شیعر زمانی عه‌شقه... ریتمه میۆزێكی بێ ده‌نگه ڕۆحی عاشق ده‌خاته سه‌ما... شیعر قوڵبوونه‌وه‌یه به نێو دنیای پڕ له به‌رائه‌ت. ته‌نها شیعر ده‌توانێ ناخی گڕگڕتووی عاشق دامركێنێته‌وه، و تینیویه‌تی بشكێنێت. شیعر ژیله‌ی خۆله مێشی عاشقه. سروشتێكی تره به نێو دنیای پڕ سیحر‌و جوانی. شیعر ساریژكردنی زامی عاشقه هه‌نسكی مناڵێكی بێ نازه... كانیاوی ئه‌وینه خستنه‌كایه‌ی وێنایه‌كی نه‌بینداراوه بۆ نێو دنیای واقیعی ژیان چ عاشقێك هه‌یه په‌نای نه‌بردبێته به‌ر شیعر‌و ساتێك له گه‌ڵی نه‌ژیابێت. ئه‌گه‌ر شیعر نه‌بوایه چۆن ده‌مانتوانی گوزارشتێك له گه‌ڵا ورینی پایزو نمه‌ی باران وبۆنی خاك بكه‌ین رازه‌كانی خۆمان پێیدا هه‌ڵریژین و دڵی عاشقێك تاوبده‌ین و زامه‌كانی ساریژ به‌كه‌ینه‌وه... ده‌نگه هه‌نسكێكی ناسك له‌و دیوی دنیاوه له وڵاتی پڕ له سه‌هۆڵ تاراوگه‌دا ئا... له‌وێوه شیعر بارانمان ده‌كا... ئه‌و له تاراوگه‌دا به شیعر سه‌بووری خۆی ده‌داته‌وه له ته‌نیاییدا بزر ده‌بێ له گه‌ڵ بێده‌نگی شه‌ودا ده‌ژێ و به‌زمانێكی پاراو ده‌مان دوێنێ و ده‌مان باته‌وه بۆ شوێنگه‌ی تژی له ژوان و عه‌شق... شیعره‌یه‌كانی تامی ئه‌وین و ڕوندك و بۆنی خاكی نیشتیمانی لێوه‌دێت
ده‌مێكه عه‌شق دڵۆپ دڵۆپ فرمێسك ده‌رژێنێ و عه‌یامێكه خاكی ئێمه هه‌موو وه‌رزێ پایزی تێدایه‌و تێیدا ڕۆح، گه‌ڵا، خوێن، باڵ، ده‌دوێ... زه‌مه‌نێكه ئاسمان دڵی پڕه‌و به لێزمه ئاهوو ئه‌شكه و خه‌می خۆی له چاوی په‌ڵه هه‌وره‌كانه‌وه ده‌بارێنێ... من نازانم كامه له‌مانه، له شه‌وێكی پایزی (1986) دا منیان بارانده ئامێزی چاوه پڕ گریانه‌كانی كوردستانه‌وه... نازانم، ئاخۆ یه‌زدان له گه‌ڵ كام گریاندا، له‌گه‌ڵ وه‌ریندا، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی خه‌می مندا منی نارده كه‌ناری ژیان ویه‌كه‌م هه‌نسكی پێ به‌خشیم. له‌گوڵ گریانی دایك بێ، یان نیشتیمان، شێوه‌نی عه‌شقێ بی یان ئاسمان، شه‌وێك له شه‌وه‌كانی پایزێ منی وه‌رانده ناو زه‌ردی خۆی وبه‌خه‌ونه ساواكانم ئه‌وشه‌وه‌ی پڕ ره‌نگ كرد، یان هێنده‌ی تر ره‌نگه‌كانی پێ خامۆش كرد. هه‌رله‌كۆڵانه بێنازه‌كانی وڵاته سه‌رپییه‌كه‌ماندا ساته پر ِبه‌رائه‌ت وپڕخه‌ونه‌كانی منداڵیم به‌سه‌ربردو یه‌كه‌م پیتی شیعر و یه‌كه‌م وشه‌ی خۆشه‌ویستی وئه‌لف وبێی وه‌فا فێربووم وتاپۆلێ سێی ناوه‌ندیم له‌شاری پڕجوانی وسۆزی سلێمانی ته‌واوكرد. من وابزانم هه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌م بوو، من بزانم هه‌ر باران بوو، له چاوی خۆیدا هه‌ڵیگرتم وهێنامی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی... هه‌ر لێزمه بارانێك بووله چاوی ته‌مه‌نمه‌وه‌هه‌ڵساو توڕیدامه ئامێزی غه‌ریبی و وڵاتی خۆر دووریخستمه‌وه. تا ئه‌م ساته‌ش من له‌وڵاتی هۆڵندا نیشته‌جێم وله كۆلیژی یاسا ده‌خوێنم. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو له ژیانم، ئه‌مه‌یه كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی... دڵۆپێك فرمیسك، به‌ڵام نازانم هی كێ وه‌ی چی... !
