"نیكسۆن " ئه‌گه‌ر چی شارستانێتی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له لوتكه‌ی به‌رزیدایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی رۆحی و ئه‌خلاقی نه‌بێت له ناوچوون چاوه‌ڕوانێتی
له كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تیدا مرۆڤه‌كان زیاتر هه‌ست به ماندوبوون و نه‌حه‌سانه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌موو پێداویستیه مادییه‌كان و ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی ته‌كنۆلۆجیای ئه‌مرۆ، له رۆژگاری پێشودا مرۆڤ هه‌رچه‌نده له ڕووی ژیانی مادییه‌وه زۆر پێشكه‌وتوو نه‌بوو كه‌چی زیاتر هه‌ستی به ئاسوده‌یی و ئارامی ده‌كردو تام وچێژی ژیانی ده‌زانی. 
ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستییه‌ی كه هه‌رچه‌نده زانست وته‌كنۆلۆجیای مادی سه‌رده‌م له ئاستێكی به‌رزدا بێت بۆ مرۆڤه‌كان، به‌لام ناتوانن خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی بۆ دڵه‌كان بێنن، مه‌گه‌ر كاتێك مرۆڤ بتوانێ هاوسه‌نگی ته‌واو دروست بكات له نیوان لایه‌نی رۆحی و مادیدا.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لایه‌نی رۆحی ئه‌مرۆی مرۆڤه‌كان، بانگخوازانی ئه‌مرۆ رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له گه‌یاندنی په‌یامی خوایی بۆ مرۆڤ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی یه‌كێك له‌و بانگخوازه ناسراوانه‌ی كوردستان بكه‌ین كه ئه‌ویش مامۆستا عوزیره كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر كویبیسی وتاره رۆحیه‌كانی به‌رێزیانن له كوردستان..
" سه‌ره‌تا كاری بانگخوازی چۆن ده‌بینت له كوردستان؟
"كوردستان وه‌ك لانكه‌ی دووه‌می مرۆڤایه‌تی هه‌میشه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌بووه به‌درێژایی مێژووی ئاینه‌كان به تایبه‌ت ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كاری بانگخوازی و رابونی ئیسلامیش له كوردستاندا سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌گه‌ریته‌وه بۆ ساڵه‌كانی چل و په‌نجاكان، ئه‌توانین بلێین سه‌ره‌تای كاری بانگخوازی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه، دیاره له‌و قۆناغه‌دا بانگه‌وازو بانگخواز، تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی كه بوونه ده‌سته‌ی كارای بانگخوازی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و هه‌ڵكه‌وتوو بوون و ئه‌وه‌نده دڵسۆز‌و لێبڕِاو بوون خوای په‌روه‌دگار به تایبه‌تی میهری خۆی راژاندبوو به‌سه‌ر كات و عیلم و ته‌مه‌نیاندا، به‌رهه‌مه‌كه‌یشی ئه‌م رابوونه‌ی ئێستای كوردستانه كه به چاوی خۆمان ئه‌بینین كه له چ ئاستێكدایه له رووی چه‌ندێتی و چۆنێتی و جۆر‌و كاری بانگخوازیدا
"تا چه‌نده له نزیكه‌وه هه‌ستت به‌بوونی به‌كارهێنانی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌كه‌ی له ناو چینی گه‌نجان؟ بۆئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك بانگخوازێك چ هه‌نگاوێكتان ناوه؟
"گه‌نج و لاوان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه سامان و مادده‌ی خامی كۆمه‌ڵگه‌ن، هه‌ر ئه‌وانن به‌ردی بناغه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵَگه‌ن كه ئومێدی دوا رۆژی گه‌ل و نیشتمان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانن كه له ئاستی لێپرسراوێتی و داهاتووی گه‌له‌كه‌یان بن بۆ هێنانه دی ئاواته‌كانیان به به‌رنامه‌و به هه‌ستكردن به‌و ئه‌ركه مێژوویانه‌ی كه خراوه‌ته ئه‌ستۆیان بۆ دوا رۆژێكی پڕِشنگدارو وڵاتێكی ئاوه‌دان.
