له دێر زه‌مانه‌وه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی شار، سلێمانی به شاری هه‌ره زیندوی كوردستان ناوبانگی ده‌ركرد، ئه‌م شاره جگه له‌وه‌ی كه به پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان ناسراوه، نازناوی هه‌ڵمه‌ت وقوربانی هه‌ڵگرتووه، سلێمانی له سه‌رده‌می به‌عسدا به هۆی بزێوی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یی ومل كه‌چ نه‌كردنیان بۆ خواستی ئه‌و رژێمه، به‌رده‌وام له بارودۆخی (مه‌نع ته‌جه‌ول) و گرتن وڕاوه‌دوونان وله سێداره‌دان ژیانی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می حكومه‌تی كوردیدا‌و به تایبه‌ت دوای روخانی رژێمی به‌عس له عێراق و بوونی بودجه‌یه‌كی ئێجگار زۆر، كه‌چی تا ئێستا به هۆی ته‌كه‌تولی ناو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له شاره‌كه‌داو ته‌راتێن وله به‌ركوردستاننێترتنی به‌رژه‌وه‌ندی كاتی وتایبه‌تی، له ژێرباری كه‌می خزمه‌تگوزاری وچاره‌سه‌ر نه‌كردنی زۆرێك له كێشه‌كان ده‌ناڵێنێت،
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌ڵامێك سه‌باره‌ت به كه‌می خزمه‌تگوزاری له سلێمانی كۆڤاری كوردستاننێت دیمانه‌یه‌كی كورت له گه‌ڵ "عومه‌ر مه‌حوی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی ساز ده‌كات، له‌و دیمانه‌یه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی پێی وایه كه خزمه‌تگوزاریه‌كان له سلێمانی زیاتر كراوه وه‌ك له هه‌ولێرو هانا بردنی خه‌ڵك بۆ مه‌ڵمه‌بندو ده‌زگا حیزبیه‌كان بی متمانه‌بونی خه‌ڵك نیه به شاره‌وانی به‌ڵكو نه‌ریته‌و ته‌واو نه‌كردنی جوانكاری ناو شار خه‌تای دوكاندارو خه‌ڵكی ده‌ست رۆیشتووه‌و هه‌روه‌ها فه‌رامۆشكردنی سه‌را وێڕای ته‌رخان كردنی بودجه ده‌خاته ئه‌ستۆی پارێزگا،
كوردستاننێت/ باسه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، سلێمانی له چاو هه‌ولێر له خزمه‌ت گوزاریدا دواكه‌وتوه هۆكاری ئه‌وه چیه؟
عومه‌ر مه‌حوی: ئه‌م پرسیاره زۆرجارده‌كرێت، له‌ڕاستیدا خزمه‌تگوزاری له‌سلێمانی زیاتركراوه وه‌ك له هه‌ولێر، به‌ڵام خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا كراوه، ده‌توانن بچن به‌دواداچون له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا بكه‌ن، ده‌بینن زۆربه‌یان شه‌به‌كاتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆو ڕێگاوبانیان بۆكراوه و كێشه یه‌كی ئه‌و تۆیان نه‌ماوه، چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ماون كه‌ئێستا كاریان تێداده‌كرێت و له‌ساڵی داهاتودا هیچ گه‌ڕه‌كێك نامێنێت كه‌ئه‌وخزمه‌ت گوزاریانه‌ی بۆنه‌كرێت.
كوردستاننێت/به‌گه‌ڕه‌كه تازه‌كانیشه‌وه؟
عومه‌ر مه‌حوی: به‌ڵی گه‌ڕه‌كه تازه‌كانیش زۆربه‌یان ئه‌م پڕۆژانه‌یان بۆكراوه، پاره‌كانی ئێمه به‌م شێوه له‌پڕۆژه‌كاندا سه‌رف ده‌كرێت، وه‌كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانیش كراون كه‌سیمای شاریان جوانكردوه، به‌ڵام له‌هه‌ولێر زیاتر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌رده‌كه‌وێت پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانن كه‌سیمای شاریان جوانكردوه، له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌سه‌ره‌كیه‌كان، چونكه ئه‌وان به‌ر له ئێمه پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانیاندا به كه‌رتی تایبه‌ت. ئێمه‌ش ئێستا پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانمان داوه به‌كه‌رتی تایبه‌ت ئێستا پاكوخاوێنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ پاردا جیاوازی زۆری هه‌یه.
