كه‌ژاڵ ئاده‌می ساڵی 1983زایینی له‌بنه‌ماڵه‌یێكی شۆڕشگێڕ له‌شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه. ته‌مه‌نی منداڵی ل
هو شاره‌دا به‌سه‌ر بردووه. له‌قوتابخانه هه‌ندێك جار له‌بواری سروود وشانۆی منداڵاندا چالاك بووه. له‌رێگای دیوانی شیعری مامۆستا قانعه‌وه به‌خویندن ونووسینی زبانی كوردیی ئاشنا بووه‌و رۆحی ئاوێته‌ی شیعر بووه. به‌بۆنه‌ی ژیانی سیاسیی دایك وباوكییه‌وه تا ته‌مه‌نی 15 ساڵان دور له‌وان له‌سه‌قز ژیاوه‌و پاشان ره‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بووه‌و له‌وڵاتی سوێد نیشته‌جێ بووه. هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌قوتابخانه‌ی مۆسیقای "سه‌با" ده‌ستیكردووه به‌ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان وپه‌روه‌رده‌كردنی ده‌نگ. ساڵی 2004بۆ یه‌كه‌مجار كۆنسێرتێكی له‌زانكۆی ستۆكهۆڵم به‌ڕێوه‌بردووه. ساڵی 2006 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی كه‌پێكهاتبوو له6 گۆرانی پێشمه‌شی جه‌ماوه‌ر كرا. له‌پاڵ چالاكیی هونه‌رییدا، له‌زانكۆ كۆمه‌ڵناسی خوێندووه‌و ئێستاش سه‌رقاڵی خوێندنی مێژووی مۆسیقا وكاریگه‌ریی سیاسه‌ت له‌سه‌ر مۆسیقایه.
ستیڤان:سه‌ره‌تا له‌پرسیارێكی ته‌قلیدییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، پێمانخۆشه بزانین سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریتان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ به‌هاندان وپاڵپشتی كێ ده‌ستتان كردووه به‌گۆرانی وتن؟.
كه‌ژاڵ:یه‌كه‌م هه‌نگاوی من بۆ نێو دنیای هونه‌ر له‌ته‌مه‌نی 8 ساڵاندا بوو. له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌مه‌به‌ستی فێربوونی خوێندنه‌وه‌و نووسینی زبانی كوردیی ده‌ستمكرد به‌خوێندنه‌وه‌ی دیوانی شیعری مامۆستا قانع. شیعره‌كانی قانع په‌نجێره‌یێكی روو به‌دنیای شیعر بۆ من مرده‌وه‌و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه قه‌ڵه‌می شیعر نه‌وسینم گرته ده‌ست. له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵاندا له‌مه‌كته‌بی مۆسیقای *سه‌با* له‌خزمه‌ت مامۆستا عه‌لی شه‌كوری ده‌ستم به‌ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان كرد‌و هاوكات تیشكم خسته سه‌ر فێربونی تێۆری مۆسیقا. كاتێ مامۆستا شه‌كوری بۆ یه‌كه‌مجار گوێی له‌گۆرانی وتنم بوو، پێشنیاری پێدام شیعره‌كانی خۆم به‌شێوه‌ی گۆرانی به‌گوێی جه‌ماوه‌ر بگه‌یێنم. ئاوا بوو كه‌له‌ژێر چاودێریی ئه‌و مامۆستادا تیشكم خسته سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ده‌نگم وبه‌پشتیوانی مامۆستا‌و بنه‌ماڵه‌كه‌م هه‌نگاوم نایه نێو دنیای گۆرانییه‌وه.
