كه‌مال محمه‌د خاوه‌ن توانستێكی باشی هونه‌رییه و ئه‌و هه‌رده‌م له‌گه‌ل ئیحساس و هه‌ستی ناسكی خۆیدا ئاویته‌ی گۆرانیه‌كانی كی بوو كی بوو و خانم گیان و تۆ په‌پوله‌ی سه‌ربه‌رده‌كانی باوه نوور و ئازیز ئه‌مشه‌و گولی ره‌عنا ده‌كات ئه‌و به‌هه‌ست و عاتیفه‌یه‌كی جوانه‌وه ده‌لیت كوا ئیواره‌ی دوو چاوی پڕ گڕی شینت سه‌رم كه‌یلی ته‌م و مژه شه‌ویش داهات ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ده‌سپێكی كاری هونه‌ری كه‌مال محمد بووه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌توانین بلین هونه‌ر له بازنه‌یه‌دا چه‌قی به‌ستبوو به‌ڵام هه‌ر له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌مو چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌و كاته ستایلیك كه پڕاو پڕ له بۆنی سلیمانی بووه بوو به ده‌ستكه‌وتێكی تر بۆهونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی. كه‌مال دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌می كۆچ بڵاو ده‌كاته‌وه پیشوازییه‌كی باش له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به خۆوه ده‌بیت و هه‌وادارانی خۆی شادمان ده‌كاته‌وه ئیستاش بۆ به‌رده‌وام بوون له خزمه‌ت هونه‌ری كوردیدا دواین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ناوی
(هاوڕی) كه خۆیی له (10) گۆرانیدا ده‌بینیته‌وه پیشكه‌ش هه‌وادارانی ده‌نگی ده‌كاته‌وه و ئیمه‌ش به چاكمان زانی له‌م دیداره هونه‌رییه‌دا به‌ڕێزیان به سه‌ر بكه‌ینه‌وه … دیمانه /سۆران مارف كه‌ریم
له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه سه‌رقاڵی كاری هونه‌ریت كه‌چی ده‌بینرێت ته‌نها ستایلێكی تایبه‌ت به خوَت هه‌ڵبژاردووه هیچ كاتێك گوَڕانكارییه‌كت تیا نه‌كردووه پرسیار ئه‌وه‌یه هه‌وڵت نه‌داوه له‌و بازنه هونه‌رییه بێیته ده‌ره‌وه و گوَڕانكاری له‌و ستایله‌دا بكه‌یت؟
و) پرسیارێكی جوانه ستایلی من ستایلی ساڵانی هه‌شتاكه‌نه‌و ستایلی سلێمانیه ستایلێكه تێكه‌ڵ به ناخی سلێمانی بووه ته‌نانه‌ت ئه‌و ستایله كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاره‌كانی هه‌ولێرو دهوَك و كه‌ركوكیش هه‌بووه وه ئێستا كوَمه‌ڵێك گه‌نج لاسایی ستایلی ئێمه ئه‌كه‌نه‌وه ئێمه كوَمه‌ڵی گه‌نج بووین گرنگیمان به‌و ستایله‌ی خوَمان داوه له سیدی به‌رهه‌می كوَچ گوَڕانكارییه‌كمان له‌و ستایله‌دا كرد به‌و مه‌رجه‌ی له بازنه نه‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌توانم بڵێم گوَڕانكارییه‌كه‌گوَڕانكارییه‌كی جوان بوو
پ) كوَمه‌ڵێك گه‌نج ئێستا لاسایی ئه‌و ستایله‌ی ئێوه ده‌كه‌نه‌وه توَ پێت وایه تاچه‌ند حه‌قیان داوه به‌و ستایله‌و سه‌ركه‌وتوون؟
