ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره: ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
ئاسۆ جه‌بار- نووسه‌ر ورووناكبیر: خه‌ڵك ده‌بێت بزانێت ئه‌و حیزبانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا یه‌ك مانگ پاره‌ده‌كه‌ن به‌گیرفانیدا 17 ساڵه گیرفانی تاڵانده‌كه‌ن و به‌خۆی نازانێ
بۆ قسه‌وباسكردن ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان وشه‌ڕی لیسته‌كان و ورووژانی واقیعی سیاسیی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان، ده‌مانه‌وێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ئایا پارتی ویه‌كێتی تاچه‌ند ده‌توانن به‌رگ
هی دۆڕان بگرن؟ دیاره مه‌به‌ستمان له‌دۆڕان ئه‌وه نییه پارتی ویه‌كێتی به‌ته‌واویی ده‌دۆڕێن وئیدی ده‌بێت بچنه‌وه ماڵه‌وه، یان ببنه به‌رهه‌ڵستكاری سیاسیی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌دۆڕان لاوازبوونی پێگه‌یانه له‌حكوومه‌ت وپه‌رله‌ماندا. پاشان ده‌پرسین ئایا هه‌بوونی فره لیستیی وهه‌بوونی چاودێرانێكی زۆر به‌تایبه‌ت چاودێری بیانیی وچاوتیژیی ده‌سته‌یه‌ك رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسی كوردی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، تاچه‌نده ده‌توانن ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ویست وهه‌نگاوی دوو حیزبه‌كه بۆ چه‌واشه‌كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه‌كی زۆر وبێ ئه‌ندازه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ ده‌پرسین ئایا چوونی ئه‌م لیسته نوێیانه بۆ نێو په‌رله‌مان ده‌توانێت گوڕبداته‌وه به‌په‌رله‌مان وئه‌و په‌رله‌مانه خه‌واڵوو وبێ متمانه‌یه‌ی ئێستا بكاته په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ وجێگه‌ی باوه‌ڕی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان؟. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندین پرسیاری هاوشێوه، هه‌روا بۆ روونكردنه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی داهاتووی كوردستان ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئه‌نجامداوه. نووسه‌رو رووناكبیر"ئاسۆ جه‌بار"وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌می ته‌وه‌ره‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌داته‌وه.
ستیڤان:هه‌موو جارێك هه‌روا بووه له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارتی ویه‌كێتی وه‌ك دوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا كه‌هه‌موو ژێده‌ره‌كانی ئابووری وڵاتیان له‌بنده‌ست بووه، به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پاره‌و بڕینه‌وه‌ی چه‌ندان مووچه‌ی له‌لابه‌لا ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ناڕازییان خامۆشكردووه، ئه‌مجاره‌ش هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ده‌بێته‌وه، له‌ئێستاوه ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و رامیارییه به‌دیده‌كه‌ین. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: پێتوایه سیاسه‌تی پاره‌به‌خشینه‌وه، تاسه‌ر فریای هه‌ردوو حیزب بكه‌وێت؟ ئایا پێشبینی ناكه‌یت ئه‌مجاره ئه‌و سیاسه‌ته‌ش كه‌ڵكێكی وه‌های نه‌بێت؟.