_باله‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین سه‌ره‌تای تێكه‌ڵ بوونت به شیعر... بۆچی شیعرت هه‌ڵبژارد كێ هاوكارت بوو؟
له بیرم دێ كه منداڵ بووم، زۆرجار ده‌چوومه به‌رباران و هه‌ستم ده‌كرد تنوك تنوك دڵۆپه‌كان ئه‌مدوێنن هه‌ستم ده‌كرد وشه‌ی زۆریان پێ بوو، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چییه... بیرم دێ كه پیره‌مێردێكم ده‌بینی گشت هێزێكی بۆگرتنی گۆچانه‌كه‌ی خستبووه گه‌ڕ به چاوه كزه‌كانی ورد ورد ده‌یروانییه ئاسمان و پاشان به‌رپێی، هه‌ستم ده‌كرد نیگایه‌كانی وته‌ی زۆریان پێیه، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چییه... زۆر شت ده‌دوان بێ ئه‌وه‌ی لێان تێ بكه‌م... چه‌ندین جار پێنووس ده‌ستی گرتوومه و به منداڵیمی وتوه نیگایه‌كانت، خۆزگه‌كانت بنووسه‌وه... له هیچ تێنه‌گه‌شتنم تا غه‌ریبی تیرۆژه‌كانی لێ ونكردم وشه‌وێك له شه‌وه ته‌نیاكانی دیسان پایزێكدا له ناخی من كه‌سێكی تر هه‌نسكی هه‌ڵدا كه شیعر بوو ئه‌ویش وه‌ك من فرمێسكێ بوو، دیسان نازانم فرمێسكی من!نیشتیمان؟عه‌شق؟خۆپه‌رستی؟یان وه‌فا بوو؟!من نازانم من شیعرم هه‌ڵبژارد؟یان شیعر هات تێكه‌ڵ بووبه فرمێسكم؟پێ ده‌چێ شیعر له یه‌كێ گۆڕه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و ڕۆحی من هاتبێ... من بۆیه له گه‌ڵ شیعرساته‌كانم به سه‌ر ده‌به‌م چونكه راستگۆیه، چونكه وه‌ك خه‌می سه‌رۆی به وه‌فایه هاوكاری من زۆربوون، لاپه‌ڕه سوتاوه‌كانی دیوانه چاپ نه‌كراوه‌كه‌ی دایكم یه‌كێ بوو له‌وان، ئاهاكانی وڵات و تارمایی یه‌كێكی تر‌و توڕه‌یی له خۆپه‌رستی وبێ وه‌فایی و زیز بوونی راستیش یه‌كێ تر. خه‌میش له هه‌موویان زیتر.
_ئه‌گه‌ر شیعر نه‌بووایه. ؟
ئه‌گه‌رشیعر نه‌بوایه، راستی نه‌ده‌بوو عه‌شق جوانی نه‌ده‌ما... هه‌ستیش له سوچێكدا لێی ده‌كه‌وت و كه‌س نه‌یده‌ناسی گه‌ر شیعر نه‌بوایه به‌هاكانی وه‌فا له ناخی هیچ كه‌یدا جێی نه‌ده‌بووه‌وه یاسای ناسكی گوڵ وپیاده نه‌دكرا ژیان شیعره شیعریش ژیانه، ژیان گریانه، بارانه.
_چ شاعیرێك زێتر له گه‌ڵه‌ت ده‌ژیت یان حه‌ز به خوێنه‌وه‌ی شیعریه‌كانی ده‌كه‌یت. ؟
چه‌ندین دێری ناخی دیوانه‌كان هه‌یه بوونه‌ته وێنه‌و له ئه‌لبوومی خه‌یاڵه‌كانی منداڕاكشاون، چه‌ندین په‌ڕه‌ی شیعر وه‌ك تارا، سپی سپی به سه‌ر هه‌سته‌كانی مندا دراون، دیوان پیت به پیتی له هزروناخی مندا چاپ كراون و وه‌ك و مۆمێ داگیرساون به‌ڵی زۆر شاعیر هه‌ن من هه‌میشه بۆ نووسینه‌كانیان ده‌گریم وهه‌سته‌كانیان تێكه‌ڵ به پایزی ته‌مه‌نی خۆم و به‌هاره جوانه مه‌رگه‌كه‌ی شاره‌كه‌م ده‌كه‌م به‌ڵام بمبه‌خشن كه‌رقایل نابم ناوی هیچ كام له‌و شاعیرانه بێنم، چونكه گه‌ر یه‌كێكانم بیرچێت، ئه‌وه له ئاست زیز بوون وتۆراندنی هیچ دێرێك له دێره‌كانی خۆم نابه‌خشم.
_تاچه‌ند زمان كاریگه‌ری به سه‌ر شیعره‌وه هه‌یه. ؟
زمان ئه‌و زاراوه‌یه كه شیعری پێ ده‌دوێت، بێ زمان شیعر له كوچه‌و كۆڵانی هه‌ستا دێت و ده‌چێ كه‌س ناتوانێت ڕه‌نگی ببێنێ و ده‌نگی ببیستێ. ئه‌و كاته شیعر وه‌ك منداڵی لێدێ كه‌س گریانی تێ ناگات بێگومان زمان كارێگه‌رییه‌كی زۆری ئه‌وتۆی له سه‌ر شیعرهه‌یه زۆر جاریش جوانی زمان و به‌كارهینانی زمان هێنده‌ی تر جوانی و ناسكی و پڕ هه‌ستی به شیعر ده‌به‌خشێت. زمان شیعر چاپ ده‌كاو شیعر ده‌خوێنیته‌وه.
