ئه‌م گفتوگۆیه له‌نێوان دكتۆره زینب عه‌بدولعه‌زیز كه‌پسپۆره له‌شارستانیه‌تی فه‌ره‌نسی ودكتۆر غه‌تاس تۆفیق ئه‌نجام دراوه
پ: ئێوه ده‌ڵێن ئینجیل ته‌حریف كراوه؟
و: من واناڵێم،به‌ڵكوو ئه‌مه راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره،وه‌كوبه‌رگریه‌كیش له‌ئاینه‌كه‌م پێشكه‌شی خوێنه‌رانی ده‌كه‌م.
جۆزیف هوبلیس له‌كتێبی (التزویر فی المسیحیه) ده‌ڵی: كیتابی پیرۆز به‌هه‌موو سیفره‌كانیه‌وه گوزارشتێكه له‌پرۆسه‌یه‌كی ته‌حریف
كردن كه (كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی) پێی هه‌ستاوه. هه‌ربڕگه‌یه‌كیش له‌بڕگه گرنگه‌كان كه كه‌نیسه بیروباوڕه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌سه‌ر بنیات ناوه گوزارشتێكه‌له‌پڕۆسه‌یه‌كی ته‌حریف كردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه‌به‌و په‌ڕی وریایی وئاگاداریه‌وه‌ئه‌نجامدراوه به‌مه‌به‌ستی ده‌سكاریكردن وته‌حریفێكی به‌ئه‌نقه‌ست.
ئه‌مه‌ی گوته‌ی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پیاوانی یاسای ئه‌مریكی ویه‌كێكیشه له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه‌پڕۆسه‌كانی ته‌حریفكردنی ئینجیلیان ئاشكرا كردووه.
پ: كی كیتابی پیرۆزی ته‌حریف كردوه؟
و: هه‌مووئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردوه له‌نوسینه‌وه‌ی كیتابی پیرۆزوهه‌روه‌ها هه‌مووئه‌وانه‌ی سه‌رله‌نوی چاپی ده‌كه‌نه‌وه‌وته‌عدیلی ده‌كه‌ن،چونكه ئینجیل به145یاخود150ساڵ دوای ئه‌و روداوانه‌ی كه‌باسیان لێوه ده‌كات سیاغه كراوه هه‌موو ئینجیل نوسه‌كان وهه‌موونوسه‌ره‌كانی تریش هیچیان شاهێدێكی راسته‌وخۆی رووداوه‌كان نه‌بونه، به‌های مێژوویی ئینجیله‌كان نیمچه نه‌بوه (شبه منعدم)
پ: ئه‌و ته‌حریفاتانه‌ی كه‌بانگه‌شه‌یان بۆده‌كری كامانه‌ن؟
و: ئه‌سته‌مه هه‌رهه‌مویان باسبكرێن،چونكه ژماره‌یان به‌گوێره‌ی دوالێكۆڵینه‌وه‌كان كه (زانایانی رۆژئاوا) ئه‌نجامیانداوه له‌هه‌مووئینجیله جیاوازه‌كان زیاتره،به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه به‌كاره‌كانی (كۆنگره‌ی عیسا) بكه‌م كه (په‌یمانگای ویستار- westar) له‌ئه‌مریكاله‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌نجامدرا وپاشان بڵاویانكرده‌وه كه82% ئه‌وقسانه‌ی كه‌گوایه هی عیسایه هی ئه‌ونیه‌و84%ئه‌وكرداروره‌فتارانه‌ی كه‌له‌ئینجیله‌كاندا هه‌یه‌وگوایه هی عیسایه هی ئه‌و نیه!!
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م په‌یمانگه‌یه هه‌یه‌و بڵاویشكراوه‌ته‌وه.
بێجگه له‌ئه‌نجامانه‌ی كه‌له‌كۆتایی كۆنگره‌كه ئاشكرایان كرد كه‌ئه‌مانه‌ن:
1- عیسا نه‌یگوتوه باوه‌ڕبكه‌ن كه مردنی من كه‌فاره‌ت بوه بۆگوناهه‌كانی مرۆڤ.
