ئابووری هیچ وڵاتێك به‌ئه‌ندازه‌ی كوردستان شێوێندراو و بێ یاسا نییه …
بێ پلانیی حكومه‌ت ونه‌بوونی سیاسه‌تێكی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ورد له‌باشووری كوردستان، یه‌كێكه له‌ده‌رده هه‌ره كوشنده‌كانی
ئه‌م هه‌رێمه. بیرنه‌كردنه‌وه له‌پاشه‌ڕۆژی ئابووری وپشتبه‌ستن به‌ژێده‌ری نه‌وت وه‌ك بنه‌مایه‌كی ئابووری وڵات، بگره ته‌خشان وپه‌خشانی دارایی نه‌ته‌وه‌یی وهه‌ڵته‌كاندنی ژێرخانی ئابووری كوردستان به‌شێك بووه له‌و واقیعه‌ی لێره بوونی هه‌یه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه‌و روانین بۆ پاشه‌ڕۆژی ئابووری هه‌رێم، به‌پێویستمانزانی "محه‌مه‌د كه‌ریم"ی سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووری كوردستان بهێنینه گۆ.
ستیڤان: ئابووریناسان پێیانوایه ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی بواری به‌رهه‌مهێنان له‌كوردستان وبوونی ته‌واوی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی به‌كۆمه‌ڵێكی به‌كاربه‌ری بێ به‌رهه‌م كه‌هه‌میشه چاوی له‌سه‌روه‌تی نه‌وت بڕیوه، له‌ئاكامدا ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی كێشه‌و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری كه‌ره‌نگه ترسناكییه‌كه‌ی هێنده‌ی ترسناكیی كۆمه‌ڵكوشتن بێت، به‌بڕوای ئێوه ئابووری ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان چۆن ده‌توانرێت له‌خنكان رزگار بكرێت؟.
محه‌مه‌د كه‌ریم: مامه‌ڵه‌ی نازانستیی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بووجه‌ی كوردستان دواكه‌وتنی ساڵانه‌ی بووجه له‌لایه‌ك وئیداره‌یه‌كی ناپڕۆفیشناڵی ئابووری كوردستان له‌لایه‌كی تر، به‌به‌رده‌وامی كوردستانی له‌بۆشایی وه‌به‌رهێناندا قه‌تیسكردووه. بۆیه گۆڕانكاریی قه‌یرانی بووجه هه‌میشه له‌سه‌ر حسابی بووجه‌ی وه‌به‌رهێنان بووه، به‌واتای نه‌ك هه‌ر سیانه نه‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه دروستكراوه‌كان وپاراستنیان له‌سووان وله‌ناوچوون، به‌ڵكو ره‌وشه‌كه گوازراویشه‌ته‌وه بۆ دروستنه‌كردنی پڕۆژه‌ی نوێ، ده‌بووایه ئه‌م پڕۆسێسه (پڕۆسێسی وه‌به‌رهێنان) به‌رده‌وام بووایه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی نه‌وه‌ی نوێ له‌هه‌ڵێنجانی نه‌وتی ئه‌مڕۆی كوردستان بكرێت به‌پڕۆژه‌ی ستراتیژیی، كاتێك ئه‌وان دێن، نه‌یه‌نه سه‌ر هه‌واری خاڵی. له‌هه‌مانكاتیشدا بێجگه له‌م رۆڵه مێژووییه‌ی بووجه ئه‌م پڕۆسێسه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گۆڕێت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رخۆره‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێن. ونبوونی ره‌هه‌ندی وه‌به‌رهێنان یان كه‌مبوونه‌وه‌ی پشكه‌كه‌ی له‌بووجه‌ی كوردستان ئه‌و ره‌وشه‌یه ئێستا ئابووری كوردستان وقه‌یرانی بوجه‌ی كوردستانی تیا ده‌گوزه‌رێت.
ستیڤان: كێشه‌ی به‌فه‌رمانبه‌ركردن وبه‌مووچه‌خۆركردن له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا وه‌ك چه‌كێك بۆ ململانێی سیاسیی له‌لایه‌ن هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كیی باشووری كوردستانه‌وه یه‌كێك بووه له‌و قه‌یرانانه‌ی ئابووری كوردستانی تووشی هه‌ڵئاوسانێكی له‌رادده‌به‌ده‌ر كردووه‌ته‌وه. ئایا چۆن ده‌توانرێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت؟ گرنگترین ئه‌و رێگا‌و هه‌نگاوانه كامانه‌ن له‌م راستایه‌دا پێویستن؟.