كوردستاننێت/ تۆباسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌ڕه‌كانت كرد له‌ڕوی خزمه‌تگوزارییه‌وه، به‌ڵام كاتێك كه‌گه‌ڕه‌كه‌كان كێشه‌یه‌كیان ده‌بێت ڕوده‌كه‌نه‌باره‌گا حزبیه‌كان نه‌ك شاره‌وانی، ئه‌مه له بێمتمانه‌یی هاوڵاتیانه به‌رانبه‌ر شاره‌وانی یاخود ته‌ده‌خول كردنی حزبه له‌كاروباره‌كانی حوكمه‌ت؟
عومه‌ر مه‌حوی: ئه‌وه‌ته‌نهانه‌ریته، تائێستاحزب نه‌یوتوه ده‌ست له‌فڵان ئیش هه‌ڵگرن له‌فڵان گه‌ڕه‌ك بچن بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر ئیش كه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام حزب ته‌وجیهات و داواكاریان هه‌بوه كه‌خزمه‌ت گوزاری زیاتربكه‌ین، ئێمه‌ش به‌پێی توانا هه‌وڵمانداوه ئه‌ركه‌كانمان ڕاپه‌ڕێنین.
كوردستاننێت: بۆچی شاره‌وانی و حزبه‌كان ئه‌ونه‌ریته ناگۆڕن تاله‌كاتی داواكارییه‌كانیاندا هاوڵاتیان ڕوبكه‌نه شاره‌وانی و لایه‌ن ه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان نه‌ك باره‌گا حزبیه‌كان؟
عومه‌ر مه‌حوی: به‌ڵی هه‌وڵیان داوه ئه‌وه‌ی كه‌من بیزانم ئه‌وان زۆریان ئیزن ئه‌ده‌ن و ئه‌ڵێن شاره‌وانی ده‌توانێت ئه‌وئیشانه‌تان بۆبكات، به‌ڵام هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت داواكارییه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌ننه نه‌تیجه، زۆرجارئه‌و داواكاریانه ڕه‌واشنین، بۆنمونه زۆرجارئه‌و داواكارییانه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌خانوی بێ تاپۆیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نه‌گوێزرێنه‌وه، ئێمه‌ش له‌به‌ر ماسته‌رپلانی شاره‌كه ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه‌ئه‌وان هانایان بۆبردوه، ائاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌ناتوانین داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ین. به‌بۆچونی من ئه‌وه كاتی ده‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی تازه هاتونه شاره‌كه‌وه تۆزێك به‌په‌له‌ن، ئه‌گه‌رداواكاری هه‌بێت یان نا ئێمه ئه‌ركه‌كانی خۆمان ده‌زانین.
