پارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا به دیكتاتۆر ده‌بینم به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان گوێ به‌خه‌ونی كورد ناده‌ن و ده‌ڵێن ئۆخه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌ئێمه‌یه نازانن سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یان هیچی به‌ده‌ست نییه، به‌ڵام پارتی هه‌ندێك به‌ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردی كارده‌كه‌ن
به‌داخه‌وه پارتی و یه‌كێتی كه‌لتوری به‌عسیان كۆپی كردووه و هه‌موو شمان ده‌زانین هه‌میشه وێنه‌ی كۆپی ناشیرن تره له ئه‌سڵیه‌كه‌ی من ئه‌مرۆ له‌كوردستان حزبی به‌عسی كوردی ده‌بینم
له‌ناو یه‌كێتی یه‌كه‌م ده‌بێت ده‌ڵاڵت هه‌بێ بۆ سه‌ره‌وه دووه‌م پیاوی كه‌سێك بیت ئه‌گه‌رنا هیچ نیت
كۆسره‌ت ره‌سوڵ حه‌زی به قه‌ره‌باڵغی دیوه‌خانی شه‌خسی خۆی هه‌یه نه‌ك قه‌ره‌باڵغی باره‌گاكانی یه‌كێتی
حاكم شۆڕش حاكمی سه‌رده‌می شۆرشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
دڵشاد خورشید مسته‌فا ناسراو به حاكم شۆڕش خه‌ڵكی هه‌ولێره، له‌و شاره‌ش گه‌وره بووه و خوێندنی ته‌واو كردووه، دواتریش كۆلیژی قانون سیاسه‌ی له به‌غدا خوێندووه، ده‌رچوی 1980 – 1981 ه، پێشمه‌رگه و كادرێكی دێرینی یه‌كێتیه و وه‌ك خۆی وتی خێزانه‌كه‌شی به‌هۆی ئه‌و وه‌زعه سیاسیه‌ی له كوردستان هه‌بووه په‌رت و بڵاوبوون، له‌پاش رێككه‌وتنی 1983 یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت 11 كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌سگیر كراون و زیندانی كراون كه حه‌وتیان له خێزانی خۆی بووه و باوك و دایك و دوو برای هاوسه‌ره‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ بووه كه كادری یه‌كێتی بووه و له‌گه‌ڵ خۆی كاری سیاسی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه تا یه‌كێتی و كوردستانی جێهێشتووه وه‌ك ده‌ڵێت “ تاساڵی 1989شه‌ریكم له‌هه‌موو جوانی و ناشیرینییه‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام له‌وكاته‌وه یه‌كێتی نیم و خۆم به‌به‌شێك له‌وان نازانم” ئێستا له‌وڵاتی سوید ده‌ژی و بۆ چه‌ندین جار له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سوید هه‌ڵبژێردراوه و له بازاڕی كاری سوید كار ده‌كات و كاندیدێكی حزبی سوسیال دیموكراته‌كانی سویده بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
رزگار ره‌زا چوچانی/ سوید
به‌شی دووه‌م
* تۆ باسی ئه‌وه‌ت كرد كۆسره‌ت ره‌سوڵ رقی له ئێوه هه‌ڵگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌چونه به‌خێرهاتنی ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ش ئێوه سه‌ردانتان نه‌كرد له‌كاتی خه‌باتی شاخ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و رقه‌ی لای ئه‌و دروست ببوو؟
