* رۆڵمان وه‌ك پێویست نییه، ده‌بێت پێداچوونه‌وه بكه‌ین له نوێنه‌ره‌كانماندا له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێراق
به‌همه‌ن عومه‌ر-هه‌ولێر/له‌م گفتوگۆیه‌دا عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی ئێراق باس له مه‌ترسی دروستبوونی دیكتاتۆری له ئێراق و پێویستی پێداچونه‌وه له نوێنه‌رانی كوردستان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كات.
میدیا: له ئێستادا په‌رله‌مانی ئێراق هه‌ست ده‌كرێت چالاكانه‌تر كارده‌كات هۆی چیه؟
-
دوای گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هاتنی سه‌رۆكی نوێ له ئێستادا هه‌ست ده‌كرێت هه‌ندێك گۆڕانی ئه‌رێنی رویداوه له ئه‌دای كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكی نه‌بوو له‌و كاته‌شدا نه‌یده‌توانی كاره‌كانی خۆی به‌باشی رابپه‌ڕێنێت وه‌به‌شێكی تری په‌یوه‌ندی به بێ توانای سه‌رۆكی پێشوو توانای سه‌رۆكی ئێستاوه هه‌یه.
میدیا: ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه باس ده‌كرێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵده‌كرێت له كوتله‌له‌ی ئیتلافی شیعه‌ن وه چه‌ند نوێنه‌رێكی ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئه‌وانیش وه‌زیری كوتله‌كانی تر بانگێشت ده‌كه‌ن؟
-زه‌ره‌ری چیه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌زیره‌كانی تر بانگێشت بكه‌ن؟ به‌ڕای من كارێكی ئه‌رێنیه. به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م شتێك بڵێم پێویسته بانگێشت كردنی وه‌زیره‌كان بۆ لێپرسینه‌وه تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت نه‌كرێت وحه‌ق وایه ته‌نیا وه كارێكی پیشه‌ی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان لێی بڕواندرێت. چونكه گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێك له‌و وه‌زیرانه له سنوور ده‌رچووه، ناكرێت چاو پۆشی لێ بكرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه زۆر سوورن له‌سه‌ر بانگێشت كردنی ئه‌و وه‌زیرانه خۆیان له سه‌ر لیستی ئیتلافی شیعه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن وه‌زیره‌كه گه‌نده‌ڵی كردوه چاوپۆشی لێ ناكه‌ن، گه‌نده‌ڵی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تێَك و دووانه‌وه نییه، هه‌موو حكومه‌ته‌كه‌ی گرتووه‌توه.
میدیا: ئه‌گه‌ر وایه هه‌موو حكومه‌ت توشی گه‌نده‌ڵی بووه ئایه ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناخاته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه له پێویسته خودی مالیكیش لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت؟
-ناڵێم هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڵام به‌شێكی باشی وه‌زاره‌ته‌كان شایه‌نی محاسه‌به‌و لێپرسینه‌وه‌ی جدین به‌ته‌ئكید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیارێتی زۆرێك له كێشه‌كانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته كه كه‌مه سه‌ره‌تا به وه‌زیره‌كان ده‌ستمان پێكردوه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه له‌سه‌ر خودی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت ئه‌وكات به‌دڵنیایه‌وه ده‌بێت په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت. له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زۆر هه‌وڵدرا رۆڵی په‌رله‌مان په‌راوێز بخرێت به‌ڵام ئه‌م بانگێشت كردنانه‌ی ئێستای وه‌زیره‌كان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سومعه‌ی په‌رله‌مان له‌لای خه‌ڵك.
میدیا:رات چیه سه‌باره‌ت هه‌ڵوێسته‌كانی مالیكی له‌م دوای یانه‌دا به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به گۆڕینی سیسته‌می حوكم؟
-مالیكی ئێستا وا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات كه سه‌رۆكی حیزبی حاكم وحیزبی قاعیده زیاتر له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی وه‌زیرانی یه‌كێتی نیشتیمانی (وه‌حده‌ت وه‌ته‌نی) بێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه بڕوات جارێك بڵێت دژی سیسته‌می په‌رله‌مانی و جارێك بڵێت دژی حكومه‌تی ته‌وافقین ده‌ترسێم دواتر بڵێن دژی فیدراڵیه‌تیشم.
به‌بڕوای من ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ترسناكه، ئه‌و رێگایه به‌ره‌و تاكڕه‌وی ودیكتاتۆریه‌ت ده‌چێت، من لای خۆمه‌وه ئاگاداری هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورد و عه‌ره‌بی ئێراق ده‌كه‌م كه ئه‌و كێشه‌یه به‌جدی وه‌ربگرن چونكه زۆر ترسناكه.