دیاره گه‌نجان گه‌ر بتوانرێ ئاوات و توانا‌و هیواكانیان بخرێته گه‌ڕو ئاراسته‌ی دروست و په‌سه‌ند بكرێن ئه‌وا گیرۆده‌ی جۆره‌ها ده‌ردی سه‌ری و هه‌ڵدێر نابن وه‌ك ئه‌مرۆی گه‌نجان كه له كوردستاندا خه‌ریكه تویژێكی گرنگی كۆمه‌ڵَگه به‌ره‌و دوارۆژێكی تاریك و نادیار‌و مه‌ترسیدار ملی رێ بگرن كه ئه‌مه‌ش به‌راستی كاره‌ساته‌و من وه‌ك كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی تایبه‌تم له‌گه‌ڵ گه‌نجان و لاوان‌دا هه‌یه وه غه‌می شه‌وو رۆژمه چۆن ده‌رباز بكرێن له‌و كێشانه‌و حه‌زو ئاوات و تواناكانیان وه‌ك پێویست جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مرۆ له جیهانی ئیسلامی‌دا گه‌نجان خه‌ریكه تووشی هه‌ڵَدێری مه‌ترسیدار ببن به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه به‌راستی ده‌ردێكی كوشنده‌یه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێَنمه‌وه بۆ نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و نه‌بوونی ئاراسته‌یه‌كی دروست و شیاو‌و بۆ رۆشنبیریی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتی له دام و ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان!
گه‌نجێك هه‌ڵَگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دوا ناوه‌ندی و.. هتد بێت به‌ڵام كار‌و پیشه‌ی سورانه‌وه‌و به‌فیرۆدانی كاتی بێت به سه‌یركردنی شتانی بێ سوود و زیانمه‌ند ئه‌بێ چاوه‌ڕێی چی له‌و گه‌نجانه بكرێت جگه له هه‌ڵدیری و مادده‌ی بێ هۆش و رۆژكردنه‌وه‌ی تا به‌یانی به دیار میدیا بێ شه‌رمه‌كانه‌وه كه‌بونه‌ته خۆره‌ی گه‌نج و كۆمه‌ڵَگه به گشتی، له بری ئه‌وه‌ی توانا‌و كاته‌كانیان به‌كاربێنن بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان.
من وه‌ك غه‌م خۆرێك هه‌میشه‌و هه‌رده‌م له هه‌ركوێ بۆم لوا بێت جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه كردۆته‌وه به‌ڵام به داخه‌وه قسه‌مان نابیسترێ و كه‌س گوێی لێناگرێت، دیاره ئه‌م كاره‌ش به‌یه‌ك كه‌س و یه‌ك ده‌زگاو یه‌ك شێوه ئه‌نجام نادرێت به بۆچوونی من ده‌سه‌ڵات لێپرسراوی یه‌كه‌مه بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌و پاراستنی كۆمه‌ڵَگه به گشتی و گه‌نجان به تایبه‌تی له‌و دیارده نامۆ‌و نادروستانه‌ی كه به به‌رنامه ره‌واجی پێئه‌درێت و كاتێ به خۆمان ئه‌زانین وپه‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زین كه كار له كار ترازاوه‌و په‌شیمانی داد نادات چونكه ئێستا كاری ئاسانتره.