2- عیسا نه‌یگوتوه من مه‌سیحم.
3- عیسا نه‌یگوتوه من ئه‌قنومی دوه‌مم له سی ئه‌قنومه‌كه (باوك و كوڕ‌و رۆحی پیرۆز) .
4- عیسا به‌شوێنكه‌وتوانی نه‌گوتوه پرۆسه‌ی دانپیانانی ده‌وری وپه‌شیمان بونه‌وه‌ورۆژوگرتن ئه‌نجامبده‌ن كاتی گوناهێكتان كرد.
5- عیسا به‌دۆزه‌خ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كه‌س نه‌كردوه‌و به‌ڵێنی ئاسمان (به‌هه‌شت) یشی به‌كه‌س نه‌داوه.
6- عیسانه یگوتوه من له‌نێوان مردوه‌كان زیندوو ده‌بمه‌وه
7- عیسا نه‌یگوتوه من له‌كچێك له‌دایك بومه‌و داواشی له‌كه‌س نه‌كردوه باوه‌ر به‌مه بێنن.
8- عیسا وه‌ها ته‌ماشای ده‌قه‌كانی نه‌كردوه كه هه‌ڵه‌وده‌سكاریكردن قه‌بوڵناكه‌ن ویانیش له‌لایه‌ن خوداوه هاتون.
ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش له‌هاوینی ساڵی 1994له‌لایه‌ن (رۆبه‌رت فانكی) ی سه‌رۆكی كۆنگره‌كه راگه‌یه‌ندرا.. هه‌ركه‌سێكیش كه‌باوه‌ڕی به‌م ئه‌نجامانه نیه بابۆخۆی نه‌ك جاری به‌ڵكو چه‌نده‌ها جار ئینجیله‌كان بخوێنێته‌وه،ئینجائه‌م لێكۆڵینه‌وانه بخوێنێته‌وه تاته‌واو دڵنیا ده‌بی له‌م هه‌موو راستیه كه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی رۆژئاوا له‌كه‌نیسه دوركه‌ونه‌وه.
پ: له‌چ سه‌رده‌مێك یاخودله چ به‌روارێك ته‌حریفكردنی ئینجیل ئه‌نجامدراوه؟
و: له هه‌مو به‌روارێك وسه‌رده‌مێك وبه‌درێژایی رۆژگار تاده‌گاته سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان ئینجیل له‌ڕێگه‌ی مه‌جامیعه‌كان ئه‌نجامدراوه،له‌سه‌ره‌تای سیاغه‌كردنی ئینجیل تاده‌گاته ئه‌مڕۆ.
پ: ئه‌ی نوسخه ئه‌سڵیه‌كه له كوی یه؟
و: هه‌نوكه هیچ نوسخه‌یه‌كی ئه‌سڵی دیارنیه‌و له‌به‌رده‌ستدانیه، له‌وانه‌یه ده‌زگای كه‌نه‌سی له‌به‌ر زۆر دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره له‌هه‌وڵی دروستكردنی نوسخه‌یه‌ك دابی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وهه‌موولێكۆڵینه‌وه زانستیانه‌ی بلاِوده‌كرێنه‌وه كه‌هه‌ندێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه له‌لایه‌ن خودی پیاوانی كه‌نیسه‌ش نوسراون.
