زورجار كێشه‌وگرفته‌كانی خیزانی كورد له هه‌نده‌ران ده‌بێته مانشێته گرنگه‌كانی رۆژنامه‌وهه‌واڵه سه‌ره‌كه‌كانی ته‌له‌فزیۆن وماڵپه‌ڕه‌كانی ئینترنێت، سه‌باره‌ت به كوشتنی ژنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و سه‌رگه‌ردان كردنی مناڵه‌كانیان وره‌نگدانه‌وی ئه‌وكارنه‌ی كه ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌كری وژیانی خێزانی كورد له هه‌نده‌ران وئازادی تاكه كه‌سی. نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه هه‌رچه‌نده من وه‌ك گه‌نجێك پرسیاره‌كانم لێكردووه به‌ڵام ئه‌و پێیوایه گه‌نجیه‌تی ئه‌و ته‌واو به‌سه‌ر چووه وه‌كو داێكێك و نووسه‌رێك وه‌ڵامی داینه‌وه.
دیمانه: نه‌جات روستی
- په‌یوه‌ندی نێوان خێزانی كوردی و ئه‌وروپیه‌كان چۆنه؟
+ من له ئه‌وروپا ناژیم، له كه‌نه‌دا ده‌ژیم وه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ووڵاتێكه‌وه بۆ ووڵاتێكی تر جیاوازه به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كیش ئاگاداری وه‌زعی كورده‌كانی
ئه‌وروپام به حوكمی كه‌س و كار و هاوڕێكانمه‌وه‌په‌یوه‌ندی له نێوان خێزانی كوردی و ئه‌وروپی هه‌ر وه‌كو بیستبێتم زۆر كه‌مه ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی به دوو لایه‌نه‌وه هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له كورده‌كان وا بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی یه دروست بێت كارده‌كاته سه‌ر فه‌رهه‌نگ و عاده‌ت و ته‌قالیدیان بۆیه نایانه‌وإ له‌و چوارچێوه‌یه بچنه ده‌ره‌وه، وه‌لایه‌نی دووه‌م سه‌رقاڵی و بإ مه‌جالی ئه‌و فرسه‌ته‌ی بۆ ناهێلێته‌وه كه بیتوانێت ئه‌و په‌یوه‌ندی یه دروست ببێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌توانیت له مه‌جالی كاره‌كه‌ت یان له شوێنی خوێندنه‌كه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندی یه دروست بكه‌یت ئه‌گه‌ر زمان كێشه‌ت نه‌بێت هه‌روه‌ك ده‌زانین له هه‌موو شوێنێك ئینسانی باش و خراپ هه‌یه، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی یه‌كی زۆرباش و ئینسانییان هه‌یه به حوكمی كاره‌كانیان.
- ئه‌و خێزانه‌ی ته‌واو جۆشدراوه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپی تا چه‌ند ئه‌توانێت جارێكی تر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ڵس و كه‌وت بكات؟
+ من سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بڵێم كه بیركردنه‌وه به شێوازێكی ئه‌وروپی، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه كه‌سه‌كان یان خێزانه‌كان له ئه‌وروپا بن، زۆر خه‌ڵك ئه‌مڕۆ له عیراق و كوردستانیش هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وروپیانه ده‌كه‌ن به تایبه‌تی له شاری سلێمانی، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه ئاڵوگۆڕێكی ڕیشه‌ی ڕوو بدات له ژیانیاندا و ده‌وڵه‌تێكی سكیۆر و مه‌ده‌نی له عێراق دابمه‌زرێت وه سه‌باره‌ت به‌و خێزانه‌ی كه ته‌واو جۆشدراوه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپی وه له ئه‌وروپا ده‌ژی ناڵێم قورسه به‌ڵام ئاسانیش نییه جارێكی تر له كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ڵسی و كه‌وت بكاته‌وه قسه‌كه‌ش له‌سه‌ر زمانی كوردی و جلی كوردی خواردنی كوردی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وإ كلتووری ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ كلتوره‌كانی تر، به‌تایبه‌تی كورد زۆر جیاوازه قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه یان ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه‌ی كه‌لای ئه‌وروپاییه‌كان هه‌یه، هه‌تا ئێستا لای ئێمه بڤه‌یه ئه‌گه‌ر چی هه‌ندإ له خێزانه‌كانیش با له ئه‌وروپا بن هیچ جیاوازییه‌ك ناكات چونكه هیچ ئاڵوگۆرێكیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ئه‌گه‌ر سه‌یریان بكه‌یت له چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان به تایبه‌تی كچه‌كانیان، ژنه‌كانیان یان خوشكه‌كانیان وا هه‌ست ده‌كه‌یت له كوێره دێكانی كوردستان ده‌ژین كه هیچ شتێكیان پێناگات له‌و دیوی ئه‌و دإ یه ئاگایان له عه‌بدی به‌شه‌ر نییه واته به‌كورتیه‌كه‌ی هه‌تا ئێستاش هه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و بیر و بۆچون و عه‌قلێته دواكه‌وتوو پیاوسالارییانه‌ن كه وه‌ك توندوتیژی نه‌ك هه‌ر له كوردستان و عێراق ده‌هێنا له‌به‌رامبه‌ر مناڵ و خوشك و ژنه‌كانیان به‌ڵكو ئه‌م ده‌سته ڕه‌شه‌ش ووڵاتانی ئه‌وروپا و زۆرێك له ووڵاتانی تریش گرتۆته‌وه زۆرێك له خێزانه كوردیه‌كان و هه‌روه‌هاپه‌نابه‌ره‌كانی تریش كه له ووڵاتانی تره‌وه هاتوون ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی مناڵه‌كانیان و به تایبه‌تی كچ و ژنه‌كانیان له چۆنیه‌تی جل و به‌رگ پۆشین چوونه ده‌ره‌وه، كاركردن، سه‌فه‌ركردن، دروست كردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی تا ڕاده‌یه‌ك بۆ كوره‌كانیان ئاسای یه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكدا ببه‌ستێت له‌گه‌ڵیدا بچێته ده‌ره‌وه و شه‌ودره‌نگ بگه‌ڕێته‌وه بگره شانازیشی پێوه ده‌كه‌ن وه ئه‌م حاڵه‌ته بۆ كچه‌كانیان قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌رشتێك له‌م حاڵه‌تانه ڕویدائه‌وا كچه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین لێپرسینه‌وه و قسه‌ی سووك تاڕاده‌ی لێدان و كوشتنیش به‌ڵام بۆ خێزانێكی ئه‌وروپی یان ئه‌و خێزانه‌ی ئه‌وروپیانه بیرده‌كاته‌وه ئه‌و جیاوازیانه هه‌ست پێناكه‌یت ئه‌و شتانه زۆر ئاساییه وه نابێته كێشه بۆیان مناڵه‌كانیان كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 18 ساڵ ده‌توانن سه‌ربه‌خۆبن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بژین یان بچن له شوێنێكی تر بژین ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌روه‌ها عێراقیش به‌گشتی عه‌قلیه‌تی باوك سالاری و پیاوسالاری باڵا ده‌سته وه17 ساڵ حاكمێتی ناسێۆنالیستی ئه‌حزابی قه‌ومی و دینی ده‌ستیان له كوێره‌وه‌ری نا ئه‌منی و نه بوونی ئاووكاره‌بای پێویست و برسێتی و بێكاری و بێخانه‌ولانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ست ته‌نگی عێراق و كوردستان و بازاری فرۆشتنی مناڵان و ژن كوژی باندی له‌شفرۆشی ژنان دا هه‌یه سه‌رباری هێشتنه‌وه و كارپێكردنی قانونێكی كۆن و داڕزیوی دژی ئینسانی له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دا ئه‌مانه‌و ده‌یان فاكته‌ری تر هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاسان نه‌بإ بۆ ئه‌و خێزانه كه ته‌واو جۆشدراوه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپی كه جارێكی تر بتوانێت ئازادانه له و كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌ڵس و كه‌وت بكات.
