
ماهیر له‌ساڵی 1973 له‌شاری رواندزی باشووری كوردستان له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و شاره ته‌واوكردووه. له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چووه‌ته هه‌ولێر. له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا له‌لای مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا به‌شداریی له‌خولی فێربوونی موزیك كردووه‌و سه‌ره‌تای به‌هره‌كانی هه‌ستپێكردوه. ماهیر پێیوایه ئه‌و مامۆستا مه‌زنه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌به‌ره‌و پێشبردنی موزیك وپه‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی ئه‌و شاره، چونكه ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخانكردووه‌و به‌كردنه‌وه‌ی ده‌یان خولی فێربوونی موزیك بۆ ماوه‌ی زیاتر له30 ساڵ، چه‌ندین موزیسیانی به‌توانای پێگه‌یاندوه. ماهیر له‌ساڵی1991 له‌به‌شی شارستانیی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌لا‌حه‌ددین وه‌رده‌گیرێت. له‌ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی تیپی موزیكی زانكۆ داده‌مه‌زرێنن وچوار ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك چوار فێستیڤاڵی گۆرانی وموزیك له‌هه‌ولێر سازده‌كه‌ن. ماهیر له‌و فێستیڤاڵانه‌دا به‌چه‌ند گۆرانییه‌كی تازه به‌شداریی ده‌كات وزیاتر تواناكانی پیشانی ئاماده‌بووانی ئه‌و فێستیڤاڵانه ده‌دا‌ت. هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا یه‌كه‌مین گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه. ماهیر تائێستا چوار ئه‌لبومی گۆرانی به‌ناوه‌كانی (وه‌رزی سه‌هۆڵبه‌ندان 1997)، (به‌سه‌رچووم 2000) و (درۆیه‌كی شیرین 2003) و چواره‌مین ئه‌لبومی (دڵ ئاوێنه‌ی دڵه) له‌مانگی یه‌كه‌می 2008 بڵاوكردۆته‌وه. جگه له‌وه له‌ساڵه‌كانی 1999، 2001، 2003 و2004 چوار كۆنسێرتی له‌شاری هه‌ولێرو چه‌ند كۆنسێرتێكی دیكه‌ی له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه.
ستیڤان:وه‌ك ده‌بینین هونه‌ری گۆرانی كوردیی وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی تر، له‌كۆمه‌ڵی كورده‌وارییدا تووشی گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی هاتووه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هیچ چاوێك نه‌ماوه بۆ بینین ولێكجوداكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چاك له‌خراپ. دیاره ئه‌م بارودۆخه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری خۆی هه‌یه، ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پابه‌نده به‌و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌ی له‌كوردستاندا بووه‌ته ئه‌مری واقیع، پرسیار ئه‌وه‌یه خودی هونه‌رمه‌ندان وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌شێكی تری هه‌ره گرنگیی ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه هونه‌رییه نین ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا بوونی هه‌یه؟.
ماهیر:ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه بیرمان ده‌كه‌وێته‌وه كه‌له‌سه‌رده‌می به‌عسدا چ پێگه‌یه‌كی نزم وبێ به‌ها به‌هونه‌ر وهونه‌رمه‌ندان درابوو وهونه‌ر خرابووه خزمه‌تی چ مه‌به‌ستێكه‌وه. ئاسان نییه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ئه‌م تێڕوانینه بۆ هونه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا بگۆڕێت. به‌تایبه‌تی كه‌له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردیشدا به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندان نه‌یانتوانی وێنه‌یه‌كی جیا نیشانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بده‌ن وزۆرمان بۆ به‌دیهێنانی بڕێك پاره ئاماده‌بووین سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك بگرین. ئه‌مه وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناشرین كرد‌و ئه‌م دۆخه هه‌موو لایه‌نه‌كانی هونه‌ریی گرتبۆوه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هونه‌ری گۆرانی. كه‌واته ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌یت بناغه‌یه‌كی پته‌وی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌یه، هۆیه‌كه‌شی بارودۆخه سیاسییه‌كه‌یه. جگه له‌وه ده‌سه‌ڵاتیش هیچ پلان وبه‌رنامه‌یه‌كی نه‌بوو وتائێستاش نه‌زانانه‌و به‌پێی میزاجی تاكه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه كراوه.