و) منیش سه‌ره‌تا به كاری لاسایی كردنه‌وه ده‌ستم پێكردووه زوَر جار گوێم له ده‌نگی ماموَستای نه‌مر (حسن زیره‌ك و محمدی ماملی و عه‌لی مه‌ردان و كه‌ریم كابان) گوتووه و دواتر ستایلی تایبه‌ت به خوَم هه‌ڵبژه‌ردووه من پێم خوَشه ئه‌و گه‌نجانه‌ش گوێگر بن پاشان ستایلی خوَیان هه‌ڵبژێرن نه‌وه‌ك به‌ڕیتمی كاره‌كانی كه‌مال محمد ده‌ست پی بكه‌ن و به‌ڕیتمی كه‌مال محمد كوَتایی پێ‌بێنن من پێم خوَشه گوَڕانكاری له كاره كانیدا بكه‌ن
پ) توَ ئاینده‌ی ئه‌م گه‌نجانه چوَن ده‌بینی؟
و) من پێم وایه چه‌ند كه‌سێكیان باشن و ئه‌توانن خزمه‌تی هونه‌ری كوردی بكه‌ن
پ) ئه‌و ستایله‌ی توَ هه‌میشه ده‌مانباته‌وه بوَ لای یادگارییه خوَش و ناخوَشه‌كان پرسیار ئه‌وه‌یه چوَن بیروَكه‌ی ئه‌م ستایله‌تان دانا؟
و) ئێمه ئه‌و ده‌مه له بازنه‌یه‌كدا بووین ڕژیِم نه‌ی ده‌هێشت له‌و بازنه‌یه بچینه ده‌ره‌وه هه‌میشه له ته‌م و مژدا كارمان ده‌كرد خوَشه‌ویستی خاك و نیشتیمان و خه‌ڵك وایلێكردین ستایلێك بوَ خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردی هه‌ڵبژێرین خوَشه‌ویستی ئێمه بوَ مناڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو بوَ مناڵێكه ئه‌نفالێك بوو ئه‌و خوَشه‌ویستی و سوَزو وه‌فای ئێمه بوَ ئه‌وان وایكرد له خزمه‌ت هونه‌ری كوردیدا كار بكه‌ین بوَ نمونه (جه‌ژنێك به‌شێوه‌ی) كه گوَرانیه‌كی نیشتیمانییه‌و گوَرانی نه‌وروَزه‌كه‌م تائێستاش له‌لای جه‌ماوه‌ر بوونیان هه‌یه‌و خه‌ڵكی گوێیان لێده‌گرێت
پ) ئه‌و ستایله نوێیه‌ی ساڵی هه‌شتاكان كه ئێوه هێناتانه ناو هونه‌ری كوردییه‌وه كه بریتی بوون له به‌ڕێزان (سالار سه‌لمان، كاروان عوسمان، عه‌تا ئه‌حمه‌د، سالار محمود) تاچه‌ند زه‌رورییه‌تێكی هونه‌ری بوو؟
و) ده بوو ئێمه له‌و كاته‌دا كارمان بكردایه كه له‌و ده‌مه‌دا تیپی موَسیقایی باواجی كوَیه یه تیپی موَسیقای هه‌ولێر هه‌بوو كاری زوَر باشیان بوَ هونه‌ری كوردی ده‌كرد به‌ڵام له‌و كاته‌دا هونه‌رمه‌ند (سالار سه‌لمان) توانی به‌شێوه‌یه‌كی نوی كوَمه‌ڵێك كاری هونه‌ری جوان پێشكه‌ش به ئێمه بكات و پاشانیش كاك (عه‌تا احمد) به هه‌مان شێوه له سه‌ر ئه‌و ستایله كوَمه‌ڵێك كاری جوانی پێشكه‌شی ئێمه كرد منیش خوَم له‌و زه‌مه‌نه‌دا ئاواز دانه‌ر بووم و سودم له ئاوازه‌كانی خوَم بینیووه به پێویستمان زانی به‌ستایلێكی نوی له خزمه‌تی هونه‌ری كوردیدا بوونی خوَمان بسه‌لمێنن
پ) چوَن توانیتان زوو به‌و ستایله نێیه‌وه ڕوَ بچنه ناو ناخی خه‌ڵكه‌وه به‌رهه‌مه‌كانتان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی لێبكرێت؟
و) خوَشه‌ویستی خه‌ڵكی گڕوتینی زیاتری به ئێمه ده به‌خشی وه سه‌روه‌تی ئێمه‌ش كاره هونه‌رییه كانمان بوو به خه‌ڵكه‌مان به‌خشی
پ) تیپی موَسیقای سلێمانی به چه‌ترێك بوَ هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی ناو ده‌برا كه‌چی (كه‌مال محمد و سالار سه‌لمان و سالار محمودو عه‌تا احمد و كاروان عوسمان) له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تیپه كاریان ده‌كرد هوَكاری ئه‌م دوره په‌رێزییه بوَچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