یه‌كه‌م پارچه‌یه‌ك له‌كاغه‌زی به‌ردی كه‌مابێته‌وه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵی 125زایینی، یه‌كه‌مین چه‌ند به‌شێكیش له‌ده‌قه‌كانی ئینجیل كه‌ده‌كری به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی پشتی پی ببه‌ستری مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵی 200زاینی،بگره له‌نێو هه‌زاره‌ها نوسخه‌ی جیاوازی ئینجیل دوو نوسخه‌ی له‌یه‌كچوو نادۆزیته‌وه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بی كه له‌لایه‌ن (گۆته‌نبێرگ) ه‌وه له‌ساڵی 1455زاینیه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ستمان. كاتێك گۆته‌نبێرگ هه‌ستا به‌چاپكردنی یه‌كه‌م نوسخه له‌كتێبی پیرۆز كه به (42 دێره‌كه) ناسراوه، واته تائه‌و كات كتێبی پیرۆز به‌ده‌ست له‌به‌ریه‌ك ده‌گیرایه‌وه،ئه‌مه‌ش رێگه خۆشكه‌ر بوبۆ ئه‌نجامدانی ته‌حریفكردنی به ئه‌نقه‌ست وخوازراو بێجگه هه‌ڵه‌كردن به هۆی بیرچونه‌وه. ئه‌و وێنانه‌ی كه‌له‌كتێبه‌كه‌ی بارت ئایرمان (مسیحیات چائعات-ێ218) بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ئه‌م راستیه دوپات ده‌كاته‌وه، (بارت) لاپه‌ڕه‌یه‌ك له ئینجیل پیشانی خوێنه‌ران ده‌دا كه چۆن ده‌سكاری كراوه‌و له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا شوێنێك قه‌ڵه‌می به‌سه‌ر داهاتوه‌و پاشان راستكراوه‌ته‌وه،ئینجا یه‌كێكی تر دوای ئه‌وه‌ی پێش‌و هاتوه‌وهه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وی راستكردۆته‌وه‌و ئینجا نوسیویه‌تی هه‌ی گه‌وجه وشه‌كه‌ی یه‌كه‌مت ده‌سكاری نه كردایه ووازتلێهێنابوایه با هه‌روه‌كو خۆی بوایه هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌ك له ده‌ستنوسی (سینا و ) هه‌یه كه‌به‌ئاشكراو به‌رونی قه‌ڵه‌می پیادا هاتووه‌و ده‌سكاری یكراوه. یه‌كه‌م دوو نوسخه‌ی ته‌واویش دوو نوسخه‌كه‌ی سینا و ڤاتیكانن كه ده‌وتری مێژوه‌كه‌یان بۆسه‌ده‌ی چواره‌می زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، گرنگترین شتیش كه ئه‌م دوو نوسخه‌یه سه‌باره‌ت به ته‌حریفكردن پیشانی بده‌ن ئه‌وه‌یه كه ئینجیلی مه‌رقه‌س له ئیسحاحی 16له‌ئایه‌تی 8كۆتایی ده‌هات به‌ڵام ئێستا له‌ئایه‌تی 20 كۆتایی دێت.
بێجگه له‌هه‌زاران جیاوازی ودژیه‌ك له‌نێوان ئه‌م دوو ئینجیله‌و ئینجیله‌كانی ئێستا ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین ئیسحاحیان تێدایه كه‌لابراون وله‌ئینجیله‌كانی ئێستادا نین، سه‌باره‌ت به نوسخه‌ی ئه‌سڵی ئینجیلیش كه عیسابه‌هۆی ئه‌م نوسخه‌وه‌مژده‌ی به‌خه‌ڵكی ده‌داو (پۆلسی نێردراو) یش جه‌غتی له‌سه‌ر كردۆته‌وه‌وله‌چه‌ندین ئایه‌تیش ده‌رده‌كه‌وی،ئه‌واده‌بی ئه‌وپرسیاره ئاراسته‌ی ده‌زگای كه‌نه‌سی بكرێت ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه‌تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بۆته ده‌زگایه‌كی پرۆفیشناڵی ته‌حریف كردن وگۆڕین تاوای لێهاتوه زانایان ناویان له‌م ده‌زگایه ناوه ئه‌و ئاشه‌ی كه‌له‌ته‌حریفكردن نه‌ماندووده‌بی ونه‌بێزاریش ده‌بی
پ: له‌چ به‌شێكی كیتابی پیرۆز ته‌حریفكردن ئه‌نجامدراوه كۆن یاخود نوی؟
و: له‌هه‌ردووكیان ته‌حریف كردن ئه‌نجامدراوه،مه‌به‌ستیشم له‌ته‌حریف مانای زانستی ته‌حریفه كه‌جیاوازه‌له بونی دژیه‌كه‌كان وبه‌هه‌ڵه‌دانی زانیاریه‌كان به‌ڵكوته‌حریف به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی گۆڕینی مانا ده‌گرێته‌وه چ له ده‌قه ئه‌سڵیه‌كه یاخود ده‌قه وه‌رگێڕاوه‌كه،ئه‌مه‌ش جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ لابردن و ئیزافه كردن، ئه‌وهه‌موو شێوه‌یه‌ش له‌ته‌حریفكردن له كیتابی پیرۆز دیار‌و ئاشكرایه.
