* مام جه‌لال نانی میلله‌تی خۆی بڕی و باوه‌شی بۆ به‌عسی یه‌کان کرده‌وه بیری چوو ئه‌و نان بڕاوانه بوون (مام جه‌لال) یان گه‌یانده سه‌رۆکایه‌تی کۆمار.. ئێستاش ئه‌و به‌عسیانه‌ن ده‌یانه‌وێ کورسی سه‌ره‌ک کۆماریه‌که‌ی لێ ببه‌ن.. !!.
* حه‌زده‌که‌م هه‌موو پارت و سه‌رکرده سیاسی یه‌کانی کوردستان ئه‌وه بزانن شه‌قام و تاکی کوردی دوای ناو‌و پیرۆزیی سه‌رکرده‌و گوتاری بێ بنه‌ماو هێمای بریقه‌دار ناکه‌ون چونکه هه‌نگاوێک شه‌قاوی بیرمه‌ندیی سیاسی و شێوه‌و فۆرمی گۆڕانی هزریی دروست بوون که‌کارو خزمه‌ت ده‌بینن نه‌ک هێماو گوتاری لاواز‌و خۆخه‌ڵه‌تاندن.
* لێشاوی به‌په‌له‌ی لابردنی سیستمی کۆن و هێنانی بیری نوێ له‌ئارادایه‌و شه‌قامی کوردی ئه‌مڕۆ زرنگه بۆیه پێویسته هه‌موو پارت و سه‌رکرده‌کان گۆڕان له‌خۆیاندا بکه‌ن که‌له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا نامۆ نه‌بن به‌ڵام گۆڕان به‌واتا جه‌وهه‌ری و نوێ بوونه‌وه‌که‌ی که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی تیژی بیر‌و ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو جیهانگیریی و گلۆبالیزم و کاری مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ڕوات و ده‌گونجێت.
هاوڕێ عه‌زیز ماڵپه‌ڕی ڕوناکی:
له‌پێناو قسه‌کردن و ئه‌نجام دانی گفتوگۆیه‌ک له‌مه‌ڕ گۆڕانکاریه‌کانی کوردستان و عێراق پێمان خۆشه ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ماڵپه‌ڕی ڕوناکی زێده‌تر ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌یت بۆیه تکایه وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌مان بده‌ره‌وه ئێمه زێده‌تر خۆشحاڵ ده‌بین.
پرسیار / ئێستا قسه زۆر له‌سه‌ر خیتابی نیشتمانی ده‌کرێت که‌چی وه‌کو ده‌بینن زۆرلایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق زوو وه‌ک گروپی تایه‌فه‌یی یان ناوچه‌گه‌ریی یان مه‌زهه‌بی ساز ده‌که‌ن. کورد له‌م نێوه‌نده‌دا چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی خۆی هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. ؟.
وه‌ڵام / حه‌زده‌که‌م کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ووڵاتی عێراق زانیاری بده‌م و قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م دووایی دێمه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان:
ته‌مه‌نی ووڵاتی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (6000) ساڵ له‌مه‌وبه‌رو ده‌که‌وێته باشووری ڕۆژئاوای کیشوه‌ری ئاسیاوه هه‌روه‌ها له‌شارستانییه‌تی (ئه‌که‌دی و ئاشوری و بابلی و سۆمه‌ریه‌کان) پێک هاتووه. حکومه‌ته‌کانی ئه‌م ووڵاته نزیکه‌ی (90) ساڵ نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و گرانیان بۆ خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌بووه به‌گشتی و بۆ کورد به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها به‌ڵاو خه‌ونی تاڵ و تفتی ڕۆژگاره ڕه‌شه‌کان بووه زیاتر ڕۆژانی ڕه‌ش و ماڵ وێرانی و ئه‌نفال و کیمیاباران بۆ کوردستان له‌ساڵی (1988) و وشک کردنی هۆڕه‌کانی باشووری عێراق و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی عێراق به‌گشتی. به‌درێژایی مێژوو ووڵاتی عێراق خوێناوی بووه به‌ڵام له‌سه‌رده‌می (سه‌دام حسێن) دا (1979/2003) که‌ئه‌کاته (24) ساڵ داخران و بڕیار‌و فه‌رمانڕه‌وایی به‌ئاگرو ئاسن و له‌و ماوه‌یه‌دا بێجگه شه‌ڕی به‌رده‌وامی کوردستان (1921/2003) شه‌ڕی سێ ووڵاتی وه‌کو ئێران (1979/1988) و کوه‌یت (1990/1991) و ئه‌مریکا (2003) به‌رپاکردووه‌و له‌هه‌موو شه‌ڕه‌کانیشدا دۆڕاوبووه‌و به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ئه‌مریکا که‌کۆتایی به‌به‌غدا هات (9/4/2003) و له‌به‌رواری (30/12/2006) سه‌دام حسێن خۆیشی گیراو له‌سێداره درا.