ستیڤان:مینۆرسكی كوردناس ده‌ڵێت كورده‌كان هه‌موو شاعیرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبراو له‌هه‌نووكه‌دا بژیایه ده‌یووت: هه‌موو كوردان سترانبێژن. به‌بۆچوونی ئێوه پێشكه‌وتنی هونه‌ری گۆرانی كوردیی په‌یوه‌سته به‌چه‌ندێتی و ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه یاخود به‌چۆنێتی خودی گۆرانییه‌وه؟ له‌هه‌مان كاتدا واقیعه‌كه وامانلێده‌كات پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئایا په‌یدابوونی ئه‌م هه‌موو گۆرانیبێژه چ هۆكارێك له‌پشتییه‌وه راوه‌ستاوه؟.
ماهیر:من به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی ده‌بینم كه‌ئه‌وسا زۆربه‌ی گه‌نجانمان شاعیر‌و ئێستاش گۆرانیبێژبن. چونكه زه‌مینه‌ی پیاده‌كردنی زۆر له‌ئاره‌زووه‌كانی دیكه‌ی گه‌نجان له‌وڵاتی ئێمه‌دا نییه. ره‌نگه ده‌یان گه‌نجمان هه‌بن كه ئاره‌زوویان له‌سینه‌ما، فۆتۆگراف، ئه‌سپسواریی، سێرك و... ده‌یان بواری دیكه بێت، به‌ڵام كوان ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و گه‌نجانه بتوانن ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌ش ئه‌و ئاره‌زووانه پیاده‌بكه‌ن؟ ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی وفێركارییه‌كانمان هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه‌و نییه له‌ده‌رخستنی به‌هره زانستییه‌كانی مناڵان وگه‌نجانمان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌زگایانه فێریان كردین كه‌وه‌زیفه‌ی زانست ته‌نیا به‌دیهێنانی نمره‌ی به‌رزه له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا. خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه كه‌گۆرانی له‌لای ئێمه ئه‌و هونه‌ره بێده‌سه‌ڵات وبه‌سه‌زمانه‌یه كه هه‌موومان پێی ده‌وێرین وكردوومانه‌ته كه‌ناڵی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حه‌زی ده‌ركه‌وتنمان. به‌تایبه‌تی ئێستا خه‌ڵكانێك دروستبوون كه‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌و كار بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌و به‌ناوبانگكردنی بێبه‌هره‌و بێهونه‌ره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مه دیارده‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه كه‌وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نرێ كه‌به‌پاره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌توانن به‌هره‌ش دروست بكه‌ن.
ستیڤان:خه‌ڵاتكردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك وه‌زاره‌تی حكومه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو وماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌شی زۆری چاودێران له‌و بڕوایه‌دان مۆتیڤی تری وه‌ك سیاسیی وحیزبیی ته‌نانه‌ت ده‌سته‌گه‌ریی رۆڵیان هه‌یه له‌و خه‌ڵاتكردنانه‌دا، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاچه‌نده پێتوایه له‌بواری هونه‌ریشدا غه‌در له‌هونه‌رمه‌ندانی جیددی كراوه له‌رێی خه‌ڵاتكردنی هه‌ندێ سترانبێژی ناشایسته‌وه؟.