محه‌مه‌د كه‌ریم: ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئابووری ئاڵۆزی كوردستانه كه‌ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌ی فاكته‌ری ئابوورییه‌و به‌قوربانیكردنییه‌تی به‌فاكته‌ری سیاسیی، بۆیه ئه‌گه‌ر دوێنێ بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی ده‌ستی بۆ برابێت ئێستا ده‌بێ باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بدرێت. ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆز كردووه، رۆژ به‌ڕۆژ گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی بێمتمانه‌ییه له‌نێوان حكومه‌ت وشه‌قامدا. چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه ئاڵۆزه پێویستی به‌كات هه‌یه كه‌حكومه‌ت پلانێكی پله به‌پله دابنێ بۆ هه‌ڵمژینی ده‌ستی كاری زیاده له‌فه‌رمانگه‌كانداو ته‌حویلكردنی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت یان خانه‌نشینكردنیان، هه‌ردوو پڕۆسێسه‌كه پێویستی به‌متمانه‌و بڕوابوونی خه‌ڵكه به‌بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت به‌سیستمی خانه‌نشینه‌كه‌ی یان هێشتنه‌وه‌ی مافه‌كانی ئه‌گه‌ر بوو به‌كارمه‌ند له‌هێزی كار یان كارێكی كه‌رتی تایبه‌تی بۆ دابین بوو. به‌مانایه‌كی تر هاووڵاتی ناتوانێ ده‌ست له‌كارێكی مسۆگه‌ر هه‌ڵبگرێت (له‌فه‌رمانگه‌ی حكومه‌تدا) بۆ كارێكی تری نامسۆگه‌ر ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌شی كه‌متر بێت، بۆیه هیچ فه‌رمانبه‌رێك ناوێرێت ده‌ستی له‌عه‌ره‌بانه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت به‌ربێت ته‌نانه‌ت بۆ مۆڵه‌تی درێژخایه‌نیش!. ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌یه. ته‌حویلبوون له‌حكومه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌تیش به‌دڵنیاییه‌وه كاتێكی باشی ده‌وێت كه‌له‌ئه‌وروپا ئه‌و ته‌حویله به‌مووچه‌ی سۆشیاڵ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌كوردستان متمانه‌ی ئه‌و ته‌حویله نییه. هه‌ر كاتێك ئه‌و متمانه‌یه دروستبوو ئه‌وا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ساكار ده‌بێت. ئه‌و متمانه‌یه‌ش ده‌یان بنه‌مای پێویسته كه‌سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له‌سه‌روه‌ریی یاسا‌و حكومه‌تی پڕۆفیشناڵ ئه‌مه‌ش به‌سیستمی حیزبی ناپڕۆفیشناڵی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌دی.
ستیڤان: به‌ره‌ڵاكردنی بازاڕ به‌ناوی ره‌خساندنی كه‌شێكی ئازاد بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌دایكبوونی بازاڕی ئازاد، زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی داوه له‌ئابووری كوردستان، به‌و پێیه‌ی ئه‌م به‌ره‌ڵاكردنه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هۆكارێكه بۆ گرانكردنی نرخ، هاوكات نه‌بوونی هیچ پێودانگێك تاوه‌كو خاوه‌ن كاڵاكان له‌ژێر ئه‌و پێوانانه كاری بازرگانیی خۆیان رێكبخه‌ن كێشه‌یه‌كی تره. كه‌وایه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته رۆڵ بگێڕێت له‌كۆنترۆڵی بازاڕدا، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: ته‌ندروسترین رێگا بۆ به‌ره‌نگاریی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌و دروستكردنی بازاِری ئازاد كامانه‌ن؟.