به‌ناوبانگترین نمونه‌ش له ته‌حریفكردن گۆڕینی مانای وشه‌ی (ژنێكی گه‌نجه) له ده‌قی سه‌بعینی یۆنانی وته‌رجه‌مه كردنی به (كچ- عژرا و ) ئه‌م راستیه‌ش دیار‌و ئاشكرایه‌و كاتی خۆشی ره‌خنه گران گلله‌یه‌كی زۆریان له (قدیس جیروم) كردسه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵه‌یه،یه‌كێك له‌و ره‌خنه گرانه (جوفیانوس) بو. به‌لاِم جیرۆم وه‌لاِمی دایه‌وه‌و وتی ده‌زانم هه‌رله‌به‌ر ته‌رجه‌مه‌كردنی ئه‌م وشه‌یه‌یه كه‌جوله‌كه‌كان دژمان ده‌وه‌ستن وده‌ڵێن almahمانای (كچ) ناگه‌یه‌نی، به‌ڵكو مانای (ژنێكی گه‌نج) ده‌گه‌یه‌نێت،ده‌شزانم (كچ) bethulah ئافره‌تی گه‌نجیش almah نیه به‌ڵكو nathah
ده‌توانی ئه‌مه له‌كتێبی التزیف فی المسیحیه بخوێنێته‌وه له لاپه‌ره 64
هه‌روه‌ها له‌گۆڤاری ئێكسپرێس ی ژماره 2841ی 15-21/12/2005 چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك ته‌رخانكراوه به‌ناوی راستی وهه‌ڵه‌كان له‌كتێبی پیرۆز‌و تیایدا هاتوه ئه‌ونوسخه ئه‌سڵیه‌ی كه پشتی پی ده‌به‌سری (سه‌بعینی) یه‌كه‌یه‌و له‌عیبریه‌وه بۆیۆنانی ته‌رجه‌مه كراوه‌وده‌ریشكه‌وتوه،كه چه‌ندین كه‌م وكورتی و خه‌وشی ئاشكرای تیادایه كه مه‌سیحیه‌ت زۆریك له‌بیروبروای خۆی له‌سه‌ر ئه‌وكه‌م وكورتی وخه‌وشانه بنیات ناوه،یه‌ك له‌و انه مه‌سه‌له‌ی (كچێنی مه‌ریه‌مه) له‌كاتی دووگیانیداو پاشان مانه‌وه‌ی به‌كچێنی دوای دانانی (مه‌سیح) كه‌ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌رێك بو بۆكه‌نیسه تاوه‌كو پێداگری بكات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مه‌ریه‌م به‌كچێنی.
بۆیه‌ش باسی ئه‌وگۆڤاره‌م بۆكردی تابزانی ئه‌وباسانه ته‌نها له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمیاكاندا باسناكری،به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی ئه‌م جۆره باسانه له‌گۆڤارو رۆژنامه‌كانی رۆژئاوای مه‌سیحیه‌ت باسده‌كری،ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژئاوای مه‌سیحی بروای به‌پیرۆزی ده‌قه‌كانی نه‌مێنی یاخودبروای به‌ئاینه‌كه‌ی كزولاوازبی،له‌به‌رزۆری ئه‌وده‌سكاری كردنه‌ی كه‌به‌درێژایی رۆژگار به‌سه‌ر كتێبی پیرۆز داهاتووه.
