هونه‌رمه‌ند"ئه‌یوب عه‌لی" له‌دایكبووی ساڵی 1973 شارۆچكه‌ی سه‌نگاوه، هه‌ر له‌و شارۆچكه‌یه خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه، خوێندنی ناوه‌ندیی وئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوكردووه، ساڵی 1997 كۆلێژی ئه‌ندازیاریی به‌شی میكانیكی له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین ته‌واوكردووه، له‌ساڵی 1999 كوردستانی به‌ج
ێهێشتووهو ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه. له‌بواری هونه‌ریشدا یه‌كێكه له‌ده‌نگه هه‌ره دیاره‌كانی گۆرانی كوردیی و له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌دا توانیوویه‌تی به‌ئاستێكی باڵای هونه‌رییه‌وه له‌نێو كایه‌ی گۆرانی كوردیدا خۆی بسه‌لمێنێ. بۆ قسه‌وباسكردن له‌مه‌ڕ كێشه‌و گرفته‌كانی هونه‌ری كوردیی وئاستی ئه‌و هونه‌ره‌وه‌و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندان ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵدا سازكردووه.
ستیڤان:وه‌ك ده‌بینین هونه‌ری گۆرانی كوردیی وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی تر، له‌كۆمه‌ڵی كورده‌وارییدا تووشی گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی هاتووه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هیچ چاوێك نه‌ماوه بۆ بینین ولێكجوداكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چاك له‌خراپ. دیاره ئه‌م بارودۆخه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری خۆی هه‌یه، ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پابه‌نده به‌و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌ی له‌كوردستاندا بووه‌ته ئه‌مری واقیع، پرسیار ئه‌وه‌یه خودی هونه‌رمه‌ندان وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌شێكی تری هه‌ره گرنگیی ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه هونه‌رییه نین ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا بوونی هه‌یه؟.
ئه‌یوب عه‌لی:به‌بۆچوونی من گۆرانی كوردیی ئه‌مڕۆ له‌ئاستێكی ئێجگار باشدایه، چه‌ندین گه‌نجی باش هه‌ڵكه‌وتوون بۆ خزمه‌تكردن له‌بواره‌كه‌دا كه‌زۆربه‌یان له‌موزیكیشدا شاره‌زاییه‌كی زانستییانه‌ی باشیان هه‌یه، بۆیه من ئه‌مڕۆی گۆرانی كوردیی به‌سه‌رگه‌ردانی وپاشاگه‌ردانی ناو نابه‌م. سه‌باره‌ت به‌گه‌نده‌ڵیش، به‌داخه‌وه له‌كوردستان گه‌نده‌ڵیی زۆر لایه‌نی گرتۆته‌وه، ئێستاش كه‌خه‌ریكه دێته ناو هونه‌ره‌وه ئه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه ره‌نگه گه‌نده‌ڵیی ئاسان بێت بكرێت له‌هه‌ندێك بواردا، به‌ڵام له‌هونه‌ردا ئه‌و كاره ئاسان نییه. چونكه هونه‌ری گۆرانی، واته چێژ لێوه‌رگرتن، جوانی، زمانحاڵی ئاشقان، ده‌ربڕی خۆشی وناخۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵ، قیبله‌ی یادگارییه‌كان، هه‌تا بڵێین له‌سه‌ری هه‌ر كه‌مه. ئه‌گه‌ر هونه‌رێك به‌گه‌نده‌ڵیی بكرێت هه‌رگیز ناگاته دڵی میلله‌ت، هه‌رگیز ناگاته لوتكه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بن ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵیی بكه‌ن وبیانه‌وێت به‌زۆر گۆرانیبێژ دروستبكه‌ن، ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه زۆر هه‌ڵه‌ن وهه‌رگیز ناگه‌ن به‌ئامانج. كه‌سێك به‌راستی هونه‌رمه‌ند بێت، پاكیی وپیرۆزیی هونه‌ر تێبگات، هه‌رگیز گه‌نده‌ڵیی ناكات له‌هونه‌ردا، ئه‌گه‌ر كردی ئه‌وه هونه‌رمه‌ند نییه. بۆیه من هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه هه‌رگیز دانانێم به‌هۆكارێك