ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین – نووسه‌رو رۆشنبیر: پارتی ویه‌كێتی تووشی قه‌یرانی ئه‌خلاقی بوون چونكه دوای هه‌ژده‌ساڵ حوكمكردن توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌لیستی كراوه بێنه هه‌ڵبژاردنه‌وه …
بۆ قسه‌وباسكردن ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان وشه‌ڕی لیسته‌كان و ورووژانی واقیعی سیاسیی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان، ده‌مانه‌وێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ئایا پارتی ویه‌كێتی تاچه‌ند
ده‌توانن به‌رگه‌ی دۆڕان بگرن؟ دیاره مه‌به‌ستمان له‌دۆڕان ئه‌وه نییه پارتی ویه‌كێتی به‌ته‌واویی ده‌دۆڕێن وئیدی ده‌بێت بچنه‌وه ماڵه‌وه، یان ببنه به‌رهه‌ڵستكاری سیاسیی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌دۆڕان لاوازبوونی پێگه‌یانه له‌حكوومه‌ت وپه‌رله‌ماندا. پاشان ده‌پرسین ئایا هه‌بوونی فره لیستیی وهه‌بوونی چاودێرانێكی زۆر به‌تایبه‌ت چاودێری بیانیی وچاوتیژیی ده‌سته‌یه‌ك رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسی كوردی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، تاچه‌نده ده‌توانن ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ویست وهه‌نگاوی دوو حیزبه‌كه بۆ چه‌واشه‌كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه‌كی زۆر وبێ ئه‌ندازه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ ده‌پرسین ئایا چوونی ئه‌م لیسته نوێیانه بۆ نێو په‌رله‌مان ده‌توانێت گوڕبداته‌وه به‌په‌رله‌مان وئه‌و په‌رله‌مانه خه‌واڵوو وبێ متمانه‌یه‌ی ئێستا بكاته په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ وجێگه‌ی باوه‌ڕی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان؟. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندین پرسیاری هاوشێوه، هه‌روا بۆ روونكردنه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی داهاتووی كوردستان ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئه‌نجامداوه. نووسه‌رو رووناكبیر"ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین"وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌می ته‌وه‌ره‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌داته‌وه.
ستیڤان:پارتی ویه‌كێتی بڕیاریانداوه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌م یه‌ك لیستی وهاوپه‌یمانییه به‌رده‌وامه‌ی ئه‌و دوو حیزبه له‌ترسی دۆڕاندنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئه‌و دوو حیزبه نه‌یانتوانی له‌نیوه‌ی زیاتری رێژه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، ئایا مانای وانییه ناتوانن به‌ناوی زۆرینه‌وه قسه‌بكه‌ن؟ ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه پارتی ویه‌كێتی چیتر به‌ناوی زۆرینه‌ی ره‌هاو زۆرینه‌ی ته‌واوه‌وه نه‌دوێن؟ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كاتی ئه‌وه نییه پارتی ویه‌كێتی به‌قه‌باره‌ی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن؟.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه قه‌باره‌ی سیاسیی پارتی ویه‌كێتی دیاریده‌كات، ئه‌وه ده‌نگی خه‌ڵكه پارتێكی سیاسی سزاده‌دات وپارتێكی دیكه له‌نێو خه‌ڵكه‌وه ده‌باته سه‌ر كورسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه ده‌نگدارانی ئازادن له‌پڕۆسه‌ی دیموكراتیدا ته‌واوی قه‌باره‌ی سیاسییه‌كان وچاره‌نووسی خۆیان دیاریده‌كه‌ن. گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌م هه‌نگاوی دیموكراسییه به‌ڵام دوائامانجی پڕۆسه‌ی دیموكراسی نییه، به‌مانای پڕۆسه‌ی دیموكراسی پابه‌نده به‌چه‌نده‌ها فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وپێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رجه‌م كولتووری سیاسیی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا. هه‌تاوه‌كو كولتووری سیاسیی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، جووڵه‌ی خه‌ڵكان له‌مامه‌ڵه‌كرنیاندا له‌گه‌ڵ پرسیاره سیاسیی وئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان، چالاكترو هه‌مه‌لایه‌نتره. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێزه‌وه نامۆبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو به‌كولتووری دیموكراسی وكه‌می ئه‌زموون له‌م بواره‌دا، زۆرجار كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. زۆرجار میلله‌تان له‌قۆناغێكی تایبه‌تی سیایسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵه ده‌ده‌ن، بۆ نموونه ده‌نگدانی ئه‌ڵمان بۆناسیونال سۆسیالیزمی نازی، كه‌یه‌كه‌م كاری تێكشكاندنی هه‌موو ده‌زگا ده‌ستووریی ودیموكراسیانه بوو، له‌وه‌و به‌ر له‌كۆماری ڤایماردا چه‌سپێنرابوو. زۆرجار هێزێكی تۆتالیتاریی وفاشی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دێته سه‌ر حوكم. به‌مانای زۆر هێزی نادیموكراسی هه‌ن له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیه‌وه بۆ تێكشكاندنی دیموكراسی كارده‌كه‌ن. بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنی (به‌ره‌ی رزگاری جه‌زائیر) به‌زۆرترین ده‌نگ، هێزێكی توندڕه‌وی ئیسلامی بوو، یه‌كه‌م كاریان گۆڕینی پڕنسیبه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراسی ده‌وڵه‌تی بوو به‌شورای ئیسلامی. ده‌بینین هه‌ڵبژاردن تاكه ئامانج نییه، به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ په‌ره‌پێدان وبنیانانی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌به‌رئه‌وه گره‌وكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ته‌نیا، ته‌نانه‌ت بردنه‌وه‌ی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌به‌رامبه‌ر لیستی داخراوی یه‌كێتی وپارتی مانای سه‌ركه‌وتنی ئه‌به‌دیی دیموكراسی ناگه‌یه‌نێت له‌كوردستاندا، به‌ڵام مه‌رجێكی گرنگه له‌بنیانانی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، كه‌پارتی ویه‌كێتی به‌هه‌موو هێزێكیانه‌وه رێگری سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنیدا. من پێموایه گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌چه‌ند خاڵێكدا كۆده‌بێته‌وه. یه‌كه‌میان وه‌ك (دارن دۆرف) گوته‌نی، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م پارتێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر. ئه‌مه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی و پارته‌كانی تره له‌رووی قبووڵكردنی دیموكراتیانه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن. تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌و پڕنسیبانه‌ن هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كیی به‌سه‌رزاره‌كی وله‌میدیاكانی خۆیانه‌وه رۆژانه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
دووه‌میان:ئاستی لیستی سه‌ربه‌خۆو لیسته‌كانی دیكه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا تاقیده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، هه‌ڵبژاردن فاكته‌رێكه بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، لێره‌وه مامه‌ڵه‌ی لیسته‌كانی دیكه له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا وجۆری گفتوگۆی سیاسیی وپڕۆژه‌كانیان بۆ دواڕۆژ ومیتۆدی كاركردنیان، ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و لیستانه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی ئاشكراده‌كات. هه‌ر له‌كاندیده‌كانییه‌وه ئاستی لیسته‌كانمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت. جیهانبینیان بۆ سیاسه‌ت وپه‌ڕله‌مان وگه‌نده‌ڵی ودۆزی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن ئه‌م لیست له‌وی دیكه جیاده‌كاته‌وه. به‌مشێوه‌یه كه‌سایه‌تییه‌كان ومێژوویان، ئاستی