و) ئێمه حه‌زمان ده‌كرد خوَمان به ستایلێكی نوێوه له خزمه‌تی هه‌نه‌ری كوردیدا كاره‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین تا ئه‌مروَش ئه‌و ستایله‌ی ئێمه له لای خه‌ڵكه پێشوازییه‌كی زوَری لێده‌كرێت هیوادارین توانیبێتمان به‌و ستایله خزمه‌تێكی هونه‌ری كوردی بكه‌ین
پ) كی له‌پشت ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند (كه‌مال محمد) وه‌بوو؟
و) خوَشه‌ویستی خه‌ڵك و نیشتمانه‌كه‌م له پشت ده‌ركه‌وتنی منه‌وه بوو
پ) زوَر جار كه گوێبیستی ده‌نگی به‌ڕێزت ده‌بین ده‌مانباته‌وه بولای ده‌نگه به‌سوَزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی كوَچكردوو (كاروان عوسمان) پرسیار ئه‌وه‌یه توَی له‌گه‌ڵ هونه‌ری (كاروان عوسمان) گریداوه؟
و) دیاره (كاروان عوسمان) ی نه‌مر یه‌كێك بوو له له هاوڕی خوَشه‌ویسته‌كانم یه‌ك ستایل كه به یه‌كه‌وه كارمان تێدا ده‌كرد به‌یه‌كه‌وه به‌ستبوینه‌وه خوَشه‌ویستی من و كاروان عوسمان له سه‌ر ئه‌ساسی هاوڕیه‌تییه‌كی پاك بوو له سه‌ر بنه‌مایه‌كی هونه‌ری پاك بوو من هه‌مشه ئه‌و به ماموَستای هونه‌ری كوردی ناو ده‌به‌م ئه‌و توانی خزمه‌تێكی به‌ر چاو به هونه‌ری كوردی بگه‌یه‌نێت
پ) ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره زوَر له ئێوه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (كاروان عوسمان) گوَرانی نه‌ته‌وه‌یمان پێشكه‌ش ده‌كرد هه‌ڵوێستی ئه‌و كاته‌ی ڕژیِم چوَن بوو به‌رامبه‌ر ئێوه؟
و) ئێمه كاتی گوَرانییه‌كی نشتیمانیمان پێشكه‌ش ده‌كرد هه‌تا ماوه‌یه‌ك له به‌رچاوی ڕژێم خوَمان ده‌شارده‌وه له ماڵی خزم و كه‌س و كارمان جاری وا هه‌بووه ماوه‌ی یه‌ك مانگ نه‌مانتوانیووه له ماڵه‌وه بێنینه ده‌ره‌وه ئێمه ئه‌و كاته زوَر به ئیحساسه‌وه گوَرانیمان بوَ نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌گووت ئێستاش هه‌رهه‌مان ئحساسم هه‌یه و گوَرانیم بوَ نیشتیمانه‌كه‌م چڕیوه هیوام وایه توانیبێتم خزمه‌ت هونه‌ری كوردی بكه‌م
پ) گوَرانی (نیشتیمان) كه گوَرانییه‌كی به‌رهه‌می (كوَچ) بوو كه دواین كاری به‌ڕێزتان ئاماژه‌ت به‌وه داوه كه (نیشیمان هه‌مومان غه‌درمان لێكردووی) ئه‌ته‌وه‌ی له‌م گوَرانییه‌وه چ په‌یامێك بگه‌یه‌نیت؟
و) ئه‌مه‌وی بڵێم به‌داخه‌وه لای هه‌ندی كه‌س ئه‌و ئحساسه‌ی نیه بوَ نیشتیمانه‌كه‌ی له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕوَ هاتوَته بوون به‌رهه‌می خه‌بات قوربانی دانی ئه‌و گه‌له سته‌م دیده‌یه كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ڕژێم وه ده‌چه‌وسێته‌وه و چه‌وسێنراوه‌ته‌وه من ئه‌مڕوَ له كوردستاندا كه به ئازادی گوَرانی ده‌ڵێم به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی دانی ئه‌و گه‌له‌یه بوَیه ده‌بێت ئێمه‌ش له‌یادی نه‌كه‌ین ئحساسمان هه‌بێت تاوه‌كو چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ده‌ست