
· تا ئێستا له‌حزبه‌كوردیه‌كان ئه‌و كوردایه‌تیه‌ی من ده‌مه‌وێت نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه بۆیه كاریان له‌گه‌ڵ ناكه‌م هیوا خوازم رۆژێك له‌رۆژان ئه‌وه بدۆزینه‌وه
· له سوید كاتێك ژنێك ده‌كوژرێت ئه‌و تاوانه پاساو ئه‌درێت به‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی موعتاد بووه یان مه‌شروب خۆر‌و سه‌رخۆش بووه یان له‌روی نه‌فسییه‌وه ته‌واو نه‌بووه.
· له‌سوید ئه‌گه‌ر كچێك ته‌نوره‌یه‌كی كورت بكاته به‌ری و سنگ و مه‌مكی هه‌ندێك به‌ده‌ره‌وه بێت و یه‌ك تۆز به‌ده‌م كوڕێكه‌وه پێبكه‌نێت لای كوره‌كه مانای ئه‌وه‌یه فه‌رمو وه‌ره سێكس و هه‌رشت كه‌پێت خۆشه بیكه
له‌سوید كاتێك كچ و كوڕێك پێكه‌وه ده‌بن كچه‌كه هه‌رچی ده‌ڵێ نا هاوڕێكه‌ی ته‌عدای شه‌ره‌فی لێده‌كات.
به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر ژنێك بیه‌وێت له‌ش بفرۆشێت رێی لێ ناگیرێت به‌ڵام هه‌ر پیاوێك له‌شی ژنێك بكڕێت زیندانی ده‌كرێت.
له ئه‌ڵمانیا ژن وه‌كو كاڵا ده‌فرۆشرێت له‌هۆڵه‌ندا بازاڕه‌كان پڕه له له‌شی ژن بۆ فرۆشتن
ناكرێت بڵێی به عه‌مه‌لی له هیچ حزبێكی كوردیدا بڕوای شۆسیال دیموكرات په‌یڕه‌و ده‌كرێت
له‌گه‌ڵ پارێزگاری ستۆكهۆڵم باسی ئه‌وه‌م كرد بۆچی كوردستانیش ده‌سته‌خوشكی ستۆكهۆڵم نه‌بێت پێی وتم نازانم كوردستان كه‌وتۆته كوێ
وه‌زاره‌تی هیجره‌ی ئێره پێیان وتم نابێت ستۆكهۆڵم ده‌سته‌خوشكی كوردستان بێت ئه‌وه شتێكی شێتانه‌یه چونكه كودرستان هه‌ربونی نیه و پایته‌ختیشتان نییه
تارا توانا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و له‌ساڵی 1991 ه‌وه به‌هۆی كاری پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی باوكیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له‌وڵاتی سوید ده‌ژین وه‌ك خۆی باسی كرد لێره له‌سوید له‌زۆربوارێك كاری كردووه وه‌ك بواری ژنان و كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی و له‌ساڵی 2006 كاندیدی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید بووه بۆ په‌ڕله‌مان و راوێژكاری سیاسی پارێزگاری ستۆكهۆڵم بووه ئێستاش سه‌رۆكی رێكخراوی هاواری ژنه له‌سوید تارا له دیمانه‌یه‌كی سڤیل له سه‌ره‌تای كاره‌كانی خۆی و هاتنه وڵاتی سوید ئاماژه‌ی كرد كه "له‌مه‌سه‌له‌ی ژنان و كاركردن بۆ ژن له‌مناڵیه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه چونكه دایكم كه‌سێكی چالاك بووه له‌و بواره له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌وره‌بووم و له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه ئاشنایه‌تیم له‌وبواره هه‌یه و كاری تیا ئه‌كه‌م كه هاتمه سویدیش هه‌ر به‌رده‌وام بوم له‌سه‌ر كاركردن له‌زۆر رێكخراوێكی جیاواز جیاواز كارم كردووه دواتریش له‌گه‌ڵ رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراته‌كان له‌ساڵی 1994 ه‌وه چالاك بوم له‌ساڵی 2002 پاش كوشتنی فادیمه من و كچێكی هاورێم كه‌ناوی ماڵینه رێكخراوێكی ژنانمان دروستكرد به‌ناوی هاواری ژن". تارا له‌باری كاری تایبه‌تی رێكخراوه‌كه‌شی وتی"ته‌ركیزمان كردۆته سه‌ر كێشه دیاره‌كان وه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی كه ته‌عدای شه‌ره‌فیان لێده‌كرێت ئازاری جه‌سه‌دیان ئه‌درێت كاری له‌شفرۆشی ئه‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ش هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌یان ده‌درێت به‌پاساوی شه‌ره‌ف یان ئاین یان هه‌ر بوارێك ئه‌مانه‌وێت كاریگه‌ریمان هه‌بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌چۆن بارودۆخی ژنان بگۆڕین له‌ناو سویددا و چۆن بتوانین هاریكاری ژنان بكه‌ین ئیشی ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وكارانه‌ی رێكخراوه‌كان كردوویانه چیان كردووه و به‌كوێ گه‌شتووه؟ بۆچی هێشتا كێشه‌كان بونی ماوه؟ به‌چ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رتر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گات؟".