- كلتوری ئاین چه‌ند له لای لاوانی كورد به پیرۆزی ماوه‌ته‌وه؟
+ به بۆچوونی من كلتوری ئاین به‌و پیرۆزی یه‌ی كه تۆ ناوی ده‌به‌یت نه‌ك له لای لاوانی كورد له ئه‌وروپا، له زۆرێك له وڵاتانی تریش ئه‌گه‌ر تۆزێك به‌وردی بڕوانین له‌عێراق و كوردستانیش ئه‌و ئتعتباره‌ی نه‌ماوه، كلتوری ئاین ئینسانه‌كان گۆش ده‌كات به‌ترس و تۆقاندن و ئاگری جه‌هه‌نه‌م و شه‌رم و عه‌یبه و گه‌وره و بچوك ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، كلتوری ئاین واته به‌كه‌م سه‌یركردنی ئینسانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو شتێكی جوان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، وه به‌ڵێن ده‌دات به ئینسانه‌كان كه ده‌بێت شوكوربن له‌م دنیایه‌دا و جیهاد بكه‌ن له دژی نه‌یارانی ئیسلام وه له‌و دنیا هه‌رچیه‌كیان بوێت بۆیان ئاماده‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ماشا بكه‌ین بۆته وه‌سیله‌ی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست لای ئیسلامی یه‌كان، ئیسلامی سیاسی له‌و مه‌یدانه‌دا زینی خۆی تاوداوه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت هه‌موو حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان و جوانیه‌كانی به‌شه‌ر هه‌یه ته‌فر و تونای بكات، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ لاوانی كورد ووشیاربوونه‌ته‌وه خۆیان له‌و بیر و باوه‌ڕه دورخستۆته‌وه، مه‌گه‌ر جه‌معێك نه‌بن كه‌هه‌ر له مناڵی یه‌وه مێشكیان جۆشداوه و ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵدایه، وه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌یری لاوانی كورد به كچان و كوڕانه‌وه بكه‌ین چ له ئه‌وروپا و چ له كوردستانی عێراق ئه‌و راستی یه ده‌رك پێده‌كه‌ین كه ئاره‌زووی هه‌موو شتێكی جوان ده‌كه‌ن، خۆڕازاندنه‌وه، شێوازی جل و به‌رگ پۆشینی مۆدێرن، گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقا، سه‌یران و گه‌شت و گوزار و هه‌ڵپه‌ركإ و سه‌ما، وه كۆمه‌ڵإ شتی تر كه له‌گه‌ڵ كلتوری ئاین هیچ نزیكایه‌تیان نییه‌و بگره ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رزه‌نشت و عه‌یبه و سه‌رپێچی و هه‌تا ده‌گاته راده‌ی ئیهانه و سوكایه‌تی پێكردن وه هه‌ندێكیان كۆتای یات به كوشتن دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌داب و نه‌ریت ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی لایداوه، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه (دوعا) یه كه ته‌نها تاوانی ئه‌وه بوو كه ویستی به خواستی خۆی زه‌واج له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بكات كه خۆشه‌ویستی بووه، له ژێر ناوی ئاینه‌كاندا چیان به‌سه‌رهێنا هه‌تا گیانی له‌ده‌ست دا به‌رده‌باران كرا، ئه‌وه پیرۆزی ئه‌و كه‌لتوری ئاینه‌یه كه ئینسانه‌كان به‌و شێوه‌یه گۆش ده‌كات.
- ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته رێگات چین وه‌ك گه‌نجێك له كاری رۆژانه‌ت له ئه‌وروپا؟
+ پێم وایه كه تۆ پرسیاره‌كه ت ئاڕاسته‌ی گه‌نجێك كردووه كه‌له ئه‌وروپا ده‌ژی، من گه‌نجێنیم له كوردستان به‌سه‌ر برد، به كۆمه‌ڵإ یادگاری خۆش و ناخۆشه‌وه، به‌هه‌ر حاڵ شتێك به ناوی به‌ربه‌سته‌وه كه دێته‌رێگای گه‌نجه‌كان زۆر جار هه‌ڵگری ئه‌وداب و نه‌ریته‌یه له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه كه ده‌بنه به‌ربه‌ست و رێگر له به‌رده‌م هه‌ڵس و كه‌وتی رۆژانه‌یاندا، بۆ نموونه زۆرێك له‌و خێزانانه كه منداڵه‌كانیان ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ببه‌ستن، به‌په‌له و به‌هه‌ر نرخێك بێت بڕیاری سه‌فه‌ر و گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان خزمێكی خۆیان بۆ كچه‌كانیان یان كوڕه‌كانیان بدۆزنه‌وه، جا نه‌تیجه‌ی ئه‌و زه‌واجه چۆن ده‌رچێت گرنگ نی یه، ئه‌وه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته دواكه‌وتوو كۆنه‌په‌رستی یه كه ده‌بێته به‌ربه‌ست ئه‌گینا گه‌نج له‌م ووڵاتانه ئیمكانیه‌تی زۆر له‌به‌ر ده‌ستایه چۆنی بوێت ده‌توانێت به حه‌ز و ئاره‌زوو ئاواته‌كانی خۆی بگات، وه به‌تایبه‌تی گه‌نج زوتر و به ئاسانی ده‌توانێت له كۆمه‌ڵإ شت به‌هره‌مه‌ند بێت له فێربوونی زمان و خوێندن و به‌ده‌ست هێنانی كاردا، بۆیه له‌م ووڵاتانه به‌ربه‌ستێكی وا هه‌ست پإ ناكه‌یت.
- تۆ وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك و كچه كوردێك په‌یوه‌ندی یه خێزانی یه‌كانت چۆنن؟
+ هه‌ر چه‌نده زۆرێك له پرسیاره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی مندا نایه‌نه‌وه، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م كه هه‌ده‌فی پرسیاره‌كانی تۆ بپێكم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من وه‌ك نووسه‌رێك نه‌ك رۆژنامه‌نووس، وه دایكێكی كوردی خاوه‌نی دوو مناڵ و كۆرپه‌یه‌كی تریش به‌ڕێوه‌یه نه‌ك وه‌ك كچێكی كورد، پێم وایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه تا راده‌یه‌ك جیاوازی هه‌بێت، په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ خێزانێكی ئاساییا وه‌ك هه‌ر كه‌سێك توانیومانه كه به‌سه‌ر زۆر له‌و كێشانه‌دا زاڵبین كه‌دێته رێگامان، وه بۆ كار و هه‌ڵسوڕانی سیاسی گه‌رهانده‌رم نه‌بێت هه‌رگیز رێگرم نه‌بووه، سه‌باره‌تی به كچێكی كوردی رۆژنامه‌نووس په‌یوه‌ندی به دوو لایه‌نه‌وه هه‌یه، لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی به ئاماده‌ی و چه‌سووری و چاونه‌ترسی كچه‌كه‌وه‌یه كه وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك یاخود وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵسوڕاو بێته مه‌یدانی كاری سیاسی و رێكخراوه‌ی هه‌ر چه‌نده له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پشتیوانیشی لێنه‌كرێت، لایه‌نیی تری ئه‌و په‌یوه‌ندی یه وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئاستی ووشیاری خێزانه‌كه، لێره‌ش له ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا سه‌رباری فره كه‌ڵچه‌ری كه ئه‌مه بۆ خۆی كێشه دروست ده‌كات به‌ڵام بۆهه‌ر كچێكی كورد ده‌توانێت له‌و بوارانه‌دا كار بكات به پێی یاسا.
- ڕه‌وه‌ندی كورد تا چه‌ند ڕۆڵیان هه‌یه له ناساندنی كورد به وڵاتاتنی تر؟
+ ره‌وه‌ندی كورد تا ئێستا ده‌ورێكی ئیجابی نه‌بینیوه له ناساندنی كورد به ووڵاتاتنی ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كوردستانیش وه‌ك باقی ووڵاتانی تر خاوه‌نی مێژوویه‌كی درێژخایه‌نن له خه‌باتكردن له پێناو ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی ئینسانه‌كان، ئه‌وه‌ی كرابێت كه‌م تا زۆر كار به‌و شێوه‌یه نیشاندراوه كه خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌ر میله‌تێكی چه‌وساوه و ژێر ده‌سته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌نه شۆفێنیه‌كاندا دوچاری كوشتنی به كۆمه‌ڵ و ئه‌نفال و كیمیاباران و سجن و ره‌وی به كۆمه‌ڵ و ئاواره‌یی بناسرێت به وولاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمینار و رێپێوان له بۆنه‌كاندا.