نه‌چێت ئاینده‌ی نیشتیمانه‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چێت ئه‌وا چه‌ند ڕوَژێكی تر پروَسه‌ی ده‌نگ دانه داوام وایه هه‌موو كوردێك به‌شداری له‌م پڕوَسه یه‌دا بكات ده‌نگی حه‌قی خوَی بدات وه به ویژدانه‌وه ده‌نگی خوَیان بده‌ن من ناڵێم كه‌مو كوڕی نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای شاره‌كانی كوردستان بكه‌ین بێگومان گه‌شه سه‌ندنێكی به‌رچاوی به خوَوه بینیووه بابه هه‌موومان ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بپارێزین ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌مانه له ده‌ستی نه‌ده‌ین جارێكی تر ده‌ڵێم تكایه به‌ویژدانه‌وه ده‌نگی خوَتان بده‌ن و خوێنی شه‌هیدان له یاد نه‌كه‌ن ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین
پ) زوَر جار ته‌ئكید له تواناوكاره هونه‌رییه ڕه‌سه‌نه‌كانی هونه‌رمه‌ندان (حسن زیره‌ك، ماملی، تاهیر توفیق و عه‌لی مه‌ردان) ده‌كه‌یته‌وه كه‌چی هه‌ندیك پێیان وایه مێژووی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی گوَرانی كوردی بوَكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه موَسیقای توركی و عه‌ره‌بی فارسی ئاوێته‌ی موَسیقای كوردی بوو توَ په‌یامت چیه بوَئه‌و كه‌سانه؟
و) من په‌یامم بوَ هیچ كه‌سێك نیه ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كاری جوان له ناخ و ویژدانی خه‌ڵك دا ده‌مێنێته‌وه و كاری خراپ لای خه‌ڵك زوو ده‌مری و له دڵی خه‌ڵكدا جێی نابێته‌وه
پ) توَ پێت وایه ده‌بێت هونه‌رمه‌ند موڵكی خه‌ڵك بێت یان ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی؟
و) خه‌ڵكی خوَیان ئازادن له‌وه‌ی چوَن بیرده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام من پێم وایه هونه‌ره‌كه‌م بوَ خه‌ڵكی وبه‌ته‌نها و بوَ نیشتیمانه‌كه‌م
پ) بوَچی تائێستا كوَنسرێت له شاری هه‌ولێر سازنه‌كردووه؟
و) له به‌رنامه‌مدا نیه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان كوَنسرێت ساز بكه‌م هوَكاری ئه‌وه‌ی من كوَنسرێتم له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام نه‌داوه ته‌نها بوَ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌من بوارم بوَنه‌ڕه‌خاسه‌وه به‌نیازم له‌ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر بوار بڕه‌خسێنێت جه‌ماوه‌ری هه‌ولێریش خوَشحاڵ بكه‌م
پ) ئێستاچ پڕوَژه‌یه‌كی هونه‌ریتان له‌به‌رده‌ستایه؟
