كیشه و گرفته‌كانی خیزانی كورد رۆژ به‌رۆژ په‌ره ده‌سنی له ئه‌وروپا به تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی كه له كوردستان رۆیشتوون. سه‌باره‌ت به كێشه‌و گرفته‌كانی كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی خێزانی كورد له هه‌نده‌ران. نووسه‌ر وروناكتبیر تاڤگه سابیر وڵامی چه‌ند پرسیارێكی داینه‌وه..
كوردان له‌هه‌نده‌ران تا چه‌ند تێكه‌ڵی كه‌لتووری ئه‌وروپا بوونه؟
لاوان له‌به‌رده‌م دیارده‌هه‌ره‌گه‌وره‌كانی جیه‌اندا له‌به‌رده‌م گه‌وره‌و خه‌یاڵی گه‌وره‌و دنیا بێ سنور و كه‌ناڵی ئاڵ و واڵای فه‌زایی
له‌به‌رده‌م ژیانگه‌لێكی جیاواز‌و هه‌مه‌ره‌نگ، له‌نێوان تێكه‌ڵاوبوونێكی بێشوماری كه‌لتووره‌كان و داخراوه‌كه‌ی خۆیدا له‌نێوان توراسێكی گه‌وره‌ی ئاینی و كه‌لتوور ئاینیدا كه ڕه‌گوریشه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ سه‌رتاكانی ئه‌و خه‌یاڵدانه ئه‌نتۆلۆژییه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌لف و بێكانی ته‌وته‌م خوداناسی. لاوان له‌هه‌نده‌ران به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌یانتوانیوه تێكه‌ڵی كه‌لتووری وڵاته‌پێشكه‌وتواكان بن هۆكاره‌یش بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه كه‌له‌سیستمێكی نه‌ریتی باوك سالاری ژیان ده‌گوزه‌رێنێن، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزان. خێزان یه‌كێكه‌له‌و پێكهاته‌و پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه توندوتۆڵانه‌ی كه‌سه‌ره‌تای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كه‌لتووری تاكه‌كه‌س لێوه‌ده‌ست پێده‌كات هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تای چرۆكردنی په‌روه‌رده‌و كۆنترۆڵكردن. خێزان وه‌ك سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كانی خۆیدا ده‌كارێ ببێته‌گه‌وره‌ترین پێكهاته‌و گه‌وره‌ترین سه‌ره‌تا بۆ كۆنترۆڵكردنی تاكه‌كه‌س له‌نێو چوارچێوه‌یه‌كی سنورداری كه‌لتووری زه‌برو زه‌نگ و كپكردن چه‌پاندن وخه‌ساندنی تاكه‌كه‌س له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نه‌وه تا كۆتاییه‌كانی ژیانی.
- داب و نه‌ریتی كوردهواری ئه‌بێته‌رێگر له‌به‌رده‌م خواستی لاوانی كورد؟
+هه‌ر كه‌لتوورێك زاده‌ی ژینگه‌یه‌كی جوگرافی و جێوپۆلیتیكی جیاوازه بۆیه ئاساییه‌كاتێك، ده‌بینین هه‌ر كه‌لتوورێك تێروانین و بۆچوونی جیاوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی شوێن هه‌ریه‌ك له‌تاكه‌كانیش یاخود كۆمه‌ڵگا به‌گشتی پێوه‌ندی خۆیان له‌سایه‌ی ئه‌زموونی تاكه‌كه‌سییه‌وه رێكده‌خه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر شوێنێك هاموشۆی له‌گه‌ڵدا بكرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت و به‌كاربه‌ێنرێت، لێی دڵنیاده‌بن و ئاماده‌ن به‌رده‌می پێبده‌ن. ئه‌وكاته‌ی مرۆڤێك جێگۆركێ ده‌كات و ده‌چێته ناو كه‌لتورێكی جیاواز له‌كه‌لتووره‌كه‌ی خۆی، راسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌گه‌ڵ شوێنی نوێ‌دا بگونجێنێت، به‌بێ خۆگونجاندن ژیان له‌ناو ئه‌م كه‌لتووره جیاوازه‌دا مسۆگه‌ر نابێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆگونجاندن رێكخستنی شێوه‌یه‌به‌و جۆره‌ی كه‌پێویسته، دواتریش به‌كارهێنانی شوێنه به‌پێی ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای خاوه‌نی كه‌لتووری جیاواز، ئه‌وه جگه له‌ده‌ستنیشان كردنی شوێن و ناسینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژیاری و ده‌وروبه‌ر. له‌ناو شوێنی نامۆدا به‌رده‌وام هه‌ست به‌نامۆیی ده‌كه‌ین، له‌و باوه‌ره‌داین سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌زانن كه‌ئێمه بێگانه‌ین، ئه‌گه‌رچی له‌راستیدا ئه‌م بروایه"هه‌ڵه‌یه" ئه‌وان بۆ خۆیان د‌رك به‌م مه‌سه‌له‌یه ناكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر گۆرانی شوێندا تووشی دڵه‌راوكێ و دوودڵی دێین، ئه‌وه‌جگه له هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكی تر بۆیه ناتوانین وه‌كو مرۆڤی ساده مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوێنی نوێ‌دا بكه‌ین، سه‌ره‌نجام زۆر سانایه كه‌خه‌لك بزانن و هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئێمه نامۆین له‌م شوێنه‌دا، له‌راستیدا ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری له‌م شوێنانه‌دا به‌سه‌ر بردبێت و له‌گه‌ڵ كاتدا سه‌رجه‌م مه‌سه‌له نوێیه‌كانی ئه‌وێی وه‌رگرتووه‌و وه‌كو خه‌ڵك ئه‌م كه‌لتووره، شاره‌زایه‌و لێی راهاتووه ده‌بینین دێت و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌و هه‌ندێك ئامۆژگاریمان پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌ویش ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی شاره‌زایی زووتر‌و سه‌باره‌ت به‌جۆری شوێن و بایه‌خی خۆی پێده‌دات، ره‌نگه ناسینی جۆری شوێن و فێربوونی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كرد‌ن به‌پێی شوێن له‌ناو ئه‌م كه‌لتووره‌جیاوازانه‌دا زۆرجار له‌زمانیش باشتر بێت، چونكه مرۆڤ با زمانیش بزانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانێت به‌پێی ناوچه‌و شوێن مامه‌ڵه‌بكات ئه‌وا تووشی هه‌ڵه‌ی زه‌ق و گه‌وره‌ده‌بێت كه‌ره‌نگه به‌زمان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئامۆژگارییه‌كانیش زۆرجار بریتین له‌و قسه‌نا " سه‌یركه بروانه خه‌ڵك له كۆێ ده‌وه‌ستن تۆش له‌وێ بوه‌سته" به‌ڵام زۆربه‌ی له‌و خێزانانه له هه‌نداران ژیان ده‌كه‌ن، وه‌خاوانی منداڵن له هه‌ردوو ره‌گه‌زن به‌ڵام به‌داخێكی گرانه‌وه هه‌ر وه‌كو ئه‌قڵیه‌تی پیاو سالاریه‌وه كونه‌پارستی بیر ده‌كه‌نه‌وه. زۆربه‌ی له‌و باوكه‌نه‌ی كه‌به‌جۆرێك كه‌نترۆڵ كردنی منداڵاكانی به‌تایبه‌تی كچه‌كانیان، ئه‌و فاكته‌ره‌نێگه‌تیڤه‌ش به‌شێكی زۆری دابونه‌ریت و عورفه‌كان پێكدێنێت، ئه‌و پێكهاته مه‌عنه‌وییانه‌ی دیوی دووه‌می عه‌قیده‌و بیروباوه‌ره‌كانن. كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و باره‌نائاساییه له‌تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵییه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه، یه‌ك له‌م دیاردانه‌ش كه‌له‌نێو مێژووی مرۆیی‌دا بوونێكی سه‌رمایه‌دارییانه‌ی وه‌گرتووه، ئه‌وه جیاوازی ره‌گه‌زییه. كێشه‌كان لێره‌ده‌ست پێ كات