ئاسۆ جه‌بار:ئه‌خلاقی عه‌شایه‌ر كڕین و خێڵ كڕین و تایه‌فه كڕین و ده‌روێش كڕین و ته‌ریقه‌ت كڕین و خه‌ڵك كڕین پێكڕا كۆمه‌ڵێك ئه‌خلاقی ده‌ره‌به‌گی و كێوخاگه‌رین و ئه‌وڕۆكه ئه‌م دووحیزبه زیندوویان كردوونه‌ته‌وه. به‌ڵام خه‌ڵك ده‌بێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانێت، ئه‌و حیزبانه‌ی له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌ك مانگ پاره ده‌كه‌ن به‌گیرفانیدا 17ساڵه گیرفانی تاڵانده‌كه‌ن و به‌خۆی نازانێ، وڵاتێك به‌ده‌نگ كڕینی شێخ و مشایه‌خ و ده‌روێش و عه‌شایه‌ر ببرێت به‌ڕێوه، ده‌بێت چ مه‌هزه‌له‌یه‌ك بێت؟ به‌ڵام خه‌ڵك به17ساڵ له‌وه تێنه‌گه‌یشتبێت هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دنیایان خواردووه و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانییه‌كاندا، ئه‌وا ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه حه‌قی بخورێت و مافه مه‌ده‌نییه‌كانی بخورێت. ره‌نگه پارتی و یه‌كێتی بتوانن كۆمه‌ڵێك عه‌شیره‌ت و خێڵ و ده‌روێش به‌چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێك رازیبكه‌ن ده‌نگیان پێبده‌ن، به‌ڵام ناتوانن خه‌ڵكی شارستانی و مۆدێرن چه‌واشه‌بكه‌ن. پێشبڕكێ له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌ره‌كیترین ئامڕازه كه كاربه‌ده‌سته ده‌وڵه‌تییه‌كان ناچارده‌كات به‌رپرسیاربن له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی و مل بۆ چاودێریكردنیان بده‌ن. خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی سیاسییه له‌نێو هاووڵاتیاندا. چ له‌بواری به‌ده‌ستهێنانی پۆسته حكومه‌تییه‌كان و چ له‌بواری نرخی ده‌نگه‌كانیان. به‌رپاكردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد ودادپه‌روه‌رانه سه‌ره‌تا به‌نده به‌بوونی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌وه، مه‌به‌ست له‌سیستمی هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵه یاسایه‌كه ئه‌وه دیاریده‌كات كام له‌لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیاریبكرێن، چ كه‌سانێك مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، چ كه‌سانێك بۆیان هه‌یه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م پۆستانه خۆیان كاندیدبكه‌ن، بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن چۆن دیاریده‌كرێن و چۆن ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكی جیاده‌كرێنه‌وه‌و براوه‌كانیش ده‌ستنیشان ده‌كرێن؟. له‌قۆناغی دووه‌مدا "دادپه‌روه‌ریی و ئازاد"بوونی هه‌ڵبژاردن به‌كرده‌وه چۆن به‌رپاده‌كرێ؟ له‌تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران و ره‌وه‌ندی ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه بگره تاكو ژماردنی وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگه‌كان و زه‌مانه‌تی بێلایه‌نی و جیددییه‌تی یاسا‌و سه‌رپێچیكردن كه‌ڕاستی و دروستی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بشێوێنێت. له‌حكومه‌ته نادیموكراسی و ره‌هاگه‌ره‌كاندا، ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه. نه‌یاركردنی كرده‌ی به‌رپرسان به‌نه‌یاریكردنی ئاین، خوداوه‌ند وخیانه‌تكردن له‌خه‌ڵك و وڵات داده‌نرێت. میدیاكان، رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌كان سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تن. فه‌رمانڕه‌واكان هه‌میشه یه‌كلایه‌نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌دوێن. فرسه‌ت و هه‌لی وه‌ڵامدانه‌وه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران جێی متمانه‌ی خه‌ڵك و نه‌یارانه‌وه نییه. ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یارانی خۆیان به‌نامرۆڤانه‌ترین تۆمه‌تبار به‌خه‌ڵكیان ده‌ناسێنن و له‌دادگا وابه‌سته‌و داخراوه‌كاندا دادگاییان ده‌كه‌ن و حوكمیان ده‌ده‌ن. له‌دیكتاتۆرییدا ره‌خنه‌گران به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌به‌ر رق و كینه، هه‌ندێكجار له‌مافه تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بێبه‌شده‌كرێن. به‌كورتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه مۆڵه‌تی ره‌خنه‌گرتن به‌كه‌س ناده‌ن جگه له‌مێژوو، به‌رگرتن له‌مێژووش ناحه‌تمییه‌و بێگومان مێژوو باشترین و دادپه‌روانه‌ترین دادوه‌ری ده‌كات. له‌دیموكراسیدا خۆكاندیكردن و خۆهه‌ڵبژاردن ئازاده رێز له‌ده‌نگ و روانینی خه‌ڵك ده‌گیرێت. سیستمی فره‌حیزبی و په‌رله‌مانی هه‌یه. هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی یه‌ك قۆناغی و به‌ده‌نگدانی راسته‌وخۆی گه‌ل ئه‌نجامده‌درێت. ته‌نیا كه‌سانێك له‌هه‌ڵبژاردن بێبه‌شن به‌پێی یاسا‌و دادگا متمانه پێكراوه‌كان، سزا درابین و به‌تاوانبار دانرابن نه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و كرده‌ی به‌رپرساندا ناكۆكن. له‌حكومه‌ته نادیموكراسییه‌كاندا هه‌ڵبژاردن له‌ژێر كۆنترۆڵی توندی حكومه‌تدایه، كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت به‌جۆره‌ها ته‌زویر، هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌سانی جێیمه‌به‌ست و جێیمتمانه‌ی خۆیان كاندید بكه‌ن. زۆرینه‌ی ئه‌م كارانه‌ش به‌سنوورداركردنی هه‌لومه‌رجی خۆكاندیدكردن پیاده ده‌كرێت. له‌رژێمه ره‌ها گه‌وره‌كاندا، خه‌ڵك ته‌نیا له‌وه‌دا ئازادن یه‌كێك یاخود چه‌ند ناوزه‌دكراوێكی پێشنیازكراوی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبژێرن.