_ئه‌ی ته‌كنیك له شیعر. ؟
ته‌كنیك له شیعردا شاعیر ده‌یقۆزیته‌وه، گه‌ر به‌كارهێنانی زمان چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی هه‌ست، رستكردنی چه‌ند وشه‌یه‌ك بێت. به بۆچوونی من ته‌كنیك سه‌مای پێنوسه‌كه‌ی شاعیر دروستی ده‌كات. هه‌رخوێنه‌ریكیش شێوه‌ی سه‌مایه‌كی پێ جووانه. ده‌بێت نووسه‌ر بزانێت چۆن وشه‌كان پێكه‌وه ئه‌گونجێ و به چ زمانێك له گه‌ڵ خوێنه‌رو خۆیدا ده‌دوێت. به‌ڵام بێ ته‌كنیك ودوور له سه‌ماو یاساكانی شیعر نووسرابَت ئه‌وه شتێكی تره له شیعردووره.
_چ كاتێك شیعر باوه‌شت بۆ ده‌كاته‌وه. ؟
شیعر وه‌ك خۆشه‌ویستی میوانێكی ناوه‌خته، تێگه‌یشتن له جوانییه‌كانی و پێكه‌نین به‌ده‌م خه‌مه‌كانییه وه سه‌خته. له هه‌مان كاتدا شیعر وه‌ك خه‌م به‌وه‌فایه، كاتێ فرمێسك به چاوه‌كانمه‌وه ده‌بینێ، دێت و به ناسكی خۆی ده‌یكاته وشه‌و له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی دیوانه‌كه‌ی ناخم چاپیان ده‌كات. كاتێ ده‌بێنیت غه‌ریبی مه‌ستی كردووم وبیره‌وه‌ری وڵات یه‌خه‌ی گرتووم، هه‌ر به پێنووس باڵم بۆ ده‌خوڵقێنی و له‌گه‌ڵم ده‌فرێ به‌ره‌و وڵات... له‌وێ رۆح و شاخ‌و كانییه‌كان و زاری وڵات ده‌خاته گۆ و دیسان ده‌یان ئاخنێته رۆمانه به ساڵه چووه‌كه‌ی ڕۆحم. شیعر له ته‌نهاییدا ده‌ستێكه‌و له گه‌ردنمدایه، له بیده‌نگیدا مۆسیقایه‌كه‌و له گویمدایه. شیعر روخسه‌ت ناخوازێت هه‌ركاتێ ویستی له ئامیزدایه.
_هه‌ندێ له شیعره‌كانت تام و بۆنی ئه‌وین ده‌ده‌ن. شیعر بۆكێ ده‌نووسی؟
ئاخر گه‌ر شیعر له جوانییه‌كان، له خه‌مه‌كان، یان له چاوه‌كانی عه‌شقه‌وه نه‌بارێ، كام هه‌ست لێی تێ ده‌گات؟گه‌رشیعر لێوان لێو نه‌بێت له عه‌شق، كام بولبول ده‌یڵێته‌وه؟راسته پرچی كاڵی خاوی هه‌ر شیعرێكم نێرگزی عه‌شقی پێوه‌یه‌و پێنووسه‌كه‌م ئه‌نگوستیله‌و بازنگی خۆشه‌ویستی له ده‌ستدایه. من شیعر بۆ خۆشه‌ویستی ده‌نووسم، بۆ ئازه‌راكانی، بۆ جوانیه‌كانی، گومانه‌كانی، ئه‌شكه‌كانی خه‌نده‌كانی شیعر بۆ عه‌شق ونیشتیمان ودایك وخه‌م وباران، بۆ عه‌شق و ئاسمان ده‌نووسم. بۆ ترپه‌ی دڵ، بۆ وشه جێ ماوه‌كانی جێ ژوانه‌كان، بۆ گله‌یی خۆپه‌رستی وخۆشه‌ویستی فرۆشی و بێ وه‌فای ده‌نووسم. شیعر بۆ هه‌مووئه‌وكه‌سانه ده‌نووسم كه دێر به‌دێری دیوانه‌كان ده‌پشكنن بۆ دۆزینه‌وه‌ی فرمێسك و هه‌سته شاردراوه‌كانی خۆیان. من شیعربۆ هه‌ستی خۆم ده‌نووسم.
_جوانترین تێكستی شیعریت به لاته‌وه. ؟
من نازانم بڵێم كام فرمێسكم له وێ دێت خه‌مبارتره، نازانم فرمێسكی كام شعیرم به خوڕترو به شانی لاپه‌ڕه‌كه‌مدا باریوه، زۆرینه‌ی شیعره‌كانم به ئه‌شكی خۆم نووسراون. ئه‌مه له خۆرازی بوون یان له خۆ بایی بوون نییه كه ده‌یڵێم، به‌ڵام وه‌ك چۆن كوردستان گشت شاروجاده‌و به‌رده‌كانی خۆی پێ جوانه، وه‌ك چۆن ئاسمان مانگ وخۆر و ئه‌ستێره‌كانی خۆی گشت لا جوانه، منیش دێره‌كانی خۆم كه فرمیسكی خۆم نووسیونی هه‌موویانم لا خۆشه‌ویسته. بۆیه ناتوانم دڵی هیچیانم له خۆم زیز بكه‌م و هیچ كامیان بتۆرینم. به‌ڵام چه‌ندشیعریكم هه‌ن كه خووێنه‌ر زۆرترین ده‌ستخۆشه‌یان بۆ ناۆردووم و زۆر كه‌س هه‌ستی خۆی تێیاندا بینیوه‌ته‌وه بۆیه لای منیش ئه‌وانه‌ی زیاتر تایبه‌تن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پارچه‌یه‌كی بچوك كه شه‌وێك دڵم نووسی، هه‌رده‌م له باوه‌شم دایه وزۆر باوه‌رم به راستگۆیی هه‌یه: هیچ كه‌س وه‌ك خه‌م وئه‌سرین به وه‌فا نییه... كه بوونه ئه‌ویندارت باوریان به لێكدابران نییه.
_هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌و سه‌رنج به رابردووی خۆت بنێ بیرت بۆ چ ساتێك چوو. ؟
بۆ ئه‌و ساته‌ی له په‌نجه‌ره‌ی دواوه‌ی ته‌كسییه‌كه‌وه به فرمیسك و گریان، ماڵئاواییم له بیست به بیستی جاده‌كانی خاك كرد و وڵاتم جێهێشت. نازانم بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه‌یان له ئه‌لبووه‌كانی ته‌مه‌نم كرایه‌وه و هاته پیش چاوم... ئاخۆ وڵات بیرم بكات؟ئاخۆ كانییه‌كانی چیاكانی به‌مۆ، یاخودگویژه با‌نگم بكات؟
_ژیان له تاراوگه و ته‌نیاییدا. ؟
ژیان له تاراوگه‌دا ته‌نیاو ته‌ناییه وته‌نیاش تاراوگه‌یه. ژیان لێره بێ ره‌نگه، گه‌رڕه‌نگیشی هه‌بێت وه‌ك گوڵێكی ده‌سكرده، بێ بۆن. نازانم چ تراژیدیایه‌ك منی تووڕ دایه تاراوگه... به‌ڵام ده‌زانم ئێره شوێنی من نییه، رووم نایه پێ به ئه‌رزا بنێم، چونكه ئه‌رزی خۆم نییه لێره ده‌ریاكان له زمانی چیاكان ناگه‌ن تاراوگه بۆ من نییه كه‌چی هی منه ته‌نیای لێم دووره و نزیكترین هه‌ڤاڵیشمه. ده‌توانم بڵێم ژیان لێره هه‌رده‌م تاڵه، هه‌مووساتێكی ئێره بیره‌وه‌ری وڵاته‌و فڕینه بۆ لای یادگاریه‌كان. هه‌موو رۆژێك لێره كۆپی رۆژه‌كه‌ی خۆیه‌تی هه‌مووساته‌كان دوباره‌ن نازانم ئه‌مه ژیانه! یان خۆخه‌ڵه‌تاندن به‌وه‌ی ده‌ژین؟
_ئه‌وه‌ی هه‌میشه سه‌بووریت ده‌داته‌وه. ؟
تیرۆژه‌كانی پشت هه‌وره‌كان پێم ده‌ڵێن ڕۆژێك له نیشتیمانه كه‌ی تۆ به تیژی هه‌ڵدێین، شیعر پێم ده‌ڵێ جوانترین خه‌نده‌ی سه‌رلێوی خه‌مه‌كانتم، خه‌م پێم ده‌ڵێت هه‌میشه له گه‌ڵتم ئه‌وه‌ی سه‌بوری من ده‌داته‌وه شیعر‌و دایك و خاك وعه‌شق وخه‌مه. درۆنییه كه ده‌ڵێن: دوای هه‌موو شه‌وێك رۆژ دێت بۆیه منیش دڵنیام هه‌ر رۆژێ دێت، كۆتایی به درۆ و بێ وه‌فایی و په‌پوله‌كوشتن وده‌ستبه‌نگانی ده‌ست نیشتیمان كۆتایی به گه‌رده لوله‌كانی زه‌وت و نامرۆڤایه‌تی بێت. رۆژی ئازادی و عه‌شق وخه‌نده وجارێكی تر شیعر چه‌ندین شیعر له‌دایك ده‌بێت.
_ئه‌ی دنیای رۆمانسییه‌ت ڕۆچوون له خه‌یاڵ؟
رۆچوونه له ئه‌ندیشه‌كان رۆچوونه له ناخی خۆم و ئاور دانه‌وه‌یه له رابردوو، و ڕوانینیشه بۆ داهاتوو. هه‌مووئه‌وساتانه‌ی وشه مه‌یه و من و پێنووسه‌كه‌م ده‌یانخوینمه‌وه، دونیایه‌كه پڕ له رۆمانسییه‌ت و پڕله خه‌یاڵ. من ناتوانم بێ ساته‌كانی رۆمانسییه‌ت بژیم. زۆریش شك نابه‌م من ده‌ستی خه‌یاڵم نه‌گرتبێ و به كاپازه‌كانی هه‌ست وعه‌شق و شیعرا گوزه‌رم نه‌كردبێ. مرۆڤ به‌شێكه له خه‌یاڵ و خه‌یاڵ شیعره‌و شیعریش مۆمی رۆمانسییه‌ت و چراخانی دڵی كانی.