" زۆركه‌س گله‌یی وكازنده‌یان هه‌یه له میدیا وته‌له‌فزیۆنه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان به‌هۆی دۆبلازكردنی فیلمێكی زۆر كه نامۆیه به ره‌وشتی جوانی كورده‌واری ئایا رای به‌رێزتان جۆنه له‌م باره‌یه‌وه؟ " به‌ڵێ ئه‌وه‌ی خۆی به دلسۆز بزانێت و خۆی به لێپرسراو بزانێت به‌رامبه‌ر به ئاین و گه‌ل ونیشتمان و مێژوو خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، گله‌یی و گازنده‌و ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزبكاته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو میدیا‌و بڵاوكراوه‌نه‌ی كه دژن و ناگونجێن له‌گه‌ڵ ره‌وشت و ئاینی گه‌لی كوردی موسڵَماندا كه له‌سه‌دا نه‌وه‌دو هه‌شتی شانازی ئه‌كات به ئاین و مێژووی خۆیه‌وه، من سه‌یره به‌لامه‌وه‌و خه‌ریكه بڵێم ئه‌و ده‌زگاو میدیانه‌ی كه ره‌واج به شتانێكی هاورده‌و بیانی ئه‌ده‌ن و گرنگی پێئه‌ده‌ن ره‌نگه یا بیریان چووه‌و یا له بیری خۆیانی ئه‌به‌نه‌وه كه گه‌لی كوردی موسڵَمان پێویستی به‌و جۆره فیلم و به‌رنامانه نیه كه به‌ها به‌رزه‌كان و ره‌وشته جوانه‌كان ئه‌روشێنێت، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت له‌به‌رده‌م مێژووی داهاتوودا به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان خزمه‌تی هونه‌رو زانست و شارستانیه‌ته بۆ گه‌له‌كه‌یان، خۆ ئه‌زانم كه كه‌له‌پورو مێژووی كورد له‌م بواره‌دا زۆر ده‌وله‌مه‌نده بۆ بره‌وی ناده‌نێ، ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم كورد واته‌نی (ئه‌م ماسته موویه‌كی تێدایه) .
" وه‌ك ده‌بینین رادیۆ ته‌له‌فزیۆنه ئیسلامیه‌كان كاریگه‌ریه‌كی باشیان هه‌یه له نێو جه‌ماوه‌ری كوردستان، ئایا چه‌نده به‌رێزت رازیت لێان؟ " ئاشكرایه كه رادیۆ‌و تیڤی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان توانیویانه به گوێره‌ی توانای خۆیان به‌رهه‌ڵستی ئه‌و هێزه بێ به‌زییانه ببنه‌وه كه میدیاكانی تر بوونه‌ته كارمه‌ندێكی خۆبه‌خش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و به‌رنامانه‌ی كه جێی مه‌ترسییه، ئه‌توانم بڵێم راگه‌یاندنی ئیسلامی پشكی باشیان به‌ركه‌وتووه له هۆشیار كردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردن و رۆشنبیركردنی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا به شایه‌دی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵَك، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه میدیای لایه‌نه ئیسلامیه‌كان بێ كه‌م و كووریه، به‌ڵكو پێویستی به‌گۆرانكاری و دڵسۆزی زیاتر و لێبراوانه تر هه‌یه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی كه به‌هه‌زاره‌ها دینار‌و دۆلار‌و گیرفانی گه‌نجان و لاوان و بێ ده‌ره‌تانانی ئه‌م كوردستانه‌ی بۆ خه‌رجده‌كرێت، ئومێده‌وارم راگه‌یاندنی ئیسلامی هه‌نگاوی زیاتر‌و خزمه‌تی باشتر بكاته نه‌خشه‌ی داهاتووی خۆی.
"جاران ته‌نها له رۆژانی هه‌ینیدا یه‌ك وتارت هه‌بوو، به‌لام ئیستا له هه‌فته‌یه‌كدا جه‌ندین وتارت هه‌یه له شاره‌كانی كوردستان كه له لایه‌ن مه‌لبه‌ندو ده‌زگاكانی یه‌كگرتوو بانگهێشت ده‌كرێت، ئایا ئه‌مه‌یان زیاتر به‌سود نیه بۆ موسوولمانان؟
" یه‌كێك له ناوه جوانه‌كانی خوا (الحكیم) واته: كار به‌جێ"، كه‌وابوو هه‌موو ئه‌و رووداو‌و به‌سه‌رهات و گۆرانكاری و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه به‌سه‌ر مرۆڤدا دێن حیكمه‌تی خۆی تێدایه‌و بێ هوده‌و بێ سوود نیه، وه باوه‌ریشم به‌و ئایه‌ته قورئانیه زۆره كه ئه‌فه‌رموێ " " قل لن يصيبنا الا ما كتب الله لنا ه‌و مولانا و على الله فليتوكل المؤمنون " التوبة 51.