چونكه‌له‌كۆمه‌ڵگای كوردهواری ره‌گه‌زی نێرینه‌ده‌ست باڵایه بۆیه‌له‌ه‌ه‌مان كاتیشدا‌ده‌رگای ماڵكانیان وه‌ڵایه‌بۆ كوره‌كانیان كه‌سوكایتی به‌كچانی ه‌ه‌و نیشتیمانی خۆیان بكه‌ن، زۆر به‌ی له‌و پیاوانه‌ده‌ست له‌پشتی كوره‌كه‌ی داده" ده‌ڵێت" كوری باوكی خۆتی كچه‌كه‌بۆ تۆ داكی بۆ من!! به‌ڵام بیری له‌وه‌نه‌كردیته‌وه‌كه‌رۆژێك دێت ئه‌م كاره‌رووبه‌رووی خۆی ده‌بێته‌وه. به‌راستی شه‌رمه‌بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی بیر ده‌كه‌نه‌وه‌له‌كاتێكدا ئازادی ره‌ای قبوڵه بۆ خۆی و كوره‌كی به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی (10) ده‌قه‌تاخیر بێت له‌و كاتی خۆی بۆی داناوه‌یه‌ك سه‌ر شمشێره‌كی له‌سه‌ر ملی كچه‌كه‌یتی وه‌ه‌ه‌ست ده‌كات " شه‌ره‌فی" له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام یه‌كێكی وه‌كو باوكی به‌ناز كه‌شه‌ره‌فی خۆی له‌پێش چاوی (15) پیاو رووت كرده‌وه!! دواتر به‌په‌تی كه‌وشه‌كه‌ی خنكاندی، به‌راستی شه‌ره‌ف لای ئه‌م جۆره‌پیاوانه‌زۆر پیرۆزه. !! شه‌ره‌ف ته‌نانه‌ت جه‌سته‌یی مرۆڤیش ئه‌نجام ده‌دات، مرۆڤ ئێستا له‌خۆرئاوا مرۆڤی ئامێره‌نه‌وه‌كو مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ست و برواو به‌ه‌ا مرۆڤایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ی من زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كامه‌وه‌ونه‌بوونی و نه‌مانی به‌ه‌ا ئه‌خلاقییه‌كانه‌یا گۆرانی خودی ئه‌م به‌ه‌ایانه‌یه، واتا گۆرانی چه‌مكی ئه‌خلاق چ وه‌كو زانست چ وه‌كو فه‌لسه‌فه، ئه‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌داداگرێت كه‌شارستانییه‌ت له‌بنه‌مادا له‌سه‌ر ئه‌خلاق بونیادنراوه‌و ه‌اتۆته‌بوون، كاتێكیش چه‌مكی ئه‌خلاق به‌شێوه‌یه‌كی وا ده‌گۆرێت كه‌مانای ئه‌خلاق به‌رجه‌سته‌نه‌كات، ئه‌وه‌یه‌كێك له‌رایه‌ڵه‌هه‌ره‌مه‌زنه‌كانی شارستانییه‌ت داده‌رمێت، شارستانییه‌ته‌كان كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقییه. ه‌زرێكی وا ئه‌گه‌ر شارستانییه‌ت له‌كۆتاییدا له‌ناو ده‌چێت؟ ئه‌ی ئه‌م هه‌موو كوشتنی ژنان و كچان بۆچی؟ یان به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ خۆی له‌كۆتاییدا و ده‌مرێت؟ بۆچی ناتوانێت وه‌كو مرۆڤ بژین؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ ده‌بێت دوورتر بروانێت و خاوه‌نی ویستی ژیان و ژیاندۆستی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌كو مرۆڤێك گوزه‌ران بكات، روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك راوبۆچوون و داماڵینیان له‌م ره‌شبینییه‌ی تێیكه‌وتوون ته‌نیا له‌پێناو یه‌ك مه‌سه‌له‌دایه‌ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی مرۆڤ له‌نامۆبوون و ته‌نیاییدا، ئه‌وه‌له‌پاڵ بێه‌ێزی رۆڵی مرۆڤ له‌دروستكردن و پراكتیككردنی ئه‌و بریارانه‌ی به‌ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌په‌یوه‌سته‌وه‌كو مرۆڤێك، چونكه‌له‌ئه‌نجامدا ئه‌و وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو كۆمه‌ڵگاو شارستانییه‌تێكدا گوزه‌ران ده‌كات و پێویسته‌ره‌چاوی ئه‌و به‌ه‌ایانه‌بكات كه‌كۆمه‌ڵگا دایرشیوون.
