
(ڕێبوار ئابدانان) خه‌ڵكی (ئیلام) ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، نزیكه‌ی (10) ساڵه له چیاكانی كوردستان گه‌ریلایه، ته‌مه‌نی (29) ساڵه، كۆلێژی ئه‌ندازیاری له ئیلام خوێندووه و ئێستا ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK) ه، له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌ی گۆڤاری هه‌ناسه‌دا باس له‌و سیاسه‌ته ده‌كات كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئیلام و لوڕستان و ئه‌هلی حه‌ق له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یڕه‌و كراوه و هۆكاری بوون به گه‌ریلایه‌تی خۆیشی ڕوون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه به لاوازبوونی پارته كوردیه‌كانی ئێران ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵی كه ئه‌وان چه‌كیان بۆ ئازادی هه‌ڵگرتووه..
پرسیار/ ده‌مانه‌وی سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له‌ناو ئێوه‌دا چۆنه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟ چۆن ده‌توانن پێكه‌وه شه‌ڕ بكه‌ن؟
ڕێبوار ئابدانان: بنه‌مای ئه‌و شته لای ڕێبه‌ر ئاپۆ دیار بووه وه‌كو هێڵێكی فه‌لسه‌فی ئایدۆلۆژی، دیاره ئه‌گه‌ر ئێمه بخوازین وه‌كو ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌و شته‌ی كه هه‌تا ئێستا بووه و هه‌زاران ساڵه هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ش وه‌ها بی دیاره ئێمه‌ش توشی هه‌ڵه ده‌بین، له‌به‌رئه‌وه كاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه ناهێڵن ئازادی ڕاسته‌قینه و ئه‌شقی ڕاسته‌قینه له‌دایك ببی ئێمه ده‌مانه‌وی له‌و په‌یوه‌ندیانه تێپه‌ڕ بین، له‌به‌ر ئه‌وه بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندی نێوان كچ و كوڕ له‌ناو ئێمه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیه، ئازادیه‌ك كه هه‌م كوڕ و هه‌م كچ یه‌كتر به‌ره‌و كۆیلایه‌تی نه‌به‌ن، وه‌ك هه‌ڤاڵی یه‌كتر هاوكاری ده‌ده‌نه یه‌كتر و بتوانن به‌ره‌و ئه‌و ژیانی ئازاده و دنیای ئازاده بڕۆن، واتا ڕوانگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه. ڕه‌نگه له‌لای زۆر كه‌س ئه‌و شته زۆر دژوار بی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بواری فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆژی بچیته قوڵایی ئه‌و شته ئه‌وا ده‌توانری هه‌نگاو بنری، له‌به‌رئه‌وه ئه‌شق شتێكی پیرۆزه، هه‌قیقه‌ت شتێكی پیرۆزه، هه‌ر مرۆڤێك لێگه‌ڕینی هه‌یه كه بگاته ئه‌وشتانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌موو جۆره فیداكاریه‌ك بكات هه‌موو جۆره سه‌ختییه‌ك قه‌بوڵ بكات بۆئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ئامانجه، شتێكی شایسته و ڕه‌وایه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ لێره له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادییه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی یه‌كتری بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵات و مه‌یل و هه‌وه‌سی خۆیان.