- من نه‌ده‌چومه هه‌موو مه‌جلیسێك چونكه من ئاره‌قم نه‌ده‌خوارده‌وه و كۆنكانم نه‌ده‌زانی بۆیه نه‌ده‌چومه مه‌جلیسی ئه‌وانه چونكه من رێزم بۆ هه‌ندێك ته‌مه‌ن هه‌یه ناكرێ كه‌سێك ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵێك بێت من له‌مه‌جلیسه‌كه‌یدا درێژ بم و قاچ بخه‌مه سه‌رقاچ قاچێكم به‌رانبه‌ر ده‌موچاوی ئه‌وه به‌رزبكه‌مه‌وه كه ته‌مه‌نی له‌سه‌روی خۆم بێت، ئه‌وه ڕێزێكه له ته‌ربیه‌تی خێزانیمه‌وه له‌گه‌ڵم دروست بووه، جارێك چومه مه‌جلیسی كۆسره‌ت ته‌ماشام كرد و بینیم مه‌جموعه خه‌ڵكێك له‌وێ دانیشتوون هه‌موی به‌ته‌مه‌ن و پێشمه‌رگه‌ی كۆن و موئه‌ده‌ب، به‌ڵام كۆسره‌ت به‌رانبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه پێی خستۆته سه‌رپێ و ده‌ڵێی یه‌ك كه‌سی له‌لا نییه، ئه‌وه‌ش ئه‌ده‌بیه‌ن جوان نییه بۆیه له‌و رۆژه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر دوركه‌وتمه‌وه لێی و نه‌چومه‌ته مه‌جلیسی وه‌ك پێشتریش باسمكرد ئه‌و موحاره‌به‌ی منی ده‌كرد نه‌ك هه‌ر من هه‌ر كادرێك له‌ناو شۆڕش بوایه پیاوی كۆسره‌ت نه‌بوایه كۆسره‌ت به‌وپه‌ڕی توانای موحاره‌به‌ی ده‌كردو جه‌لال تاڵه‌بانیش گوێی له‌كۆسره‌ت ده‌گرت ئه‌وه‌ش وایكردووه وه‌ك ئه‌مرۆ ده‌بیستم كوتله‌ی كۆسرتی دروستكردووه بۆ نمونه به‌م دواییه باسی ئه‌وه كرا كه پێنج ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوێستیان له تاڵه‌بانی وه‌رگرتووه كۆسره‌تیش یه‌كێك له‌وان بوو مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر له‌دوای كۆسره‌ته‌وه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتن ته‌ئیدی كۆسره‌تیان كرد له‌وازهێنانه‌كه من بۆیه‌ش من ده‌پرسم ئایا دوای په‌شیمان بونه‌وه‌ی كۆسره‌ت له بڕیاره‌كه‌ی خۆی" هه‌ڵوێستی مه‌ڵبه‌ندی سێ چی بوو؟ هه‌مان هه‌ڵوێستی پێشوو بوو یان په‌شیمان بونه‌وه ئه‌وانیش" ئه‌گه‌ر گه‌شتیته ئه‌و وه‌ڵامه زیاتر راستیت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئایا ئه‌وه حزبه وه‌لائی شه‌خسی له وه‌لائی حزبی زیاتر بێت؟.
*یه‌كێتی ئه‌مرۆ بووه به‌چه‌ند كوتله‌یه‌ك و خه‌ریكی ململانێن ئایا ململانێكان تاچه‌ند له خزمه‌تی كێشه‌ی كورد‌و یه‌كێتییه؟
- ئه‌و ململانێی ناو یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه و دوره له كێبه‌ركێ و مونافه‌سه له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی یه‌كێتی و كورد، هه‌موو لاو كوتله‌كانی یه‌كێتی شه‌ڕ له‌سه‌ر سامان ده‌كه‌ن "منداڵه‌كانی تاڵه‌بانی" مه‌به‌ستم كوتله جیاجیاكانی ناو یه‌كێتیه شه‌ڕ له‌سه‌ر میراتی باوكیان ده‌كه‌ن، من نازانم ئه‌و هه‌مووه‌ی ئه‌مرۆ له‌ناو یه‌كێتی قیت بونه‌ته‌وه دوێنێ له‌كوێ بون؟ من تا ساڵی 1989 پێشمه‌رگه‌بوم نه‌مزانی مام جه‌لال كوڕی هه‌بێت ئه‌مرۆ قوباد‌و كێ كێ قیت بونه‌ته‌وه، باشه كه ئه‌وانه قیت بونه‌ته‌وه شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ له‌كوێن؟ كوا ئه‌رك و مافیان له‌ناو یه‌كێتی؟ من مه‌به‌ستم خۆم نییه ژیانی خۆم به‌هه‌موو ژیانی جه‌لال تاڵه‌بانی ناده‌م من بۆخۆم ده‌ژیم به‌ڵام ده‌مه‌وێ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌شم به‌ئازادی بژین چونكه دوێنێ به‌ناوی شۆڕشه‌وه منیش به‌وخه‌ڵكه‌م وتوه ئه‌نجامی شۆرشی ئێمه ئازادی ئێوه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌تا كه ده‌یبینن له‌جێی ئازادی شه‌ڕه له‌سه‌ر سامانی یه‌كێتی به‌داخه‌وه یه‌كێتی ئه‌مرۆ وه‌كو حزب نه‌ماوه من وه‌كو كۆمپانیایه‌ك ده‌یبینم و هیچ پره‌نسیپێكی حزبی بونی تیا نه‌ماوه، بۆیه ده‌ڵێم من كاتی خۆی یه‌كێتی بووم و ئێستا یه‌كێتی نیم و ئاماده‌نیم یه‌ك رۆژی ته‌مه‌نی خۆم بده‌مه كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی حزبه‌وه كار بكات، هه‌ر پێم شه‌رمه یه‌ك رۆژ بچمه مه‌جلیسی سه‌ركرده‌كانیان، چونكه خه‌ڵكێكی نادیموكراسین و زۆر دورن له ئه‌لف و بێی دیموكراسی، دورن له حزب و له پره‌نسیپه‌كانی حزبی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و پێشكه‌وتن خوازی و تائێستاش خۆیان و خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاندووه، بۆ نمونه یه‌كێتی خۆی به‌حزبێكی سۆسیال دیموكرات ده‌زانێت به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك تازه چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت سه‌فه‌ری كرواتیا ده‌كه‌ن و ده‌مانچه‌ی كاتم سه‌وت ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك خه‌ڵكی پێ بترسێنن و له‌لایه‌كیش به‌كاری بهێنن بۆ كڕینی ویژدانی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردن كه ئه‌وه‌ش زۆر دوره له به‌رانامه‌و سیاسه‌تی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كانی جیهان سۆسیال دیموكراته‌كان بڕوایان به شه‌فافیه‌ت و ریفۆرم و دیالۆگ هه‌یه من ده‌پرسم ئه‌و جێگری سكرتێری سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆناله‌ی كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی تاچه‌ند به‌به‌رنامه‌و پره‌نسیپه‌كانی سۆسیال دیموكرات له جیهاندا له‌گه‌ڵ خودی مه‌كته‌ب سیاسی و كادره‌كانی خۆی ئه‌وانه‌ی كه‌وازیان هێناوه و ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی حزبه‌كه هه‌یه ره‌فتاری كردووه بۆیه ئه‌گه‌ر باسی چاكسازی بكرێت ده‌بێت له خودی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ست پێبكرێت، له‌باره‌ی خزمه‌تكردنی میلله‌تیش من نه ئه‌وانه‌ی ناو یه‌كێتی و نه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ناوی كوتله‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتین وانابینم له‌خزمه‌تی میلله‌ت كێشه‌یان هه‌بێت، ئه‌مرۆ كێشه‌ی ئه‌وان كێشه‌ی پاره‌و سامانه.