بۆ گه‌نده‌ڵیی. له‌كوردستان په‌یوه‌ندیی شه‌خسیی زۆر ده‌وری هه‌یه، بۆیه جیاوازییه‌كی گه‌وره ده‌بینم كه‌ده‌كرێت له‌نێوان هونه‌رمه‌نداندا، به‌گوێره‌ی هونه‌ره‌كه‌یان رێزیان لێناگیرێت. من به‌ش به‌حاڵی خۆم ته‌نیا خۆشه‌ویستی گوێگره‌كان، رێزی ئه‌وان بۆ من گرنگه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌هونه‌ر نه‌بێت به‌هیچ سه‌رمایه‌یه‌ك ناكڕدرێت، به‌ری هه‌تاویش به‌بێژنگ ناگیرێت، ته‌نیا هونه‌ری پاك، ته‌نیا هونه‌رمه‌ندی راستگۆ‌و دڵسۆز ده‌گه‌نه دڵی میلله‌ت. وه‌كو وتم من سه‌رگه‌ردانیی وپاشاگه‌ردانییه‌كی ئه‌وتۆ نابینم له‌ئه‌مڕۆی گۆرانی كوردییدا، به‌ڵام ته‌نیا گله‌ییه‌كم هه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان له‌نیشاندانی كلیپی باش وخراپ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ شێواندنی زه‌وقی بینه‌ر. كوالێتی باش، موزیكی باش، هۆنراوه‌ی جوان، ئاواز وچه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ئه‌مانه ئه‌ركی سه‌رشانی هونه‌رمه‌نده كه‌دابینیان بكات بۆئه‌وه‌ی خۆی نه‌بێت به‌هۆكارێك بۆ سه‌رگه‌ردانیی وشێواندنی هونه‌ری گۆرانی كوردیی. كه‌م تازۆریش سیاسه‌ت تائێستاش كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر هونه‌ر، زۆر به‌داخه‌وه. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌لێك جیاكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چاك له‌خراپ، ئاستی رۆشنبیریی وباكگراوه‌ندی گوێگر ئه‌مانه جۆری گۆرانییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ گوێگره‌كه كه‌گوێی لێبگرێت وگۆرانییه‌ك بێت له‌ئاستی تێگه‌یشتن وچێژ لێوه‌رگرتنی ئه‌و گوێگره‌دا بێت.
ستیڤان:مینۆرسكی كوردناس ده‌ڵێت كورده‌كان هه‌موو شاعیرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبراو له‌هه‌نووكه‌دا بژیایه ده‌یووت: هه‌موو كوردان سترانبێژن. به‌بۆچوونی ئێوه پێشكه‌وتنی هونه‌ری گۆرانی كوردیی په‌یوه‌سته به‌چه‌ندێتی و ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه یاخود به‌چۆنێتی خودی گۆرانییه‌وه؟ له‌هه‌مان كاتدا واقیعه‌كه وامانلێده‌كات پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئایا په‌یدابوونی ئه‌م هه‌موو گۆرانیبێژه چ هۆكارێك له‌پشتییه‌وه راوه‌ستاوه؟.
ئه‌یوب عه‌لی:له‌ناو هه‌موو گه‌لانی جیهاندا ئێستا ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه‌و ژماره‌ی گۆرانیبێژ هه‌ر روو له‌زۆربوونه، به‌ڵام چه‌ندیان ده‌بن به‌هونه‌رمه‌ندو په‌یامه‌كه‌یان ده‌گاته گوێگر؟ ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌هره‌و توانای ئه‌و كه‌سه. من به‌بۆچوونی خۆم ده‌ڵێم ئاساییه، ئه‌گه‌ر به‌كوالێتی باش كار بكرێت، به‌موزیكی جوان، بائێمه‌ش ئه‌و دیارده‌یه قبوڵ بكه‌ین. گۆرانی وتن ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ربڕینی خه‌م وخۆشییه‌كانی كه‌سێك بێت، په‌یامێكی راستی بێت، خودی خۆی چێژ له‌گۆرانی وتن وه‌ربگرێت، خزمه‌ت به‌هونه‌ری گه‌لێك بێت، ئه‌وكاته هه‌موومان پێویسته دڵخۆش بین كه‌سێكی نوێ دێته بواره‌كه‌وه بۆ خزمه‌تكردن. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر لاو هاتوونه‌ته بواره‌كه‌وه‌و هه‌ندێكیان له‌دڵه‌وه ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت بكه‌ن وپاشه‌ڕۆژێكی باشیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێكیش هه‌ن كه‌ته‌نیا خۆده‌رخستن وئاسانكاریی كه‌ناڵه‌كان وایلێكردوون ده‌ستبكه‌ن به‌گۆرانی وتن. بۆیه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابن وناگه‌نه دڵی گوێگر.