كوردستاننێت/ ناوبازاڕه‌كانی سلێمانی پشێویه‌كی زۆری پێوه‌دیاره هه‌رله ته‌جاوازكردنی دوكانداره‌كانه‌وه تاده‌گاته عاڕه‌بانه‌و ده‌ست گێڕه‌كان كه له‌هه‌ندێك جێگادا له سه‌ر شۆسته‌كان جێگه‌ی ڕۆیشتن نامێنێته‌وه، له‌م حاڵه‌شدا هاوڵاتیان ناچارن به سه‌ر جاده‌كاندا بڕۆن، بۆ تا ئێستا چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌تان نه‌كردوه؟
عومه‌ر مه‌حوی: ئه‌وه بۆ ده‌ساڵ ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی عاره‌بانه‌كان بۆئێمه بۆنه‌ته كێشه، له‌زه‌مه‌نێكدا قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرا كه ئه‌وانه كاسبكارن و نابێت ڕێگه‌یان لێبگیرێت، چونكه باشترین بوار گه‌ر بڕه‌خسێت بۆمرۆڤ ئه‌وه كاسبی كردنه، چونكه ئیش كردنی زۆر له‌وڵاتدا ئاسایشی سیاسی ده‌خاته وڵاته‌وه، وه‌كو هاندان هه‌ندێك جار ڕێگه‌یان پێدراوه. وه خه‌ڵكێكی زۆرله‌گوندو قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه هاتونه‌ته ناوشارو ئه‌وانیش هیچ كارێكی تر نیه بیكه‌ن، ناچارن به‌عه‌ره‌بانه له‌سه‌رشه‌قامه‌كان شت بفرۆشن، وه‌زۆریش هانی ئه‌وكاسب كارانه‌مان داوه كه‌له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا كاڵاكانی خۆیان بفرۆشن، ئێمه‌به‌رده‌وام خه‌ریكی نه‌هێشتنی یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ودیارده‌ین، وه ئێستا له هه‌وڵداین و داوامان له‌ده‌زگای (ئیستیسمار) كردوه كه له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌ركه‌سێك بازاڕده‌كاته‌وه زه‌وی بۆته‌رخان بكرێت، وه ڕێگه‌شمان داوه به گه‌ڕه‌كه دوره‌كان كه گه‌راجیان هه‌یه بیكه‌ن به‌دوكانو مینی ماركێت تائه‌وجه‌نجاڵیه له ناوبازاڕدا كه‌م كه‌ینه‌وه.
كوردستاننێت/ ساڵانێك له مه‌وبه‌ر جگه‌ره فرۆشه‌كانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌بوو تادواجار به‌كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی تایبه‌ت بۆیان ئه‌وكێشه‌یه چاره‌سه‌ربو، ناكرێت بۆئه‌وانیش بیر له هه‌مان چاره‌سه‌ربكه‌نه‌وه؟
عومه‌ر مه‌حوی: بۆ مه‌سه‌له‌ی بازاڕی جگه‌ره‌كه كۆمپانیایه‌ك ئه‌وزه‌ویه‌ی كڕی وئه‌وبازاڕه‌ی تیا دروستكرد، كێشه‌كه‌ی ئه‌مان له‌وه‌دایه نایانه‌وێت له‌م شوێنانه‌ی ئێستایان بجوڵێن، شاره‌وانیش له‌ونزیكانه هیچ موڵكی نیه تابۆیان بكاته بازاڕ، له‌م كاته‌دا ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت به‌م كاره هه‌ستێت ئێمه‌ش ده‌توانین مۆڵه‌تیان بده‌ین وكارئاسانیان بۆبكه‌ین.
كوردستاننێت/ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌لای ئێمه‌یه شه‌قامی (مه‌وله‌وی) كاتێك درا به‌لایه‌نی جێبه‌جی كار دیزاینێكی تری هه‌بو به‌كۆمه‌ڵی جوانكاری زۆره‌وه، به‌ڵام كاتی ته‌واوبونی پڕۆژه‌كه هیچ كام له‌و دیزایین وجوان كارییه نه‌بینرا كه بڕیار بوو له‌پڕژه‌كه‌دا بكرێت؟
عومه‌ر مه‌حوی: به‌ڵی ڕاسته ئه‌وه پلانێك بو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌مان بو بۆڕازاندنه‌وه‌ی هه‌مو شه‌قامه گشتیه‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌به‌یروت یان له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌یان بینیت كه ده‌بێت شه‌قامه‌كان داخراوبێت له‌ڕوی هاتوچۆی سه‌یاره‌وه تا ئه‌و دوكاندارانه به‌هێمنی كاسبی خۆیانی تیا بكه‌ن و شه‌وانه‌ش تابه‌یانی سه‌یاره بۆی هه‌بێت هاتوچۆیان