_ئه‌ی خۆشه‌ویستی ڕه‌هابوون عاشق بوون وه‌ك شێتێك بێگومان شیتی ڕاكردنه له ئازار. ؟
هه‌ركه‌سه‌و دێت باس له عه‌شق ده‌كات، جاری وا هه‌یه تاكه نیگایه‌كی پر درۆ به عه‌شق ناوده‌برێت. به‌ڵام گه‌ر بێین بڵێین كێ عاشقه؟ ئه‌وه بڕوام وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌من ئه‌وانه‌ی عه‌شق تك تك له گه‌ڵ خۆینیاندا به جه‌سته‌یاندا هاتووچۆده‌كات. له پرسیاره‌كه‌تدا جوان ڕوونه كه عاشق بوون شێتییه. كه پارچه مۆسیقایه‌ك له ناخا شێتی گرتی و ده‌ستی به گریان كرد، كه پێنووسی له تنۆكه‌ی فرمێسك پیتی دروستكرد، كه لاپه‌ره‌یه‌كی سپی خاڵی له سپییه‌تی خۆی ڕۆمانێكی نووسی، كاتێ ئاسمانی دڵ له بری ئه‌ستێره ومانگ عه‌شقی به پانتایی خۆیدا هه‌ڵواسی، ئه‌وكاته مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت عاشقم. هه‌نێ كه‌س ئه‌ڵێ عه‌شق ئازاره، هه‌نێكیش ئێژێ نا... عه‌شق خه‌نده بارینه. هه‌نێ كه‌س ده‌ڵێ عه‌شق ژیانه وهیتریش هه‌یه ده‌ڵێ مردنه. منیش ده‌ڵێم عه‌شق هه‌مووئه‌مانه‌و شتی زیاتریشه. له عه‌شقا خه‌نده له فرمێسكێك دێ و هه‌نسك له قاقایه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له سه‌ر گۆرێ نه‌مامێ ده‌ژی و باخێكیش ده‌بێته گۆرێكی تاڵ. خۆشه‌ویستی له دنیای منداڵ ده‌چێت له زمانی پاسارییه‌كان وله ئاسمان ده‌چێت. خۆشه‌ویستی ته‌ختی شانۆیه‌كه بێ ژماردن سینارۆی له سه‌ر نمایش ده‌كرێت. من كه ئازاری عه‌شق شێتم بكات، پێنووسه‌كه‌م یان ده‌نگم له گه‌ڵ خۆم ده‌به‌مه دنیایه‌كی تر‌و یه‌ك به یه‌كی ئازار‌و فرمێسكه‌كانم ده‌دوێنم. گوفتوگۆیه‌كه‌ش دواتر له نێو ئامێزی لاپه‌ریه‌كدا خۆی به چاپ ده‌گێنێت جوانترین پێشه‌ی عه‌شق شێتییه.
_ئه‌ی خوای جوانی... ؟
نازانم بڵێم خوای جوانی نوری جوانی راستیه‌كانی زه‌رده‌شته یان فرمیسكه‌كانی دایكم؟ كوێستانی ناخمه یان گریانی هه‌ور؟یان چامه‌ونه‌وشكێ؟خوای جوانی گه‌وره‌ی جوانییه، به‌ڵام جوانی هه‌مووی جوانه‌و گه‌وره‌ی نییه.
_ئه‌مێستا وا وه‌ستاویت له به‌رده‌م پیره پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و ژیر سه‌رو ریش سپی به ڕواڵه‌ت نوورانی له كونجی بێنازی و ته‌نیایدا بناڵێنی پیاوێك سووتاو له عه‌شق تژی له جوانی به په‌نجه له رزیوه‌كانی فرمێسكه‌كانی خۆی بسرێته‌وه، ئاخڤتنی به زمانێكی سحراوی و پڕ له وشه‌ی جوان بێت سه‌وداسه‌ری عه‌شق وئه‌وین بێت به ئاهی قووڵه‌وه به رابردووی پایزی عومری خۆیدا بچێته‌وه دیسان شیعر بۆ ئه‌و ساته ژوانانه بنووسیت كه سه‌ره‌تای یه‌كم دیداری ئه‌وینه‌كه‌ی بووه... به بینینی ئه‌م وێنایه غه‌م ناكا چ شعیرێكت لا درووست ده‌بێ؟
ئه‌و په‌نجه چرچه‌خێر نه‌دیوانه‌ت
لاسایی كام شمشاڵیان پێیه؟
برۆ و ریش و تاڵه به‌فرینه‌كانی بان سه‌ری دونیا دیده‌ت
پرۆشه‌ی كام به‌فرباروپوشه‌ڵه‌ی زستانی كام خه‌میان پێیه؟
ئاخۆ ئه‌و دڵۆپه رۆنه‌ی ئێستا له تابلۆی ئه‌و چاوه پردیمه‌نانه‌ت
وا به ئه‌سپایی و خشپه‌یی به كۆڵانه پڕتاسه‌كانی روومه‌تتدا تێپه‌ری
لێوی چ شۆخێك ته‌ڕی كردوه و
په‌یامی كام جێ ژوانی پێیه؟
گوێم لێیه
ترپه‌ی دڵه ناسكه پیره‌كه‌ت
له ترپه‌ی هیچ دڵێكی تر ناچێ
وابزانم له سه‌ر ریتمی ئاوازێكی میرزاده‌یه
به‌ڵام تێ ناگه‌م
ئاخۆ كام شیعری له په‌راوه چرچه‌كه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه بێ وه‌فایه‌تی له گه‌ڵدایه و
گریانی كام عه‌شقی پێ سوتاوی تیایه؟
ئاخر ده تو ئه‌ونووره‌ی خۆری نیگات به‌من بێژه
بۆئه‌م په‌نجانه‌ت ده‌ڵه‌رزن؟
سه‌مای كام جه‌نگ و سڵاوی كام سه‌ركه‌وتن و شۆرشیان پێیه؟
سه‌مای ده‌نكه قه‌زوانه‌كانی كام ته‌سبیحیان پێیه؟
تۆ تابلۆیه‌كی له مناڵی و
له رۆژه‌كانی ته‌مه‌نه ساوه‌یه‌كه‌ی من ده‌چی
پێ ده‌چێ تۆ پیری زه‌ننه‌ی عه‌شقێ بیت
ئاخۆ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی ماچت كردوه
بۆ كێه؟
_بۆنی خاك له تاوه بارانێكی پایزدا كه وه‌رزی له دایك بوونته. ؟
ئه‌م پرسیاره بۆ گورانییه‌كه‌ی بۆنی خاكی دیاری قه‌ره‌داخی بردمیه‌وه. ئه‌لبومه ره‌شه‌كانی ئازاره‌كانی غه‌ریبی هه‌ڵدامه‌وه، بیره‌وه‌رییه خۆر ره‌نگینیه‌كانی وڵاتی له كه‌رویشكه خه‌و هه‌ڵساند. له گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره حه‌زم ده‌كرد بووكه به بارانه‌یه‌ك دروست بكه‌م وله گه‌ڵ مناڵه‌كانی گه‌ره‌ك بچم بیگێرم وله هه‌رماڵێ پیره ژنێ به سه‌تڵێ ئاو بووكه‌كه‌م وخاكی شار ته‌ڕبكات. دواتر چاوشاركێیه‌ك بارانێ به خوڕدابكات و بۆنی خاك مه‌ست مه‌ستم كات. بڕگه‌یه‌كی تری پرسیاره‌كه ده‌مباته‌وه بۆ لای گه‌ڵا بێ ناز كه‌وتووه‌كانی وه‌رزی له دایك بوونم و بۆ دارهه‌ناره‌كانی شاره‌كه‌م كه له سه‌ره‌تای به‌هاردا وه‌رینی ڕۆحی تیا له دایك بوو. وه‌رزی له دایك بوونی من و بارانی هه‌وره‌كانی و بۆنی خاك به هه‌ورێكی ئه‌م ئاسمانه ده‌سپێرم و منداڵ منداڵم ده‌كه‌نه‌وه.