ئه‌مه‌ی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا باسی ده‌که‌م گرنگه‌و کورته‌ی بابه‌تگه‌لێکی زۆره‌و مرۆڤی زرنگ به‌هه‌ند وه‌ری ده‌گرێت. بۆنمونه شه‌قام و تاکی عێراق یان تاکی کورد به‌ده‌موچاو گۆڕین و دروشم گۆڕین نایه‌ته بڕواهێنان و قه‌ناعه‌تی حه‌تمی یان وتارێکی سیاسی یان ڕێڕه‌وێکی کۆنه‌په‌رستانه که‌بمانباته‌وه سه‌رده‌می جاران که‌سه‌رکرده‌و کۆیله بوونی له‌خۆگرتبوو یان هه‌بوو که‌پیرۆزیی و سه‌رکرده‌و هێمای بریقه‌دار نه‌خشی هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا. گرنگ خزمه‌ته ( (خزمه‌ت) ) ئیتر ده‌موچاو گۆڕین و وتار گۆڕین و مه‌زن کردنی که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌و بابه‌تگه‌لێکی پیرۆزیی به‌گێل بوونی میلله‌ت ته‌واو ده‌بێت و جێگای شه‌رم و نه‌نگی یه ئه‌م جۆره فۆرمی درۆ‌و دوواکه‌وتنه هه‌یه له‌لایه‌ن پیاوه سیاسی یه‌کانمانه‌وه که‌له‌پێناوی یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێکدا کارده‌کات و به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌تا ئێستاش کارکردن له‌عێراق و کوردستاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارو فراوان بوونی سه‌رمایه‌داریی و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی گه‌لی عێراقه که‌چینی هه‌ژارو مام ناوه‌ندین.
ئه‌مه به‌کورتی له‌سه‌ر ووڵاتی عێراق و دێمه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان.
وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد عێراق به‌درێژایی (90) ساڵه خه‌ریکی جه‌نگه بۆیه له‌زۆر ڕووه‌وه میلله‌ته‌که‌ی وه‌کو کورد و عه‌ره‌ب و تورکومان و کلدۆئاشوری و.. هتد داماوو هه‌ژارو دواکه‌وتوو نه‌خوێنده‌وارن. به‌تایبه‌ت پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌به‌شێکه له‌دنیای دیموکراسی و پێشکه‌وتن و مه‌ده‌نیه‌ت خه‌ڵکی عێراق لێی بێ به‌شن و پێی نامۆن و کار‌و پڕۆسه‌یه‌کی نوێ یه بۆ ئه‌وان بۆیه به‌چه‌ند هه‌نگاوێک و به‌چه‌ند ساڵێک ئه‌م پڕۆسه گرنگه سه‌رکه‌وتوو نابێت و کاتی ده‌وێت بۆیه زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی جیهان به‌و هه‌نگاوه‌دا تیپه‌ڕیوون و کاتی خواستووه هه‌تا گه‌یشتوون به‌م پێشکه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ. له‌ڕاستیدا میلله‌تێک ڕێژه‌ی له 35% ی نه‌خوێنده‌واربێت و خێڵ و تیره‌و ئاغا‌و شێخ و مه‌لاو سۆفی بیبات به‌ڕێووه‌و میلله‌تێکی کشتوکاڵیی بێت و دووربێت له‌مه‌ده‌نیه‌ت و ژیانی شارستانی ده‌بێت چۆن له‌م پڕۆسه‌یه تێبگات چونکه ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی کاندیدێک یان حیزب و سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌ستنیشان کردنی ده‌وێت و نابێت که‌سی له‌خۆت زیاتریش بزانێت که‌تۆ ده‌نگ به‌کێ ده‌ده‌یت به‌ڵام که‌سێک له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤه نه‌خوێنده‌واره‌دا ده‌چێته ژوره‌وه‌و ده‌نگی بۆ ده‌دات وه‌کو زۆربه‌ی ژن و پیاوه پیره‌کان که‌ده‌یانبینین له‌کاتی ده‌نگداندا. پێم وایه ساڵانێکی زۆری ماوه بۆ ئه‌و ئاسته چونکه خه‌ڵکی عێراق و کوردستان نه‌خوێنده‌وارو هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانن بۆیه ئه‌وانه‌ی که‌جاران بوبوونه سوتوی ئاگری سه‌دام حسێن و ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌ویه‌که‌ی ئێستاش داماوو هه‌ژارو هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه بۆ ئه‌وان چونکه ده‌سه‌ڵاتی عێراق و کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ ته‌نها خزمه‌تی ئاغا‌و سه‌رمایه‌دارو سوچه‌ره‌کانی ده‌وری خۆیان ده‌که‌ن زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مه به‌ره‌و دواوه‌یان ده‌بات. ئه‌وه‌ی که‌نه‌گبه‌تی تری له‌دوایه له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م میلله‌ته سه‌رکووتکه‌رو هه‌ژاره نازانێت ده‌نگیش بدات به‌کێ و به‌چ پارتێک و سه‌رکرده‌یه‌ک یان به‌چ کاندیدێک. ؟. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵات و پارته‌کان فڕوفێڵ ده‌که‌ن له‌خه‌ڵکیی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان نمونه‌ی ئه‌وه‌ش فڕوفێڵه‌کانی سێ جاری هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان (1992/2005/2009) که‌به‌ئاشکراو به‌شایه‌تی خه‌ڵک و چاودێره سیاسیه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و.. هتد.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بیویستایه‌و باوه‌ڕی به‌خۆیی و کار‌و ئه‌زمونه‌که‌ی هه‌بوایه قورسایی ده‌بوو چونکه ساڵانێکی زۆره له‌کارو ده‌سه‌ڵاتدان ده‌یانتوانی خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌و خاکی خۆیان بکه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردن واتای خه‌ڵک و خه‌ڵکیش ئینتیمای به‌ووڵات و نه‌ته‌وه‌وه کاڵ ده‌بێته‌وه‌و نامێنێت کاتێک مافه‌کانی پێشێل کرابێت و بوونی نه‌بێت چونکه ده‌سه‌ڵات له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به‌یه‌کسانی نه‌بووه بۆ هه‌موو خه‌ڵک و خه‌ڵکیش به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر سودمه‌ند نه‌بووه له‌ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌می ووڵاته‌که‌ی ته‌نها تاقمێک و گروپێک نه‌بێت که‌نزیک بوون له‌خۆیانه‌وه یان لێزان و ماستاوچی بوون و خۆبه‌ره پێشه‌وه بوون ئینجا خواردویانه. میلله‌تێک ده‌چێته ده‌نگدانه‌وه که باوه‌ڕی به‌و حیزب و لایه‌نانه هه‌بێت که‌له‌ووڵاتدا هه‌یه‌تی و کاری بۆ ده‌کات و بیر له‌دواڕۆژی میلله‌ته‌که‌ی و نه‌وه‌ی سبه‌ینێی ده‌کاته‌وه. خۆتان باش ده‌زانن شه‌قامی کوردی و تاکی کوردی توڕه‌یه له‌حیزب و ده‌سه‌ڵات و کاری نایاسایی حیزبه‌کانی کوردستان مه‌به‌ستم له‌کاری نایاسایی حیزبه‌کان