رۆژنامه‌نووس خاتوو نه‌جیبه كه‌ریم له شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه له‌دایك بووه‌و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان به‌شی وه‌رزشیه، ئێسته دانیشتووی هه‌ولێره‌و وه‌ك كچێكی رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تیه‌كی بوێر له رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كانی كوردستانه‌وه جێپه‌نجه‌ی دیاره. وه هه‌میشه وه‌ك مێینه‌یه‌ك خۆی خوڵقاندوه له‌نێو مه‌یدانی راگه‌یاندندا و بیچباك له تانه‌و ته‌شه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ر و هه‌رده‌م بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردی ره‌نجی داوه و به پێنووسه جوانه‌كه‌ی خزمه‌تی كوردستانی كردووه. خاتوو نه‌جیبه له‌م دیمانه‌یه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پێگه‌ی ئافره‌ت له‌نێو كایه‌كانی راگه‌یاندندا و خزانی ناخی خۆی بۆ نێو دنیای سه‌ختی راگه‌یاندن كه بێگومان له‌نێو كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كاندا ئه‌سته‌مه كاری راگه‌یاندن بۆ ره‌گه‌زی مێینه، چونكه زۆرمان بینین كه پاشی چه‌ند ساڵێك وازهێنانیان كرده كۆتایی و له‌گه‌ڵ ریچزیشمان بۆ ئه‌وانه‌ی كه تاكو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن یه‌كێكیش له‌وانه خاتوو نه‌جیبه كه‌ریمی رۆژنامه‌نووسه.
سه‌ره‌تا خاتوو نه‌جیبه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌تای كاركردنی له راگه‌یاندن بۆ ساڵی 1993 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كه‌م بابه‌تی وه‌رزشی بووه كه بڵاوی كردبێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵی" یه‌كه‌م كچیش بووم كه به‌رنامه‌ی وه‌رزش ئاماده‌و پێشكه‌ش بكه‌م له یه‌كێك له رادیۆكانی شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ل ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی 3 به‌رنامه‌یترم ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كرد، تا 2007 له رادیۆ دابڕام، به‌ڵام تا ئێسته‌ش له كاری رۆژنامه به‌رده‌وامم، ته‌نها حه‌زی خۆم وایكرد له‌و بواره به‌رده‌وام بم، خۆشه‌ویستی نووسینیش له‌گه‌ڵ خوێنم تێكه‌ڵاوه تادواچركه‌ی ژیانم هه‌ر له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بم"سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه زۆرجار ره‌گه‌زی مێینه له‌ناو مێدیادا رووبه‌ڕووی كێشه‌و ئارێشه بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه، ئایا نه‌جیبه‌ش ئه‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ی تووش هاتووه؟ ئه‌و گوتی" نه‌ك هه‌ر له بواری راگه‌یاند ئه‌و ره‌گه‌زه رووبه‌رووی كێشه ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو له فه‌رمانگه‌كانیترش، به‌ڵام له هه‌مووی ناخۆشتر كاتێك له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی خۆت تووشی ئه‌و جۆره ئاریشانه ده‌بیت به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌ست ده‌كات كاره‌كانی تۆ له هی ئه‌و باشترن و سه‌ره‌نج راكێشترن، ره‌نگه ئه‌گه‌ر بۆی بڕه‌خسێت قسه‌شت بۆ دروست بكات، سه‌باره‌ت به خۆشم هه‌رگیز رووبه‌رووی كێشه نه‌بوومه‌ته‌وه، چونكه هه‌موو كات هه‌وڵم داوه رێزی به‌رامبه‌رم بگرم و بۆچوونی به‌هه‌ند وه‌رگرم"
سه‌باره‌ت به رێگری له‌ماڵه‌وه‌شیان گوتی"هیچ كاتێك ماڵه‌وه‌مان رێگرم نه‌بوونه، به‌ڵكو خۆشحال بوونه كه من له راگه‌یاندن كارم كردووه، ئه‌و كاته‌ی من له‌و بواره كارم ده‌كرد دوای راپه‌رین بوو واته تازه 2\3 رادیۆ هه‌بوون له هه‌ولێر به ده‌گمه‌نیش كچ له‌و بواره ئه‌بینرا" پێت وانیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زۆریه‌ی مێدیا به گشتی و ده‌ستگاكانی راگه‌یاندنی خوێندراو به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زی مێینه به‌شێكی كه‌می رۆژنامه‌نووسی له كوردستان پێك هێناوه؟ ئایا كه وابی هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ره‌گه‌زی مێینه بۆ كێشبوونیان بۆ نێو كاری راگه‌یاندن چین؟ ئه‌و گوتی" به‌ڕای من ئێستا رێژه‌یه‌كی باش له ره‌گه‌زی مێینه له بواری راگه‌یاندن ده‌بینرێت، ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌رێنمه‌وه كه رۆژ له دوای رۆژ به خۆیه‌وه ده‌بینێت، واته ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌ت له بواری راگه‌یاندن ده‌بینرێت له بواری دراما‌و سینه‌ما نابینرێت" سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كاری زۆرت به‌رچاوه له رۆژنامه‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دواداچوون... ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه چین كه ره‌گه‌زی مێینه ده‌بێت هه‌یبێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی بوێری لی ده‌ربچێت؟ خاتوو نه‌جیبه ده‌ڵی" هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له كارێك سه‌ركه‌وتوو بێ، ده‌بێت حه‌زێكی زۆری بۆ كاره‌كه‌ی هه‌بێت و به ئاره‌زووی خۆی بچێته ناو كاره‌كه، تۆ ئه‌گه‌ر حه‌زی هونه‌ریت نه‌بێت نابیته هه‌نه‌رمه‌ند، ئه‌گه‌ر حه‌زو به‌هره‌ی نووسینت نه‌بێت ناتوانی ببیته رۆژنامه‌نووس، هه‌روه‌ها بۆ شته‌كانیتریش، سه‌باره‌ت به‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ی كه ده‌بێت له ره‌گه‌زی مێینه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رۆژنامه‌نووسێكی باش، به‌ر له هه‌موو شته‌ك وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد حه‌زو به‌رهره‌ی هه‌بێت، دووه‌میان زۆر بڕوای به خۆبێت، راستی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان واته له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراو بن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت، زۆر به بوێرانه بچێته ناو كاره‌كان" سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مه‌رجه رۆژنامه‌نووس كادیری ئه‌كادیمی بێت، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گوتی" ئێمه هه‌رچه‌نده به‌شی راگه‌یاندن و كۆلێژ بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر خودی كه‌سه‌كه حه‌ز له‌و بواره نه‌كات تۆ نا‌توانیت نووسه‌ر یان رۆژنامه‌نووس دروست بكه‌یت، بۆیه ده‌ڵێم زۆربوونی ئه‌و ره‌گه‌زه له‌وبواره له‌سه‌ر حه‌زو به‌هره‌ی كه‌سه‌كه راده‌وه‌ستێت هاوكات زۆر جاریش وابووه باوك یان دایك له‌و بواره كاری جوانی پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی یان كوره‌كه‌ی پێی سه‌رسام بووبێت و دواتر بریار بدات كه له‌سه‌ر رێگای ئه‌وان بڕوات" ئه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه رۆژنامه‌نووسی ئافره‌ت پاشخانێكی رۆشنبیری خاڵێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی رایی بكات، هه‌رچه‌نده رۆشنبیرت له گه‌شت بواره‌كان هه‌بێت هێشتان هه‌ركه‌مه، وه له بوارێك پسپۆری وه‌ربگریت به‌ڵام ده‌بێت خاون بانگ و ناوه‌ندێكی رۆشفكری به‌هێز بیت، ئه‌و كات خۆشه‌ویستیشت بۆ كاره‌كه زیاتر ده‌بێت" خاتوو نه‌جیبه كه‌ریمی رۆژنامه‌نووس سه‌باره‌ت به هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی ده‌ڵی" من ماوه‌كی زۆره ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه ده‌خوێنمه‌وه، راستی هه‌فته‌نامه‌یه‌كی زۆر باشه، ره‌نگه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كیش بێت و چه‌ندین كادیری به توانای له بواری راگه‌یاندن پێگه‌یاندبێت، به‌رده‌وامبوونتان سه‌ركه‌وتنتانه" له‌كۆتایی گفتوگۆكه‌ماندا خاتوو نه‌جیبه ده‌رباره‌ی هه‌وڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كێش كردنی ره‌گه‌زی مێینه بۆ نێو كاری راگه‌یاندن گوتی"راستی ئه‌وانیش كاری زۆریان كردووه، به‌ڵام هه‌موو شتێك هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت، ئه‌وانیش هه‌نگاوی باشیان ناوه، هاوكات نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شایریه‌و به شه‌و رۆژێك ناتوانین بگه‌ینه ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو"
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