وه بێگومانیشم له‌وه‌ی كه زۆر كاره‌سات و رووداو‌و گۆرانكاری هه‌یه ئێمه وه‌ك مرۆڤ به‌چاك و باشی ئه‌زانین یان به خراپ و زیانبه‌خشی ئه‌زانین، وه خوای په‌روه‌دگاریش نه‌خشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌م ژیانه، مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ئێمه به چاكی بزانین چاك بێ و ئه‌وه‌ش به خراپ ئه‌زاننی خراپ بێت به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته قورئانیه (وعسى ان تكرهوا شيأ وهوخير لكم وعسى ان تحبوا شيئأ وهو شر لكم والله يعلم وانتم لا تعلمون ) البقرة 216.به‌ش به‌حاڵی خۆم مایه فه‌خرو شانازیمه وه وا ئه‌زانم خوای په‌روه‌ردگار ره‌حمێكی تایبه‌تی پێكردوم، وه پاداشتی دوا رۆژیشم له خوا ده‌وێت كه‌له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی و داكۆكیكردن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام و وته‌ی راست و حه‌ق سزا بدرێم، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به غه‌مخۆرو هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلام ده‌زانن، ئه‌گه‌ر سه‌یری لاپه‌ره‌كانی مێژووی بانگخوازان و زانایان بكه‌ین نمونه زۆره كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو سه‌رده‌مێ هه‌میشه ئه‌مه ره‌فتاریان بووه گرنگ ئه‌وه‌یه ماندوو نه‌ناس بین و ره‌زا بوونی خوا به‌ده‌ست بێنین و خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانمان بكه‌ین، په‌یامی خواش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بگونجێ و كاریگه‌ر بێ بتوانرێ موسڵمانانی لێ شاره‌زا بكرێت مه‌رج نیه به یه‌ك شێواز‌و به‌یه‌ك هۆكار بێت به‌ڵكو جۆره‌ها شێوه‌و كه‌ناڵی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه، من كه ووتارو پێشنوێژیم لێقه‌ده‌غه كرا خۆ ناكرێ ده‌سته وه‌سان دانیشم و واز له بانگه‌وازو بانگخوازی بێنم، بۆیه له‌گه‌ڵ سوپاسی زۆرمدا بۆ خوای گه‌وره له‌و كاته‌وه‌ی كه له وتاری هه‌ینی قه‌ده‌غه‌كراوم توانیمه ئه‌و بۆشاییه باشتر‌و كاریگه‌ر تر پڕ بكه‌مه‌وه به كۆڕ‌و سیمینار‌و به تایبه‌ت ئاهه‌نگه‌كانی مانگی مه‌ولودی پیرۆز، وه ئه‌مه‌ش به فه‌زڵی خوای ئه‌زانم داواكارم به‌شی نه‌فس و دونیای تیا نه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌لای منه‌وه كه بتوانم خزمه‌تی ئاین و گه‌ل و نیشمانه‌كه‌م بكه‌م به‌هه‌ر شێوازێك بێت.
" دوای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رێزتان له وتاردانی هه‌ینی چه‌ندین نوسه‌رو رۆشنبیر به نووسین ناره‌زایی خۆیان ده‌ربری وه به‌نده‌ش نووسین و نامه‌یه‌كی تایبه‌تم گه‌یانده جه‌نابی كاك شیخ محمه‌د شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف له وڵامی نامه‌كه‌مدا به‌رێز شاكه‌لی وتی (به شێوه‌یه‌كی كاتی مامۆستا عوزیًر له وتارخوێندن راگیراوه‌و هه‌موو خزمه‌ت وئیمتیازات و رێزلینانی به‌رده‌وامه) ئایا ج قسه‌یه‌كتان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه؟
" پێشه‌كی له‌ناخی دڵمه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و رێزم هه‌یه بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه هاوبه‌شی غه‌م و په‌ژاره‌ی من بوون له‌م هه‌ڵوێسته‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به من كرا كه ده‌نگی ناره‌زایی خۆیان راگه‌یاند هه‌ر یه‌ك به شێوه‌یه‌ك، ئه‌وه‌م هه‌رگیز له‌بیر ناچێت كه پیره ژننێكی نه‌خۆشی كه‌م ئه‌ندام به كوره تاقانه‌كه‌ی وتبوو: " حه‌ز ئه‌كه‌م چاوم به مامۆستا بكه‌وێت، منیش چوومه خزمه‌تی، هه‌ر چوار ئه‌ندامی له ئیش كه‌وتبوون ته‌نها سه‌ری ئه‌جوڵاند، به‌م چه‌ند ووشه زاخاوی دڵ و ده‌رونمی دا دڵخۆشی كردم و ووتی: (مامۆستا گیان دڵ نه‌ده‌ی له دڵ و دڵ خۆشبه چونكه پێش تۆ پێغه‌مبه‌ران به مشار جه‌سته‌یان دوو له‌ت كردوون له پێناو گه‌یاندنی دینی خوادا) "، ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد‌و ده‌ستی كرد به گریان و چه‌ندین ئامۆژگاری تری كردم، دیاره ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ دڵسۆزی و غه‌م خۆری موسڵمانان بۆ ئاینه‌كه‌یان، وه پاداشتیشیان ئینشا و الله لای خوایه، من ته‌نها سوپاس و دوعا و خێرم پێئه‌كرێت.
