- جۆرج یوسف مه‌نصور -
- له‌ساڵی 1952 له كه‌ركوك له‌دایك بووه -
- په‌یمانگای مامۆستایانی له ساڵی 1975له شاری هه‌ولێر ته‌واو كردوه.
- خاوه‌نی ماسته‌ره له زانكۆی مۆسكۆ
- له ساڵی 1981 بووه‌به پێشمه‌رگه
- له كابینه‌ی پێنجه‌مه‌ی حكومه‌تی كوردستان بووه به‌وه‌زیری هه‌رێم بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك هه‌ییه بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌ی بۆ ئیشوكاری رێكخراوه‌كان نایه‌ته لای؟
به‌همه‌نی عومه‌ر-هه‌ولێر/سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی كاره‌كانیان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان
له‌گه‌ڵ جۆج مه‌نصور وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سازكرد.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ئایه ده‌توانین بڵێین له كوردستاندا بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان هه‌یه؟
جۆرج مه‌نسور:ئێمه ناڵێین له كوردستان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان هه‌یه به‌ڵكو ده‌ڵێین كارده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی بنه‌ماكان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ سازكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێت ئابوریه‌كی زۆرباشت هه‌بێت. ده‌بێت وڵاتێكی موئه‌سه‌ساتی بیت، رێژه‌ی خوێنده‌واری و ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه له ئاستێكی باڵادابێت. به‌ڵام ئێستا له كوردستان ئه‌وشتانه نییه، بۆیه ئێمه ناڵێین كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان هه‌ییه، خۆمان به‌راورد ناكه‌ین به‌و وڵاتانه‌ی 200، 300ساڵ له‌و بواره‌دا كاریان كردوه و فیعله‌ن خاوه‌نی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین.
به‌همه‌ن عومه‌ر: زۆرجار ده‌گوترێ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كوردستان به‌رهه‌مێكی به‌رچاویان نییه پاره‌یه‌كی زۆریشیان پێده‌درێت، بوون به بارگرانی به‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ته‌وه ئایه ئه‌وه وایه؟
جۆرج مه‌نصور: من له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م پۆسته‌م وه‌گرتوه پرۆژه‌یه‌كم پێشكه‌ش كردبه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌وێدا رونم كرده‌وه كه ده‌بێت ئێمه وه‌ك حكومه‌ت گۆڕان له‌و سیسته‌مه‌دا بكه‌ین كه بودجه‌ی مانگانه ده‌ده‌ین به رێكخراوه‌كان به‌ڵكوو پێوێسته له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا سیسته‌مێكی تازه دابنێن كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ر رێكخراوێك چه‌نده كاریكرد چه‌نده پڕۆژه‌ی پێشكه‌شكرد، ئه‌وه‌نده پاره‌ی پێبدرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی له‌كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه كاری ده‌وێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر:كاركراوه بۆ رێكخستنی كاركردنی ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له رێگای یاسایه‌كی نوێوه؟
جۆرج مه‌نصور: ئێستا یاسامان هه‌یه، دوو یاسا هه‌ییه بۆ رێكخستنی كاری سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كوردستان ئه‌وانیش یاسای سه‌ندیكاكان یاسای ژماره 18 و یاسای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یاسایی ژماره15یه.
به‌ڵام ئێستا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت یاسایه‌كی تازه‌یان داوه به سه‌رۆكاته‌ی حكومه‌ت تا ئه‌و یاساده دیراسه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به بنه‌مایه‌ك بۆكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ئه‌م یاسایه جیاوازی چیه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌دا كه‌پێشترا باستان كرد؟
جورج مه‌نصور: جیاوازیی ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر مێژووی ده‌ركردنی یاساكانی پێشتردا تێپه‌ڕیوه وله‌م ماوه‌یه‌شدا گۆڕانی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌دا هاتووه. یه‌كێكی تر له‌گۆڕانه‌كان كه‌له‌م یاسایه‌دا هه‌ییه له‌لایه‌ن خودی رێكخراوه‌كانه‌وه پێشنیاز كراوه تێیدا هاتووه كه پاره‌دان به رێكخراوه‌كان له سه‌ر بنه‌مانی پرۆژه بێت نه‌ك به‌شێوه‌ی مینحه.