نموونه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رته‌حریف وشه‌ی براكانی (عیسایه) له ده‌قه یۆنانیه‌كه ئه‌دلفۆس (adelphos) هاتوه كه‌ده‌كاته‌برای دایك وباوكی، به‌ڵام له‌هه‌موته‌فسیره‌كانی ئینجیل ئه‌م وشه‌یه كراوه‌ته ابنسوی (anepsoi) واته كوره مام بۆیه‌ش ئه‌م كاره‌یان كردوه چونكه نابی یه‌كێك واته مرۆڤێك بكه‌یته (خودا) كه‌چی ئه‌و (خودایه) برای هه‌بی وببێته مامی منداڵه براكانی!!
پ/ئایا ته‌حریف كردن پێش ئیسلام ئه‌نجامدراوه یاخود دوای هاتنی ئیسلام؟
و/ به‌دڵنیاییه‌وه ته‌حریف كردن به‌رله‌هاتنی ئیسلام ودوای هاتنی ئیسلام ئه‌نجامدراوه،پێشتناڵێم برۆ هه‌رچی له‌رۆژئاوا ده‌رباره‌ی ته‌حریفكردن نوسراوه بخوێنه‌وه چونكه ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته نوسراوه ئه‌وه‌نده زۆره‌و نایه‌ته ژماردن به‌ڵكو پێتده‌ڵێم برۆ قورئانێك و په‌راوێك بێنه‌وژماره‌ی ئه‌و ئایه‌تانه بنوسه‌وه‌كه‌مسیحیه‌ت ویه‌هودیه‌ت به ده‌سكاریكردن و ته‌حریفكردن تۆمه‌تبار ده‌كات ده‌بینی ئه‌م ئایه‌تانه له‌سی به‌ش به‌شێكی قورئان پێكده‌هێنن ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌رمان (محمد) ئاماژه‌ی پێكردوه كاتێك ده‌فه‌رموی (سوره‌تی الاخلاێ) له‌سی به‌ش به‌شێكی قورئان پێكدێنی چونكه ئه‌م سوره‌ته بچوكه به‌وچوار ئایه‌ته پرۆسه به‌خودا كردنی عیساله‌لایه‌ن كه‌نیسه به‌درۆده‌خاته‌وه‌و ده‌یرمێنی.
وه‌ك ئاشكراشه په‌یامی یه‌كتاپه‌رستی په‌یامی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان بووه (سه‌لامی خودایان له‌سه‌ر) ئه‌گه‌ر مێژوش بۆچه‌ند وشه‌یه‌ك كورت بكه‌ینه‌وه،ئه‌وا ده‌بینین یه‌كتاپه‌رستی كۆڵگه‌وبناغه‌ی ئاین بوه،كاتێك جوله‌كه‌كان له یه‌كتاپه‌رستیان لاداوه‌و ده‌ستیان كردوه به‌په‌رستنی گوێره‌كه‌كه ئه‌وا عیسا پێغه‌مبه‌ر هاتوه تارێگه‌یان بۆ راستكاته‌وه هه‌روه‌ك عیسا گوتویه‌تی من هاتوومه تاسه‌رلێشێواوه‌كانی به‌نی ئیسرائیل بێنمه‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست (ئه‌م گوته‌یه‌ی عیساش دژیه‌كیه‌كی توندی هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به مه‌سیحی كردن كه‌له‌جیهاندا ئه‌نجامده‌دری) كاتێكیش مه‌سیحیه‌كان له‌یه‌كتاپه‌رستی لایانداو له (كۆنگره‌ی نیقیه) كه‌له‌ساڵی 325 زاینی عیسایان كرده خودا،پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د هات وه‌كو دوا پێغه‌مبه‌ر بۆ گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كتا په‌رستی كه‌به‌داخه‌وه تائێستاش هه‌ندێك پێداگری ده‌كه‌ن له سه‌ر ته‌حریفكردنی ئه‌و په‌یامه.
سه‌رچاوه: www. almesryoon. com
kamarandarwesh@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