پرسیار/ چی شتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ كرد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆ جێبهێڵیت و خۆت له‌سه‌ر چیاكانی كوردستان ببینیته‌وه؟
ڕێبوار ئابدانان: وه‌ك ده‌زانن هه‌ر به‌شێك له كوردستان سیاسه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر بووه، دوژمنان ویستویانه مرۆڤی كورد له ڕاستینه‌ی خۆی دووربخه‌نه‌وه، له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان سیاسه‌تێكی تایبه‌تیان په‌یڕه‌وكردووه، یه‌كی له‌و به‌شانه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌بواری زاره‌وه و كه‌لتوریه‌وه زۆر ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، واتا زاره‌وه‌ی جیاوازی تێدایه. یه‌كی له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوچه‌ی خواره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ناوچه‌یه‌كه كه كورده‌كانی كه‌لهوڕ و له‌ك و فه‌یلی و لوڕ تێیدا ده‌ژین، ئه‌و ناوچه‌یه له ڕابردوودا هه‌میشه سیاسه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه له كوردستان دایبڕن و بیتوێننه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی كورده‌كانی ئه‌و ناچه‌یه شیعه و ئه‌هلی حه‌قن (كاكه‌یی)، هه‌وڵیان داوه ئه‌وانه به‌ره‌و ڕووی خۆیان كێش بكه‌ن و له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان دووریان بخه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌ست و فكر و فه‌لسه‌فه‌یه به ئه‌وانه بده‌ن كه ئه‌وانه كوردێكی جیاوازن، هه‌تا نكوڵی له كوردبوونی خۆشیان بكه‌ن. له‌ساڵی (1999) له‌دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك ئاپۆ ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌و پیلانگێڕیه جیهانییه، گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌رهه‌ڵدانی كرد، له زۆر جێگا ئینسانه‌كان خۆیان بۆ سه‌رۆك ئاپۆ سوتاند، له‌هه‌ر شوێنێك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی. پارتییه‌كانی تر نه‌یاتوانیبوو ئه‌و ناوچانه بخه‌نه ژێر كاریگه‌ری خۆیان، به‌ڵام په‌كه‌كه و ئایدۆلۆژیای سه‌رۆك ئاپۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر گه‌لی ئه‌و ناوچه‌یه كردبوو، چونكه له جیاتی ئه‌وه‌ی جیاوازی زاراوه‌یی و مه‌زهه‌بی به بنه‌ما بگرێ په‌كه‌كه ئازادبوونی ئینسانه‌كانی ئه‌ساس گرتووه، خواستویه‌تی هه‌ر ئینسانێك به ڕه‌نگ و بیروباوه‌ڕی خۆی له‌ناو چوارچێوه‌ی وڵاتی كوردستاندا حه‌ره‌كه‌ت بكات، له‌به‌رئه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ش له‌به‌رامبه‌ر گرتنی سه‌رۆك ئاپۆ ناڕه‌زاییه‌كی زۆر نیشاندرا و گه‌نجه‌كان ڕوویان كرده شاخ، ئێستا گه‌نجێكی زۆر له‌ناو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادایه. له‌و كاته‌شدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش كرد به خوێندنه‌وی كتێبه‌كانی سه‌رۆك ئاپۆ شتێكی نوێم بینی، وه‌كو ئینسانێكی كورد سه‌رۆك ئاپۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان پێناسه‌ی ئینسانی كورد ده‌كات، چۆن ئینسانی كورد ناسنامه‌ی خۆی له‌بیركردووه، زمانی خۆی له‌بیرچووه، له‌بواری فكریدا تواوه‌ته‌وه، ئه‌وه شتێكی زۆر تازه بوو بۆ من، ڕه‌وشمان خراپ بوو، دوژمن تۆ ئینكار ده‌كات، گه‌ل خۆی بچوك ده‌بینی، پارته كوردیه‌كانی تریش كاریگه‌ریان نه‌مابوو.
پرسیار/ ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ی كه له‌م شاخانه ڕووبه‌ڕوتان ده‌بێته‌وه چین؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان شۆڕشی ئێمه شۆڕشێكی ئاسان نییه، شۆڕشێك نییه ڕوكه‌شی بی، شۆڕشێكه زۆر قوڵه، لایه‌نی فكریه‌كه‌ی زۆر قوڵه، هه‌تا نه‌توانی هه‌ر شتێك به باشی فكر بكه‌ی و تاوتوێی بكه‌ی ناتوانی شۆڕشێكی ڕاسته‌قینه بكه‌ی. زه‌حمه‌تی زۆر هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی زۆر گه‌وره هه‌یه و فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیایه‌كی زۆر قورس له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سه‌ختیانه وه‌كو شتێكی باشن، واتا گه‌ریلا له سه‌ختی ڕاناكات، سه‌ختییه‌كان شتێكی تاڵ نین، وا ده‌كات له هه‌ر دژوارییه‌ك ئه‌زمونێك وه‌ر بگری و كه‌سایه‌تی خۆی به‌رزبكاته‌وه.