به‌ڵێ من له وتاری رۆژانی هه‌ینی راگیرام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به ته‌له‌فۆن نه‌ك به فه‌رمانی ره‌سمی، وه‌به‌رێز جه‌نابی (شێخ محمد شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف) پێی راگه‌یاندم كه ئه‌م راگرتنه‌م كاتیه وا بۆ پێنج مانگ زیاتره من هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ئه‌كه‌م كه بگه‌ڕێمه‌وه شوێنی خۆم، وه ئه‌وه‌ی زیاتر منی دڵخۆش كردووه ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی وتاردانمدا له هیچ وتارێك و بۆنه‌یه‌كدا وتارێكم نه‌داوه كه لێی په‌شیمان بم و خزمه‌ت نه‌بوبێَ به گه‌لی كوردی موسڵمان كه باسی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییم به به‌ڵگه نه‌سه‌لماندبێت، به‌دڵنیاییه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان ئه‌چێته بازنه‌ی په‌رستشه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه كه‌سانێ هه‌ن له‌سه‌رووی یاسا و بڕیاره ره‌سمیه‌كانه‌وه‌ن، به ویستی ئه‌وانه چه‌ندین مافی كه‌سانی وه‌ك من پێشێل ئه‌كرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌حه‌زی ئه‌وان هه‌لسوكه‌وت ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی نیگه‌رانی و مه‌خابنه كه‌سانێك ئه‌مرۆ خاوه‌نی بریارو ده‌سه‌ڵاتن له دام و ده‌زگاكاندا له رۆژه ره‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی رژێمدا هه‌ر ئه‌وان بوون ده‌ستیان به خوێنی پێشمه‌رگه سوروبوبو ده‌ستیان له ئه‌نفال و ڕاگوێزانی گونده‌كانی كوردستاندا هه‌بوو، زۆر سه‌یره زۆریش سه‌یره كه ئه‌وانه به‌ڕێزترن له‌وانه‌ی كه بۆ یه‌ك رۆیش و بۆ یه‌ك جاریش خیانه‌تیان به گه‌ل و نیشتان نه‌كردووه، دیاره ئه‌وه‌ی لای هه‌ندێك په‌سه‌ند نه‌بێت خائنه‌و به‌ڵكو ره‌نگه به كوردیشی دانه‌نێن، وه من متمانه‌ی زۆرم به قسه‌كانی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌یه‌و چاوه‌ڕێم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به مزگه‌وت و میمبه‌رو میحرابه‌كه‌م شاد ببمه‌وه.
"مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی یه‌كێكه له‌و بانگخوازانه‌ی كه زۆر جار بانگهێشتی زیندانه‌كانی سوید ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وتاری په‌روه‌رده‌یی بڵێته‌وه بۆ زیندانیه‌كان له گه‌رانه‌وه‌یان بۆ باوشی كۆمه‌ڵگاوو، ئایا ناكرێت بانگخوازانی كوردیش داوا بكه‌ن له حكومه‌ت بۆ كاری له‌م جۆره؟
" به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی " سوید " ئه‌نجامی ئه‌دات به بانگهێشت كردنی بانگخواز مامۆستا " ئه‌حمه‌د موفتی "كارێكی زۆر گرنگه‌و نیشانه‌ی دڵسۆزی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیه‌كانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و كاره‌ساته دڵ ته‌زێنه‌كانه‌وه گیرۆده‌ی زیندان كردن بوون. به‌رای من چاكسازی ئه‌و جۆره كه‌سانه زۆر گرنگه وه‌ئه‌مه‌ش كارێكی بانگخوازانه، بۆیه به پێویست و گونجاوی ده‌زانم و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌م به هه‌مان شێوه‌ی له زیندانه‌كانی كوردستانیشدا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م كاره هه‌ستن و وه بروایشم وایه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
" وه‌ك نیكسۆن ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر چی شارستانێتی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له لوتكه‌ی به‌رزیدایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی رۆحی و ئه‌خلاقی نه‌بێت له ناوچوون چاوه‌ڕوانێتی، چ په‌یامێكت پێیه بۆ ئه‌م وته‌یه؟
" دیاره شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن له یه‌ك لایه‌نه‌وه باڵنده‌یه‌كی یه‌ك باڵه، مرۆڤیش پێكهاتووه له ماده‌و له رۆح، هه‌رچه‌نده لایه‌نی ماددی تێر‌و ته‌سه‌ل و پێشكه‌وتوو بێت پێویستی به به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆحیش هه‌یه، هه كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ر شارستانیه‌تیه‌ك ئه‌م لایه‌ن فه‌رامۆش بكات هه‌ست به تام و چێژی لایه‌نه ماددیه‌كه‌ش ناكات به‌ڵگه‌شمان ئه‌و هه‌موو خۆكوژیه‌یه كه له جیهانی ئه‌وروپاو رۆژئاوادا رۆانه چه‌ندین كه‌س ئه‌بنه قوربانی ئه‌م لایه‌نه، پێم وایه پرسیاریان له كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ورپی كردووه كه ناوه‌كه‌یم له یاد نیه كه خاوه‌نی چه‌ندین سه‌روه‌ت و سامان و بێ نیاز بووه له هه‌موو پێویستیوكانی ژیانیان، پرسیارین لێكردوو كه ئایا به‌خته‌وه‌ری، وتویه‌تی نه‌خێر كه‌ی به‌خته‌وه‌ر بووم وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه تا ڕێی له بانگخوازێك ئه‌كه‌وێ و هه‌ندێ باسی لایه‌نی ئیمانی و رۆحی بۆ ئه‌كات و ئه‌وش باوه‌ڕ ئه‌هێنێ ودان به‌وه‌دا ئه‌نێت كه ئێسته من هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ئه‌كه‌م، هه‌ربۆیه قورئان زۆر گرنگی به لایه‌نی رۆحی و ده‌رونی ئه‌دات ته‌نانه‌ت پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ر علیه السلاه والسلام به‌وه ئه‌كات كه چاره‌سه‌ری لایه‌نی رۆحی ئه‌كات (ه‌و الذي بعث في الاومين رسولامنهم يتلوا عليهم اياته ويزكيهم ويعلمهم الكتاب والحكمة ) تا كۆتایی ئایه‌ته‌كه، وشه‌ی ته‌زكیه به مانای ده‌رون و لایه‌نی رۆحی دێت، هۆی به‌هێز بوونی ئه‌م لایه‌نه‌ش بیر كردنه‌وه‌و ناسین و زیكر‌و یادی په‌روه‌دگاره ( الا بذكر الله تطمئن القلوب)، دارمانی شارستانی غه‌رب و ئه‌وروپا شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته ئه‌گه‌ر
زوو بیر له به‌هێزی ئه‌و لایه‌نه نه‌كه‌نه‌وه، ئومێده‌وارم ئێمه‌ی موسڵمان وه‌ك پێوست گرنگی به‌م لایه‌نه بده‌ین.