_بۆچی كچان كورد روبه‌روی توندونیژی و كوشتن ده‌بنه‌وه؟
+ده‌بوو پرسیارت له‌ه‌ۆی چاره‌سه‌ر نه‌بون بكردایه‌چونكه‌ئاشكرایه‌بۆچی ئه‌و رێژه‌یه‌روو له‌زیاد بون ده‌كات بێگومان دیارده‌ی خۆكوشتن یان كوشتن یان خۆ سوتاندنی ژنان دیارده‌یه‌كی له‌مێژینه‌یه‌ه‌ه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ه‌ۆكار و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه‌ترسناكه‌نه‌كراوه‌ئێمه‌كچی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كین كه‌كچی وه‌ك كۆیله‌ی پیاوان ده‌بێنێت و رێگه‌ی ده‌نگ ه‌ه‌ڵبرین و دیاری كردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیشمان نادات كچی كورد كاتێك ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و ماف زه‌وتكردنه‌ده‌بینێت و توانای ره‌تكردنه‌وه‌یانی نییه‌كاتێك ده‌بینێت مرۆڤه‌و هه‌موو شوناسه‌كانی مرۆڤ بونیشی لێ زه‌وتكراوه‌كاتێك ده‌بینێت هه‌موو خه‌ونه‌كانی ده‌بێته‌قوربانی بۆچونێكی باوك و براكه‌ی و زۆری تریش ناچار به‌یاخی بون ده‌بێت به‌داخه‌وه‌ئه‌مرۆ پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا به‌ساناترین شێوه‌ده‌گاته‌ه‌ه‌موو ماڵێكی كورد و له‌ه‌ه‌مان كاتیش بۆ خۆی له‌ه‌ه‌مان چه‌قبه‌ستویی جارانی ده‌مێنێته‌وه‌و ناشیه‌وێ بگۆرێت بۆیه‌ئاسانتر له‌جاران كچان ده‌زانن كامه‌مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیانه‌و ه‌ه‌ستیش به‌پێشیلكردنی ده‌كه‌ن و هه‌ست به‌پشتگوێ خستن و حساب نه‌كردنیش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌دوو جۆر یاخی بون دروست ببێت كه‌به‌داخه‌وه‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاخی بونه‌كه‌له‌ناوچونه‌جۆرێكیان ئه‌وه‌یه‌كاتێك هه‌ست به‌ش خواردن و وه‌ك مرۆڤ حساب بۆنه‌كردنی و پێشێلكردنی مافه‌كانی ده‌كات بێزار بونی ده‌گاته‌ئه‌و ئاساته‌ی پشت له‌ژیان بكات و بیر له‌خۆ له‌ناوبردن بكاته‌وه‌واته‌ئه‌مه‌یان ئه‌و جۆری یاخی بونه‌یه‌كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی جگه‌له‌خۆ كردنه‌قوربانی ه‌یچی تری بۆ ئه‌و تێدا نییه‌به‌جیاواز له‌وه‌ش جۆره‌كه‌ی تری یاخی بونی ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ركچێك كورد ه‌ه‌ستی به‌و لایه‌نانه‌كرد كه‌باسمانكرد به‌ره‌و كارێكی برد جیاواز بێت له‌بۆچونی ماڵه‌باوانی و به‌ئاراسته‌ی مافه‌كانی خۆیدا هه‌نگاوی پێه‌ه‌ڵه‌ێنا ئه‌وه‌به‌ه‌ه‌مان شێوه‌ی ئه‌وی تر ژیانی لێ حه‌رام ده‌كرێت و ده‌كوژرێت واته‌یاخی بونی ئه‌وی تر ناچار به‌خۆكوژی ده‌كات و یاخی بونی ئه‌می تر رووبه‌روی كوژرانی ده‌كاته‌وه‌كه‌ه‌ه‌ردوو جۆره‌یاخی بونه‌كه‌خودی ئافره‌ته‌كه‌ده‌كاته‌قوربانی بۆیه‌من پێم وایه‌مادام بیر له‌رێگا چاره‌و ه‌ۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆی كۆمه‌ڵگه‌نه‌كراوه‌ته‌وه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ زیاتر به‌رفره‌وان بونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌و دیارده‌یه‌ش به‌ره‌و فره‌وان بوونی زیاتر ده‌روات چونكه‌ئه‌وه‌به‌شێكه‌له‌له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانێك گه‌وره‌بون یان بچوك بونی ئه‌و دیارده‌یه‌ش زیادو كه‌م ده‌كات ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و پرسیاره‌ده‌كه‌ی ده‌بێت منیش بپرسم بۆچی ژماره‌ی گه‌ره‌كانی شاره‌كانت ژماره‌ی خه‌ڵك زیادی كردووه‌گوند و شاره‌كان به‌رفره‌وانتر بوون؟ وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ش دیاره، كه‌وابوو دیارده‌ی كوشتن و حۆكوشتن و خۆ سوتاندنی ژنان به‌شێكه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و به‌ه‌ۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنیشی له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌له‌گه‌ڵ زیادبون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌و دیارده‌خه‌ته‌رناكه‌زیاتر ده‌بێت ه‌ۆكاره‌كانیش ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ سه‌پاندنی عه‌قڵیه‌تی پیاوو به‌كۆیله‌سه‌یركردنی كچ و زیاتر له‌جاران ه‌ه‌ستكردنی ئافره‌ت به‌مه‌غدوریه‌تی خۆی و بیر نه‌كردنه‌وه‌له‌پلانێكی گشتی و گشتگیر بۆ ه‌ۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌له‌ئاسه‌ته‌كانی سه‌ره‌تاییه‌وه‌بۆ دوا ئاست.
ـ جیاوازی ئه‌و گه‌نجانه‌چییه‌كه‌له‌كوردستان گه‌وره‌بوون روویان كردۆته‌ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ئه‌وروپا گه‌روره‌بوون له‌روی بیری نه‌ته‌وه‌ی.. !