توانا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌وڵاتی سوید وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌زاران رێكخراوی تایبه‌ت به‌ژنان و مافه‌كانی ژن بونی هه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستاش ژن له‌م وڵاته نه‌گه‌شتووه به مافه‌كانی خۆی و ته‌نانه‌ت ژن كوشتنیش بونی هه‌یه وێرای هه‌بونی دیارده‌ی كوشتنیش پاساو بۆ بكوژه‌كان دروستده‌كرێت و وتی"ئێستا له‌سوید به‌هه‌زاره‌ها رێكخراوی ژنان بونی هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو رێكخراوه‌شدا له‌م وڵاته تا ئێستا كێشه‌ی زۆر بۆ ژنان بونی هه‌یه دیار ترینیان پاساودروستكردنه بۆ بكوژی ژن كاتێك ژنێك ده‌كوژرێت ئه‌و تاوانه پاساو ئه‌درێت به‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی موعتاد بووه یان مه‌شروب خۆر‌و سه‌رخۆش بووه یان له‌روی نه‌فسییه‌وه ته‌واو نه‌بووه بۆیه ئه‌و تاوانه‌ی كردووه به‌مه‌ش له‌روی یاساییه‌وه ئیجرائات بۆ بكوژ سوكتر ده‌كرێت".
جگه له‌وه له‌چه‌ند بارێكی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تاكو ئێستا كێشه‌ی یه‌كسانی ژن و پیاو چاره‌نه‌بووه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بێ مافی ژن بونی هه‌یه بۆنمونه له‌بازاڕی كار بڕوانه له‌موچه‌دا ژن له% 20 پاره له‌پیاو كه‌متر وه‌رده‌گرێت له‌كاركردنیش وه‌ك پیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت و نیوه ده‌وامیان پێده‌ده‌ن ئه‌مه نه‌ك له‌موچه‌ی مانگانه‌ی ژن كار ده‌كات بۆ ئاینده‌شی كێشه‌یه له‌كاتی خانه‌نیشینی جیاوازی له داهاتی ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوێك چونكه خانه‌نشینی به‌پێی ماوه‌ی كار و داهاتی رابردوی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ش كه سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌متر به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چن كار بده‌ن به ژن چونكه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م ژنه منداڵی ئه‌بێت هه‌قی شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی هه‌یه و ئه‌بێت موچه‌ی پێ بدرێت، له‌كاتی منداڵ بونی خێزانێكدا ژن و پیاو وه‌ك دایك و باوكی مناڵه‌كه هه‌قی 13 مانگ مۆڵه‌تیان هه‌یه له‌كار كردن به‌ڵام یاسا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شیوه‌كان ئاسكانكاری بۆپیاو ده‌كات و ته‌نها 2 مانگ له‌ماوه‌كه‌ی خۆی ئیجباری مانه‌وه‌ی ده‌كات له‌ماڵه‌وه بێت باقی ماوه‌كه پیاوه‌كان ئه‌یده‌ن به‌سه‌ر ژنه‌كاندا ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئایندی ژنه‌كان خراپه و زیاتریش سه‌رمایه‌داره‌كان هانده‌دا كار كه‌متر بده‌ن به‌ژن.