_ (بێگومان ئه‌وه‌ی به عه‌شقه‌وه بنووسێ هێنده جوان مامه‌له له گه‌ڵ وشه‌دا ده‌كات نووسینه‌كه‌ی ئه‌وینی لێده چۆرێت) ... تاچه‌ند خۆت له‌م رسته‌یه ده‌بێنیته‌وه. ؟
من پرچی هیچ وشه‌یه‌ك ناهۆنیمه‌وه پێش ئه‌وه‌ی شانه‌ی عه‌شقی پیا نه‌هێنم. بۆیه ده‌شتوانم بڵێم خۆم به ته‌وای له‌و رسته‌یه‌دا ده‌بێنمه‌وه و تاسه‌ر ئێسقان باوه‌ڕم پێیه‌تی. شیعر عه‌شقی تێدا نه‌بێت بێ ڕه‌نگ و بۆنه.
_مرۆڤ ده‌بێته شاعیر ئه‌كه‌ر تووشی خۆشه‌ویستی بێت ئه‌م بۆچوونه تاچه‌ند راسته. ؟
راسته كاتێ مرۆڤ تووشی خۆشه‌ویستی ده‌بێت زۆر له هه‌سته‌كانی ده‌ورژین و زیاتر له زمانی ترپه‌كانی دڵی ورد ده‌بێته‌وه. من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام خۆشه‌ویستی هه‌ستی شێتی شاعیر به مرۆڤ ده‌ناسێنێ، به‌ڵام گه‌ر كه‌سێ به‌هره‌ی نووسینی نه‌بێت نازانم تاچه‌ند ده‌توانێ ببێته شاعیر. خۆشه‌ویستی سه‌رۆی شیعره و به بروای من یه‌كم گوروگاڵی شیعره. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش برواناكه‌م گه‌ر به‌هره نه‌بێت شاعیر ته‌نها له عه‌شقێكه‌وه دروست بێت.
_ئیواره‌یه‌كی پایز به‌ر له خۆر ئاوابوون له به‌ر ده‌م خوڕه بارانێكی ته‌ردا له ساتێكی پڕ له بێده‌نگی.. رووت له شۆره درختێك بێت هه‌ست به داوه‌رینی ترپه‌ی گه‌ڵاكانی سه‌رووی لقی دره‌خته‌كه بكه‌یت ئا ئه‌و كاته ده‌ته‌وێت چی بڵێَت؟
له‌وكاته‌دا ئه‌ومه‌وێت سترانێ دروست بكه‌م به‌ده‌نگ وڕه‌نگ، وشه گیرخواردوه‌كان ناخی غه‌ریبم به‌سته‌و ترپه‌كانی دڵی ته‌نهایی مۆسیقا و لار‌و له‌نجه‌ی وه‌رینی گه‌ڵاكان ئاوازوچاوم كامێرامان ونمه‌ی نه‌رمی بارانیش ستران بێژ. زه‌ردی وه‌رزی تیشكی خۆربێ و یادگاریه‌كانیشم سیناریۆو دره‌خته دڵپڕه‌كه‌ی ته‌نیشتیشم ده‌رهێنه‌ربێ. پاشان ئه‌مه‌وێت له رێی شاشه‌ی په‌رێكه‌وه ئه‌و كلیپه بڵاوبكه‌مه‌وه وئینجا دڵم وه‌ك و نووسه‌رچه‌ند وتارێكی له سه‌ر بنووسێ و پرسیاره‌كه‌ی تۆش وه‌ك وێنه‌كێش چه‌ند تابڵۆیه‌كی بۆدروست بكا وپێنووسه‌كه‌شم وه‌كو شاعیر بیكاته په‌یكه‌رێ له گه‌ڵاڕێزانی وشه‌كاندا. له‌و كاته‌دا ده‌مه‌وێ به‌گه‌ڵاكان بڵێم به‌سه‌رشانی ته‌مه‌نی وه‌ریوی زه‌ردما ببارێن له‌خۆتان ده‌كا وسه‌مای وه‌ك خۆتانه، به‌باران ده‌ڵێم ببارێ، تۆش له‌چاوی من ده‌كه‌ی به‌شكه‌م تۆزێ ناپاكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بشوێته‌وه، به‌دره‌خته پیره‌كه‌ش ده‌ڵێم تۆ له نیشتیمانه‌كه‌م ده‌چی، له شاره‌كه‌م ده‌چی... به پیش چاوته‌وه كۆرپه‌و لق و پۆپت ده‌ورێ وئاسمان بۆت ده‌گری و كه‌س ده‌ستێ به‌سه‌ر سپیتا ناهێنێ، خه‌م نه‌بێ ئاینێ دڵنه‌واییت ناداته‌وه، به‌خۆشم ده‌ڵێم بێده‌نگییه‌كه‌ت له گوفتوگۆكانی غه‌ریبی وته‌نهایی ده‌چێت، شیعر نه‌بێت كه‌س نییه گوێی لێ بێت.