*بۆچی ناگه‌ڕێیته‌وه وه‌ك دڵسۆزێك بۆ میلله‌ته‌كه‌ت و بۆ یه‌كێتیش له‌وێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌باست كرد له‌ناو یه‌كێتی كار بكه‌ی؟ تۆ ئه‌زمونێكت هه‌یه له‌وڵاتی سوید بۆ نایبه‌یته‌وه كوردستان؟
- بۆكوێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌مرۆ دیل‌و كۆیله‌ی ده‌وێ منیش كۆیله‌نیم، ئه‌وه نه‌خۆشییه‌كه ئه‌حزابی كوردی گرتۆته‌وه، پارتی و یه‌كیتی ئه‌مرۆ دژی ویست و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كارده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش بێت بزانم پارتی و یه‌كێتی رێز له‌مافی تاكی كورد ده‌گرن و ئه‌ڵقه‌ی كوردایه‌تی فراوانتر ده‌كه‌ن و واز له‌بڕوا ته‌سكه حزبییه‌كان ده‌هێنن و جێی هه‌موو كوردێكی ڵسۆز له‌ناو ئه‌و ئه‌ڵقه كوردایه‌تییه ده‌بێته‌وه ئه‌و كات وه‌ك كوردێك واز له‌هه‌موو ژیان و ئیمتیازێك لێره ده‌هێنم و ده‌چمه‌وه به‌م ته‌مه‌نه‌وه له‌خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆم ده‌بم، به‌ڵام ئه‌وه به‌دور ده‌بینم و ده‌زانم ناتوانن پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌و وڵاته به‌رپابكه‌ن، من ساڵی 2004 دوای ئه‌و هه‌موو دورییه‌م چومه‌وه كوردستان بۆ پۆست و هیچ شتێك نه‌چوم، به‌ڵام چه‌ند پرۆژه‌یه‌كم له‌باره‌ی هه‌ڵبژادن و وه‌عی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ خۆم بردبوه‌وه له‌وێ ویستم بچمه ئۆتیل حاكم سه‌ردار وتی من له‌سلێمانی بم تۆ ده‌چیته ئۆتێل؟ شتی وا نییه ئیدی من له‌ماڵی ئه‌وان و مامۆستا سه‌یفه‌دین وان بوم پێیان وتم بۆ ناچی مام جه‌لال ببینی؟ وتم كاكه من نه‌هاتوم بۆ وه‌زیفه بۆچی بیبینم؟ ئه‌وان به‌دزی من نامه‌یه‌كیان بۆ مام جه‌لال نوسی بوو كه حاكم شۆڕش چه‌ندین ساڵه له‌سویده و هاتۆته‌وه پرۆژه‌یه‌كی زۆر باشی پێیه حه‌قوایه دانیشتنی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌ویش نامه‌یه‌كی بۆ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به‌ناو سۆسیا دیموكرات نوسی بوو كه له‌گه‌ڵ حاكم شۆڕش دابنیشن، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز دانیشتم ئازاد جوندیانیشی له‌گه‌ڵ بوو له‌ماڵه‌وه‌ش داوه‌تی كردم به‌ڵام ئه‌و راستگۆیانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم بۆیه سوپاسی ده‌كه‌م، پێی وتم حاكم شۆڕش تۆ به‌ئاگری پیاوپیاوانی سوتای پیاوی كه‌س نه‌بوی بۆیه كاره‌كانت دیار نین، ئه‌گه‌رنا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوی ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش ده‌ته‌وێ بێیته‌وه خۆت له‌گه‌ڵ ته‌كه‌تولێك ساخ نه‌كه‌یته‌وه جێت نابێته‌وه ئایا دێیته‌وه؟ وتم نه‌خێر نایه‌مه‌وه چونكه هه‌مان ئه‌و مه‌بده‌ئه‌م هه‌یه كه له‌سه‌ری هه‌ڵهاتم ئێستاش بۆ ئه‌وه هاتومه‌ته‌وه له‌سوید هه‌ندێ ته‌جروبه‌م هه‌یه ده‌مه‌وێ بیگوازمه‌وه ئێره و خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، من له‌سوید توانیومه جێی خۆم له‌ناو سیسته‌مه‌كه‌یدا بكه‌مه‌وه، پیاوێكی قانونی كوردم توانیومه به كه‌فائه‌تی خۆم سویدییه‌كان موعجیب بكه‌م به توانای خۆم، بۆیه له چه‌ندین دائیره‌یان كارم پێدراوه بۆ تاقه‌ی خۆم له‌خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆم سه‌رف نه‌كه‌م؟ له سێ تاچوار به‌له‌دیه‌ی وڵاتی سوید كارم كردووه 7 ساڵ له ئۆربرۆ راوێژكاری كاروباری په‌نابه‌ران بووم له‌بازاڕی كاری سویدی له‌ناو 500- 600 كه‌س ده‌كه‌س هه‌ڵبژێردران یه‌كیان من بووم له‌سیاسه‌تیش له‌ناو جزبی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید كار ده‌كه‌م، له‌مه‌جلس به‌له‌دییه‌كانی ئه‌وان بووم ئێستاش كاندیدی ئه‌و حزبه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌پایز به‌شداری كۆنگره‌ی سۆشیال دیموكراته‌كان بكه‌م و به‌رپرسی دوو لیژنه‌م بۆ ئاماده‌كاری ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك سوسیال دیموكراته‌كان له‌سوید سه‌ربكه‌وین ئه‌ویش به‌دیاریكردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو خه‌ڵكی سوید ده‌نگی پێنه‌داین، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه كه لێره به‌ده‌ستم هێناوه به‌داخه‌وه له‌كوردستان جێم نابێته‌وه چونكه ڕازی نیم پیاوی كه‌س بم نازانم له‌لای جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌فیق سامه‌رائی و سه‌دان كۆنه به‌عسی جێی ده‌بێته‌وه، عه‌جه‌به‌ن جێی من نابێته‌وه ئه‌وه عه‌لامه‌تی پرسیاری ناوێ؟ بۆیه وتم كاكی من ناگه‌ڕێمه‌وه له‌جێی ئه‌وه‌ی بڵێن وه‌ره شاره‌زایی خۆت بهێنه‌وه به‌من ده‌ڵێن وه‌ره پیاوی مام جه‌لال به وه‌ره پیاوی كۆسره‌ت به چی بڵێی بۆت ده‌كرێت بۆیه رازی نه‌بوم بچمه‌وه كاكی من تۆ له‌كوردستانه‌وه هاتویت باش ده‌زانی له‌وێ یه‌كه‌م ده‌بێت له‌ناو یه‌كێتی ده‌ڵاڵت هه‌بێ بۆ سه‌ره‌وه دووه‌م پیاوی كه‌سێك بیت ئه‌گه‌رنا هیچ نیت من چومه‌ته‌وه پرۆژه‌ی خۆمم بردۆته‌وه ئه‌وانه‌م پێ ناكرێ نه ده‌ڵاڵم هه‌یه و نه‌پیاوی كه‌سم مادامیش به مه‌رجی ئه‌وه پرۆَژه‌كه وه‌رده‌گرن و به‌مه‌رجی ئه‌وه ده‌مكه‌نه كار به‌ده‌ست ناگه‌ڕێمه‌وه به‌ڵام ئێستا هه‌موو كات ئاخ بۆ ئه‌وه هه‌ڵده‌كێشم ده‌ڵێم به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ من ده‌یزانم ئه‌گه‌ر ئه‌وكاتی گه‌نجیم بمزانیایه كه‌بومه یه‌كێتی و بمزانیایه ئه‌وانه ئه‌و مه‌عده‌نه‌ن ئاماده نه‌ده‌بووم ئه‌وانه به‌سه‌ركرده‌ی خۆم بزانم و ئێستاش ئاماده‌نیم ئه‌وانه به‌سه‌ركرده‌ی خۆم بزانم ئه‌وه‌ش رای من نییه به‌ته‌نها، ئه‌مرۆ له ناو یه‌كێتی به هه‌زاران كادر‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هۆكارانه‌ی كه‌باسمكرد وازیان له یه‌كێتی هێناوه و بونه‌ته "سه‌ربازی ون".