- له په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانت رۆژانه حه‌ز ده‌كه‌یت زیاتر له‌گه‌ڵ كوردان بیت یان بیانی؟
+ بۆ من هیچ جیاوازیه‌كی نی یه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی بیانی بێن یان كورد، هه‌موو كه‌سێك وه‌ك ئینسان ته‌ماشا ده‌كه‌م، جا ئه‌و كه‌سه كورده عه‌ره‌به توركه ئه‌فریقی یه كه‌نه‌دی یه سۆماڵیه... هتد، هه‌رده‌م حه‌ز ده‌كه‌م په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌بێت، وه هه‌ندێك جار ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌توانم له‌ڕیگه‌ی شوێنی كاره‌كه‌ت یان شوێنی خوێندن دروستی بكه‌یت.
- خۆشه‌ویستی ده‌توانێت سنووری نه‌ژادی نه‌هێڵێت؟
+ به دڵنیاییه‌وه خۆشه‌ویستی ده‌توانێت ئه‌و سنووره بشكێنێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار له‌به‌رده‌م ئینسانه‌كان دا دابنرێت، وه ئینسانه‌كان چۆنیان بووێت، چۆنیان پێخۆش بێت، واته ئازاد بن له به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشیان ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه هیچ له‌م شتانه ناناسێت، نه‌ته‌وه و دین و ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست.
- له ماوه‌ی رابردوو له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باس له زه‌واجی مسیار كرا بیر و بۆچوونی تۆ له‌م باره‌یه‌وه چی یه؟
+ سه‌باره‌ت به (زه‌واجی مسیار) من شه‌خسی خۆم به تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم له به‌رامبه‌ر ژناندا و ئه‌وه‌ش سوكایه‌تی كردنه به‌ژنان كه ده‌یانویست ئه‌م جۆره زه‌واجه شه‌رعیه‌ت پإ بده‌ن له كوردستانی عێراق دا، ئه‌م شێوه باسكردنه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ی زه‌واج له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵدا به ده‌لیلی چه‌ند شتێك وه‌ك زۆری بێوه‌ژن و مانه‌وه‌ی كچان به‌بإ زه‌واج بیانووی بێ‌مانا كه سه‌رتاپای به‌كه‌م سه‌یركردنی ژنانه وه‌ك كاڵایه‌ك كه نرخ و معامه‌له‌ی پإ بكه‌ن له‌لایه‌ن عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و گه‌وره موسوڵمانانه‌ووه ئه‌گه‌ر كه‌سێك راست ده‌بێته‌ووه و ده‌ڵإ ئاینی ئیسلام واناڵێت به‌ڵام ئه‌م به‌كه‌م زانین و زه‌عیفیه‌ی ژنان هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریشه‌وه هه‌تا ئێستا به قانون كاری پێده‌كرێت ئه‌مه‌ش به میراتی له پێغه‌مبه‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ برایانی موسوڵمان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان، نامه‌وإ لێره‌دا بچمه سه‌ر سه‌ده‌می پێغه‌مبه‌ر و شێوه‌كانی ژن هێنانی له‌وانه‌یه زۆرێك له خوێنه‌رانی به‌رێز زانیاریان هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه ئه‌مڕۆ كوردستانی عێراق جێگه‌ی له‌و جۆره بیركردنه‌وانه‌ی تیا نابێته‌وه‌و، هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره نه‌زۆك و پوچ ده‌بێت، قسه‌كه ئه‌وه‌یه كه له ووڵاتی ئێمه‌دا هێشتا زۆر كێشه هه‌یه كه نه‌ك هێشتا چاره‌سه‌ری نه‌كراوه به‌ڵكو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه نایانه‌وێت چاره‌سه‌ر ببێت، رێگه خۆش ده‌بێت بۆ په‌نابردن له بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره.