پرسیار/ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا زۆر پارتی سیاسی هه‌ن، به‌ڵام تۆ ڕووت له په‌ژاك كردووه، ئه‌مه بۆچی؟ هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان وه‌كو ئیلام و لوڕستان له شۆڕش و له كوردایه‌تی دابڕاون، هه‌ندێك وه‌كو كورد ناویان ناهێنن، تۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه چی ده‌ڵێی؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌په‌رستی سه‌ره‌تایی ده‌جوڵانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نه‌یانده‌توانی ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و خۆیان كێش بكه‌ن، ته‌نانه‌ت بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زیاتر خۆیان دووربخه‌نه‌وه له به‌شه‌كانی تری كوردستان، په‌ژاك وه‌كو پارتییه‌كی سیاسی و ئایدۆلۆژی توانیتی ئه‌و میتۆده تێپه‌ڕێنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه په‌ژاك ئایدۆلۆژیای سه‌رۆك ئاپۆ به بنه‌ما وه‌رده‌رگری، هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و ئایدۆلۆژیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه من به‌شداری په‌ژاكم كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ژاك ئیراده‌ی سیاسی و نرخ ده‌داته ئینسان، په‌ژاك ته‌نها شۆڕشێكی سیاسی كوردی ڕووت نییه، به‌ڵكو لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌لسه‌فی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه شۆڕشێكی زۆر قوڵه. ده‌توانی ئه‌و لێگه‌ڕینانه‌ی كه من ئاماژه‌م پێكرد وه‌ڵام بداته‌وه، وه‌ك كه‌ناڵێكه كه بتوانم ئه‌و لێگه‌ڕینانه‌ی خۆم بدۆزمه‌وه، بتوانم ئیراده‌ی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته تێكه‌ڵ بكه‌م، منیش وه‌ك گه‌ریلاكانی تر حه‌ره‌كه‌ت بكه‌م له‌به‌رئه‌وه من په‌ژاكم هه‌ڵبژارد.
پرسیار/ ئێستا له‌م قۆناغه‌دا په‌ژاك چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌وی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ڕووی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه؟
ڕێبوار ئابدانان: ده‌توانم بێژم ئه‌گه‌ر ئێستا كوردێتی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك ئیلام و كرماشان و لوڕستان دروست بووه، بێگومان ئه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری په‌ژاكه، ئه‌وه ڕاستی خۆی هه‌یه ئێمه ئه‌وه به‌چاو ده‌بینین، رۆژانه گه‌نجه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه پشتگیری خۆیان له په‌ژاك نیشان ده‌ده‌ن و به‌شداری په‌ژاك ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه من ده‌توانم ئه‌وه بڵێم یه‌كجار كاریگه‌ریه‌كی زۆری كردووه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی په‌ژاك هه‌یه‌تی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بی جیاوازی ئه‌و ئومێده ده‌داته مرۆڤ كه له داهاتوودا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بتوانن شۆڕشێكی زۆر گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن، هه‌تا ئێستاش هه‌ندی پێشكه‌وتن دروستبوون ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر خۆیان به كورد نه‌ده‌زانی ئێستا بی جیاوازی پشتگیری په‌ژاك ده‌كه‌ن، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كورده‌كانی پارچه‌كانی تریش هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆخۆی شۆڕشێكی زۆر گه‌وره‌یه.
پرسیار/ ده‌مانه‌وی باسی ئه‌وه بكه‌ین، پارته كوردیه‌كانی تر وه‌كو دیموكرات و كۆمه‌ڵه له ڕابردوودا له قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا زۆر به‌هێز بوون و بوونه‌ته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و چه‌كدارێكی زۆر، به‌ڵام ئه‌بینین له ئێستادا لاوازبوونه، ئایا تۆ باوه‌ڕت وایه كه په‌ژاكیش توشی هه‌مان نه‌خۆشی نه‌بی؟
ڕێبوار ئابدانان: به بۆچوونی من به‌هێزبوون ته‌نیا به‌وه نییه كه تۆ له‌بواری جوگرافیاییدا كاریگه‌ریت چه‌نده بی، یان ژماره‌ی چه‌كدارت چه‌نده بی، به‌هێزبوون له ڕوانگه‌ی من ئه‌وه‌یه كه تۆ بتوانی ئینسانه‌كان له ڕاستیدا ئازاد بكه‌ی، وڵاته‌كه‌ت به ڕاستی نزیكی ئازادی بكه‌ی. كاتی من له‌و ڕوانگه‌یه ته‌ماشای پارتییه‌كانی تر ده‌كه‌م، دیاره ئه‌وانه نه‌یانتوانیوه ئه‌و شته بخولقێنن، ڕاسته به‌ڵكو فیداركاریه‌كی زۆر كرابی، شه‌هید زۆر درابی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌ك كه بتوانی داخوازی گه‌لی كوردستان به ته‌واوی جێبه‌جی بكات نه‌بووه، ئه‌و هێزه‌ش كه هه‌یان بووه زۆر كاتی بووه، نه‌یتوانیوه هه‌میشه‌یی بی. به بۆچوونی من له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ژاك به ئایدۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ كارده‌كات ئه‌و مه‌ترسییه نابینم كه په‌ژاك لاواز بكه‌وی، به پێچه‌وانه‌وه په‌ژاك ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ژیانی ئێمه، ڕۆژانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه چه‌نده ئینسانه‌كان به‌ره‌و په‌ژاك دێن ئه‌وه‌نده به ئازادی نزیك ده‌بن، ئه‌وه‌نده هێز ده‌گرن و به ئیراده ده‌بن. ئه‌مه وه‌كو پێشتر نییه ئینسانی كورد ته‌نها به هه‌ست كار بكات، بۆ نمونه، هه‌ست به كورده‌واری بكات هاوكاری بكات له‌گه‌ڵ پارتییه‌كان و زه‌خت له‌سه‌ری بی دانیشی، یان نا‌ئومێد بی یان بشكێت، ئه‌وه له‌ناو كارد و لایه‌نگری په‌ژاكدا نییه، به پێچه‌وانه چه‌نده زه‌حمه‌تی زۆربی كادری په‌ژاك به‌هێزتر ده‌بی، واتا به‌هێزتر ده‌بی.