تارا وێرای ئاماژه‌كان به‌و بێ مافیه‌ی كه له‌روی دامه‌زراندن و موچه پێدانه‌وه له هه‌مبه‌ر ژن كه له‌سوید به‌دی ده‌كات ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو تاكو ئێستا له‌م وڵاته ته‌عداكردن له‌ژن و توند‌و تیژی ئازاری جه‌سته‌یی بونی هه‌یه و وتی"له‌روی توند‌و تیژی لێره‌ش له‌سوید تا ئێستا توند‌و تیژی بنه‌بڕنه‌كراوه بۆ نمونه ته‌عه‌داكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێت لێره تا ئێستا ئه‌م دیارده‌یه بونی هه‌یه به‌ڵام له شێوه‌و شوێنی ته‌عداكردنه‌كه جیاوازی له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆمان هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌وێ ته‌عه‌داكردن له‌سه‌ر رێگایه‌ك بكرێت یان له‌جێیه‌كی لاچه‌پ لێره ته‌عدا له‌ناو ماڵه‌كاندا ده‌كرێت من وا ده‌بینم له‌و روه‌وه له‌سوید كێشه‌ی هۆشیاری بونی هه‌یه له‌تێكه‌ڵاوی و تێگه‌شتن له‌یه‌ك بۆ نمونه ئێستاش له‌سوید ئه‌گه‌ر كچێك ته‌نوره‌یه‌كی كورت بكاته به‌ری و سنگ و مه‌مكی هه‌ندێك به‌ده‌ره‌وه بێت و یه‌ك تۆز به‌ده‌م كوڕێكه‌وه پێبكه‌نێت لای كوره‌كه مانای ئه‌وه‌یه فه‌رمو وه‌ره سێكس و هه‌رشت كه‌پێت خۆشه بیكه، بۆیه له‌سوید كاتێك كه ده‌چنه ماڵی یه‌ك یان له‌ماڵی هاوڕێیه‌كیان كچ و كوڕێك پێكه‌وه ده‌بن كچه‌كه هه‌رچی ده‌ڵێ نا، كوره هاوڕێكه‌ی هه‌ر ته‌عدای شه‌ره‌فی لێده‌كات ئه‌وه‌ش مانی ده‌ست درێژی كردنه. له‌روی لێدان و به‌كارهێنانی زه‌برزه‌نگ لێره ئه‌و حاڵه‌تانه زۆر زۆره به‌ڵام زۆریان له‌رویان نایه‌ت یان نایانه‌وێت بچنه پۆلیس و شكات بكه‌ن و كۆمۆنه‌كان وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه چاره‌ی ئه‌و توندوتیژیانه بكه‌ن".
جیا له‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تارا توانا ئاماژه‌ی پێكرد به‌ڵام واده‌بینێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش له‌سوید كێشه‌ی ژن پێشكه‌وتوتره له وڵاتانی تر و وتی" ئه‌م كێشانه بونی هه‌یه له‌م وڵاته به‌ڵام به به‌راورد به‌وڵاتانی تر كێشه‌ی ژن له‌سوید قۆناغی باشی بڕیوه له ئیتالیا ئه‌گه‌ر ژن بیت یان ئه‌بێ كار بكه‌یت یان ده‌بێت مناڵت ببێت له‌سوید به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر ژنێك بیه‌وێت له‌ش بفرۆشێت رێی لێ ناگیرێت به‌ڵام هه‌ر پیاوێك له‌شی ژنێك بكڕێت زیندانی ده‌كرێت ئه‌مه‌ش رێزگرتنه له‌و جۆره ژنانه چونكه ره‌نگه هه‌ندێك ناچاری هه‌بێت ئه‌و ژنه‌ی توش به‌وه كردبێت ئه‌گه‌ر نا هیچ ژنێك نیه ئاسایی و بێ كێشه‌بێت حه‌زبكات له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێك سێكس بكات بۆیه رێژه‌ی له‌شفرۆشی زۆر نزمه. به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا كه چه‌ند كاتژمێر له‌سویده‌وه دوره ژن وه‌كو كاڵا ده‌فرۆشرێت له هۆڵه‌ندا بازاڕه‌كان پڕ پڕه له له‌شی ژن بۆ فرۆشتن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه ژنان به‌وه‌نده رازی بن كه له‌سوید له‌باری مافه‌وه هه‌یانه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابن"
جگه له‌وه‌ی ئه‌م ژنه‌كورده وه‌ك چالاكی ژنان كار ده‌كات كادر‌و ئه‌ندامێكی زیندوی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویده توانیویه‌تی متمانه‌ی ئه‌و حزبه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی چالاكم له‌ناو پارتی سۆسیال دیموكرات و له‌مه‌سه‌له‌ی ژنان ئیشم زۆركردووه توانیومه جێی متمانه‌ی ئه‌و پارته‌بم و جێی خۆم بكه‌مه‌وه له‌ناویاندا بۆیه له‌ساڵی 2006 كاندیدی پارتی سۆسیال دیموكرات بووم بۆ په‌ڕله‌مان ".