*باسی رێككه‌وتنی ستراتیژی و یه‌ك هه‌ڵویستی پارتی یه‌كێتی ده‌كرێت به‌ڵام لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار له‌یه‌ك دورن سه‌رۆكی هه‌رێم بارزانی ده‌ڵێت "هه‌ركات بۆمان رێككه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نین و ئه‌وه‌ش به مافی ره‌وای خۆمان ده‌زانین و خه‌ون نییه" سه‌رۆك كۆمار مام جه‌لال ده‌ڵێت "ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه" تۆ چی ده‌ڵێیت؟
- من وانازانم شتێك هه‌بێت به‌ناوی رێككه‌وتنی ستراتیژی سیاسی، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌نده‌ی راسته كه په‌یوه‌ندی به دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه17% داهاتی عێراقه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كۆكن ئه‌گه‌رنا له‌زۆر شتی تر زۆر جیاوازن، به‌ڵام كه خه‌ڵكێك گه‌شته ده‌سه‌ڵات و كورسی و پاره بووه ئامانجی ئه‌وكات بیر له‌مییلله‌ت ناكاته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانیش ئه‌وه‌یه له‌پێناو ئه‌و دوو لایه‌نه ئاماده‌ن واز له هه‌موو میلله‌ت بهێنن به‌داخه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌مرۆ گه‌شتۆته ئه‌و دوو لایه‌نه‌و پشتی له‌هه‌موو شتكردووه، راسته له‌و زروفه ئیقلیمییه ده‌وڵه‌تی كوردی شتێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میلله‌تێك بڕوای پێی هه‌بوو كاری بۆ ده‌كات و هه‌ر خه‌ونیشه زۆركات به‌كۆشش هاتۆته‌دی، ئه‌ی بون به‌سه‌رۆك كۆماری ئه‌و سه‌ركۆماره بۆ ئه‌وو بۆ خه‌ڵكیش خه‌ون نه‌بوو؟ من ئه‌و لێدوانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر هه‌ڵه ده‌بینم چونكه هه‌ستی ملیۆنه‌ها كوردی برینداركرد، بزانه وێڕای دكتاتۆریه‌تی توركیا كوردی باكور ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی هه‌موویانه و ئێستا به‌ڕێگای چه‌ك و دیموكراسی كار بۆ خه‌ونه‌كانیان ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌وێ هه‌یه واته له‌باكوری كوردستان سه‌ریگرت باشترین پشتیوانه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ئه‌گه‌ر شكستی هێنا هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتریش بۆسه‌ر كوردستان دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه تاوانه تۆ به‌وه‌ها لێدوانێك ئاواتی ئه‌و هه‌موو كورده داڕمێنیت و تائسیر له حه‌ماسه‌تیان بكه‌ی، نه‌ده‌بوو جه‌لال تاڵه‌بانی وابیر بكاته‌وه ده‌بوو خۆی بكردایه‌ته ماندێلا به‌ڵام سه‌یره كابرایه‌ك له‌جێی ئه‌و به ماندێلا بونه ده‌چێته باوه‌شی دوژمنه‌كه‌ی و پشت له‌و هه‌موو كورد به‌كوشتدانه‌ی كه شۆرشه‌كه‌ی بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین ده‌یكرد له ناو ماڵی دووژمنه‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی دوێنێ منیش باسمده‌كرد بۆ میلله‌ت درۆ بوو ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش باسی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات خه‌ونی شاعیرانه ده‌بینێ!! به‌راستی ئه‌وه كاره‌ساته، له‌باره‌ی جیاوازیه‌كانیش ئه‌گه‌رچی من له ناعه‌داله‌تی و زه‌وتكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و قۆرغكردنی حكومه‌ت و ئازادیه‌كان و خه‌ساندنی میلله‌ت به‌تاڵان بردنی سامان جیاوازی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی نابینم و ئه‌وان موشه‌ته‌ره‌كن له‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مرۆ دروست بووه و هه‌ردوولاش به دیكتاتۆر ده‌بینم به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش دیاره كه ئه‌مرۆ یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان گوێ به‌خه‌ونی كورد ناده‌ن و ده‌ڵێن ئۆخه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌ئێمه‌یه نازانن سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یان هیچی به‌ده‌ست نییه، به‌ڵام پارتی هه‌ندێك به‌ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردی كارده‌كه‌ن و خه‌ریكی دامه‌زراندنی داموده‌زگای حكومین و نایشارنه‌وه كه خه‌ونی كورده ده‌وڵه‌تی هه‌بێت خه‌ریكی باسكردنی كیانن و بارزانی ده‌ڵێت حه‌قمان هه‌یه ببینه ده‌وڵه‌ت، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌ستور بگۆڕن كورد به موعاده‌له‌كه‌ی خۆیدا ده‌چێته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركیا ته‌داخول له قه‌زیه‌ی كه‌ركوك بكات ئێمه‌ش ته‌ده‌خولی دیاربه‌كر ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی نه‌ك به‌عه‌مه‌ل به‌شكڵیش بێت و ته‌نها به‌قسه بێت، من ئه‌وه به‌واقیعی تر ده‌بینم كه بارزانی ده‌یڵێت.