ئه‌وه‌یه که‌حیزب خه‌ڵک داده‌مه‌زرێنێت و حیزب خه‌ڵکی لاده‌بات و حیزب بڕیاری ژیان و چاره‌نووسی گه‌ل ده‌دات به‌ڵام ده‌بوایه حوکمه‌ت ئه‌و کارانه‌ی بکردایه‌و خه‌مخۆرو ئیشکه‌رو به‌رپرسیاری یه‌که‌می هاووڵاتیان بووایه نه‌ک حیزب و تاقمێک ئه‌وه شێواز‌و فۆرمێکی زۆر کۆنه که‌حیزب ده‌ست ده‌خاته کاری حکومه‌ت و خه‌ڵکی یه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بۆ بژێوی ژیان و ئیش کردنیش داوای حیزبایه‌تیت لێده‌که‌ن (ته‌زکی یه‌ی حیزبی / سیستمی به‌عس) . مرۆڤ که‌له‌ووڵاتێکدا ده‌ژی نان و ئازادی ده‌وێت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش دادپه‌روه‌رو یه‌کسانخوازو کارا بێت به‌ڵام جارێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌ڵاڵه به‌واتایه‌کیتر کاڵوکرچه‌و له‌ئاست پێداویستی و تێربوونی ویسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بووه ته‌نها تاقمێک و به‌شێکی که‌م وه‌کو مشه‌خۆر سودمه‌ندبوون له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی کوردی و ده‌یخۆن ئه‌گه‌ریش وانی یه ئه‌ی چۆن دوای 19 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی خۆماڵی و ئه‌و هه‌موو بودجه‌و سامانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه تازه به‌تازه منداڵانی ناوچه‌ی کانی به‌ردینه‌ی سلێمانی له‌ناو هۆڵی په‌له‌وه‌ردا (ده‌واجن / شوێنی مریشک) وانه ده‌خوێنن وه‌کو قوتابی.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه بزانێت که‌سێک ده‌یه‌وێت خزمه‌تی ووڵاتی خۆی بکات پێویست به‌حیزبیی بوون و ته‌زکی یه ناکات زۆرێک له‌خه‌ڵکی کورد هه‌یه بێ لایه‌نن به‌ڵام کوردێکی دڵسۆزن و ده‌توانن خزمه‌تی کوردستان بکه‌ن. زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و سیستم و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی په‌یڕه‌وی ده‌کات له‌باره‌ی کار‌و ماف و ئه‌رک و یه‌کسانییه‌وه هه‌مان به‌رنامه‌ی حیزبی به‌عس و (سه‌دام حسێن) ه و جێی سه‌رسوڕمانی زۆرێک له‌خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستانه.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که‌کورد چۆن بێت له‌به‌غدا. ؟. پێم وایه فره لیستی کارێکی ئاسایی یه به‌ڵام یه‌ک هه‌ڵوێستی زۆر گرنگه‌و سه‌نگێک و قورساییه‌ک ده‌به‌خشێته کورد به‌هیوای خۆچاک کردنیان و ئاوڕێک له‌م نه‌ته‌وه زووڵم لێکراوه بده‌نه‌وه‌و ڕۆژانه له‌بیری خه‌ڵکی خۆیان بن خزمه‌تیان بکه‌ن نه‌ک ته‌نها له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا.
پرسیار / له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌چه‌ند ساڵه عێراق ئازاد بووه که‌چی واهه‌ست ده‌کرێت له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌کان له‌سه‌ر جۆره تائیفه‌و مه‌زهه‌بی جیا دابه‌ش ده‌بن. ئایا خیتابی هێزه عێراقیه‌کان له‌م هاوکێشه‌یه‌دا له‌کوێدایه. ؟.