"كاتێك سیاسیه‌كی كورد كۆرێك ده‌گێرێت له كوردستان كه‌سانێكی كه‌م ئاماده‌یی كۆره‌كه ده‌بن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كه بانگخوازێكی ئاینی وتارێكی رۆحی ده‌دات پێش ده‌ستپێكردنی وتاره‌كه هۆڵه‌كه پڕده‌بێت وته‌نانه‌ت خه‌ڵكی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه گوێبیسی ده‌بێت، به‌ریزتان خویندنه‌وه‌تان چیه بۆ ئه‌مه؟
"به بۆچوونی من و هه‌موو كه‌سانێكی خاوه‌ن هه‌ست هۆكاره‌كه‌ی زۆر روون و ئاشكرایه كه ئاماده‌بوونی هه‌زاره‌ها كه‌س له كۆرێكی ئاینییدا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر شتێك، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه ئه‌م جه‌ماوه‌ره حه‌زی له ئیسلام و ره‌وشتی به‌رزو به‌ها جوانه‌كانه، كه حه‌زی له ده‌ست پاكی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیه، شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ری ئازیز مامۆستا‌و پێشه‌وای بێت، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (ورفعنا لك ژكرك) به چاو ببینرێت، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ شتانه‌ی كه دران و ئه‌درێن بۆ ناشیرین كردن و له‌به‌رچاو خستنی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌مووی بێ هووده‌یه. به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر بێزاره له سیاسه‌ت و گه‌نده‌ڵی و دروشمی بریقه‌دارو وته‌ی بێ كردار له‌م وڵاته‌دا، به‌رای من جه‌ماوه‌ر پێویستی به به‌هێزكردنی لایه‌نی ئیمانی و رۆحی زیاتر هه‌یه، به‌ڵگه‌ش ئاماده‌بوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ره فراوانه‌یه كه ئاماده ئه‌بن له‌وكۆره ئیمانی و رۆحیانه‌دا
" هه‌ر یه‌ك له‌م بانكخوازانه له یه‌ك دێردا پێناسه بكه مامۆستا شه‌مال موفتی. مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د. حاجی كاروان. مامۆستا شیرزاد، مامۆستا جه‌مال كۆجه‌ر له دهۆك مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی له سوید.
م. شه‌ماڵ موفتی: بانگخوازێكی له‌سه‌ر خۆ‌و نمونه‌یی و رۆحی و دڵسۆز‌و شاره‌زایه.
م. سه‌ید ئه‌حمه‌د: بانگخوازێكی ئازا‌و نه‌ترس و زمان شیرینه، له‌جێی خۆ‌یا حه‌ق ئه‌ڵێت زۆر به راشكاوانه.
حاجی كاروان: بانگخوازێكی گه‌نجی لێبڕاوه خۆشه‌ویستی گه‌نجان و لاوانه، شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له بانگه‌وازدا.
م. شێرزاد: بانگخوازێكی خۆشه‌ویسته له دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یداو كه‌سێكی ماندوو نه‌ناسه هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه به‌سه‌ر لێوه‌كانیه‌وه‌یه‌تی، به زمانێكی ساده‌و شیرین بانگه‌وازی خۆی ده‌كات.
م. جه‌مال كۆچه‌ر: به داخه‌وه له نزیكه‌وه یه‌كتر ناناسین و شاره‌زای ژیانی نیم، وه‌ك بیستوومه بانگخوازێكی كاریگه‌ره.
م. ئه‌حمه‌د موفتی: خۆزگه چه‌ندین بانگخوازی تری وه‌ك ئه‌و به‌ڕێزه‌مان ببوایه، مایه‌ی فه‌خرو شانازیه به‌راستی بانگخوازه‌و نمونه‌ی كه‌مه.
" دوا په‌یامت جی یه بۆ كه‌نج ولاوانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی ولات ناوخۆی كوردستان؟
"په‌یامم بۆ گه‌نج و لاوان به تایبه‌تی گه‌نجانی هه‌نده‌ران پێیان ئه‌ڵێم، ئێوه نوێنه‌ری گه‌لێكی موسڵمانی ده‌ست پاكی داوێن پاكی خاوه‌ن مێژوون، ووریاو هۆشیار بن مێژووی باو‌و باپیرانتان له یاد بێت، پێیان ئه‌ڵێم توانا‌و ژیری زانستان له جێی خۆی و به ویستی خوا به‌كار بێنن، پێیان ئه‌ڵێم ئێوه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رن نه‌كه‌ن كارێك ئه‌نجام بده‌ن لێتان زویر بێت، پێیان ده‌ڵێم ئێوه ئومێدی دوا رۆژی گه‌له‌كه‌تانن، ئاگاتان له خۆتان بێت، خوا ئاگای لێتانه‌و چاوی لێتانه. پێیان ئه‌ڵێم په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له خۆتان شاره‌زاترن زیاتر بكه‌ن و پرس و راوێژیان پێ بكه‌ن، ئه‌ركی به‌ندایه‌تیتان له بیر نه‌چێ و پرۆسه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كیژانی كوردی موسڵمان زوو به‌زوو به ئه‌جام بگه‌یه‌نن، چاوتان له زۆر‌و بۆر نه‌بێ، كه‌می حه‌ڵاڵ به‌ره‌كه‌تی له زۆری حه‌رام زیاتره..