ستیڤان:زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی لاو پشتیان به‌ئاواز وهونه‌ری گۆرانیی نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌تایبه‌ت خۆرئاواییه‌كان به‌ستووه، هه‌ندێكیان پێیانوایه هونه‌ری كوردیی وژێرخانی ئه‌و هونه‌ره زۆر له‌وه هه‌ژارتره كه‌بتوانرێت داهێنانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت، به‌بۆچوونی تۆ ئێمه ده‌بێت هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ره‌ت بكه‌ینه‌وه یاخود به‌پاڵپشتی هونه‌ری خۆمان وسوودبینین له‌ئه‌زموونی گه‌لانی تر هونه‌ری كوردیی په‌ره‌پێبده‌ین؟
كه‌ژاڵ:زۆرجار ئه‌و پرسیاره له‌خۆم ده‌كه‌م بۆچی مۆسیقای كوردیی به‌و جۆره‌ی پێویسته هێشتا نه‌یتوانیوه جێگای خۆی له‌هونه‌ری جیهانیدا بدۆزێته‌وه؟ من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه‌ئێمه هێشتا پێناسه‌یێكی روونمان بۆ مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان نییه. ئێمه تا مۆسیقای خۆمان به‌باشی نه‌ناسین ناتوانین به‌ره‌و پێشییه‌وه به‌رین. هه‌ست ده‌كرێ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ره‌سه‌نایه‌تی له‌مۆسیقای كوردیی كاڵبووه‌ته‌وه‌و مۆسیقای ئێمه تووشی سه‌رلێشێواویێكی سه‌یر بووه. ئێمه له‌ژێر ناوی نوێكارییدا روومان كردووه‌ته مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و خۆمان هه‌ڵواسیوه به‌مۆسیقای بێگانه‌دا. من بڕوام به‌ئازادیی ونوێكاریی له‌مۆسیقادا هه‌یه به‌ڵام نه‌ك ئازادیی و نوێكاریێك وێرانكه‌ر بێت. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه‌مۆسیقای كورد هه‌ژاره. مۆسیقای ئێمه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكیش زانیاریی وشاره‌زایی له‌بواری مۆسیقای كوردییدا ببێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م واقیعییه‌ته ره‌ت ناكاته‌وه. ئه‌م گرینگییه نابێ له‌بیر بكه‌ین كه‌ئاوازدانه‌ران وموزیسییه‌نه‌كانی ئێمه ئه‌ركێكی گه‌وره‌و قۆرسیان له‌سه‌ر شانه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی مۆسیقای كوردیی به‌شێوازێكی دروست وگونجاو. دڵنیام هه‌مو تێده‌كۆشین بۆ به‌ره‌و پێشبردنی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كه‌مان وهه‌رگیز ره‌تی ناكه‌ینه‌وه.
ستیڤان:هونه‌رمه‌ندی ناسراو "باكووری" له‌یه‌كێك له‌دیمانه‌كانیدا ده‌ڵێت لاوك وحه‌یران بنه‌مای هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هونه‌ریی گۆرانییه‌و به‌بێ ئه‌وانه هونه‌ریی كوردیی خه‌سڵه‌تی كوردانه له‌ده‌ستده‌دات، به‌مانایه‌كی تر پێویسته هه‌ر پێشخستن وگۆڕانێك له‌هونه‌ری كوردییدا پشتبه‌ستوو بێت به‌فۆلكلۆرو ره‌گه‌زه‌كانی كه‌له‌پووری هونه‌ری كوردیی، پێتوایه ئه‌م بۆچوونه بۆچوونێكی ته‌واوه. یاخود ده‌كرێت به‌بێ فۆلكلۆریش داهێنان بكه‌ین؟
كه‌ژاڵ:من تا رادده‌یێك له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه هه‌م. زۆر جوانتره گه‌ر نوێكاریی له‌سه‌ر بنه‌مای فۆلكلۆر بێت. نوێكارییه‌كان نابێ ئه‌وه‌نده زه‌ق بن كه‌كوردایه‌تی ئیشه‌كه بشارنه‌وه‌و ناچار بین به‌س به‌یارمه‌تی وشه گوێگر تێبگه‌یێنین كه‌ئه‌و ئیشه كوردییه.
ستیڤان:هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی بواری هونه‌ریی پێیانوایه ئاستی كاری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌تانی كورد به‌به‌راوورد له‌ئاستی هونه‌رمه‌ندانی پیاو نزمه، ئێوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن ده‌بینن؟ ئه‌گه‌ر پێتانوایه ئاستی گۆرانی ژنان له‌ئاستێكی نزمتردایه هۆیه‌كانی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
كه‌ژاڵ:من لوسه‌ر ئه‌و بڕوایه نیم كه‌ئاستی كاری هونه‌ریی ئافره‌تان نزمتره له‌پیاوان. دیاره هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كانمان ژماره‌یان كه‌متره له‌پیاوان به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه‌ئاستی كاره‌كانیشیان نزمتره. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌چالاكی هونه‌رییان هه‌یه شان به‌شانی پیاوانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵسوڕانیان هه‌یه‌و توانیوویانه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ئاستێكی به‌رزدا پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
ستیڤان:به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندان یان راستتر بڵێین زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌لاساییكردنه‌وه‌ی كاری هونه‌رمه‌ندانی پێش خۆیان ده‌ستده‌كه‌ن به‌كاركردن، به‌ڵام كه‌مترین ژماره له‌هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن ببنه خاوه‌ن ستایل ورێڕه‌وی تایبه‌ت به‌خۆیان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی خاوه‌ن ستایل وفۆرمێكی تایبه‌ت نه‌بێت مانای ئه‌وه نییه ئه‌و هونه‌رمه‌نده هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتوو نییه؟
كه‌ژاڵ:خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ت بوون ئیشێكی ئاسان نییه‌و ساڵها تێكۆشان وئه‌زموون وزانیاریی پێویسته. هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئیش وشێوازی كاری خۆی له‌نیهایه‌تدا پێموایه بتوانێ ببێته خاوه‌ن ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی.