_شه‌وێك له خه‌وما هه‌ڵه‌بجه‌م بینی كزۆڵ كزۆڵ ئێ‌كجار داماو هه‌ر وه‌ك مناڵێكی پێ په‌تی و بێ ناز فرمێسكك به چاوه‌كانیه‌وه ده‌هاته خوار نزای ده‌كه‌رد له قاپی خوا ده‌پارایه‌وه به ده‌نگه هه‌نسكێكه‌وه به ئاسته‌م ده‌ی چرپاندو ده‌یوت خوایه هه‌تاكه‌ی بێ نازی... ئه‌ی بۆ بێ نازی هه‌ڵه‌بجه چیت نووسیوه.. ؟
هه‌ڵه‌بجه پێش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بنوێ له چاوه‌كانیدا خه‌یاڵه‌كانم راده‌خا وئینجا پێڵوه‌كانی به سه‌ر بێ نازی خۆم و خۆیدا ده‌دا. هه‌میشه یان ئه‌و لای منه یان من لای ئه‌و، هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌ندیشه‌ما چوومه هه‌ر كوچه‌یه‌كی دیش به به‌مۆ یان شنروێدا سڵاوم بۆ ده‌نێریت وگازم ده‌كاته‌وه ئامێزی. زۆر جار فرمێسكه‌كانی به‌سه‌ر په‌راوه‌كه‌مدا ده‌بارێنێ، چونكه ئه‌وده‌زانێت ده‌توانم زمانی فرمێسك بخوینمه‌وه. بۆ بێ نازی ئه‌م شاره هه‌وڵم داوه بنووسم ونووسیومه هه‌رچه‌نده تابنووسم هێشتان له ئاست بێ كه‌سی و زه‌وت لێ كراوی ئه‌ودا كه‌مه. دواترین به‌رهه‌مم بۆ هه‌ڵه‌بجه هۆنراوه‌ی "ئه‌مرۆ له چاوی هه‌ڵه‌بجه باران ده‌بارێ"بوو، كه له ستۆدیۆی یاد میدیا به ده‌نگ تۆماركرد‌و پاشان له لایه‌ن ڕۆنا پرۆدێكشن كاری وینه‌گرتن و ده‌رهینانی بۆ كرا و له گه‌ڵ پارچه‌مۆسیقایه‌كی حه‌سه‌ن كه‌سای كه له ستۆدیۆری كرماشان به سوپاسه‌وه بۆم ئاماده كرا كردمه هاورێ و له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا له چه‌ند كه‌نالێكی ڕاگه‌یاند بڵاو كرایه‌وه. من هه‌رده‌م خۆم به قه‌رزاری ئه‌م شاره ده‌زانم و هه‌رگیز كۆڵ ناده‌م له چاپكردنی ئه‌شكه‌كانی.
_حه‌ز به چ ره‌نگێك ده‌كه‌یت... بۆچی؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌ز به زۆرینه‌ی ڕه‌نگه‌كان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی:
. په‌مه‌یی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆحی وه‌ك دڵم ساوایه.
. قاوه‌یی: چونكه له ڕه‌نگی چیاكانی پایز ده‌چێت.
. ره‌ش: وه‌ك عه‌زیزییه‌كه‌ی به‌رهه‌ڵه‌بجه وایه.
. سه‌وز: سه‌رچنارو چاوگه دێنیته‌وه ئامێزی چاوانم.
_كاتێك كه توڕه ده‌بێت؟
من زوو زوو توڕه ده‌بم، به‌ڵام زوو زووش له بیرم ده‌چێته‌وه. ئه‌مه‌قسه‌ی كه‌سانی نزیك و ده‌وروبه‌رمه راست ده‌كه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌م زۆرجار وه‌ك مۆسیقایه‌ك هه‌ڵده‌چم و دواتر به چرپه‌یه‌كی خۆر هێمن ده‌بمه‌وه، هیچ كات توڕه‌ی له دڵم ناگرم وخێرا له بیرم ده‌چیته‌وه. منكاتێ توره‌ده‌بم حه‌زده‌كه‌م بگریم گریان هه‌مووكات نزیك ترین هاورێمه. هه‌نێ جاریش هه‌یه فرمێسكه‌كانم قه‌تیش ده‌بن وتوره‌یم زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و كاته شیعر ده‌ڵێ:وه‌ره ئازیزم... تێرله سه‌ر شانی منا بگری.