+بێگومان هه‌ر چۆنێك تێروانین و ه‌ه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌بخه‌ینه‌روو ئه‌و راستییه‌مان لا ئاشكرا ده‌بێت، كه‌جیاوازی ه‌ه‌یه‌و ناشكرێ خۆمانی لێه‌ه‌لاوێردین.. ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو توێژه‌كه واته‌گه‌نجان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی كلتوریی خێزانی كوردیین، جا چ له‌وه‌ی كه‌ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ئه‌وروپا چاوی ژیانیان ه‌ه‌ڵه‌ێنا بێت له‌نێو ئاپۆره‌ی كلتورێكی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپی چ ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ره‌تای قۆناخه‌كانی ژیانیان له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردییدا، كه‌پابه‌ندی ئه‌و مۆرك و خه‌سله‌ته‌كۆمه‌لایه‌تییه‌بنه‌ماییانه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ن.. لێ جیاوازییه‌كه‌ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی تا چه‌ندێ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌له‌ئه‌وروپا و له‌ناو خێزانه‌كانیاندا ئاوێته‌و موتوربه‌ی سیسته‌می ژیانی په‌ره‌وه‌رده‌كردنی بنه‌ماكانی خێزانی ده‌بن كه‌سیسته‌می خێزانی ئه‌وروپی له‌سه‌ری به‌نده.. ؟زۆرجار مخابن هه‌ست به‌و كاریگه‌رییه‌ناپه‌سه‌نده‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ره‌ووتی ژیانی مرۆڤی كورد چ له‌خێزاندا چ له‌دره‌وه‌ی خیزاندا كه‌ه‌ه‌ر به‌و پابه‌ندییه‌كلتوره‌مۆرالییه‌ده‌كه‌ونه‌ه‌ه‌لسوكه‌وت، كه‌باوانیان پێشتر پیی راه‌اتوون.. واته‌كاریگه‌رییه‌كه‌ده‌كه‌وێته‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنبیریی خێزانه‌كان خۆیان كه‌تا چه‌ند ده‌توانن رۆله‌كانیان به‌و سیسته‌مه‌په‌وره‌ده‌بكه‌ن كه‌ه‌اورا له‌گه‌ڵ بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌كی زانسیتیانه‌په‌ره‌وه‌رده‌یان بكه‌ن و قۆناخی گه‌نجایه‌تیان جوداتر له‌وه‌ی وه‌ك گه‌نجێكی كورد له‌ناو كوردستان له‌سه‌ری گۆشكرابێت.. زۆر گه‌نجی كورد ده‌بینین كه‌ه‌اتوونه‌ته‌ئه‌وروپا توانیوویانه‌سودمه‌ندی خۆیان ه‌اوته‌ریبی ژیانی سه‌رده‌می ئه‌وروپی بكه‌ن و خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی كاراتر رابێنن..
- رێكخراو لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ئه‌وروپا، كاریگه‌ریانه‌ه‌یه‌له‌سه‌ر لاوان له‌روی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی.. ؟
+دیاره‌به‌رێزتان له‌وانه‌یه‌زیاتر مه‌به‌ستان له‌و رێكخراو و لایه‌نه‌سیایسیانه‌ی كوردستانی باشور بێت، نه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كانیتری هه‌موو كوردستان، كه‌بێشومار گروپ و لایه‌نی سیاسی و رێكخراوی لاوانی سه‌رجه‌م كورده‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌ئه‌وروپادافره‌زیاتر ه‌ه‌س.. ئێدی وه‌ك بۆچوونی خۆم لێتانی ناشارمه‌وه، كه لێره‌ش مخابن تێروانینی ئیفلیجانه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبیه‌وه‌ه‌ه‌نگاوێكی خاووخلیچكانه‌ده‌بینین، كه‌ه‌ه‌ندێ رێكخراو یان له‌یه‌نی سیاسی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك ه‌ه‌ندێ جالاكی بۆ گه‌نجانی كورد بكه‌ن و بیانه‌وێ به‌گیانێكی كوردانه‌و چاندنی مۆركی ه‌ۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن له‌راه‌ێنان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر ره‌ووتی دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و چالاكی رۆشنبیریی و ئاشنابوونیان به‌زمان و كلتور‌و ه‌تد.. به‌راستی لام سه‌یره‌من وێرای له‌وه‌ی كه‌خۆم وه‌ك خێزان ژیان له‌وڵاتێكی وه‌ك سوید سالانێكه‌ده‌گوزه‌رێنم و به‌ئاشنای ولاتانیتری ئه‌وروپا بووم، كه‌زۆر به‌ده‌گمه‌ن بوونی ئه‌و رێكخراوانه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیڤ و كارا بینییووه‌كه‌توانیبێتییان ئه‌و توێژه‌ی گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و كارا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.. نازانم ئه‌م هه‌موو رێكخراو و لایه‌نه‌سیاسیانه‌ی باشور له‌ئه‌وروپاوه‌ك لایه‌نیكیئابروومه‌ندی (ئه‌خلاق) جه‌نده‌له‌خۆیان پرسییووه‌تا چه‌ند هه‌ر خه‌ریكی مه‌رامی ته‌سكی گۆشكردنی بیریی حیزبچێتی ده‌كه‌ن و به‌ه‌ۆشیارییه‌كی ته‌ندروست له‌دۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌نا رواننه، زمینه‌خۆشكردن بۆ سازدانی چالاكیی و په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانی كورد.. ؟!ئه‌وه‌ی كه‌ه‌ه‌شبێت ئه‌وه‌نییه‌مرۆڤ له‌سه‌رییان رابوه‌ستێ و ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه‌ی تیا به‌رجه‌سته‌بكات..