و) بوَ به‌ته‌ئكید گه‌ڕانه‌وه‌ی من بوَكوردستان به مه‌به‌ستی توَماركردنی سیدییه نوێیه‌كه‌م بووم كه خوَی له (10) گوَرانیدا ده‌بینێته‌وه سوپاس بوَ خواته‌واوی كاره هونه‌رییه‌كه‌م به كوَتاهات ئه‌م به‌رهه‌م به ناوی (هاوڕی) یه له‌سه‌رستایلی پێشووم كاره‌كانم ئه‌نجام داوه‌و كاری موَسیقا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (عه‌تا احمد، كارزان كامیل، نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د، ئالان كامیل) وه كاری توَمار كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له ستوَدیوَ (پیانوَ) له شاری سلێمانی ئه‌نجام داوه ته‌واوی ئاوازی گوَرانییه‌كانیش له‌لایه‌ن برای خوَشه‌ویست و به‌ڕێزم كاك (عه‌تا ئه‌حمه‌د) وه ئاماده كراوه له شعری شاعیران (محمد عومه‌ر عوسمان و ئه‌حمه‌د محمد و عه‌تا ئه‌حمه‌د و ئسماعیله‌وه ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌و به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ڕوَشنبیری شار له سلێمانی گرتویه‌تیه ئه‌ستوَ
پ) تاچه‌ند پێت وایه ئه‌م كاره پێشوازییه‌كی باشی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه؟
و) من هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خوَم له‌م كاره دا خستوَته كار به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بوَ جه‌ماوه‌ر به‌جی دێڵم
پ) تاچه‌ند ئه‌و شاعیرانه‌ی كارت له‌سه‌ر كردوون ئاوێته‌ی ئحساس و ناخی خوَتن؟
و) به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئاوێته‌ی هه‌ست و ئحساسی خوَمن من هه‌میشه كار له‌سه‌ر هوَنراوه‌یه‌ك ده‌كه‌م كه‌ڕنگدانه‌وه‌ی ژیانی خوَم بێت
پ) كه‌ی به‌نیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێیه‌كه‌تی؟
و) له‌ڕێگای گوَفاری گوڵانه‌وه ئه‌و په‌یامه‌تان پی ده‌گه‌یه‌نم كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رهه‌می نوی ی من به‌ناوی (هاوڕی) بڵاوده‌كرێته‌وه لێره‌شه‌وه سوپاسه سه‌نته‌ری ڕوَشنبیری شار ده‌كه‌م كه ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرتوَته ئه‌ستوَ ئه‌م به‌هه‌مه‌ش پێشكه‌شه به هه‌موو عاشقان‌و منداڵانی كوردستان‌م
پ) ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له تاراوگه ژیان ده‌گوزه‌رێنی توَ تا چه‌ند كه‌وتویته‌ته ژێر كاریگه‌ری غوربه‌ته‌وه؟
و) من له‌وه‌ته‌ی كوردستان‌م به‌جی هێشتووه له ژێر كاریگه‌ری غوربه‌ت و دووره ووڵاتیم هه‌ربوَیه‌ش وایكردووه زیاتر گوی له هونه‌ری ڕه‌سه‌ن بگرم من هه‌رچه‌ند دوورم له‌گه‌ل ئاو و هه‌وای ولاته‌كه‌م دوژیم هه‌مووتان ده‌زانن هه‌ر چه‌ند ماڵم له‌سویده به‌ڵام له ساڵێكدا شه‌ش مانگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمانی و ووڵاته‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م هه‌رگیز من له سلێمانی خوَم به میوان نازانم وه ئه‌گه‌ر بوار بڕه‌خسێت به‌نیازم به‌یه‌كجاری بێمه‌وه سلێمانی ژیان به‌سه‌ر به‌رم
پ) دواین په‌یامت؟
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مابی ته‌مه‌نا ده‌كه‌م له هونه‌ری كوردیدا ته‌واوی بكه‌م هیوام وایه ئه‌و هه‌وڵه‌ی داومه له‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردیدا شوێنی خوَی گرتبی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