_میوزیك تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به شیعره‌وه هه‌یه... ؟
پێ ده‌چێت هه‌ر كه‌سێ به جیاوازی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، به‌ڵام لای من مۆسیقا ئه‌و ڕۆحه‌یه كه له به‌ری شیعردایه. له‌م ساته‌شدا كاتێ وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه ده‌نووسم، هه‌ستم له ده‌ستی گه‌ردنی پارچه میۆزیكه‌كانی میرزاده‌یه. هه‌ندێ كات بێده‌نگی ده‌كه‌مه میۆزیك، به‌ڵام زۆرینه‌ی ساته‌كانی نووسین كاتێ خه‌یاڵ ده‌ستم ده‌گرێ و بۆ پیاسه‌یه‌كی ئێوارانم ده‌بات له بری جانتا من مۆسیقا له گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م. به بۆچوونی من مۆسیقا ده‌توانێ فرمێسك به شیعر بپرژێ وشیعریش ده‌توانێ مۆسیقایه‌ك بێنێته گریان ودواندن.
_ئه‌م ده‌قه شیعریه چۆن شرۆڤه ده‌كه‌یت؟
چاوی كیژی ئه‌وروپایی گه‌ر شینیش بێ _خۆشم ده‌وی گه‌ر سه‌وزیش بێ_خۆشم ده‌وێ
واتێده‌گه‌م:شیرین‌ترین چاو سه‌وزترین چاو له‌م دنیایه، تۆزێك ره‌شی چاوی كچی نیشتیمانی منی تیایه!
ده‌قێكی ناسكه، هه‌ستی كوره كوردێكی تیا دیاره كه له چاوی هه‌موو كیژه‌كانی غه‌ریبیشدا به‌دوای نیگایه‌كانی كیژه كوردێدا ده‌گه‌رێ. ڕه‌شی چاوی كیژه‌كانی نیشتیمانی من ئه‌و وه‌ك زۆر له رۆژگاره‌كانی نیشتیمانه‌و وه‌ك كراسی به‌ری زۆرله شار‌و دیهاته‌كانی كوردستانه. كیژانی نیشتیمانه‌كه‌ی ئه‌و ڕاسته هه‌موویان چاوره‌ش نین، به‌ڵام نیگایه‌كانیان هه‌موو پریشكه‌ی فرچه‌كه‌ی ده‌ست خه‌میان تیایه. هه‌مووگه‌رمی ره‌شیان تیایه. شاعیر له‌م ده‌قه شیعریه‌دا هه‌موو چاوه‌كانی كردۆته په‌را و نیگا نه‌رمو گه‌رمه‌كانی دییه‌كانی كیژانی شار‌و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی تییاندا ده‌نووسێته‌وه‌و ده‌خوینێته‌وه. ئه‌م ده‌قه شیعریه كه‌سێك خۆی غه‌ریبی نه‌چێشتبێ ساردی ڕواڵه‌تی نامۆی هه‌ست نه‌كردبێ ناتوانێت له وشه‌كانیدا نوقم ببێ و چه‌ند جارێ به ئه‌شكی خۆی دوبارایان بكاته‌وه.
_وشه‌یه‌ك كه‌زۆر به لاته‌وه كاریگه‌ور بێت؟
دایك، خۆشه‌ویستی، شیعر، خه‌م، نیشتیمان، فڕین، باران.
_كامڵترین مرۆڤ به لاته‌وه؟
كامڵترین مرۆڤ به‌دیدی من ئه‌و مرۆڤه‌یه به‌های هه‌مووشتێ بزانێ، چ خه‌م، چ ئازار، چ خۆشه‌ویستی. مرۆڤ كاتێ كامڵه زمانی كامڵ راست بدوێ و وه‌فا كامڵ له ناخیا بێ.
_ئه‌مه چۆن دیدارێك بوو؟
ئه‌م دیداره وه‌ك هیچ دیداره‌كانی تر نه‌بوو... ئه‌م جاره هه‌ستم ده‌كرد له جێ ژوانێكدام خۆم وئاوێنه‌یه‌ك، ئه‌مه دیدارێك بوو له گه‌ڵ پێنووسه‌كه‌م و هه‌ستم ئینجا خۆم. پرسیاره‌كان تابلۆ بوون و من به مۆنۆمێنتی په‌راوێكی ناخمدا هه‌ڵمه‌واسین. هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م جاره باران و نووری پیره‌مێردێك و وه‌رزی له دایك بوونم و شاری بێ نازم و نیشتیمانی بێ كه‌سم من و شیعریان ده‌دواند، ئه‌م جاره زۆر پرسیار پێنووسه‌كه‌می گریاند. ئه‌مه ژوانێك بوو من و هه‌ستم و نیشتیمان و شیعری كۆكرده‌وه.
_دوا په‌یڤت. ؟
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت فره سووپاسی ئه‌و په‌نجانه‌بكه‌م كه‌ئه‌م پرسیاره به هێزو پر واتایانه‌ی چنیوه به هه‌ستی بڵم ماندوو نه‌بیت. گه‌ره‌كمه داوای لێبوردن له چاوی ئه‌و خوێنه‌رانه بكه‌م كه به‌خوێندنه‌وه‌ی دێره‌كانم ئه‌زیه‌تم دابن به لاپه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه بڵێم بم به‌خشن گه‌رچی به فرمێسكی وشه‌كانم ته‌ڕم كردبن. من له كۆتاییدا دووباره سووباسی ئێوه و خوێنه‌ر ده‌كه‌م وبه هێمنی مانگه شه‌و و رۆشنای تیرۆژه‌كانتان ده‌سپێرم..
تێبینی:ئه‌م دیداره له ژماره (17) ی گۆفاری ئازیزی كوێستان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