ماهیر:له‌هه‌موو بوارێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سانی نه‌زان وبێبه‌هره بڕیار به‌ده‌ستبوون، هه‌وڵ بۆشێواندنی پێوه‌ره‌كان ده‌درێ له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی شتی بێبایه‌خ وپه‌ڕاوێزكردنی شته جوانه‌كان. به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌زۆربه‌ی بواره جیاجیاكاندا هه‌ستی پێده‌كرێت. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی به‌ویژدانه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین پێویسته بڵێین كه‌ئه‌م دیارده‌ی خه‌ڵاتكردنه له‌لای ئێمه جارێ له‌سه‌ره‌تایه‌و ناكرێ وا زوو حوكم بده‌ین، چونكه ره‌نگه هه‌ندێجار مۆتیڤ ومه‌به‌ستی كاره‌كان له‌نیازێكی پاكه‌وه سه‌رچاوه بگرن وبه‌راستی بۆ هاندان بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه تا ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌جێبه‌جێكردنی مه‌به‌سته‌كان ده‌سپێررێت به‌كه‌سانێك كه‌به‌هۆی پێگه‌ی حیزبییه‌وه ئه‌و شوێنانه‌یان گرتووه‌و مه‌رج نییه كه‌سانی لێهاتووبن، كاره‌كان پێچه‌وانه ده‌كه‌ونه‌وه. چونكه پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه تائێستاش به‌چاوی هه‌ڵبژاردن وزیادكردنی ده‌نگی لایه‌نگران بڕواننه كایه جیاوازه‌كان. ئه‌وانه‌ی له‌و لێژنانه بڕیارده‌ده‌ن پێویسته بگه‌ڕێن به‌دوای ئه‌و كاره به‌رزانه‌ی پێش سه‌رده‌می خۆیان كه‌وتوون وزۆر له‌ئاستی زه‌وقی خه‌ڵكی عه‌وام به‌رزترن، بۆیه ره‌نگه چانسی چوونه ناو خه‌ڵكییان وه‌كوو گۆرانییه‌كی ساده نه‌بێت كه‌زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵیدا سه‌رچۆپی ده‌گرێ وشه‌وانه ده‌یان جار له‌شاشه‌كان نیشان ده‌درێن. بێگومان نامه‌وێت له‌به‌های ئه‌و كارانه كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵام پێموابێت كه‌باسی خه‌ڵاتی هونه‌ریی ده‌كرێت پێویسته به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵێك ستانداردی هونه‌ریی كاره‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرێن.
ستیڤان:ئێستا رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی له‌كوردستاندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توێژی هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵسووڕان ده‌كات، به‌بڕوای ئێوه ئه‌و رێكخراوه تاچه‌نده توانیوویه‌تی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت له‌بواری ه‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بۆ هونه‌ری كوردیی؟.
ماهیر:من به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه دوورم له‌كوردستان ره‌نگه نه‌توانم وه‌ڵامێكی باش بده‌مه‌وه. به‌ڵام وه‌كو ده‌بینن له‌بواری گۆرانیدا تائێستا مافی چاپ، ستۆدیۆیه‌كی پرۆفێشناڵ یان هۆڵێكی تایبه‌ت به‌كۆنسێرت له‌كوردستاندا نابینرێت تا بڵێین ئه‌وه به‌رهه‌می هه‌وڵ وتێكۆشانی ئه‌وانه.
ستیڤان:تارادده‌یه‌ك شه‌ڕێكی سارد له‌نێوان گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان وبه‌ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، هه‌رچی گه‌نجه‌كانن هونه‌رمه‌ندانی به‌ته‌مه‌ن به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك ریتم وستایڵی كۆن چه‌قیان به‌ستووه‌و دژی هه‌ر چه‌شنه نوێگه‌رییه‌كن له‌هونه‌ردا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌مه‌نه‌كان پێیانوایه گه‌نجه‌كان دوور له‌زه‌وقی وه‌رگری كورد كارده‌كه‌ن و ته‌نیا كار له‌سه‌ر وێنه ده‌كه‌ن وهه‌موو لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی دیكه‌یان فه‌رامۆشكردووه، تۆ خۆت له‌كام نه‌وه‌دا ده‌بینیته‌وه‌و چۆن له‌م شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئه‌م دوو نه‌وه‌یه تێده‌گه‌یت؟.