پێدابكات، بۆئه‌م پلانه‌ش یه‌كه‌م شه‌قام مه‌وله‌ویمان هه‌ڵبژارد، شۆسته‌كانی به‌رزونزمی زۆری تیابو ئێمه‌هه‌مویمان هه‌ڵگرته‌وه‌و خستماننه‌وه یه‌ك ئاست، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئاسانكاری بۆهاوڵاتیان. قۆناغی دووه‌م ئه‌وه بوو كه ناو شه‌قامه‌كان به‌به‌ردی (گراناید) ی بچكۆله (ڕه‌سف) كرا، بۆئه‌وه‌ی سورعه‌تی سه‌یاره كه‌م بكرێته‌وه. پلانی سێیه‌م ئه‌وه‌بو كه‌وا هه‌مو ئه‌و واجیهه‌ی دوكانانه‌كان چاك بكه‌ین و بیكه‌ینه سه‌رشێوه‌یه‌كی (توراسی) جوان وه‌كو كۆنی سلێمانی چۆن بوه به‌خشت ته‌غلیف بكرێت. به‌ڵام كاتێك ئێمه پڕۆژه‌كه‌مان ته‌واوكرد بۆماوه‌یه‌ك شه‌قامه‌كه‌مان داخست تۆزێك كێشه‌مان بۆدروست بوو تا خه‌ڵك ڕاهاتن، به‌ڵام له‌م فه‌تره‌ی ئه‌خیردا كه‌په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بو، دوكانداره‌كان چونه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لای پارێزگار وتیان ده‌بێت سه‌یاره بێته به‌رده‌ممان و كاسبیمان نه‌ماوه، ئیتر ئه‌وه‌بو نه‌خشه‌كه‌یان لێ تێك داین و بێگومان ئێمه‌ش له‌پێناو هاوڵاتیاندا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مانكردوه‌و نه‌ده‌كرا به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه بده‌ینه‌وه. هه‌موشی هه‌رشاره‌وانی تاوان بارده‌كات، ئێمه هه‌ستاین به‌پلانی خۆمان به مه‌به‌ستی جوان كردنی شار، له‌به‌رنامه‌مان داب‌و جوانكاری بۆ ئه‌م شوێنانه‌ش بكه‌ین (سابون كه‌ران، شه‌قامی كاوه، شه‌قامی پیره مێرد) هه‌موی ئاماده‌كاری بۆكرابوو به‌و شێوه‌یه جوانكاری بۆبكه‌ین، وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌داهاتودا ئه‌وپڕۆژه‌یه جارێكی تر زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و بیخه‌ینه‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كوردستاننێت/ ئه‌گه‌ر شاره‌وانی بیه‌وێت پلانێكی خۆی جێبه‌جێكات و كۆمه‌ڵێك كه‌س ببنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌می، ئه‌وا شاره‌وانی پلانه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و جێبه‌جێی ناكات؟
عومه‌ر مه‌حوی: به‌ڵی ده‌توانم بڵێم وایه خه‌ڵكانێكی زۆر ته‌ده‌خول ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ین به‌هه‌راو له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه زیاتر قسه‌كه‌ی ئه‌وان بڵاوده‌كرێته‌وه نه‌ك پلانه‌كه‌ی شاره‌وانی، ! ئێمه‌كاتێك پڕۆژه‌یه‌كی شاره‌وانی ده‌نێرین بۆ ته‌له‌فیزیۆنه‌كان قه‌ت پیشاندانی له‌ده‌قه‌یه‌ك تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام دوكاندارێك ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ن به‌ئاره‌زوی خۆی قسه‌بكات، ئێمه‌ش ناچارین به‌خۆماندا بچینه‌وه، چونكه ئێمه ئه‌وكارانه بۆ ئه‌وان ده‌كه‌ین و ناچارین له‌زۆرشت ده‌ست هه‌ڵگرین، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌یه‌كجاری به‌ڵكو هه‌ڵی ده‌گرین بۆ قۆناغێكی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژانه هه‌رده‌بێت جی به‌جێ بكرێن و هیوادارم له‌ئاینده‌دا شته‌كان باش بن، له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌مدا قسه‌مانكرد ئه‌ویش پشتگیرمان ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌رشارێك ده‌چیت له‌دنیادا مه‌ركه‌زی شار ئارامه‌و سه‌یاره هاتوچۆی پێداناكات.