رۆشنبیرییان، رابردوویان وزۆر فاكته‌ری دیكه ده‌نگده‌ری ئازاد ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م لیسته یان ئه‌ویتر. دیاره پارتی ویه‌كێتی له‌به‌ر هۆیه‌ك بێت مافی خۆیانه ته‌حالوف بكه‌ن وپێكه‌وه له‌دژی لیسته‌كانی دیكه بچنه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. به‌ڵام میتۆده‌كانی ئه‌وان وكه‌سانی نێو لیسته‌كه‌یان وترسیان له‌لیستی كراوه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و پرسیاره له‌لای هه‌ڵبژێری ئازاد دروست ده‌بێت: ئه‌م هه‌موو پێداگرتنه چییه له‌سه‌ر لیستی داخراو؟، تۆ بڵێی ئه‌م دووحیزبه دوو كه‌سیان نه‌بێت وه‌ك ده‌موچاوێكی جوانی سیاسیی له‌لیستێكی كراوه‌دا خۆی كاندید بكات؟. ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵك ده‌یكات ئه‌وه‌یه بۆچی لیستی داخراو؟ تاوه‌كو ئێستا په‌ڕله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی قه‌ناعه‌تپێكه‌ری نییه بۆ ئه‌م پرسیاره. ئایا ئه‌م دوو پارته به‌م هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرو ده‌زگا ده‌وڵه‌تی ومیلیشیا وبه‌نێو ده‌زگا رۆشنبیرییه‌وه، توانای ئه‌وه‌ی نییه له‌لیستێكی كراوه‌دا كاندیدی متمانه‌پێكراوی نێو خه‌ڵكی هه‌بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌نگ بۆ خۆی وحزبه‌كه‌ی زامن بكات؟. ئه‌مه ئه‌م قه‌یرانه ئه‌خلاقییه قووڵه‌یه پارتی ویه‌كێتی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن وده‌زانن حیزبه‌كه‌یان دوای هه‌ژده‌ساڵ حوكمكردن توانای ئه‌وه‌ی نییه له‌لیستی كراوه‌دا بێته مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن. كورد گوته‌نی خۆیان كوشته‌ی مشته‌ی نێو هه‌مبانه‌كه‌ی خۆیانن. بڕیاری به‌په‌له‌ی په‌ڕله‌مان بۆ لیستی داخراو تێگه‌یشتنی دیموكراسیانه‌ی پارتی ویه‌كێتی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات، بێگومان دیموكراسیه‌تێكی كارتۆنی نه‌بێت هیجی دیكه نییه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌به‌م بڕیاره‌ی لیستی داخراوه ئه‌وه سه‌لمێندرا، په‌ڕله‌مانی كوردستان جگه له‌مه‌كته‌بێكی شه‌و نه‌بێت هیچی دیكه نییه، كه‌له‌پێشه‌وه ده‌ست هه‌ڵبڕا، ئه‌وانیتریش ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌په‌رله‌مان خه‌ڵكی جیددی تێدایه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تێدایه تاسه‌ر ئێسقان له‌م به‌كارتۆنیكردنه‌ی په‌ڕله‌مان وبه‌مه‌كته‌بی شه‌وكردنه بێزارن. لێره‌وه كاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌ركردنی ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌یه نازانن چۆن وبۆچی بوون به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان. پارتی ویه‌كێتی په‌ڕله‌مانیان وه‌ك شانۆی بووكه شووشه‌ی گوێڕایه‌ڵ، وه‌ك (قه‌ره‌قۆز) ده‌وێت، نه‌ك په‌ڕله‌مانێكی كارا له ورد‌و درشتی حكومه‌ت بپرسێته‌وه. سێیه‌م:خاڵی گرنگی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه. ئاستی هۆشمه‌ندیی تاكی كوردییمان له‌پرسه چاره‌نووسییه‌كانی خۆی، هۆشمه‌ندیی سیاسییانه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ژێر تاقیكردنه‌وه. به‌مانای تاوه‌كو چه‌نده خه‌ڵكی ئێمه بڕوای به‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه وه‌ك میتۆدێك بۆ گۆڕانكاریی له‌ژیانی خۆیدا؟. تاچه‌نده توانیوویه‌تی له‌مه‌حسوبییه‌ت وشارچێتی وخێڵه‌كییه‌ته‌وه تێپه‌ڕبێت بۆ كاركردن له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد‌و یه‌كسان وبه‌خته‌وه‌ر؟. تاچه‌نده خه‌ڵكی ئێمه بڕوای به‌ئازادیی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی خێڵ وخێزان وگروپ وحیزبه‌كه‌ی؟، تاچه‌نده به‌هاكانی دیموكراسییه‌ت وئازادیی ئه‌زموونی مرۆڤی كوردی قاڵكردۆته‌وه؟ من خۆم ئه‌م خاڵه به‌گرنگترین خاڵ ده‌بینم وبه‌وپه‌ڕی په‌رۆشه‌وه چاودێریی ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كه‌م.