پرسیار/ تێڕوانینتان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی چییه؟ به تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسان و ئێوه وه‌كو په‌ژاك؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان ئێمه له ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان هه‌میشه پشتگیری خۆمان نیشانداوه، وه‌كو په‌ژاك ئه‌وه به ده‌ستكه‌وتی هه‌موو گه‌لی كورد ده‌زانین، به‌ڵام به داخه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له باشوری كوردستان هه‌یه سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه بتوانی پارچه‌كانی كوردستان نزیكی یه‌ك بكات، سیاسه‌تێك كه بتوانی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به باشی بتوانی وه‌ڵامده‌ری داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد بی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان نه‌بووه. ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه، ئێمه دژی ئه‌وه نین كه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران داده‌نیشن، به‌ڵام ئه‌و دانیشتنانه پێویسته له‌سه‌ر قازانج و سود و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد بی، واتا ته‌نیا داخوازی په‌ژاك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیاسه‌تانه و بنه‌ما و پرنسیپی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی دراوسی ئه‌وه بی كه یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بپارێزی، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بی كه پارت و ئۆپۆزسیۆنه كوردیه‌كان نه‌خاته ناو زه‌خت و گوشاره‌وه. په‌ژاك وه‌ك ئیراده‌یه‌كی سیاسیه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ كردووه، خه‌ڵكێكی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسان پشتگیری له په‌ژاك ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه سیاسه‌تی باشوری كوردستانیش پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بی كه یارمه‌تیده‌ر بی، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بی په‌ژاك بی چه‌ك بكری.
پرسیار/ زۆر لایه‌ن ئه‌وه ده‌ڵێن كه باوی خه‌باتی چه‌كداری نه‌ماوه؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان ئێمه ئه‌زمونی پارتییه‌كانی ترمان دیوه، ئه‌و فكره و ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌ڵی زه‌مانی چه‌ك نه‌ماوه ئه‌و پارتیانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان په‌یڕه‌و كردووه ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌بینین كه له چ ڕه‌وشێكدان؟! واتا له جیاتی ئه‌وه‌ی كه بتوانن ئیراده‌یه‌كی سیاسی بۆ گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسان بخولقێنن بۆخۆیان پێویستیان به‌وه هه‌یه كه له‌ناو ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه ده‌ربخرێن، پارتێك بۆخۆی له‌ناو كێشه و قه‌یران بكه‌وی ئیراده‌یه‌كی نه‌بی نه‌توانی هه‌ڵسوكه‌وتێكی سیاسی باش بكات، نه‌توانی پێشه‌نگ بێت ئه‌و لایه‌نه ناتوانی ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بی. له‌به‌رئه‌وه په‌ژاك ئه‌و سیاسه‌رته په‌یڕه‌و ناكات، چه‌ك وه‌كو ئامرازێك كه ده‌یخه‌یته‌خزمه‌تی گه‌ل بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ڕه‌واكانی خۆی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه بیانه‌وی په‌ژاك بی چه‌ك بكه‌ن، یان فشارێكی وا كه په‌ژاك بی له‌ناو كه‌مپه‌كان دابنیشی، ئه‌وانه به بنه‌ما ناگری و به‌ڵكو به‌رژوه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له هه‌مو پارچه‌كانی تر به بنه‌ما ده‌گری و ئه‌و سیاسه‌تانه په‌یڕه‌و ده‌كات.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