كوردستاننێت/ تۆ وتت دوكاندار قسه‌ی ده‌ڕوات هۆكاری ئه‌مه چیه‌و چۆن دوكاندارده‌ستی ده‌ڕوات و ده‌توانێت كاره‌كانی شاره‌وانی په‌ك بخات؟
عومه‌ر مه‌حوی: كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به‌هه‌راو قسه‌ڕۆیشتنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌چێته‌قایم قامیه‌ت، بۆته نه‌ریت له‌م شاره‌دا به‌كۆمه‌ڵ خه‌ڵك ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن ئێمه مان ده‌گرین ئیترئه‌وانه‌ده‌بن به‌كێشه بۆ ئێمه.
كوردستاننێت/ بۆ له هه‌ولێر بازاڕی نیشتیمان دروستكرا بی ئه‌وه‌ی گوی له‌ناڕه‌زایه‌كانی هاوڵاتیان بگیردرێت؟
عومه‌ر مه‌حوی: به‌ڵی له‌هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه‌و هیوادارم لای ئێمه‌ش وای لێبێت، لای ئێمه‌ش هه‌روابووه‌و شاره‌وانی مسه‌یته‌ر بووه، به‌ڵام فه‌تره‌یه‌ك كه‌هه‌ڵبژاردن دێته پێشه‌وه هاوڵاتیان فرسه‌ت دێنن و داوكاری زۆرده‌كه‌ن ڕی له‌شاره‌وانی ده‌گرن كاره‌كانی خۆی جی به‌جی بكات.
كوردستاننێت/به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه بودجه‌یه‌كی باش بۆ جوانكردنی سه‌را دابینكراو ته‌نانه‌ت ده‌وترا كه به‌رده‌كانی ده‌كرێن به مه‌ڕمه‌ر، ِبه‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه زۆره كه‌چی ئه‌وپڕۆژه‌یه جی به‌جی نه‌كرا؟
عومه‌ر مه‌حوی: ئه‌مه پرۆژه‌ی پارێزگایه‌و بودجه‌كه‌شی له‌وانه‌وه دابینكراوه، به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی كه لای منه هه‌مو بینای سه‌را نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته شوێنێكی جوان وسه‌رنج ڕاكێش بۆئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌دێنه سلێمانی و ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن، ساحه‌كه‌ی وا لێده‌كه‌ن كه‌خه‌ڵك بتوانێت تیایدا كۆبێته‌وه، ئێستا كه كه‌سێك بی كاربێت ده‌بێت له‌به‌رده‌م دوكانێك دا بوه‌ستێت، به‌س ئه‌گه‌ر ساحه‌یه‌ك هه‌بێت له‌وی قاپێك دۆندرمه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت وده‌چێت له‌وی داده‌نیشیت.
كوردستاننێت/زۆربه‌ی ئه‌وپڕۆژانه‌ی كه‌جی به‌جی ده‌كرێن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌وپڕۆژه‌یه خه‌له‌لی تێده‌كه‌وێ ئه‌مه مایه‌ی بی پلانی نیه؟
عومه‌ر مه‌حوی: به‌ڵی سلێمانی ته‌عمیراتێكی زۆری تێداده‌كرێت، بۆ نمونه له‌شوێنێكدا بینایه‌ك هه‌یه‌و ئێمه ئه‌وناوه قیرتاوده‌كه‌ین و شۆسته‌ی بۆده‌كه‌ین، كاتێك ته‌واو ده‌بین ئه‌وبینایه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، ئیتر بۆ ئاوڕاكێشان وزێراب ده‌ركردن دێت له‌مه‌سافه‌یه‌ك دا پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌تێك ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌وخاوه‌ن موڵكه نه‌خشه‌ی نه‌بێت، ئێمه ناتوانین پێشترخه‌تی ئاوی بۆبه‌ینه زه‌ویه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی له‌دواجاردا چۆنی به‌دڵ بێت پڕۆژه‌كه هه‌ڵ ده‌كه‌نێته‌وه، ئێستای بۆیه زۆربه‌ی شۆسته‌كان ده‌كه‌ین به (بیهاتون) له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆهه‌ڵكه‌ندنه‌وه ئاسانتره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