وه‌ڵام / گووتاری عێراقیه‌کان یان شه‌قامی عێراقیی جیاوازه له‌گه‌ڵ گووتاری ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا به‌ڵام به‌م جیاوازیه‌شیانه‌وه زۆر کاڵ و لاواز‌ن چونکه پێستی یان کراسی شێوه کاری مه‌ده‌نیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ی لێ داماڵراوه‌و مۆرکی بیری ده‌سه‌ڵاتی کشتوکاڵی و خێڵه‌کیانه‌یان پێوه دیاره‌و له‌ناو هۆڵی پارله‌مانیاندا هه‌ست ده‌که‌یت له‌ووڵاتێکی دواکه‌وتووی هه‌ژاری وه‌کو سۆماڵ و ئه‌فغانستان دایت بۆیه درێژه‌یشی پێناده‌م به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌ری ده‌خه‌ین بۆچی عێراق ووڵاتێکی خێڵه‌کی و دواکه‌وتووه‌و نابێته ووڵاتێکی پێشکه‌وتوو خاوه‌نی شارستانیه‌تی وه‌کو ووڵاتێکی پێشکه‌وتووی خاوه‌ن نه‌وت و به‌روبومی ئابوری ده‌وڵه‌مه‌ند. ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌هۆکاری خراپی ڕێژه‌یی بۆ عێراقی ئێستای ده‌زانم:
إ/ عێراق ووڵاتیکی دوواکه‌وتووه له‌هه‌موو ڕوه‌یه‌که‌وه به‌تایبه‌ت که‌می هۆشیاری تاک به‌زه‌قی دیاره چونکه نزیکه‌ی چه‌ند ساڵێکه له‌جه‌نگدایه‌و ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی هه‌موو دیکتاتۆرو کۆنه‌په‌رست بوون و له‌دامه‌زراندنی عێراق خۆیه‌وه (1921 / 2010) سیستمی خێڵه‌کیانه‌و نامه‌ده‌نیانه یان تاکڕه‌وانه‌ی په‌یڕه‌و کردووه‌و خه‌ڵکی عێراقیش 35% ی نه‌خوێنده‌واره که‌ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی به‌رزه له‌چاو ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا.
ب/ نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب زۆرن و زیاتر له (300) ملیۆن خه‌ڵک و (22) ده‌وڵه‌ت پێک ده‌هێنن به‌ڵام خاوه‌نی جێده‌ست و پیشه‌سازی و زانستی سه‌رده‌م نین و خۆیان سه‌ر به‌نه‌ته‌وه داوکه‌وتووه‌کانن و به‌ووڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌کان (الدول النامیه) یان به‌جیهانی سێ ناو ده‌برێن له‌جیهانداو به‌درێژایی مێژوو هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش خاوه‌نی هیچ داهێنانێکی مرۆیی نین.
ج/ هه‌رچه‌نده ده‌ووڵه‌مه‌ندن له‌باری ئابوریه‌وه پاره‌و نه‌وتیان هه‌یه به‌ڵام هێشتا زۆریان ماوه عه‌قڵ و ستراتیچ و سیاسه‌تیان هه‌بێت و گه‌نده‌ڵیش وه‌کو خۆڕکه خواردوونی له‌سه‌ره‌وه.
د/ له‌لایه‌کی تریشه‌وه بێجگه له‌وه‌ی که‌خۆیان دواکه‌وتوون دژایه‌تی یه‌کی مه‌زنیش ده‌کرێن له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستی یه‌کانی وه‌کو به‌عس و قاعیده‌و ووڵاتانی دراوسێووه.
ه/ بیری زۆر کۆنی توندڕه‌وانه‌ی خێڵ و تیره‌و تایه‌فه‌گه‌ری خه‌ڵکیی بێجگه له‌وه‌ی زۆر به‌خه‌ستی سه‌رقاڵی مه‌زهه‌بچێتی و ئاین و کلتوری ژه‌نگاوی کۆنن له‌ڕاستیدا مێشک داخراویشن چونکه تازه به‌تازه خه‌ریکی عه‌مامه‌و په‌چه‌و عاباو هه‌ندێ شتی زۆر خورافیین که‌له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و ده‌ووڵه‌ت بووندا نایه‌ته‌وه‌و ناگونجێت.
و/ کورد‌و تورکومان و ئاشوری و کلدان و.. هتد هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی که‌له‌ناو عێراقدا ده‌ژین هیچ ڕۆڵ و بوونێکیان نه‌بووه له‌م ووڵاته‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌ووی وه‌کو به‌عس و سه‌دام له‌ماوه‌ی (1968/2003) فه‌رمانڕه‌وایی تاکڕه‌وانه‌یدا نه‌یهێشتووه که‌س ڕایه‌کی جیاواز یان ڕه‌خنه‌یه‌کی هه‌بێت مرۆڤ یان ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ته‌نها بڵێ و گوێ نه‌گرێت هیچ فێرنابێت.