- تۆ وه‌ك نووسه‌رێك پێتان وایه جیاوازی یه‌كان ئازادی ژن له كوردستان و ئه‌وروپا چی یه؟
+ هه‌ر وه‌كو له به‌شێك له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشوومدا ئیشاره‌تم پإ كرد ئه‌گه‌ر باس له‌سه‌ر ئازادی ژنانه به شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان، ژنان هێشتا ئازاد نین من نكۆڵی له‌و راستیه ناكه‌م كه به‌شێك له ژنان به ئازایه‌تی و لێهاتووی خۆیانه‌وه توانیویانه بێنه مه‌یدانی كاركردن و ئه‌و كۆت و به‌ندانه بپچڕێنن شان به شانی پیاو ده‌وریان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا وه ژنانی هه‌ڵسوڕاو له مه‌یدانی سیاسی و رێكخراوه‌دا ژنانمان هه‌یه ته‌نانه‌ت له ئاستی ده‌سه‌ڵاتیش به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ژنانه كه له‌م ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌دان هه‌تا ئێستا چ كارێكیان بۆ ژنان كردووه یاخود چ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داناوه كه ته‌واوی ئازادییه‌كانی ژنانه‌سته‌به‌ر بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه كافی نییه له كاتێكدا ده‌بینین له كوردستان و عێراق دا چ جه‌هه‌نه‌مێك بۆ ژنان و كچان تاودراوه، ئاماره‌كانی ژن كوژی و خۆسوتاندنی ژنان و كچان فه‌رزكردنی حیجاب خوارووی عێراق و دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بڕینی په‌رچه‌می كچانی دواناوه‌ندی ئه‌مانه‌و ده‌یان دیارده‌ی تری بێمافی ژنان كه ئه‌مڕۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ناسێۆنالیستی قه‌ومی و دینی كوردستان و عێراق دا به‌ڕێوه ده‌چێت، مانه‌وه و كارپێكردنی قانونه داڕزیوه‌كانی ئه‌حوال شه‌خسی عێراقی سه‌رده‌می به‌عس، ئازادی ژنان له ئه‌وروپا و كوردستان به دڵنیاییه‌وه جیاوازی هه‌یه، هه‌ر چه‌نده له ئه‌وروپا و زۆرێك له ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیاش هێشتا ئازادییه‌كانی ژنان به‌شه‌ریه‌ت پێویستی به خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازی یه به ژنان و پیاوانه‌وه بۆ له گۆڕنانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵام له چاو عێراق و كوردستان زۆر قۆناغی باشیان بڕیوه، ئه‌ویش له ده‌ره‌نجامی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان له‌و پێناوه‌دا به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له نێوان ئازادی ژن له كوردستان و خوارووی عێراق ئه‌و جیاوازی یه ده‌رك پێده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستان ئه‌و جموجوڵ و ره‌وتی پێشكه‌وتوو خوازی و مه‌ده‌نییه‌ته ده‌بینرێت ئه‌ویش خه‌باتی بإ وچانی شه‌وڕۆژه‌ی ئه‌و ئینسانه چه‌پ و كۆمۆنیستانه وه خه‌ڵكی پێشكه‌وتووخوازه‌وووه بوو كه‌هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه به ڕووی ره‌شه‌كوژی ژنان و هه‌وڵی گۆڕینی قانونه‌كانی ئه‌حوال شه‌خسی عێراقی و به‌ستن و گێڕانی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمینار و مه‌راسیم له دژی ئیسلامی سیاسی و ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی كوردی.
به كورتی جیاوازی ئازادی ژنان له كوردستان و ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه له كوردستان ژنان خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادییه‌كانیاندا به‌ڵام ژنان له ئه‌وروپا یاسایه‌ك هه‌یه كه ئازادی یه‌كانیان ده‌پارێزێت.
najatrosty@yahoo. com