خاڵێكی گرنگ هه‌یه لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م، ئه‌ویش كاركردنی رۆشنبیرانه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ هاتۆته كایه‌وه. دروستبوونی ئه‌م لیستانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر لیستی داخراوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژده ساڵه‌ی پڕ نشوستی پارتی ویه‌كێتی دا‌به‌زن، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده یان ئه‌و گروپه‌یه نییه له‌حیزبێكی دیاریكراو، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆزی ره‌خنه فیكریی ورۆشنبیرییه كه‌نوخبه‌ی رۆشنبیریی له‌سه‌ره‌تای را‌په‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ موماره‌سه‌ی كردووه. گه‌ر به‌وردیی سه‌یری سه‌رجه‌م پڕۆسه‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ین له‌كوردستاندا، سه‌ره‌تا ئۆپۆزیسیۆنێكی رۆشنبیریی جیددی بووه كه‌له‌هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌ب وفیكردا، كاری له‌جووڵاندنی ناڕه‌زایی خه‌ڵكداكردووه. ته‌نانه‌ت پێش دامه‌زراندنی رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان ئه‌م بزواته رۆشنبیرییه له‌نێو كوردستان ومه‌نفادا له‌پڕۆژه‌ی (ره‌هه‌ند) دا یه‌كیانگرته‌وه، به‌مانای خودی پڕۆژه‌ی ره‌هه‌ندو رۆشنبیرانی ده‌وری له‌پێش سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌موو بنه‌ما سایكۆلۆژیی وكۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی پارتی ویه‌كێتیان خسته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه بنه‌تۆوی ئه‌و بزواته‌ی ئه‌مڕۆیه كه سیاسیی كاری له‌سه‌ر ده‌كات. كاتێك ئێمه‌ی نووسه‌ران ڕه‌خنه‌ی جیددیمان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی ده‌گرت، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شه‌رمێكی سیاسییانه‌وه باسی له‌گه‌نده‌ڵی ده‌كرد. رۆشنبیران له‌پێش دروستبوونی ئه‌م هه‌موو رۆژنامه ئه‌هلییانه، شتروكتو‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئاسۆگه‌كانی كاركردنی سیاسی‌یان خستبووه ژێر پرسیاره‌وه. باچه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه. هێشتا زۆربه‌مان كوردستان‌مان جێنه‌هێشتبوو، گه‌ر یاده‌وریم خیانه‌تم لێنه‌كات پێش شازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیرم دێت زنجیره‌یه‌ك كۆڕمان له‌هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی گرت، شێرزاد حه‌سه‌ن ومن وبه‌ختیار عه‌لی وچه‌ند نووسه‌رێكی دیكه هه‌ریه‌كه‌و ئێواره‌یه‌كی هه‌بوو، ئامانجی ئه‌و كۆڕانه رێگه‌گرتنه له‌شه‌ڕی ناوخۆیه‌ك كه‌ئه‌و زه‌مه‌نه هێشتا هه‌ڵنه‌گیرسابوو. ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌سه‌ر زاری به‌ختیار عه‌لی به‌جوانترین شێوه ته‌عبیری له‌خۆی كرد، به‌وه‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانی ئه‌فغانستانه‌كی دیكه‌دایه. ئه‌وه نووسه‌ران بوون له‌پێش ریفۆرم وسیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه ئیفلیجی په‌رله‌مانی كوردی شانزه‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان راگه‌یاند، (شێرزاد حه‌سه‌ن) له‌كۆڕێكی جه‌ماوه‌رییدا به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گووت: ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌قه‌ره‌قۆزێك نه‌بێت به‌ده‌ست حیزبه‌وه هیچی تر نییه. ئه‌مه‌و سه‌ده‌ها نموونه‌ی دیكه گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن رۆشنبیران كارێكی زۆریان بۆ دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا كردووه، ئۆپۆزیسیۆنێك كه‌به‌هه‌قه‌ت خاوه‌نی كولتوورێكی سیاسیی بێت. زۆرانبازییه‌كانی داهاتووی كوردستان هه‌ڵقووڵاوی ئه‌و دۆزه ره‌خنه‌ییه‌ن كه‌له‌دوایدا رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان كاریان له‌سه‌ر‌كرد‌و ئێستاش رۆڵێكی چالاك ده‌بینین له‌چاودێرییكردنی ده‌سه‌ڵات. لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم، گه‌ر لیسته سه‌ربه‌خۆكان گره‌وی رۆشنبیران بدۆڕێنن، ئه‌وا گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا سه‌ربكه‌ون، ئه‌وا له‌داهاتوودا ده‌دۆڕێن. ئه‌مه‌یه پڕۆسه‌ی دیموكراتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كولتوور له‌سیاسه‌ت جیانابێته‌وه، گه‌ر جیابۆوه ئه‌وا جگه له‌لیستی داخراو نه‌بێت هیچی دیكه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت. پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، وه‌ك له‌چه‌ند گوتارێكدا ئاماژه‌م پێداوه، زۆرانبازیی نێوان ئۆپۆزیسیۆنێكی رۆشنبیریی وده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاره حوكمی بنه‌ماڵه ده‌خاته سه‌روو به‌هاكانی ئازادییه‌وه. لێره‌وه پێداویستیی بۆ مۆدێلێكی سیاسیی نوێ له‌نێو پڕۆسه‌ی سیاسی كوردییدا، له‌تیۆری رۆشنبیرانه‌وه په‌لی هاویشتۆته نێو واقیعی سیاسیی كوردییه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستاندا ئاستی پێگه‌یشتنی سیاسییانه‌ی خۆی ده‌خاته ژێر تاقیكردنه‌وه.