ستیڤان:خه‌ڵاتكردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك وه‌زاره‌تی حكومه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو وماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌شی زۆری چاودێران له‌و بڕوایه‌دان مۆتیڤی تری وه‌ك سیاسیی وحیزبیی ته‌نانه‌ت ده‌سته‌گه‌ریی رۆڵیان هه‌یه له‌و خه‌ڵاتكردنانه‌دا، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاچه‌نده پێتوایه له‌بواری هونه‌ریشدا غه‌در له‌هونه‌رمه‌ندانی جیددی كراوه له‌رێی خه‌ڵاتكردنی هه‌ندێ سترانبێژی ناشایسته‌وه؟.
ئه‌یوب عه‌لی:من پێموایه په‌یوه‌ندیی شه‌خسیی زۆر كاریگه‌ریی هه‌یه، زۆر به‌داخه‌وه تارادده‌یه‌ك هاتۆته ناو هونه‌رمه‌ندانیشه‌وه. به‌ڵام دیارده‌ی خه‌ڵاتكردن ورێزدانان بۆ هونه‌رمه‌ند به‌لای منه‌وه دیارده‌یه‌كی باشه‌و با هه‌بێت ئه‌گه‌ر پاك بێت، له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ریی هونه‌رمه‌نده‌كه بێت، كه‌م تازۆریش غه‌در كراوه.
ستیڤان:ئێستا رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی له‌كوردستاندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توێژی هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵسووڕان ده‌كات، به‌بڕوای ئێوه ئه‌و رێكخراوه تاچه‌نده توانیوویه‌تی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت له‌بواری ه‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بۆ هونه‌ری كوردیی؟.
ئه‌یوب عه‌لی:بمبووره ئاگام له‌كاره‌كانی ئه‌م رێكخراوه نییه تاوه‌كو ئێستا. به‌ڵام هیوای به‌رده‌وامی وسه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ستیڤان:تارادده‌یه‌ك شه‌ڕێكی سارد له‌نێوان گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان وبه‌ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، هه‌رچی گه‌نجه‌كانن هونه‌رمه‌ندانی به‌ته‌مه‌ن به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك ریتم وستایڵی كۆن چه‌قیان به‌ستووه‌و دژی هه‌ر چه‌شنه نوێگه‌رییه‌كن له‌هونه‌ردا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌مه‌نه‌كان پێیانوایه گه‌نجه‌كان دوور له‌زه‌وقی وه‌رگری كورد كارده‌كه‌ن و ته‌نیا كار له‌سه‌ر وێنه ده‌كه‌ن وهه‌موو لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی دیكه‌یان فه‌رامۆشكردووه، تۆ خۆت له‌كام نه‌وه‌دا ده‌بینیته‌وه‌و چۆن له‌م شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئه‌م دوو نه‌وه‌یه تێده‌گه‌یت؟.
