڵه‌رێزان. به‌راستی كۆنگره ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌ی كه‌پێویسته ئه‌وا ببه‌سترێت یه‌كێتی قۆناغێكی گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌بڕێت، چونكه كۆنگره‌ی یه‌كێتی یان ده‌بێت كۆنگره‌ی چاكسازیی وپاكسازیی ویه‌كڕیزیی یه‌كێتی بێت یان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، كه‌هیوادارم ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بێت، چونكه چاكسازیی وپاكسازیی له‌ناو یه‌كێتیدا، حكومه‌ت ولایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م خه‌یارێكی له‌مه‌حاڵه له‌هوو.
ستیڤان:ئایا كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ده‌توانێت ببێته فاكتۆرێكی سه‌ره‌كیی گۆڕان و ئاڵوگۆڕ له‌په‌یكه‌ری سیاسیی ئه‌مڕۆی ئه‌و پارته‌دا، یاخود كۆنگره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌بێت گۆڕانێكی ریشه‌یی و واقیعی به‌سه‌ر هێڵی ئه‌مێستای یه‌كێتیدا بهێنێت وریزه‌كانی ئه‌و پارته له‌گه‌نده‌ڵی وگه‌نده‌ڵكاران پاك بكاته‌وه؟ ئایا ئومێد هه‌یه كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌په‌نا یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی حیزبه‌كه، ده‌ستبه‌رێت بۆ هه‌ندێ گۆڕانی چاره‌نووسساز و هیوابه‌خش بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتر یه‌كێتی وسیستمه سیاسیی وكارگێڕییه‌كه‌ی؟.
یوسف كانی مارانی:به‌پێی په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی یه‌كێتی كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، به‌و پێیه‌ی كه‌یه‌كێتی پره‌نسیپی سۆسیال دیموكراتی قبوڵكردووه‌و ئه‌ندامه له‌سۆشیال ئه‌نته‌رناسیۆنالی جیهانی ده‌بێت ئاڵوگۆڕ له‌په‌یكه‌ری سیاسیی خۆیدا بكات وهه‌ر هیچ نه‌بێت نموونه‌ی هه‌ندێ حزبی تری جیهانی كه‌ئه‌ندامن له‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌یه‌دا ببینێت، بۆ نموونه حزبی سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسی جگه له‌مه‌كته‌بی سیاسیی وكۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی وسكرتێری یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی‌یان هه‌یه كه‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كێشه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی حزب له‌وێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌راستیی ئه‌نجوومه‌نێكی وا بۆ یه‌كێتی یه‌جگار پێویسته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه رازی وناڕازییه‌كان وله‌وێوه ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕه ریشه‌ییه‌كان بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه كۆنگره ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ده‌توانێ ریزه‌كانی خۆی له‌گه‌نده‌ڵ وگه‌نده‌ڵكاران پاكبكاته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه دیسانه‌وه كێن له‌كۆنگره‌دا ده‌نگ ده‌ده‌ن؟. له‌كاتێكدا پێش كۆنگره میكانیزمێك پیاده نه‌كرێت بۆ پاكسازیی ناو یه‌كێتی چونكه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا بچینه كۆنگره‌وه گه‌نده‌ڵه‌كان زۆرترن له‌وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵین.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌كۆنگره‌دا هاته ده‌ره‌وه‌و توانی ناو ماڵه گه‌وره‌كه‌ی هه‌مووان رێكبخاته‌وه‌و پرۆسه‌ی چاكسازیی وپاكسازیی گه‌یانده سه‌ر، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌زگایه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ كرانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رووی گشت لایه‌كداو له‌وێشه‌وه هه‌نگاوی جیددی ده‌نرێت بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ونادادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، بیرمان نه‌چێت یه‌كێتی نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی كوردیی واته حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵه، ناشه‌فافه له‌كاره‌كانیدا، حكومه‌ت حكومه‌تی خه‌ڵك نییه به‌ڵكو بۆته كه‌رتێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ووه‌زیرو هه‌ندێك له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان وبه‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌ناو یه‌كێتی واته بنبڕكردنی له‌سه‌دا په‌نجای گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو حكومه‌تیش، هاوكات هه‌روه‌ك پێشتر وتم لایه‌نی به‌رانبه‌ریش ناچار ده‌كرێت به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو بنێت. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم كه‌سمان نازانین كه‌ی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی ده‌به‌سترێت، مام جه‌لال ده‌ڵێت ره‌نگه له‌مانگی سێ وچواری 2009 ببه‌سترێت، به‌ڵام من به‌مانگی هه‌شت ونۆش شوكرم، هه‌رچه‌ند تا ئه‌وكاته زۆر دره‌نگ ده‌بێت وله‌وانه‌یه كار له‌كار بترازێت وكۆنگره گه‌وره‌یی خۆی له‌ده‌ستبدات.
یوسف كانی مارانی
*یوسف حه‌مه‌د ئه‌مین "یوسف كانی مارانی" له‌دایكبووی ساڵی 1969، گوندی كانی مارانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن.
*خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌كانیماران وناوه‌ندیی له‌چوارقوڕنه‌و په‌یمانگای مامۆستایانی له‌سلێمانی ته‌واوكردووه.
*ساڵی 1987 پله‌ی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی له‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌راندا وه‌رگرتووه له‌سنوووری كه‌رتی بیتوێن.
* بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ته‌واو سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه بووه وه‌ك مامۆستا له‌ناوچه‌ی بیتوێن.
* له‌ساڵی 1996 به‌دواوه له‌هه‌نده‌ران ده‌ژی و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵیشه له‌فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی.
*ئێستا خوێندكاری تێزێكی سیاسییه له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی شاری لیل له‌باكووری فه‌ڕه‌نسا.
*له‌بواری نووسیندا چه‌ندین بابه‌تی سیاسیی بڵاوكردۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌پێگه‌كانی ئینته‌رنێتدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
