
* ئه‌و منداڵه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو بووه خاوه‌نی (15، 000، 000) پانزه ملیۆن دیناره‌كه‌ی به‌رنامه‌ی (من جیاوازم)
* قاچه‌كانم زۆر خوارن ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌ردووك قاچه‌كانم بكرێ، ئه‌گه‌رنا له‌قاچ ئه‌كه‌وم، كه به بڕی ده ملیۆن دیناره
* سه‌ره‌تا خۆت بناسێنه؟
- (ناوم دلۆڤان دلێر) ه، له ساڵی (1999) له كۆمه‌ڵگه‌ی بنه‌سڵاوه له‌دایك بوویمه.
* ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌ی؟
- ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت، من له سك ماگیه‌وه هێسكه نه‌مه‌م هه‌یه.
* یه‌كه‌م جار چۆن زانیت كه تۆ ده‌توانیت ئه‌م هونه‌ره به‌كه‌یت؟
- من هه‌ر له منداڵییه‌وه پێمه‌وه دیاربوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی جولانه‌وه‌كانم ئاسایی نه‌بوو، تاوه‌كو ڕۆژێكیان قاچه‌كانم خسته سه‌رملم ئینجا هه‌ستم كرد كه من ئه‌توانم ئه‌وكاره بكه‌م.
* ماڵه‌وه‌تان تاچه‌ند هاوكارتن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌رده‌وام بیت؟
- ماڵه‌وه‌مان زۆر یارمه‌تیم ئه‌ده‌ن و هاوكارمن، به‌تایبه‌تی باوكی خۆشه‌ویستم زۆر هاوكاریم ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی زیاتر بایه‌خ به خۆم بده‌م و سه‌ركه‌وتووبم.
* له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م هونه‌ره له‌ڕووی جه‌سته‌یته‌وه هه‌ست به ئازار ناكه‌یت؟
- نه‌خێر، به‌لامه‌وه زۆر ئاساییه، به‌ڵام قاچه‌كانم زۆر خوارن ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكه‌م، هه‌رچه‌نده قاره‌شمان نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام بده‌م كه ئه‌ویش پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و ئه‌و پاره زۆره‌ش له‌توانای ئێمه نییه، ڕاپۆرتی پزیشكیشم هه‌یه كه ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌ردووك قاچه‌كانم بكرێ، ئه‌گه‌رنا له‌قاچ ئه‌كه‌وم و ناتوانم بڕۆم، ئه‌ویش بڕی (10، 000، 000) ده ملیۆن دیناره.
* ده‌كرێ بزانین چۆن به‌شداریت كرد له به‌رنامه‌ی (من جیاوازم) ؟
- باوكم بردمی بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه.
* به‌رنامه‌ی (من جیاوازم) تاچه‌ند ئه‌وانه‌ی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن جیاوازن؟
- ئه‌گه‌ر بڵێین جیاواز، جیاوازیان تێدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووشیان جیاواز نین، هه‌یانه جیاوازن و هه‌شه جیاوازتره.
* بۆچی پێشتر كه‌س (لۆڤان) ی نه‌ده‌ناسی به‌رله‌وه‌ی به‌شداری بكات له به‌رنامه‌ی (من جیاوازم) ؟
- خه‌ڵك زۆر ده‌مناسن، به‌ڵام له‌وه‌تی به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م كردووه، ئێستا خه‌ڵكێكی زۆرتر ده‌مناسن.
* به بڕوای تۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ و ئه‌و بڕه پاره‌ی بۆت ده‌ربچێ كه دیاری كراوه؟
- ئینشائڵا ده‌یبه‌مه‌وه‌و به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رده‌چم.
* تۆ وه‌كو خۆت ده‌نگت بۆ هیچ كه‌سێك داوه ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌و به‌رنامه‌یه، تۆ جگه له‌خۆت كێ به جیاواز ده‌زانیت؟
- ده‌نگ به هیچ كه‌سێك نه‌داوه، له‌وبه‌رنامه‌یه هه‌یه جیاوازه.
* له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه ڕۆژانه چه‌ند نامه‌و ته‌له‌فۆنت بۆ دێت؟
- ڕۆژانه ته‌له‌فۆن و نامه‌یه‌كی زۆرم بۆ دێت له ژماره نایه‌ت.
* كاتێك دێیته ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان خه‌ڵكی چۆن ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟
دلۆڤان:ئه‌و كاتانه‌ی دێمه ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان، خه‌ڵكی زۆر به گه‌رمی پێشوازیم لێده‌كه‌ن و ڕه‌سمم له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
* له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام ده‌بیت یان واز دێنی له‌و هونه‌ره‌ی كه پێشكه‌شت كرد؟
- به دڵنیاییه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و مه‌شقی زیاتریش ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی شتی باشتر پێشكه‌ش بكه‌م.
* ئه‌گه‌ر كچێك پێت بڵی خۆشم ده‌وێی تۆ چی پی ده‌ڵێی؟
- (به پێكه‌نینه‌وه) منیش پێی ده‌ڵێم تۆم خۆش ده‌وێ.
* حه‌زت له ده‌نگی كام گۆرانی بێژه؟
- زۆر حه‌زم له ده‌نگه هونه‌رمه‌ند (عه‌زیز وه‌یسی) یه.
* داوات له هیچ كه‌سێك كردووه كه ده‌نگت بۆ بدات؟
- داوام كردووه كه ده‌نگم بۆ بده‌ن، له خزم و كه‌س و كاره‌كه‌م و هاوڵاتیانی تریش له‌به‌رئه‌وه‌ی (من جیاوازم) .
* كاتێك له شاشه‌ی زاگرۆس خۆت ده‌بینییه‌وه هه‌ست به‌چی ده‌كه‌ی؟
- ئه‌و كاته‌ی كه خۆم ده‌بینمه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌ی تله‌فزیۆن هه‌ست به خۆشییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌كه‌م.
* له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌مانه‌وه ده‌ته‌وێ چی به جه‌ماوه‌ر بڵێی؟
- سوپاسیان ده‌كه‌م ده‌نگ بۆ بده‌ن.
* دوا وته‌ت؟
- زۆر سوپات كه‌به‌سه‌رتان كردمه‌وه، هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن سوپاس
Jalalbarznje@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