*تاچه‌ند ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ی مام جه‌لال دروست ده‌بینی كه باسی ده‌كه‌ن؟
-چه‌ند مانگێك پێش ئێستا تاڵه‌بانی و كۆیله‌كانی باسی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ده‌كه‌ن له‌ناو یه‌كێتی و حكومه‌ت به‌ڵام من ده‌پرسم بووه كه‌سێك پرۆژه‌یه‌ك باسی پرۆژه‌ی چاكسازی له حكومه‌ت و یه‌كێتی بكات بۆ خۆی یه‌كه‌م كه‌س بێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی خۆی باسی كردووه ره‌فتار بكات و بڕیار بدات بۆ نمونه دوو لایه‌ن باس ده‌كه‌م ده‌ستێوه‌ردان له گۆڕینی ماده‌ی 140 گۆڕینی به ماده‌ی 23 و داه‌به‌شكردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه‌ركوك به 32، 32، 32، ئایا جه‌لال تاڵه‌بانی پرسی به‌خه‌ڵكی كه‌ركوك كرد، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه‌ركوك به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن دیاری كراوه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی تر بڕیار له‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكات گۆڕینی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقه نه‌ك سه‌رۆك كۆمار، نه‌ك ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌و بریاره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه‌ركوك دژی ده‌ستوری عێراقه و دژی خواست و ویست و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه و دژی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی كوردستانه.
نمونه‌ی دووه‌م ئازادكردنی فرۆكه‌وانێكی عێراقی له‌كاتی رژێمی سه‌دام كه به‌شداریكردووه له بۆمبارانركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌دوای ده‌ستگیر كردنی و دانی به دادگا‌و له‌كاتی چاوه‌ڕوانی بڕیاری داداگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق بۆ دیاری كردنی رۆژی دادگایی كردنی تاڵه‌بانی به‌نامه‌یه‌ك بۆ ئاسایشی سلێمانی و باڤڵی كوڕی فرۆكه‌وانه‌كه له فرۆخانه‌ی سلێمانییه‌وه به‌ڕێده‌كات بۆ به‌ریتانیا بۆ ڕازیكردنی كابرایه‌كی ره‌ئیس عه‌شایه‌ری به‌عس، باشه تاڵه‌بانی یاسای خوێندووه ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ست تێوه‌ردان نییه له ده‌سه‌ڵاتی دادگایی؟ تاڵه‌بانی له‌باسكردنی پرۆژه‌كه‌ی ده‌ڵێت هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ستوه‌رداته كاروباری حكومه‌ت و هه‌ركه‌سێكی حزبیش ده‌ستوه‌رداته كاروباری داموده‌زگا حكومییه‌كان سزا ده‌درێت، له‌و پرۆژه‌ش كه‌باسی كردووه ده‌ڵێت هه‌ركه‌س وه‌ها ده‌ستێوه‌ردانێكی بینی راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆن بۆ خۆم یان دوو جێگره‌كه‌م بكه‌ن، منیش پرسیار له تاڵه‌بانی ده‌كه‌م چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌یه‌كی دادگایی و یاسایی و ئیداری به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت ئایا تاڵه‌بانی بۆ یاسا ئه‌وه‌ی خوێندووه له كۆلێژی یاسا؟ ئه‌ی كێ لێپرسینه‌وه له تاڵه‌بانی بكات كه ده‌ستوه‌رده‌داته كاری ده‌سه‌ڵاتی یاسایی؟ ئایا راگرتنی هه‌ستی سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك مه‌زنتره له یاسا‌و هه‌ستی میلله‌تێك و كوشتنی 5000 كه‌س له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه؟ حه‌زده‌كه‌م ده‌ڵاڵه‌كانی تاڵه‌بانی كه زۆر شانازی به‌و پۆستی سه‌رۆك كۆمارییه ده‌كه‌ن وه‌ڵامی گه‌لی كوردستان و خه‌ڵكی كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه بده‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه دورنییه له ئه‌مرۆی تاڵه‌بانی من واده‌زانم تاڵه‌بانی خۆی به‌شه‌رمه‌زار ده‌زانێت به‌رنبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بۆیه تاكو ئێستاش رۆژێك له رۆژان سه‌ردانێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كردوو كه‌چی مه‌سه‌له‌ی كورد به‌پێی بۆ چونه‌كانه‌كانی خۆی دوای كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه كه له شاخ باسی ده‌كرد "كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه مه‌سه‌له‌ی كوردی ده هه‌نگاو برده پێش".