محه‌مه‌د كه‌ریم: له‌ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو هه‌موو سیستمه ئابوورییه سه‌رمایه‌داره‌كانی جیهاندا، ئه‌وه حكومه‌ته ئازادیی بازاڕ ده‌پارێزێ وئیدامه‌ی پێده‌دات. بازاڕی ئازاد (ئابووری بازاڕ) به‌مانای (جێبه‌جێكردنی) كۆمه‌ڵێك یاسای ئابوورییه له‌پێشیانه‌وه، یاسای كواڵێتی كۆنترۆڵ، یاسای كێبڕكێ وقه‌ده‌غه‌كردنی مۆنۆپۆڵ، یاسای پاراستنی به‌رهه‌می نیشتیمانی، یاسای بانق وبازاڕی دراو وكه‌رتێكی تایبه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ر. بازاڕی كوردستان گرفته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌نه‌ك هه‌ر ئه‌م یاسایانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌تا ئێستا هه‌ر یاساكانیشی ده‌رنه‌كردووه. ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه خواستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزب وكۆمپانیاكانیانه، چونكه له‌كوردستاندا ئه‌وه كۆمپانیاكانی حیزب وده‌ستڕۆیشتووه‌كانه یاسا بۆ حكومه‌ت داده‌نێن، له‌غیابی په‌رله‌مانێكی راسته‌قینه‌دا، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه بۆیه ئه‌مه‌ش جارێكی تر ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سیستمی ئیداره‌ی ئابووری كوردستان كه‌به‌ده‌ره له‌ئیراده‌ی خولقاندنی كه‌شوهه‌وای بازاڕی ئازادی كوردستان و ونكردنی كێبڕكێ وكه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌كێبڕكێی راسته‌قینه.
ستیڤان: وه‌ك هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین به‌هۆی رامیاریی به‌فه‌رمانبه‌ركردنه‌وه، كه‌رتی كشتوكاڵ له‌كوردستان به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش ژێرخانی ئابووری كوردستانی لاوازكردووه تائه‌وه‌ی ناچارین سه‌وزه‌و میوه‌ش له‌وڵاتانی دراوسێ بهێنینه وڵاته‌كه‌مانه‌وه، ئێستا چۆڵبوونی گونده‌كان ونه‌مانی چینی جووتیاران وایكردووه: شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی به‌روبوومی كشتوكاڵیی خۆماڵییه‌وه، كه‌وابوو بۆ رزگاربوون له‌كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی شكستی كه‌رتی كشتوكاڵ چی پێویستن؟ ئایا به‌پیشه‌سازییكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه نییه له‌رێگا هه‌ره گرنگ وپڕ بایه‌خه‌كان به‌مه‌رجێك حكومه‌ت به‌ته‌واویی پشتگیریی له‌و سیاسه‌ته بكات؟.
محه‌مه‌د كه‌ریم: كه‌رتی كشتوكاڵی كوردستان پابه‌ند نییه به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان كه‌بۆ ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵكو ته‌عاملكردنی ئاقڵانه‌ی ئابووری پێویسته بۆ ئاوێته‌بوونی كشتوكاڵ به‌بازاڕ به‌پرنسیپه ئابووری وته‌كنۆلۆجی ومه‌عریفییه‌كه‌ی. ده‌كرێت زۆر به‌پووخته‌یی بڵێین ئاوێته‌كردنی زه‌وی كشتوكاڵی كوردستانه به‌سه‌رمایه‌و ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م. ئه‌م خۆگواستنه‌وه‌ی كشتوكاڵی پڕاگه‌نده‌و په‌ڕاوێزه‌ی ئێستای كوردستان توانای ئه‌م خۆ گواستنه‌وه‌ی نییه به‌و هێزی كاره نائه‌كادیمییه‌ی ئێستای گوندی كوردستان. بۆیه ئیشكردن له‌سه‌ر كشتوكاڵی كوردستان ئیشكردنه له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆجیاو سه‌رمایه له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی كشتوكاڵدا وه‌ك ئاودێریی، به‌رهه‌مهێنان، ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، به‌بازاڕكردنی ناوخۆ وده‌ره‌وه، سیتسمی بانك ودڵنیایی و.. هتد، ئه‌مه‌ش بێ پلان وئاماده‌كردنی ژێرخانی پێویستی ئه‌و كه‌رته ده‌بێته پوش بژاردن له كا. جا هه‌ر كاتێك ئه‌و پێداویستییانه‌ی كشتوكاڵی كوردستان هاته ئاراوه به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رزان وزۆری كوردستان واقیعی بازاڕی كوردستان وجیهان ده‌بینێ ده‌نا هه‌موو كات تێچوون له‌ده‌ستكه‌وت زیاتر ده‌بێت.
