له قه‌زای چۆمان له سمینارێكدا له‌ژێر ناوی" ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز و چۆنیه‌تی خۆپاراستنی" د. هێمن محه‌مه‌د باسی له ده‌ركه‌وتنی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز كرد‌و چۆنیه‌تی خۆپاراستنی شی كرده‌وه. وه‌هه‌روه‌ها له‌م دیمانه‌یه‌دا ئه‌مه‌شی خسته ڕوو ئه‌گه‌ر بێت و وڵاتێك تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بێت مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ملیاره‌ها دۆلار زه‌ره‌ر مه‌ند بێت.
پڕۆفایل...
د. هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له‌ساڵی 1980 له شاری هه‌ولێر-رووناكی له دایك بووه.
له ساڵی 2004-2005 ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی ڤێرتێرنه‌ری زانكۆی ده‌هۆكه.
له ساڵی 2007 له بنكه‌ی كه‌ره‌نتینی به‌یته‌ره‌ی حاجی ئۆمه‌راندا ده‌ست به‌كار بووه تاكو ئێستا.
نامیلكه‌كانی د. هێمن محه‌مه‌د...
1- ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده 2006.
2- نه‌خۆشیه‌كانی ماسی 2007.
3- ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی زه‌رتك له سه‌ربڕخانه‌كاندا 2008.
4- ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز 2009.
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌و نیشانه‌كانی، د. هێمن محه‌مه‌د گوتی" سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه (hlnl) a ئه‌م جۆره‌ی ئێست
اكه هه‌یه پێش ئێستاش جیاكراوه‌ته‌وه له مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كاندا، به‌ڵام له رووی جیناته‌كانی جیاوازه له ستره‌ینه‌كه‌ی ئێش ئێستا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌تواندراوه شوێن و سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیاری بكرێت، وه زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بازدانه‌ك روویداوه له به‌رازدا، چونكه به‌راز به mixing vessel ناوده‌برێت به‌وه‌ی كه له‌توانایدایه تووشببی به هه‌ردوو جۆری ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌و مرۆڤ كه ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی جیناته‌كانی ڤایرۆسه‌كه له یه‌ك خانه خوێدا. ده‌توانین به وردی بزانین بۆ چ ساڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئامێری هۆكاری ده‌ستنیشانكردنی وه‌ها پێشكه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 1901 ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا به گشتی ده‌ست نیشانكرا، به‌ڵام زاناSHOPE له ساڵی 1930 هۆكاری نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازی ده‌ست نیشانكرد كه زۆربه‌ی نیشانه‌كانی له ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ ده‌چێت دوای 3 ساڵ نه‌خۆشیه‌كه بینرا له مرۆڤدا" د. هێمن ئاماژه‌ی به نیشانه‌كان كرد‌و گوتی" نیشانه‌كانی جیاوازن به پێی به‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بوونی هه‌ندی هۆكاری تر كه ده‌بێته هۆی زیاتر ئاڵۆز بوونی نه‌خۆشیه‌كه له نیشانه‌كانی (تاوله‌رز، كۆكین و پژمین، هه‌وكردنی قورگ، هه‌ست كردن به ماندوو بوون و سه‌رئێشه، ئازاری ماسولكه‌كانی له‌ش به تایبه‌ت له پشت و په‌له‌كانی خواره‌وه، هه‌وكردنی سیه‌كان، سوور هه‌ڵگه‌ڕانی ده‌م و چاو، هه‌ندی جاریش رشانه‌وه‌و سكچوون) به گشتی زۆربه‌ی ئه‌م نیشانانه له مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌ون له كاتی تووشبوونی به په‌سیو-seafonal in fluauza، به‌ڵام ئه‌و نیشانانه جێگای گومانن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رپرسان بڵاو بكه‌نه‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشیه جیا كراوه‌ته‌وه له‌و وڵاته یان له وڵاتی توشبوو هه‌تا ئه‌و كه‌سه به‌م په‌تایه یاخود له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه به‌ركه‌وتبی" سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بۆچی به‌راز به پێوه‌ندێكی باش داده‌ندرێت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه؟ د. هێمن محه‌مه‌د گوتی" چونكه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی به‌راز له توانایدایه تووشببن به زیاتر له جۆرێك له ئه‌نفله‌وه‌نزا" ئه‌و نموونه دێنێته‌وه‌و ده‌ڵی" ئه‌و به‌رازه‌ی تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌و مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وا جیناته‌كانی ڤایرۆسه‌كهgenetic reassortment له یه‌ك خانه خوێدا، كه به‌رپرسه له سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی نوی كه توانای تووشكردن و هه‌ره‌سی خانه خۆی یان مرۆڤ هه‌بێت، یان ئه‌و چالاكیه‌ی بۆ دروست ببی كه ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه ڤایرۆسه‌كه ئه‌و چالاكیه‌ی بۆ دروست بووه" سه‌باره‌ت به‌و رێگایانه‌ی كه مرۆڤ له رێگه‌یه‌وه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت، ناوبراو گوتی" له رێگای به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رازی تووشبوو، یان ئه‌و جێگایانه‌ی پیس بوونه به‌م نه‌خۆشیه، وه گواستنه‌وه‌ی له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر له رێگای ده‌م و لووت و ده‌ردراوه‌كانی، ئه‌مه‌ش وایكرد له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیwtlo ئاستی هۆشداری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی به‌رز بكاته‌وه بۆ پله 5، چونكه نه‌خۆشیه‌كه له كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه بۆ كه‌سی دووه‌م وه له دووه‌مه‌وه بۆ سێیه‌م كه‌س گواستراوه‌ته‌وه" سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری تووشبووی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش د. هێمن گوتی" ئه‌گه‌ر كه‌سی تووشبوومان هه‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به به‌كارهێنانی دژه ڤایرۆسه‌كانی وه‌كو oseitamivir كه ناوه بازرگانیه‌كه‌یtamiflu، یان zanamivir كه ناوه بازرگانیه‌كه‌ی smmetel، به‌ڵام كه‌سی پێگه‌یشتووی تووشبوو دوای 4ـ5 رۆژ دوای چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌كه توانای ده‌ردانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی هه‌یه، وه له منداڵاندا 9ـــــ10 رۆژ كه ئه‌مه‌ش به سه‌رچاوه‌ی گرفتی گه‌وره داده‌ندرێت له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بۆ كه‌سانی دیكه" سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌كری له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه براكریستیانه‌كان گۆشتی به‌راز بخۆن؟ گوتی" به‌ڵی، چونكه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا زۆر هه‌ستیاره بۆ گه‌رمی له 56 پله‌ی 2 بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك به‌سه بۆ كوشتن و له‌ناو بردنی چالاكیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی كه بكوڵێت، به‌ڵام وا چاكه برا كریستیانه‌كان ئه‌م ماوه‌یه خۆیان به‌دوور بگرن له خواردنی گۆشتی به‌راز، چونكه له كوردستان راوی به‌راز به نایاسایی ده‌كرێت ده‌بێت پشكنینی تایبه‌تی ڤێرتێرنه‌ری بۆ ئاژه‌ڵه‌كه بكرێت ئینجا بخورێت بۆ دڵنیا بوون له هه‌موو نه‌خۆشیه مرۆژه‌ڵیه‌كانی كه‌وا له رێگه‌ی به‌رازه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه" سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئایا ئێمه له سۆران و باڵه‌كایه‌تی و سیده‌كان به‌رازی كێویمان له شاخه‌كاندا هه‌یه چی بكه‌ین تاكو خۆمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م مه‌ترسیه نه‌بینه‌وه؟ ناوبراو گوتی" قه‌ده‌خه كردنی راوی به‌راز و ئاژه‌ڵه كێویه‌كان و باڵنده ئاویه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابی ده‌ستكاری ئاژه‌ڵی له‌ناوچوو (به‌راز) بكرێت، نه‌چوون بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه بزاندرێت به پیس بوونی پاشه‌ڕۆی ئه‌م ئاژه‌ڵه، ئه‌گه‌ر به‌رازی مردوو بینرا ده‌بێت لایه‌نی په‌وه‌ندیدار ئاگادار بكرێته‌وه تاكو ژێر گڵ یاخود بسوتێندرێت له لایه‌ن نزیكترین بنكه‌ی به‌یته‌ری، چاودێری كردنی وردی به‌رازه كێویه‌كان ئه‌گه‌ر بكرێت خوێنیان لێوه‌ر بگیرێت بۆ شیكاری تاقیگه‌یی پێویست بۆ دیاری كردنی دژه ته‌نه‌كان له دژی ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌گه‌ر هه‌بی" سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش د. هێمن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م نه‌خۆشیه له وڵاتێك بڵاوببێته‌وه زیانه‌كانی زۆرن، به‌ڵام تاكو ئێستا داتایه‌كی ورد نیه به‌ڵام مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت به ملیاره‌ها دۆلار بخه‌ملێندرێت هه‌ر له ئیفلیج بوونی كۆمپانیا گه‌شتیاره‌كان له وڵاته توشبوه‌كان و كڕینی چاره‌سه‌ر و داخستنی چێشتخانه‌و كارگه‌و تێچووی پاره‌ی خۆپاراستن و... هتد. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كه هه‌ست بكرێت ئاژه‌ڵێك تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوو چی بكرێت؟ د. هێمن گوتی" ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له كێڵگه‌یه‌ك یاخود له ناوچه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشیه بینرا له به‌رازه‌كاندا ئه‌وا رێنمایی دروستی ئاژه‌ڵی تایبه‌ت ده‌بێت جێبه‌جی بكرێت، ئه‌ویش به له‌ناوبردنی ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و شوێنه‌و به قوڵی 3كم له شوێنی ڕوودانی نه‌خۆشیه‌كه، وه باشترین رێگاش بۆ له‌ناوبردنیان سوتاندنیان یاخو ژێر خاك كردنه‌وه و داپۆشین به چینێك له مادده‌ی گه‌چ buffeving zone، وه دانانی گه‌ره‌نتینی توند بۆ ماوه‌ی 21 رۆژ له هاتووچۆكردنی هه‌موو شتێك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، وه‌هه‌روه‌ها پشكنینی ئاژه‌ڵه‌كان به قووڵی 10كم له شوێنی روودانی نه‌خۆشیه‌كه، وه‌رگرتنی خوێن له ئاژه‌ڵه‌كاندا بۆ تاقیگه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كوتانی ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره به پێكوته‌ی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیهsurviellon zone، وه پاككردنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانی شوێنه‌كه به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دژه ڤایرۆس"له كۆتایدا سه‌باره‌ت به ڕێگاچاره بۆ دوور بوون له مه‌ترسی ئه‌م په‌تایه د. هێمن محه‌مه‌د به‌رپرسی بنكه‌ی كه‌ره‌نتینی به‌یته‌ره‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌چه‌ند خاڵێكدا رێنمایی خسته‌ڕوو كه پابه‌ند بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌وانه زۆر ده‌ست شوشتن و ده‌ستكاری نه‌كردنی ده‌م و لووت و چاو پاش هه‌ر كردارێك له‌گه‌ڵ باڵنده یاخود هه‌ر ئاژه‌ڵێك ته‌نها دڵنیا بوون له پاكی ده‌ست، وه به‌كار هێنانی ده‌سته‌سڕ له‌كاتی كۆكین و پژمین و به‌كارهێنانی ده‌مامكی كاغه‌ز و ده‌رنه‌چوون له ماڵ له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتن، وه سه‌فه‌ر نه‌كردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی تێدا تۆمار كراوه، وه پاراستن له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له وه‌رزشی رێك و پێك و نووستنی ته‌واو، خواردنی هاوسه‌نگ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی تاو كۆكه و نیشانه‌كانی تر هات پێویسته سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه لاوه‌كیه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵ و سیه‌كان و ته‌نگه نه‌فه‌سی و گورچیله‌یان هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