*دوا قسه‌ی حاكم شۆڕش چییه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و ئه‌مرۆی كوردستان؟
-من ناڵێم ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی كوردستان سفره به‌ڵێ شتكراوه به‌ڵام ده‌كرا پاش 18 ساڵ زۆر له‌وه‌ش زیاتر بكرێت ده‌كرا كار بۆ ئه‌وه بكرێت په‌ڕله‌مانێكی به‌هێز و حكومه‌تێكی به‌هێزترمان هه‌بێت كه‌وا بتوانێت ژێرخانێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی بنیات بنێت كه وا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی تا ببێته هۆی دروستبونی متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵك به په‌ڕ له‌مان و حكومه‌ته‌كه و گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بۆ شارستانیه‌ت و دیموكراسی و دروست بونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زه‌روره‌تی ئه‌و قۆناغه ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌وا ئۆپۆزسیۆنێك دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش فێر ببین چۆن قبوڵی یه‌كتر بكه‌ین و به‌شێوه‌ی سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵات بگۆڕینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش من تاكو ئۆپۆزسیۆنێك دروست نه‌بێت ئه‌م ئه‌زمونه‌ی كوردستان زۆر به نوقسان ده‌بینم چونكه بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت خۆی له‌وه ده‌بینێت كه چه‌ند حزبێك له‌ده‌سه‌ڵات بن و چه‌ند حزبێكی تریش له ئۆپۆزسیۆن بن به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت پێشده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش ئه‌مرۆ له‌كوردستان بونی نییه په‌رله‌مان دڵی دیموكراسیه‌ته به‌ڵام له‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان پارتی و یه‌كێتی په‌ڕله‌مانیان كردۆته ده‌زگایه‌ك له خواروی حزب ئه‌مه‌ش عه‌قڵه‌یه‌تی سیسته‌می دیكتاتۆری بوو له‌سه‌رده‌می سه‌دام كه مه‌جلی قیاده سه‌وره و شه‌خسی سه‌دام به‌رزترین ده‌سه‌ڵات بون له عێراق به‌داخه‌وه پارتی و یه‌كێتی ستره‌كتوری به‌عس و كه‌لتوری به‌عسیان كۆپی كردووه و هه‌موو شمان ده‌زانین هه‌میشه وێنه‌ی كۆپی ناشیرن تره له ئه‌سڵیه‌كه‌ی به‌داخه‌وه من ئه‌مرۆ له‌كوردستان حزبی به‌عسی كوردی ده‌بینم له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركی تاكی كورده كه‌وا به‌شداری بكات له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان باشتر بكرێت و خه‌ڵكێك بكه‌ونه ناو په‌ڕله‌مان كه كه‌فائه‌ت و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان له پێش دڵسۆزی بۆ حزب و تاكه‌كه‌س ببینن من پشتیوانی له هه‌ر هه‌نگاوێكی گۆڕینێكی دیموكراسی ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی شارستانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و ئازادی ببات.
تیبینی له به‌شی یه‌كه‌می دیمانه‌كه‌ی حاكم شۆڕش باسی ئه‌وه ده‌كات كادره سیاسی و عه‌سكه‌ریه‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانیشه‌وه له‌هه‌ر دێیه‌ك ژنێكیان هه‌بووه بۆ رابواردن وه‌ك به‌ڕێزیان بۆ به‌رچاو رونی پێی راگه‌یاندنین مه‌به‌ستی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسییه له ئه‌مرۆدا نه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی له كاتی شۆڕش
به‌شی دووه‌م له ژماره 26 گۆڤاری هه‌ڵبون بڵاو كراوه‌ته‌وه