میدیا: ئایه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ئێراق و ئه‌و هه‌موو پارچه پارچه‌بوونه‌ی دوای روخانی حكومه‌تی به‌عس له ناو كۆمه‌ڵگای ئێراقدا دروست بووه هێزێك بتوانێت كۆنترۆڵی هه‌موو ئێراق بكات؟
-ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆریانه ئه‌وه ده‌كرێت، به‌بڕوای من له پاش رۆخانی رژێمی به‌عسه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقی به‌شێوه‌یه‌ك فره‌جۆر بووه كه هیچ هێزێك یان حیزبێت و تایه‌فه‌یه‌ك به‌بإ به‌كارهێنانی توندوتیژی دیكتاتۆریه‌ت، ناتوانێت به‌ته‌نیا حوكمی بكات، هه‌تا به بیانوی دیموكراسیه‌تی زۆرینه‌ش ناكرێت، ئێمه نوونه‌ی موسڵمان هه‌یه كه‌سه‌لماندی كه زۆرینه ئه‌گه‌ر به هاوكاری كه‌مینه نه‌بێت مافی كه‌مینه‌كان ده‌خوات.
میدیا:له په‌رله‌مانی ئێراقدا ئه‌و ئه‌ندامه كوردانه‌ی كه دیارن و به‌شداری گفتوگۆكانده‌كه‌ن زۆركه من ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كورد له‌م سإ ساڵه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریان نه‌كردوه ئه‌وقسانه تاچه‌ند راستن؟
-راسته مومكینه هه‌ندێك كه‌س به‌شداری كه‌م كردبێت به‌ڵام ئێمه له لیستی هاوپه‌یمانی رێزی ئیراده‌ی لیسته‌كه‌مان ده‌گرین و هێزیشمان له‌و یه‌كگرتنه‌ماندایه رێككه‌وتوین كه به‌رپرسانی كوتله زیاتر به‌شداری بكه‌ن له گفتوگۆكاندا، مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌ندامانی كورد لاوازن، به‌ڵكو هه‌وڵێك بۆ لێدان له كه‌سایه‌تی هه‌ندێك له براده‌رانی هواپه‌یمانی كوردستان هه‌یه.
میدیا:به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه موتابه‌عه‌ی دانیشتنه‌كان و گفتوگۆكانی په‌رلمانی ئێراق بكات ده‌بینێت ته‌نیا چه‌ند ئه‌ندامێك چالاكن ئه‌وانی تری كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون؟
-كوتله‌ی ئێمه له په‌رله‌مانی ئێراق تاكه كوتله‌یه كه جۆره یه‌كگرتنێكی تێدایه و رێز له یه‌كگرتنمان ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچونه‌كانمان دژبه‌یه‌ك نه‌بێت، كوتله‌كه وته‌بێژی فه‌رمی هه‌یه‌و سه‌رۆك وجێگری و بڕیارده‌ری هه‌یه و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كیش ده‌وریان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه كه هه‌موو لیسته‌كه رێز له رایه‌كانی ئه‌وان ده‌گرن و رۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌ناویاندا لیستی كوردیستانی له ناو لیژنه جۆراو جۆره‌كانی په‌رله‌مان ده‌رده‌كه‌وێت.
میدیا:به‌گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ئه‌دامانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان چۆنه؟
- به‌بڕوای من پێویسته پێداچونه‌وه‌ی هه‌بێت به توانای هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ده‌بێت حسابی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌مه به‌غدایه‌و ده‌بێت كه‌سێك بكرێت به ئه‌ندام زمانی عه‌ره‌بی باش بزانێت و ئاستوو توانایه‌كی باشی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گفتوگۆ بكات و به‌رگری له مافه‌كان بكات. ئێمه له ئێستادا ئه‌و كه‌موو كورتیانه‌مان هه‌یه و هیوادارم له په‌رله‌مانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنمان ده‌قیقتر بێت بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هه‌تا وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانیش، پێویسته ئیعاده‌یه‌كی نه‌زه‌ری كامڵ بكه‌ین.
میدیا: كورد له به‌رزترین ئاستی حكومه‌تدا پۆستی هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام باس له پێشێلكردنی مافی كورد ده‌كرێت له حكومه‌تی ئێراقی ئایه ئه‌وه به‌شێكی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می توانای به‌رپرسه‌كانی كوردستان له به‌غداد؟
-مالیكی تائێستا په‌یڕه‌وی ناوخۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دانه‌ناوه، ئه‌وش واده‌كات كه ده‌ستی كراوه‌بێت له بڕیاردان، وه‌زیره‌كانیشمان حه‌ق نییه ته‌واوی مه‌جالی پێ بده‌ن كه هه‌موو بڕیارێك بدات به ئاره‌زووی خۆی وبه‌بإ گه‌ڕانه‌وه بۆ جێگر و وه‌زیره‌كانی.
من وه‌ك سیاسیه‌ك قسه ده‌كه‌م پێم وایه كه رۆڵمان وه‌ك پێویست نییه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانیشدا و كه‌موو كورتیمان زۆره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