ی/ گه‌نده‌ڵیی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا له‌بواری ماکی (مادی) یه‌وه زۆر له‌ئاستێکی به‌رزدایه ماوه‌ی زۆری ده‌وێت ئه‌گه‌ر چاک ببێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش مه‌یلی لێبێت کار له‌چاکسازی و گۆڕاندا بکات هیچ شتێک مه‌حاڵ نی یه.
پرسیار / به‌عسیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان داده‌نیشن پێشبینی ده‌کرێت له‌ئاینده‌دا ڕۆڵی به‌عسیه‌کان له‌هاوکێشه‌ی سیاسی له‌عێراق زێده‌تر بێت هۆکاره‌کان بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه له‌م کاته‌دا. ؟.
وه‌ڵام / به‌عسیه‌کان و هه‌ندێ له‌سونه مه‌زهه‌به‌کان زیاتر له 40 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و خاکی عێراق به‌هی خۆیان ده‌زانن و بێجگه له‌وه‌ی (مام جه‌لال) وه‌کو سه‌ره‌ک کۆمار به‌رگرییان لێده‌کات و پشتیان ده‌گرێت هه‌روه‌ها به‌نهێنی و به‌ئاشکرا (22) ده‌وڵه‌تی عاره‌بیان له‌پشته‌و بێجگه له قاعیده که‌گروپێکی به‌هێزو دووژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانێتی ئه‌مانه هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌عسیه‌کانه‌و له ووڵاتانی وه‌کو (سوریا‌و فه‌له‌ستین و ئوردون) خه‌ڵک و لایه‌نگریان زۆره. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌مریکا به‌شیکاریی و کاری ڕامیاری خۆی ده‌ڵێت من چه‌ند له‌به‌عسیه‌کان نزیک ببمه‌وه ئه‌وه‌نده ته‌قینه‌وه‌و کووشتنی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان که‌مده‌بێته‌وه. ئه‌مریکا ووڵاتێکی سه‌رمایه‌داری به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌و له‌هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا هاوڕێی نی یه ئه‌مه کاری هه‌موو داگیرکه‌رێکه بۆ نمونه له‌کوێ نه‌وت و دۆلار‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت ئه‌مریکا له‌وێ یه. ئێمه‌ی کورد له‌ساڵی 1988 دا له‌گه‌رمه‌ی کووشتنی مرۆڤی کورد‌و پڕۆسه‌ی ئه‌نفال و کیماباران و دێهات سوتاندا بووین له‌لایه‌ن حیزبی به‌عس و سه‌دامه‌وه ئه‌مریکا ئیشی ئه‌وه بوو ته‌نها سه‌یری ده‌کردین چونکه هه‌تا ئه‌وکات و ساڵی (1991) و گرتنی ووڵاتی کوه‌یت سه‌دام حسێن دۆستی ئه‌مریکا خۆی بوو. به‌کورتی ئه‌مریکا ووڵاتێکه له‌هێزدا گه‌وره‌یه وه‌کو سیاسه‌ت دۆڕاوه‌و دۆست و لایه‌نگری نی یه بۆیه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ده‌یبه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ جیهاندا. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماو هاوکێشانه‌یه که‌ئه‌مریکا پێی شه‌رم نی یه‌و هه‌رشتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێت ده‌یکات.
پرسیار / ڕۆڵی ووڵاتانی ئیقلیمی هه‌تا چه‌ند ده‌بینرێت له‌شڵه‌ژانی ئه‌منی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئایا ئه‌مه زه‌نگێک نه‌بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی توندوتیژی و تایه‌فه گه‌ری له‌عێراقدا. ؟.