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له‌جیهانی سێیه‌م، وڵاته تاكڕه‌وه‌كاندا جێی گاڵته‌جاڕیی و نوكته بووه. ده‌ڵێن له‌وڵاته دیموكراسییه‌كاندا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دوای (24) كاتژمێر راده‌گه‌یه‌نرێ، كه‌چی له‌وڵاته تاكڕه‌وه‌كاندا پێشتر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن زانراوه. له‌وڵاته نادیموكراسییه‌كاندا، زۆرینه‌ی دادگاییكردنه‌كان، له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌و به‌بی بوونی مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ری به‌رگریكه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت. دادگای تایبه‌تی بۆ دۆسته‌كانی حیزب و وابه‌سته‌كانی حكومه‌ت هه‌یه. ده‌وترێت هه‌رچه‌ند ژماره‌ی دادگا تایبه‌تییه‌كان زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌و وڵاته زیاتر له‌میتۆدی دیموكراسی دووركه‌وتۆته‌وه. چونكه دادگای تایبه‌تی به‌مه‌رامی جیاواز داده‌مه‌زرێت. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، وابه‌سته‌و ناسه‌ربه‌خۆو دادگا فه‌رمانپێكراوه‌كان، متمانه‌و باوه‌ڕی خه‌ڵك له‌ده‌ستده‌ده‌ن. دیموكراسی واقیعی، هه‌میشه ئاشتیخواز‌و لایه‌نگری مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌و لانیكه‌م له‌رووی تیۆرییه‌وه دژی جه‌نگه و خۆ له‌هه‌رجۆره جه‌نگێكی ده‌ره‌كی ده‌پارێزن، به‌باشی نازانن سه‌رمایه مرۆیی و ماددییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌جه‌نگدا به‌هه‌ده‌ربده‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی دیموكرات، باوه‌ڕیان به‌چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی نێوان وڵاتان هه‌یه به‌ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیخوازانه‌ی وه‌ك گفتوگۆ‌و دادوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاته دیموكراسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌شدا كه‌روانگه‌یه‌كی باشیان سه‌باره‌ت به‌وان نییه، مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی و ئاشتیخوازانه‌یان هه‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌قازانجی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و ئابوورییه‌كانی وڵاتیش ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی باسمان لێوه‌كرد سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌كادیمی بوو بۆ تێگه‌یشتن له‌چه‌مكی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و یاسا و پێكڕا په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی شارستانی و مافه هه‌ره سه‌رتاییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و هێزانه‌ی ناتوانن به‌ڵێنه‌كانیان ببنه‌سه‌ر و گوی له‌پڕۆژه‌كانی هاووڵاتیان بگرن، ده‌ره‌نجام ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی چه‌واشه‌كردن و ده‌نگكڕین و ده‌مانچه‌به‌خشینه‌وه و سه‌یاره و عه‌رزه‌به‌خشینه‌وه، هه‌ڕه‌شه و خۆگیڤكردنه‌وه‌وه هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌م فیعله ناشرینه توانستی ئه‌وه‌ی نییه خه‌ڵكی مۆدێرن و شارستانی چه‌واشه‌بكات، چونكه مرۆڤی هاوچه‌رخ چاوه‌ڕوانی پڕۆژه و ستراتیژی نوێیه و به‌به‌ڵێن و واده‌ی وه‌همیی باوه‌ڕ ناكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