ماهیر: سیحر وهێزی هونه‌ر له‌وه‌دایه كه‌سنوور بۆ شوێن وكات وره‌گه‌ز وزمان وئایین وكولتوور وهیچ شتێك ناهێڵێته‌وه. من هه‌وڵمداوه له‌نه‌وه‌ی هونه‌ری جوان بم.
ستیڤان:دزیی هونه‌ریی خه‌ریكه له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورددا ده‌بێته دیارده‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان گۆرانیبێژمان بینیوه به‌دزینی ئاوازی بێگانه یان خۆماڵی تاوانباركراون، ئه‌مه ئه‌و رامانه‌مان لا دروست ده‌كات:تۆ بڵێی كه‌له‌پووری موزیك وژێرخانی فه‌رهه‌نگیی ئێمه‌ی كورد هه‌ژار بێت یان هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌یه ناشایسته‌و كه‌م ئاسته، له‌مباره‌یه‌وه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟.
ماهیر:دووباره وتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك كه‌به‌زمانێكی تر گوترابێت تا رادده‌یه‌ك بووه به‌كارێكی ئاسایی له‌دنیادا به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه‌ئێمه زۆرجار به‌هۆی كه‌متواناییمان له‌جێبه‌جێكردنی گۆرانییدا پێویسته به‌دوودڵییه‌كی زۆره‌وه ئه‌و كاره بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كردیشمان ده‌بێت ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ین.
ستیڤان:هه‌ندێك له‌شاره‌زایان پاشه‌ڕۆژێكی خراپ بۆ هونه‌ری كوردیی پێشبینی ده‌كه‌ن وپێیانوایه هه‌م تاكی هونه‌رمه‌ند وهه‌م حكومه‌ت وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌قه‌باره‌ی یه‌كتر به‌شدارن له‌خولقاندنی ئه‌م ژینگه‌یه كه‌هه‌ناسه‌ی هونه‌ری كوردیی سوار كردووه‌و له‌خنكانی نزیك خستۆته‌وه. به‌ڵام ئایا هیچ رێگاچاره‌یه‌ك شك ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا زاڵبین؟به‌كورتی هه‌نگاوه خێرا‌و دوورماوه‌كان له‌چیدا ده‌بینیته‌وه؟.
ماهیر:پێده‌چێت ئه‌و شاره‌زایانه هه‌موو گۆرانی كوردی‌یان له‌و چه‌ند گۆرانیبێژه چڕ كردبێته‌وه كه‌له‌م سێ شاره‌ی باشوور گۆرانی ده‌ڵێن، كه‌ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. چونكه خۆمان ده‌زانین كه‌چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره له‌پارچه‌كانی دیكه به‌گوڕ وتینه‌وه خه‌ریكی په‌ره‌دانن به‌گۆرانی كوردیی. جگه له‌و ده‌نگه جیددی وجوانانه‌ی باشووریش كه ژماره‌یان كه‌م نییه. به‌ڵام كێشه‌كه راگه‌یاندن دروستیكردووه. بۆیه هه‌نگاوه هه‌نووكه‌ییه‌كانی چاره‌سه‌ركردن ئه‌وه‌یه كه‌راگه‌یاندن مه‌سئولانه‌تر كاربكات وستراتیجێكی هه‌بێت كه‌تائێستا نه‌یبووه. چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نیش ئه‌وه‌یه په‌روه‌رده‌یه‌كی هونه‌ریی جوان وفراوان بخرێته پرۆگرامی خوێندنی هه‌موو قۆناغه‌كان بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو وه‌كوو ئێمه بێ زانیاریی وبێ سه‌لیقه نه‌بن له‌رووی هونه‌رییه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