تارا ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامێكی چالاك و دیاری ئه‌و پارته سویدیه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه تا ئاستێك له‌نێوان ئه‌ندامه بێگانه‌كان و ئه‌ندامه سویدیه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكرات جیاوازی ده‌كرێت"جیاوازی له‌نێوان سویدیه‌كان و ئه‌ندام و كادرێكی بێگانه‌دا ده‌كه‌ن زۆركات به‌قسه بریندارت ئه‌كه‌ن كه تۆ بێگانه‌ی له‌ناویان ره‌نگه هه‌ندێكیان بڵێن مه‌به‌ستیان شتێكی تره به‌ڵام له‌هه‌ركوێ دوكه‌ڵ هه‌بوو ئاگر هه‌یه بێگومان جیاوازی ده‌كرێت به‌ڵام من گوێ به‌وشتانه ناده‌م چونكه ده‌مه‌وێ سیاسه‌ت بكه‌م به‌رده‌وام باوكم پێم ده‌ڵێت تارا ئه‌گه‌ر خۆت له‌سیاسه‌ت دا ئه‌بێت پێستت ئه‌ستوربێت، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه بۆچی چومه‌ته ئه‌وێ و چیم ده‌وێت ره‌نگه سه‌ختیشم بێته رێگا".
تارا وتیشی كه له‌ناو ئه‌و پارته سویدیه‌دا هه‌رگیز خۆی لانه‌داوه له‌باسكردنی تراژیدیا‌و جینۆسایدی كورد و به‌رده‌وام له‌سه‌ر قه‌زیه‌ی كورد قسه‌ی هه‌بووه ئه‌وه‌شی وت ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و پارته‌دا بۆ ئه‌و گرنگه بڕوابونیه‌تی به بڕوای سۆسیال دیموكرات به‌ڵام له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه بۆچی له‌و پارته كوردیانه كار ناكات كه بڕوای شۆسیال دیموكراتیان هه‌یه‌و پارتێكی سویدی هه‌ڵبژاردووه وتی" له‌ناو حزبی كوردی ئه‌وه‌ی وه‌ك شۆسیال دیموكرات له‌كوردستان خۆی ده‌ناسێنێت و له شۆسیال دیموكراتیش قبوڵ كراوه وه‌ك ده‌سته خوشك یه‌كێتی یه ده‌بێت ئه‌و وه‌ك شۆسیال دیموكرات كار بكات و له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا ئه‌و بڕوایه ته‌تبیق بكات به‌ڵام ئایا یه‌كێتی له‌و شارانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی لێی هه‌یه له‌ناو خودی خۆی شتێكی باشتری كردووه له‌پارتی كه شۆسیال دیموكرات نیه؟ ئایا تا ئێستا یه‌كێتی چه‌ند وه‌زیری ژنی هه‌یه پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی سۆسیال دیموكرات نیه له كابینه‌ی پێشوو دوو وه‌زیری ژنی هه‌بوو به‌ڵام یه‌كێتی به‌قه‌رار شۆسیال دیموكراته یه‌ك وه‌زیری ژنی دانا بوو ئه‌ویش وه‌زاره‌تی نه‌بوو له كابیه‌نه‌ی پێش‌و كه پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد سێ وه‌زیری ژن هه‌بوو به‌ڵام له كابینه‌ی شه‌شه‌م كه یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یه‌ك وه‌زیری ژن هه‌یه