وه‌ڵام / له‌ڕاستیدا ڕۆڵی ووڵاتانی ئیقلیمی زۆره له‌تێکدان و شڵه‌ژانی هه‌موو بواره‌کانی ژیانیی له‌عێراقدا به‌پله‌ی یه‌که‌م ووڵاتی سوریا که‌مۆڵگه‌ی به‌عسیه‌کانه‌و ووڵاتی ئێران که‌سه‌رچاوه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یه بۆ شیعه‌کان و سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا. بێجگه له وێرانکردنی عێراق ئه‌م دوو وڵاته (سوریا / ئێران) ده‌ستیان له‌وێرانکردنی فه‌له‌ستین و لوبنانیشدا هه‌یه به‌یارمه‌تی حیزبوڵا و حه‌ماسه‌وه که‌به‌پاره‌ی میلله‌تی ئێران و سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆیه خه‌ڵکی ئه‌و دوو ووڵاته هه‌ژارو دواکه‌وتووی ده‌ستی سیستمێکی سه‌قه‌تن که‌یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کیی کاری تیرۆریستین له‌جیهاندا به‌گشتی و له‌عێراقدا به‌تایبه‌تی. ئه‌مه‌و بێجگه له‌وه‌ی که‌هیچ دیموکراسیه‌تێکی سه‌رده‌میانه‌ی نوێ په‌یڕه‌و ناکه‌ن له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیاندا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌زۆر چه‌وسێنراونه‌ته‌وه.
پرسیار / له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا پێت وایه گۆڕانکاری له‌پێکهاته‌ی په‌رله‌مان و حوکمه‌تی ئاینده‌ی عێراق ده‌بێت. ؟.
وه‌ڵام / به‌دڵنیایی یه‌وه گۆڕانکاری باش ده‌بێت له‌عێراقدا به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی که‌م بکرێته‌وه‌و دوورکه‌ونه‌وه له‌سیستمی بیر‌و عه‌قڵیه‌تی حزبیانه‌و په‌یڕه‌ونه‌کردنی کلتوری کۆنی تیره‌و هۆزو عه‌شایه‌رگه‌رایی و گرنگیی بدرێت به‌گه‌نجی خاوه‌ن بڕوانامه‌و خه‌ڵکی شیاو‌و لێهاتوو وه‌هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت قاعیده‌و به‌عسیه‌کان لاواز بکرێن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ده‌سه‌ڵاتی عێراق. عێراق و کوردستانی باشوور ووڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندن پێویسته یاساکانی سیستمی ئابووری ووڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهانی وه‌کو ووڵاتانی لیبڕاڵ دیموکراسی هه‌بێت وه‌کو خستنه سه‌رکاری گه‌نجان و دامه‌زراندنیان و بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ بێکاران دا‌بین بکات به‌کورتی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت له‌دواییدا ئه‌و هه‌نگاوه کێشه‌ی زۆری له‌کۆڵ ده‌کاته‌وه چونکه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه پاڵ به‌عسیه‌کان و قاعیده زۆربه‌ی زۆری هه‌ژارن و له‌به‌ر باری لاوازی ئابووری و بێکاریه. زۆر گرنگه عێراق و کوردستان بیانه‌وێت ببنه ووڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی پارله‌مانی دیموکراسی ڕاسته‌قینه له‌ناوچه‌که ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت که‌دووربکه‌ونه‌وه له‌کاری دواکه‌وتووانه‌ی خزم خزمێنه‌و تایه‌فه گه‌ریی و ئاینگه‌ریی و گرنگی بده‌ن به‌گه‌نجی خاوه‌ن بڕوانامه‌و مرۆڤی شاره‌زاو به‌کورتی که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو کاره‌که‌یان باشتر ده‌کات.
... ... ... ... ... ... ... ... ... ...
زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان
تێبینی: تکایه هاوپێچی وه‌ڵامه‌کان وێنه‌یه‌کی خۆت و کورته‌یه‌ک له‌پرۆفایلی خۆت به‌م ئیمه‌یله ڕه‌وانه بکه:
هاوڕێ عه‌زیز
* پرۆفایل
حه‌مید عه‌زیز شوکور
له‌دایک بووی شاری سلێمانی گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام ساڵی 1963.
ده‌رچووی ئامۆژگای مامۆستایانی هه‌ولێر بۆ ساڵی 1986.
ده‌رچووی خولی مامۆستایانی ووڵاتی سوید بۆ ساڵی 2005.
مامۆستای سه‌ره‌تایی له‌ووڵاتی سوید له‌شاری ئۆریبرو.
باوکی دوو کوڕ‌و کچێک به‌ناوه‌کانی پاشا، پایان، پاراو.
نیشته‌جێی ووڵاتی سوید.
Hamid773@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