چواره‌م خاڵ پێویسته ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه، مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی وپارتییه له‌گه‌ڵ گه‌مه‌ی دیموكراسی كه‌له‌هه‌ڵبژارندا به‌رجه‌سته بووه. ده‌مێك رێگری لیستی داخراوی ده‌خه‌نه به‌رده‌م، ئێستاش رێگری پاره ده‌خه‌نه به‌رده‌می كه‌هیچ شتێك لای پارتی ویه‌كێتی زۆر نه‌بێت، پاره‌یه. له‌داهاتووشدا گه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنیش چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر توندوتیژیی، خوڵقاندنی بارودۆخێك كه‌پێویستی به‌باری نائاسایی هه‌بێت وله‌باری نائاسایشدا هه‌ڵبژاردن بۆ داهاتوویه‌كی دیارینه‌كراو دواده‌خرێت، ئێستا ئه‌م توندوتیژییه له‌هه‌ڕه‌شه‌و نانبڕین و گووتاری شه‌ڕانگێزدا ده‌ستیپێكردووه. گه‌ر ئه‌م یارییه‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ولێرو سلێمانی ودهۆك پێكهاته‌یه‌كه له‌بیرۆی سیاسیی حیزبه‌وه خۆی درێژ ده‌كاته‌وه‌و سه‌رانی كۆمیسیۆنه‌كان ئه‌ندامی باڵای ئه‌و دوو حیزبه‌ن!. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆمسیۆنانه‌و به‌بێ بوونی لیژنه‌ی دیكه‌ی حكومه‌تی ئێراقی ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چاواڕوانی ساخته‌كاریی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت. پڕۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتی سنوقه‌كان وكردنه‌وه وئاماره‌كان ده‌بێت به‌ته‌نیا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنه‌كانی كوردستاندا نه‌بن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و فاكته‌رو سیناریۆیانه‌ی كه‌خه‌یاڵی شاعیره، به‌ڵام بستێك دوور نییه له‌واقیعی سیاسیی كوردستانه‌وه. پێنجه‌م فاكته‌ر له‌م هه‌ڵبژارد‌نه‌دا درز تێكه‌وتنی هاوكێشه‌ی په‌نجا به‌په‌نجایه. هه‌موو درزتێكه‌وتنێك له‌م هاوكێشه‌یه چه‌نده له‌قازانجی پڕۆسه‌ی دیموكراتییه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌قازانجی پارتی ویه‌كێتی خۆیانه، بێگومان گه‌ر بیانه‌وێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه. ئه‌مه په‌یامی منه بۆ هه‌موو ئه‌ندامێكی پارتی ویه‌كێتی كه‌دڵسۆزه بۆ پارته‌كه‌ی خۆی. گه‌ر ئه‌مجاره‌ش ده‌نگ بده‌نه‌وه به‌پارتی ویه‌كێتی، ئه‌وا به‌ده‌ستی خۆتان ماڵی پارتی ویه‌كێتی ده‌ڕوخێنن، بۆئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تان له‌تۆتالیتارییه‌ت وگه‌نده‌ڵی بپارێزن، ده‌نگی بۆ مه‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا حزب گوێ له‌كه‌سه دڵسۆز‌و پاكه‌كانی خه‌باتی خۆی بگرێت، ئه‌وا باحیزب سزای خۆی له‌رێگه‌ی سنوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌رگرێت. هه‌مووجارێك گوتوومه. هه‌موو حزبێك بۆ نوێبوونه‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌وه هه‌یه جارجاره له‌سه‌ر كورسی ئۆپۆزیسیۆن دابنیشێت، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی سه‌ختی دیكه‌ی دیموكراسییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