راسته حزبه‌كانی تریش كاندیدی ژنیان نه‌بووه بۆ وه‌زیر به‌ڵام باسی سۆسیالدیموكرات ده‌كه‌ین یه‌كێتم وه‌ك شۆسیال دیموكرات به‌نمونه باسكرد كه‌وایه له‌وباره‌وه ناكرێت بڵێی به عه‌مه‌لی له هیچ حزبێكی كوردیدا بڕوای شۆسیال دیموكرات په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆیه‌ش له‌باسكردنی حزبی كوردی ده‌بێت له‌بارێكی تره‌وه قسه بكه‌ین ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه مه‌سه‌له‌ی كورده حزب و لایه‌ن گرنگ نیه گرنگ مه‌سه‌له‌ی كورده بۆیه باشتر وایه كوردبین ئه‌وه‌ی گرنگه كوردایه‌تیه تاكو ئێستاش له‌حزبه‌كوردیه‌كان ئه‌و كوردایه‌تیه‌ی من ده‌مه‌وێت نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه بۆیه كاریان له‌گه‌ڵ ناكه‌م هیوا خوازم رۆژێك له‌رۆژان ئه‌وه بدۆزینه‌وه".
جگه له‌وه‌ی له‌بواری حزبی و رێكخراوه‌ی كاری كردووه ئه‌م ژنه كورده بۆماوه‌یه‌ك راوێژكاری سیاسی پارێزگاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید بووه وه‌ك خۆی وتی له‌و كاته‌ش توانیویه‌تی كار بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی كوردستان بكات و هه‌ولێر بكاته ده‌سته‌خوشكی ستۆكهۆڵم "من له‌ساڵی 2006 راوێژكاری سیاسی پارێزگاری ستۆكهۆڵم بووم ئه‌م شاره زۆر ده‌سته‌خوشكی هه‌یه وه‌كو پایته‌خته‌كان بۆیه من له‌گه‌ڵ پارێزگاری ستۆكهۆڵم باسی ئه‌مه‌م كرد كه بۆچی كوردستانیش ده‌سته‌خوشكی ستۆكهۆڵم نه‌بێت ئه‌و پێی وتم وه‌ڵا راستیت پێ بڵێم نازانم كوردستان كه‌وتۆته كوێ به‌ڵام پێشانم بده‌و بۆم باس بكه بزانم چیت ئه‌وێ وتم ئه‌مه‌وێ كوردستان ده‌سته‌خوشكی ئێره بێت وتی باشه بڕۆ ئیشی بۆ بكه كاتێك ئه‌مه‌م كرد وه‌زاره‌تی هیجره‌ی ئێره پێیان وتم شتی وا هه‌رگیز نابێت ستۆكهۆڵم ده‌سته‌خوشكی كوردستان بێت به‌ڵام من پشتیوانی پارێزگارم به‌ده‌ستهێنابوو پێم وتن ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ین پێیان وتم ئه‌وه شتێكی زۆر شێتانه‌یه چونكه كودرستان هه‌ربونی نیه له‌سه‌ر خه‌ریته‌و پایته‌ختیشتان نییه قسه‌م له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه كورده‌كانی ئێره‌كرد و وتم ئه‌بێت پشتیوانیم بكه‌ن ئه‌وانیش هاوكاریان كردم و هه‌ولێرمان كرده ده‌سته‌خوشكی ستۆكهۆڵم".
ده‌سته‌خوشكی پایته‌خته‌كان بریتیه له‌وه‌ی یارمه‌تیان بدرێت له‌بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، قوتابخانه، ژینگه، یه‌كسانی، بازرگانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