- كچانی كورد بۆچی له‌گه‌ڵ كورانی كورد كه‌متر هاوریه‌تی ده‌كه‌ن؟
+ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی راڤه‌بكه‌ین، ده‌گه‌ینه‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و بونیاده دوو به‌شی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت شێوه‌و ناوه‌رۆك، شێوه‌و بونیاد دیوی ده‌ره‌وه‌ی واقیع پێكدێنێت، واقیعێك كه‌مرۆڤه‌كان به‌ئه‌سته‌م لێی تێده‌گه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆی دامه‌زراوه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیسته‌می ئابووری و سیاسی و كولتووری و ئایینی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه.
هه‌رچی ناوه‌رۆكی بونیاده كۆی پێوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌و پێوه‌ندییه‌ئاڵۆزانه‌ش له‌سایه‌ی تاكه‌كه‌سه‌كانی تۆێژه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆیان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه‌و شێوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌رچی روانینی ئه‌نترۆپۆلۆژی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ته‌قلیدییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام ئه‌وه‌به‌مانای دابرانی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌له‌بواری سیاسی و ئایینی و ئابووری نێو كۆمه‌ڵگا.
حه‌قیقه‌تی پێوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێبگه‌ین ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه‌سه‌ر بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌كی، بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان بگه‌ین، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی چاوه‌روان كراون به‌هه‌مان شێوه‌كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ریش زانراوو چاوه‌روان كراون، ئه‌وه‌ده‌بێ بۆ بونیادی سیسته‌مه‌كان چۆنیه‌تی دارشتنی پێكهاته‌یان بگه‌رێینه‌وه، هه‌روه‌ها شاره‌زایی په‌یداكردن له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی دیكه‌ی، نێو بونیادی كۆمه‌ڵگادا.
ئێمه‌ی ئافره‌ت له‌سه‌رده‌مانێكی دووره‌وه‌وا فێركراوین سه‌باره‌ت به‌لێكدانه‌وه‌ی گه‌لێك شت دواجار ده‌گه‌رێینه‌وه‌و خۆمان تاوانبار ده‌كه‌ین.
باسی كردوون سه‌باره‌ت به‌گۆشه‌گیری كچان له‌به‌ر داب و نه‌ریت و ئایین نزیك نه‌بوونه‌وه‌یان له‌كوران، لاریم لێیان نییه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێكی تره‌وه‌ده‌گرێته‌وه، چونكه هاورێیه‌تی چ له‌نێوان دوو ره‌گه‌زداو چ له‌نێوان دوو ره‌گه‌زی جیاوازدا، له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا له‌سه‌ر باوه‌ری دوولایه‌نه‌ده‌به‌سترێ.
هه‌روه‌ك چۆن له گه‌ردووندا هیچ هه‌بوون و دیارده‌یه‌ك تاك لایه‌نه پێشناكه‌وێ په‌یوه‌ندیه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ن.
ئێمه‌ش نه‌وه‌ی زانست و سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیاو دیموكراسیمان پێده‌وترێ و گرنگه‌له‌م روانگه زانستیانه‌وه دیارده‌كان هه‌مه‌لایه‌نه ببینین.
له‌به‌ر داب و نه‌ریت و ئایین ده‌یانژمێرێ لاریم لێیان نییه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێكی تره‌وه، چونكه‌ئێمه ته‌نها كچانێكمان نییه كه‌به‌و ترسه‌وه‌ده‌جوڵێنه‌وه به‌ڵكو كچانێكیشمان هه‌یه كه بۆ شكاندنی ئه‌و ترسه هه‌نگاویان ناوه. له‌ئه‌نجامدا چیان ده‌ستكه‌وتووه؟ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له هاورێیه‌تی و ته‌ماشاكردنێكی مرۆییانه‌زیاتر ئه‌مه‌ی زۆر جیاوازتر لێكداوه‌ته‌وه. كاتێك سنووری هاورێته‌تی له‌گه‌ڵدا به‌رفراوان كراوه وای لێكداوه‌ته‌وه ئه‌مه ئیعجابه یان خزاندوێتی بۆ خه‌یاڵی په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ت كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوسه‌ریه‌و به‌دیوێكی تردا مامه‌ڵه‌ی كچه‌كه‌ی كردووه.