په‌یامیشم بۆ گه‌نجانی ناوه‌وه‌ی وڵات ئه‌وه‌یه هۆكاری لاوه‌كی واتان لێنه‌كات هه‌ڵه‌و كرداری نه‌شیاو ئه‌نجام بده‌ن، به فێڵ و ته‌له‌كه‌ی ناحه‌زان فریو مه‌خۆن، مل كه‌چ مه‌بن بۆ غه‌یری په‌وه‌ردگارتان، كاته‌كانتان به شتی بێ هووده‌به‌سه‌ر مه‌به‌ن، په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ خوا‌و موسڵماناندا به‌هێز بكه‌ن، بیر له ده‌ست دریژی و كرداری نادروست مه‌كه‌نه‌وه دڵه‌كانتان به زیكر‌و یادی په‌روه‌رگار زاخاو بده‌ن، خۆتان دوور بگرن له هاوڕِێ خراپ، چه‌نده پێتان ئه‌كرێت خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانتان بكه‌ن با هه‌میشه ترسی خوا له دڵتانا بێت.
" پیناسه‌یه‌كی به‌رێزتان؟
ناوی ته‌واوم (عوزێر حافض نذیر) ه، له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان ساڵی 1957 له دایك بووم، سه‌ره‌تای خوێندنم هه‌ر له ته‌وێَڵه له خزمه‌ت باوكی ره‌حمه‌تیمدا بوو له هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رگه‌ت و گوڵپ و سلێمانی خوێندوومه، ساڵی 1988 – 1989 كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی به‌غدام ته‌واو كردووه، هه‌ڵگری دوو بڕِوانامه‌ی ماسته‌رم له هه‌ردوو بواری (ته‌فسیرو فیقه) دا، ئێستا قوتابی دكتۆرام.
یه‌ك خێزانم هه‌یه‌و خاوه‌نی 5 منداڵم، دووكچ و سێ كوڕ له ساڵی 1985ه‌وه به كاری ده‌عوه‌و بانگه‌وازه‌وه خه‌ریكم، چه‌ندین نوسراو‌و نامیلكه‌م به چاپ گه‌یاندووه به زمانی شیرینی كوردی، له چه‌ندین كۆنگره‌و سیمیناردا به‌شداریم كردووه له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا، ئه‌ندامم له یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهانیدا، سێ حه‌ج و دوو عه‌مره‌م كردووه، له ساڵه‌كانی 1988ه‌و سه‌رقاڵی وتار بێژی و پێش نوێژیم، له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 30 جار بانگ كراوم و زیندانی كراوم و دوورخراومه‌ته‌وه له كاری خۆم، دوا هه‌مینیان له 23/10/2008 ئاخروتارم دا له‌سه‌ر باری كه‌سێتی بوو كه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا ویسترا ره‌خنه له قورئان بگیرێت به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وتاری هه‌ینی مامۆستایانی كوردستان نه‌یهێشت ئه‌و بڕیاره بدرێ و منیش بووم به قۆچی قوربانی ئه‌و وتاره، كه به ئه‌ركی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمم زانی ئه‌و راستیانه بده‌م به گوێی جه‌ماوه‌ری كوردی كوردستاندا.
له كۆتاییدا ده‌ستخۆشی له به‌ڕِێزت و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به كاری بانگخوازیه‌وه ته‌مه‌نیان ئه‌گوزه‌رێنن و له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