ستیڤان:له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان باسی ناعه‌داله‌تی له‌نێو هونه‌رمه‌ندا ده‌كرێت، ئه‌م پرسه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانیشی هێنایه قسه، به‌بۆچوونی ئێوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی به‌ره‌و رووی هونه‌رمه‌ندان ده‌بێته‌وه چ رێگاچاره‌یه‌ك پێویست وگرنگه؟
كه‌ژاڵ:وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وه‌ك هێزێكی حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی له‌سه‌ر هونه‌ر وئه‌ده‌ب ومۆسیقای نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هه‌یه. گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی هونه‌ری راسته‌قینه بكه‌ن ئه‌و كاته هونه‌ری راسته‌قینه‌ش ده‌خولقێ و گه‌شه ده‌كات. من دژی ئه‌وه‌م له‌بواره هونه‌رییه‌كاندا تاكه‌كه‌س بڕیارده‌ر بێت. ده‌بێ بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌یێكی زانیار وشاره‌زا وبێلایه‌نه‌وه بدرێن.
ستیڤان:كلیپ كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی گۆرانی نوێیه‌و ده‌كرێت بڵێین هۆی به‌بازاڕكردنی گۆرانییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ده‌زانین كلیپی گۆرانییه كوردییه‌كان زۆرتر دووباره‌ن وله‌ئاستێكی نزمدان، ئه‌مه وامانلێده‌كات به‌شێكی لاوازیی گۆرانی كوردیی په‌یوه‌ست نییه به‌لاوازیی كلیپه‌كانه‌وه؟ ئایا هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بازاڕی سیدی هونه‌رمه‌ندانی كز نه‌كردووه؟
كه‌ژاڵ:ئه‌گه‌رچی گۆرانی، كلیپ وبازاری سیدی په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه به‌ڵام به‌بۆچوونی من ده‌بێ سێ باسی جیاوازیان له‌سه‌ر بكه‌ین. كلیپ نییه كه‌ئاستی هونه‌ریی گۆرانی ته‌عین ده‌كات به‌ڵكو گۆرانی ده‌بێ بۆ خۆی ئاستێكی به‌رزی مۆسیقایی ببێت. ئه‌وه‌ی كه‌كلیپه‌كانی ئێمه پێویسته ئاستیان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵتانم. ئه‌گه‌رچی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ندێك كلیپی باش دروستكراوه به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵی زۆرتری بۆ بدرێ. لاوازبوونی بازاڕی فرۆشی سیدی هونه‌رمه‌ندانیش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی به‌نه‌بوونی یاسای كۆپیڕایت له‌مۆسیقای كوردییدا هه‌یه. له‌زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆدا زۆر به‌ئاسانی سیدی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان له‌رێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه داده‌به‌زێنرێت وئیدی كه‌س به‌پێویستی نازانێ سیدی بكڕێ. هیوادارم له‌داهاتوودا به‌یارمه‌تی یاسای كۆپیڕایت پشتیوانی له‌مافی هونه‌رمه‌ندان بكرێت ویارمه‌تی بدرێن بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ئیشه هونه‌رییه‌كانیاندا.
ستیڤان:له‌دوا پرسیاردا ده‌مانه‌وێ بزانین پڕۆژه‌ی داهاتووت چییه‌و چ به‌رهه‌مێكی نوێت له‌به‌رده‌ستدایه پێشكه‌شی گوێگرانی بكه‌یت؟
كه‌ژاڵ:ئه‌خیر به‌رهه‌می من گۆرانیێكه به‌ناوی جوانترین وشه كه‌دوێتێكه له‌نێوان من وهونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌ی غوڵامی. كلیپی ئه‌و گۆرانییه ئاماده‌یه‌و له‌داهاتووێكی نزیكدا له‌رێگای كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