به‌رای ئێمه چه‌مكی ره‌چه‌ڵه‌ك و ره‌چه‌ڵه‌كگه‌ری هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دابه‌شكردنه‌ن، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌كۆمه‌ڵگا پیاوسالاره‌كاندا كاری قورس و زۆر ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئافره‌ت.
ره‌گه‌زی نێر سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت زایه‌ند كرد‌ن نابه‌زێنێ پێی وایه هاورێ كچه‌كه‌شی هه‌ر به‌و مه‌به‌سته دێته پێشێ. ئه‌مه‌یه كه‌پێی ده‌وترێ بیانیی بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌یه‌كدی. تا هۆكاره‌كانی ئه‌م بیانی بوونانه‌له‌بن نه‌هێنین و هه‌ڵدێری نێوان ئه‌م دوجیه‌انه‌جیاوازه‌ه‌ه‌ڵنه‌گرین له‌ه‌اورێیه‌تیش بگه‌رێین نایدۆزینه‌وه.
بێگومان ئه‌مه به‌دابرینی په‌یوه‌ندی به‌دینایه‌ت، به‌ڵكو به‌به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی ئافره‌ت و گۆرانی زیه‌نیه‌تی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌بێ. كه‌دوشڵێم به‌هێزی كه‌سایه‌تی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه نه‌ترسین به‌ڵام ره‌گه‌زی.
- بۆچی كچان كورد له‌هه‌نده‌ران ماڵه‌كانیان جێ دێڵن؟
+په‌یره‌وكردنی توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان دیارده‌یه‌كه كه‌هیچ كام له‌ئێمه‌ی ژن پێی نامۆ نین. ئێمه‌ی ژن له هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م دوونیایه‌بین به‌جۆر‌ێك له‌جۆره‌كان رووبه‌رووی دیارده‌ی توندوتیژی ده‌بینه‌وه. له‌سه‌ر هه‌ر بیر‌و بۆچوونێكی سیاسی، فكری و مه‌عریفی بین یان.. نا لایه‌نێكی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه گرێمان ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه ژنین.. ! خودی (ژن بوون) واته رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ژنان له‌گه‌ڵ جۆره‌ها شێوه‌ی توندوتیژی.
ئه‌و توندوتیژیانه‌ش كه‌رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه كاتی نین و هه‌میشه ده‌مانخاته ژێر گوشارێكی ده‌روونی وه‌هاوه‌كه مانایه‌كی توند به‌ئه‌قڵی ره‌گه‌زی مێ دا شۆر بكاته‌وه. هه‌موو ئاماژه‌كانیش پێمان ده‌ڵێن " ژن بوون یاخود مێینه‌بوون، تاوانه".
هه‌ندێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌رادێ كه‌ئیدی ئاسییانه له‌ژێر ئه‌و گوشاره‌دا بژی، هه‌ندێكیشمان ئه‌و گوشاره‌ی پێی په‌سند ناكرێ و ده‌كه‌وێته نێو بایكۆتكردنێكی بێده‌نگانه‌و تاوانكاری له‌خودی خۆیدا ده‌بینێته‌وه‌و وه‌ك تابلۆیه‌كی فۆتۆگرافی وێنه‌كانی ئازادی له‌خۆكوشتندا ده‌بینێته‌وه.
به‌داخه‌وه‌كه‌هێشتا له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌دا مانگانه به‌ده‌یان ژن، كه‌ناتوانن به‌رامبه‌ر به‌م گوشار‌و توندوتیژیانه چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، خۆیان ده‌سووتێنن. ده‌ستیان ده‌چێته ژیانی خۆیان و كۆتایی پێیان وایه ئاگر به‌خشێنه‌ری ئازادییه. له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌و فكری ئه‌و ژنانه‌یه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی لێدانی باوك یان برای یاخود مێردی له‌سه‌ر نییه پێیان وایه له‌و ژنانه نین كه‌توندوتیژیان له‌سه‌ر بێت. ئه‌مه‌ش به‌دحاڵی بونێكی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌و شێوازه توندوتیژییانه‌ی كه‌له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا په‌یره‌و ده‌كرێن فێرمان ده‌كات كه هه‌موومان له‌ژێر توندوتیژیداین.