هه‌ر له‌و یاسایه‌دا داواكراوه كه جۆری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بێت، به‌تایبه‌تی تۆمار كردنی رێكخراو چونكه رێكخراوه‌كان ده‌ڵێن مۆڵه‌تدان به رێكخراوه‌كان پرۆسه‌یه‌كی زۆر معه‌قه‌ده ده‌یانه‌ویتێت ئاسانكاری تێدا بكرێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: زۆر جار باسی نادادپه‌روه‌ری ده‌كرێت له بودجه‌ی رێكخراوه‌كاندا تاچه‌نده ئه‌وه راسته؟
جۆرج مه‌نصور: به‌راستی من نازانم عه‌داله‌ت له بودجه‌ی رێكخراوه‌كاندا هه‌ییه یان نییه، چونكه تا ئێستاش مۆڵه‌تی رێكخراوه‌كان لای من نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه كه دانراوه بۆ دانی پاره به‌ڕێكخراوه‌كان تا ئێستا لای من نییه بۆیه من ئاگام له‌و بابه‌ته نییه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: پێت وانییه ده‌بوو په‌یوه‌ندی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له رێكا ئێوه بواییه؟
جۆرج مه‌نصور:به‌ڵإ ده‌بوو له‌رێگه‌ی ئێمه‌وه بوایه ئه‌وه ته‌نیا ئێمه‌نین واده‌ڵێین به‌ڵكوو خودی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش داواده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دابێت نه‌ك لایه‌نیتر چونكه له ماوه‌ی ئه‌م دووساڵ و نیوه‌ی كاركردنی خۆماندا ئه‌وان تێگه‌یشتن كه ئێمه هاوكاری ئه‌وان ده‌كه‌ین وكار ئاسانیان بۆ ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین هاوكاریان بكه‌ین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخول له ئیشوكاریان ناكه‌ین.
كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست رێكبخرێت، میدیاكان لای خۆیانه‌وه ده‌توانن ڕۆڵ بگرێرن له‌وه‌دا كه فیعله‌ن ئه‌گه‌ر وه‌زیرێكی تایبه‌ت هه‌ییه‌و بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌ی بۆ ئیشوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نایه‌ته لای.
به‌همه‌ن عومه‌ر: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێوه وه‌زاره‌تی هه‌رێمه پێتوا نییه ئه‌مبواره پێویستی به وه‌زاره‌تێكی فیعلی هه‌ییه؟
جۆرج مه‌نصور: بۆ ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات بنه‌مایه‌كی راسته‌قینه دابنێت بۆ ئیشی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڕای من پێویسته وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ببێت به وه‌زاره‌تێكی فیعلی. به‌ڵام كێشه‌یه‌كی یاسایی هه‌ییه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له به‌غدادش وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌زاره‌تێكی فیعلی نییه‌و له‌وإ پێی ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی ده‌وله بۆیه لێره‌ش ده‌ڵێن ده‌بێت یاساكانی ئێره‌ش وه‌ك به‌غداد بێ و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافقی بێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: وه‌ك خۆت به‌رده‌وام له چالاكیه‌كانی تایبه‌ت به‌ژناندا ده‌بیندرێیت و كار بۆئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌یت ره‌وشی ژن له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
جۆرج مه‌نصور: ژن له كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له خه‌باتكردن بۆ ئازادی كوردستان. ژن له كوردستان هه‌م ژن بوه هه‌م ماڵی به‌ڕێوه‌بردوه هه‌م پێشمه‌رگه بووه واته ماندوبونی زۆری چه‌شتوه بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ و ماندووبونی به‌رز بنرخێندرێت. ده‌زانین كه ئێستا ژنان كێشه‌یان هه‌ییه به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی ژنان، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه جێگای ده‌ست خۆشیه‌كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بایه‌خێكی زۆر ده‌دات به‌كێشه‌ی ژنان بۆنمونه دروستكردنی ئه‌ولیژنه باڵایه كه تایبه‌ته به نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌ت كه ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و ئه‌نجومه‌نه، وه جێگای خۆشحاڵیه به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان رێژه‌ی توندووتیژی دژی ئافره‌تان هاتوه‌ته خواره‌وه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌ویه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی كار له‌و بواره‌ده‌كه‌ن پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین باشتریشبێت چونكه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی خراپه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له ده‌ره‌وه، باسكرنی ئه‌م دیارده‌یه لای ئێمه مانای ئه‌وه نییه كه ره‌وشی ژن لای ئێمه له هه‌موو شوێنێك خراپتره به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌وشی ژن له كوردستان به به‌راورد به ناوچه‌كانی تری ئێراق و زۆر شوێنی تری ناوچه‌كه‌ش باشتره. به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان زۆر به جورئه‌ته‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌ی خسته‌ڕو بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
Bahman_omer@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