ئه‌یوب عه‌لی:ئه‌م شه‌ڕی سارده ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، ئه‌مه نابێت بڵێین هه‌موو گه‌نجه‌كانن یاخود هه‌موو به‌ته‌مه‌نه‌كانن، چونكه ژماره‌یه‌كی كه‌میان هه‌ن كه‌ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن. به‌لای منه‌وه شتێكی باش نییه‌و ئێمه نابێت هه‌رگیز ماندووبوون وخزمه‌تی هونه‌رمه‌ندانی به‌ر له‌خۆمان له‌بیر بكه‌ین وهه‌رگیز نابێت فۆلكلۆر له‌بیر بكه‌ین، چونكه به‌بۆچوونی من داهێنان به‌نده به‌سوود وه‌رگرتن له‌فۆلكلۆری گه‌له‌كه‌مان. من خۆم وه‌كو هونه‌رمه‌ندی خزمه‌تكار به‌هونه‌ری گه‌له‌كه‌م، وه‌كو كه‌سێك كه‌چێژ وه‌رده‌گرم له‌گۆرانی وتن، خه‌ریكی خزمه‌ت ده‌بم، تائه‌وپه‌ڕی توانام كار ده‌كه‌م وبه‌رهه‌می باش به‌رهه‌م بهێنم، راستگۆیی هه‌یه له‌كاره‌كانمدا، باگوێگره‌كانم ئه‌و بڕیاره بده‌ن، با له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ره‌كه‌م بتوانن بڕیارم له‌سه‌ر بده‌ن وئه‌وان دیاری بكه‌ن من له‌كام نه‌وه‌یانم. زۆرجار لێك تێنه‌گه‌یشتن ده‌بێته هۆی ئه‌و شه‌ڕه سارده. هونه‌ری گۆرانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و سه‌رده‌می ساڵانی به‌ر له‌ئێستا جیاوازه، چه‌ندین ستایلی نوێ هاتۆته نێو گۆرانی له‌هه‌موو جیهاندا؟ گۆرانی چێژ لێوه‌رگرتنه، گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه گوێ له‌چی ده‌گرن وچییان پێخۆشه؟ كه‌س بۆی نییه كۆنترۆڵی حه‌زی ئه‌وان بكات، باهه‌موومان خه‌ریك بین وبه‌كاری هونه‌ریی وه‌ڵامی یه‌كدی بده‌ینه‌وه.
ستیڤان:دزیی هونه‌ریی خه‌ریكه له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورددا ده‌بێته دیارده‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان گۆرانیبێژمان بینیوه به‌دزینی ئاوازی بێگانه یان خۆماڵی تاوانباركراون، ئه‌مه ئه‌و رامانه‌مان لا دروست ده‌كات: تۆ بڵێی كه‌له‌پووری موزیك وژێرخانی فه‌رهه‌نگیی ئێمه‌ی كورد هه‌ژار بێت یان هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌یه ناشایسته‌و كه‌م ئاسته، له‌مباره‌یه‌وه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟.
ئه‌یوب عه‌لی:دیارده‌ی وتنه‌وه‌ی ئاوازێك به‌چه‌ند زمانێك، له‌جیهاندا ئێستا ئه‌م دیارده‌یه زۆر باوه‌و ئه‌گه‌ر لای ئێمه‌ش هه‌بێت ئاساییه، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌خاوه‌نی ئاوازه‌كه بكرێت. ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ئاماژه‌ی نه‌كرد ئه‌وه ره‌وشتێكی جوان نییه‌و له‌زۆر وڵاتیش سزای یاسایی هه‌یه. گۆرانییه‌كی گۆرانیبێژی تورك "تاركان" به‌ئینگلیزیی وتراوه، گۆرانییه‌كی "عه‌مرو دیاب" به‌هندیی وتراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین نموونه‌ی دیكه‌ش هه‌ن.
ستیڤان:هه‌ندێك له‌شاره‌زایان پاشه‌ڕۆژێكی خراپ بۆ هونه‌ری كوردیی پێشبینی ده‌كه‌ن وپێیانوایه هه‌م تاكی هونه‌رمه‌ند وهه‌م حكومه‌ت وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌قه‌باره‌ی یه‌كتر به‌شدارن له‌خولقاندنی ئه‌م ژینگه‌یه كه‌هه‌ناسه‌ی هونه‌ری كوردیی سوار كردووه‌و له‌خنكانی نزیك خستۆته‌وه. به‌ڵام ئایا هیچ رێگاچاره‌یه‌ك شك ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا زاڵبین؟به‌كورتی هه‌نگاوه خێرا‌و دوورماوه‌كان له‌چیدا ده‌بینیته‌وه؟.
ئه‌یوب عه‌لی:من پاشه‌ڕۆژێكی خراپ نابینم، به‌ڵام هاوكاریی حكومه‌ت پێویسته بۆ پاراستنی مافی هونه‌رمه‌ندان، به‌بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی كۆپیكردن وكه‌ناڵه‌كانیش پێویسته فلته‌ری باشتریان هه‌بێت له‌نیشاندان وبه‌رهه‌مهێنانی كلیپدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