ستیڤان: دوای ته‌نگژه‌ی ئابووری ئه‌م دواییه كه‌سه‌رتاپای جیهانی گرته‌وه‌و چه‌ندان ئیمپراتۆریای سه‌رمایه له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ره‌سیان هێنا، نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی جادوویی به‌خۆوه بینی، ئه‌مساڵ دابه‌زینی نرخ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو بۆ سه‌ر بودجه‌و داهاتی عێراق، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ بڕی داهاتی عێراق وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت سێ یه‌كی بودجه‌ی پار ده‌بێت، به‌بڕوای ئێوه ئه‌م قه‌یرانه كاردانه‌وه‌كانی سه‌خت وقورستر نابن له‌سه‌ر كوردستان؟ پێشبینی ئه‌وه ناكه‌ن دۆخی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی ئابووری بڕوات؟.
محه‌مه‌د كه‌ریم: چه‌ند ره‌هه‌ندێك حوكمی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی ئاماژه‌ت پێكردووه ده‌كات وه‌ك:
1- ماوه‌ی زه‌مه‌نی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
2- ئاستی خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت پاشان نرخی نه‌وت.
3- بڕی پاشه‌كه‌وتی دراوی كه‌ڵه‌كه‌به‌وی بانكی ناوه‌ندیی عێراق وئاستی ده‌ستبردن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و یه‌ده‌گه.
له‌حاڵه‌تی هاوجێبوونی هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه به نێگه‌تیڤی ئینجا ئاسه‌واره خراپه‌كانی قه‌یرانه‌كه له‌ئابووری كوردستاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌دڵنیاییه‌وه زۆر قورس‌تر له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كانی جیهان، چونكه ئابووری هیچ وڵاتێكی جیهان به‌ئه‌ندازه‌ی كوردستان نه‌شێوێندراوه، به‌ئه‌ندازه‌ی كوردستان بێ یاسا نییه، به‌ئه‌ندازه‌ی كوردستان گه‌نده‌ڵیی شه‌كه‌تی نه‌كردووه، به‌ئه‌ندازه‌ی كوردستان ئابووری نه‌كراوه به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی وخواستی سیاسی كورتخایه‌ن. له‌م راستییانه‌وه، ده‌توانین داهاتووی ئابووری كوردستان په‌ی پێببه‌ین ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه زۆری خایان. هه‌نگاوه‌كان به‌وجۆره له‌كوردستان په‌ره‌ده‌ستێنێ وه‌ك فراوانبوونی رێژه‌ی بێكاریی به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجه‌كاندا، فراوانبوونی هێڵی هه‌ژاریی، دابه‌زینی به‌رهه‌م به‌تایبه‌تی كشتوكاڵ، سستی بزاوتی بازاڕ، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشی وگه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمییه له‌ناوچووه‌كانی وه‌ك كۆلێراو گرانه‌تا وسیل ومه‌لاریا و.. هتد، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاست ورێژه‌ی تاوان، هه‌ڵوه‌شانی خێزان، له‌ده‌ستدانی زیاتری كۆنترۆڵی یاسایی، زۆربوونی خۆپیشاندان ومانگرتن وناسه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی، دابه‌زینی نرخی دراوی عێراقی وپاشان سه‌رهه‌ڵدانی گرانی وبه‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بێت ناسه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی وئاسایش وبڵاوبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندڕه‌وی دینی ونه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیی.. هتد لێده‌كه‌وێته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌ریم
*له‌دایكبووی ساڵی 1953. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێر ئابووری – وه‌به‌رهێنان.
*مامۆستای زانكۆ بووه له‌زانكۆی سلێمانی – دوو ساڵ.
*راوێژكاری ئابووری بووه له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه – ده ساڵ.
*سه‌رۆكی ده‌زگای وه‌به‌رهێنان بووه له‌سلێمانی – دوو ساڵ.
*سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووری كوردستانه – له‌ساڵی 2008 وه.
*ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یه‌كێتی ئابووریناسانی كوردستان بووه له‌ماوه‌ی 1994-2009.
*خاوه‌نی چوار كتێبه له‌بواره‌كانی ئابووری و وبه‌رهێنان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