دیاره‌لێدان و دست‌درێژی و ئه‌تكردن ته‌نها له‌توندوتیژیه ناسراوو بینراوه‌كانن كه‌ئێستا له‌یاسای زۆربه‌ی ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌م توندوتیژیه جه‌سته‌ییانه به‌تاوان ده‌ژمێردرێن. به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای كوردی و ئیسلامی و دواكه‌وتووه‌كاندا هێشتا به‌كارێكی ئاسایی ده‌ژمێردرێن و وه‌ك مافێكی ره‌وای پیاوان ده‌بینرێن.
جگه‌له‌و توندوتیژیه‌ی كه‌له‌ناو ماڵه‌كاندا به‌سه‌ر ژنانه‌وه‌هه‌یه، كه‌ره‌نگه تاك و ته‌را ژنان هه‌بن توندوتیژی نه‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ده‌ره‌وه‌ش رووبه‌رووی جۆره‌ها توندوتیژی ده‌بنه‌وه. له‌وانه توندوتیژی داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كه‌ئه‌مه هه‌موو ئێمه‌ی ژنانی گرتۆته‌وه به‌بێ جیاوازی. سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌قڵه پیاوسالارییه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌له‌منداڵیه‌وه به‌پیتی گه‌وره ئه‌م تێزه له‌ناو مێشكی‌دا هه‌ڵكۆڵدراون.
له‌شی ژن به‌قه‌ده‌غه‌و حه‌رام و گوناه و تاوانبار‌ده‌ژمێردرێن. چۆن هه‌ڵده‌سێ، چۆن داده‌نیشێ، چ جل و به‌رگێ له‌به‌ركات، چۆن خواردن ده‌خوات، به‌چ جۆرێك سه‌یر ده‌كات... !! ئه‌و ژنه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قه‌ده‌غه‌و حه‌رام و گوناهانه بجوڵێته‌وه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاو خێزان و ناسیاوانیه‌وه له‌كه‌دار ده‌كرێ و به‌بێنامووس و گوناهبارو تاوانباری ئه‌م دونیا‌و ئه‌و دونیا ته‌ماشا ده‌كرێ. به‌پێی یاسا‌و رێساكانی داب و نه‌ریتیش تاوانبار سزا ده‌درێ. كوشتن، به‌ردباران كرد‌ن، ئه‌تككردن، ئیهانه‌كردن و زۆری دیكه نموونه‌ی هه‌ره‌زه‌قی سزاكانن. ته‌نانه‌ت زۆر جاریش سووتاندن و په‌نابردنه به‌ر خۆكوژی ژنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاریگه‌ری و به‌كارهێنانی هێزی پیاو، به‌مانایه‌كی تر پیاوه‌كه ژن ده‌سوتێنێ كه‌چی خودی ژنه‌كه به (خۆسوتاندن) تاوانبار ده‌كرێت.
جۆرێكی تری توندوتیژی كه‌هه‌موومان به‌بێده‌نگی قوتی ده‌ده‌ین و به‌سه‌ریدا ره‌ت ده‌بین، ئه‌تكردنی ژنانه له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه. كه‌س ئه‌م توندوتیژییه‌ی له‌لا نامۆ نییه! به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك مافێكی ره‌وای مێرد ده‌ناسرێ.
به‌بروای زۆرینه رێكخراوه فیمنیستییه‌كان و په‌ره‌گرتنی مافی ژنان و خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئه‌م توێژه، مه‌یدانی تێزی پیاوسالاری له‌ئه‌قڵی پیاوان ته‌سك كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه.
ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیرمان لێكردۆته‌وه‌یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری. ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌رۆژان به‌ره‌نگاری یه‌كێك له هه‌ڵوێسته‌كانی هاوسه‌رانمان بوبینه‌وه‌و كێشه‌مان بۆ دروست بووبایه، دڵنیاشباین ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین، له‌به‌ر خاتری تێك نه‌چوونی شیرازه‌ی خێزانه‌كانمان بۆ هاوسه‌ره‌كانمان ملمان كه‌چ كردووه.، داب و نه‌رێتیش، به‌تایبه‌تی ئه‌و نایه‌كسانیه‌ی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا له‌نێوان ژن و پیاودا هه‌یه، چۆكمان پێ داده‌دات. !! هه‌ر بۆیه‌ش له‌دوا ده‌نگداندا، ناتوانین وه‌ك خۆمان بیربكه‌ینه‌وه.
به‌رای من پێویسته ئێمه‌ی ژن خۆمان وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌ینه‌وه. توندوتیژی چه‌ند به‌هێز بێت توانای ئه‌وه‌ی نییه بیركردنه‌وه‌مان زه‌وت بكات.
nrosty@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
