
ئاراز كاردۆخ: تێكۆشان گرنگترین ڕه‌وتی شۆڕشه كه دوژمن به‌وهۆیه‌وه حیسابت بۆ ده‌كات ... گفتوگۆی: سه‌لمان كۆچه‌ری و حه‌سه‌ن محه‌مه‌د
دوای ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕبوون به ڕێگاداو ڕۆیشتن به ناو شاخه‌كانی دۆڵی سیاوه‌س و قه‌ڵاتووكان گه‌یشتیتنه خاڵێكی پشكنین، له‌وێ گه‌نجێك به قاتێكی كوردی جوان چه‌كێك و جهازێكه‌وه پێشوازی لێكردین و، ڕێنموونی كردین بۆ قه‌ڵاتووكان. له نزیك سه‌یته‌ره‌كه چوار ئاڵا هه‌ڵدرابوو كه گوزاریشیان له خه‌باتی چه‌كداری په‌كه‌كه ده‌كرد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان هه‌ڵدرابوو، دوای گه‌یشتن به قه‌ڵاتووكان و خواردنه‌وه چایه‌كی گه‌رم له‌و دیمه‌نه سروشتیه‌ی پایز و شاخاوییه، " ستانده‌ر" ده‌رباره‌ی ستراتیژی ه‌ێزی په‌ژاك و ئایدۆلۆژیای حیزب و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ. ئاراز كاردۆخ ئه‌ندامی كۆنسێی سه‌ركردایه‌تی كه له ساڵی 1999 ه‌وه چۆته ناو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه و، یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌ژاك، خوێندنی ئه‌ندازیاری بینایی له ئێران ته‌واو كردووه به‌م شێوه‌یه كه‌وته گۆ.
تا ئێستا ه‌یچ مه‌رجێكتان هه‌بووه بۆ ئێران؟
ئێمه وه‌كو پژاك به رنامه‌مان هه‌یه كه له به‌رنامه‌كه‌ماندا ئامانجه‌كانی پارته‌كه‌مان دیاره، به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دانووسانمان نه‌بووه، تا له‌گه‌ڵ ئێران قسه بكه‌ین، ده‌بوایه ئێمه گه‌یشتباینه مه‌رحه‌له‌یه‌ك له تێكۆشان، كه دانوسان له نێوان ئێمه و ئێران‌دا ده‌ست پێبكات. ئێمه ه‌ێواش ه‌ێواش هه‌نگاو ده‌نێین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئێمه و چه‌ندین لایه‌ن هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ین كه به دیموكراسی حكوم بكرێت له ئێران، كه هه‌موو خه‌ڵك ئه‌وه ده‌خوازێت، به‌ڵام تا ئێستا دانوستان له نێوان ئێمه‌و ئێران‌دا نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه.
به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌باتی چه‌كداری تاكو ئێران هه‌وڵی دانوستان ده‌دات له‌گه‌ڵ؟
ئاراز كاردۆخ: مه‌رج ئه‌وه نییه كه له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشێت، ئێمه تێكۆشان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی دانی پێدابنرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كورد بوویه خاوه‌ن مافی خۆی پێویستیه‌ك به خه‌باتی ئێمه ناكات، تێكۆشان و خه‌باتی ئێمه به‌نده به مافی خه‌ڵكه‌وه، هه‌ر كاتێ مافی خه‌ڵكی هاته دی ئه‌وا خه‌باتی ئێمه‌ش به‌ره‌و وه‌چه‌رخانێكی تر ده‌گۆڕیبت.
ئۆپۆزیسیۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لاوازی زۆری پێوه دیاره، هۆكاری كێشه‌ی ناوخۆیی حیزبه‌كانه یان بیر‌و بنه‌مای شۆرش لاوازه؟
سه‌ره‌تا پێناسه‌ی شۆڕش زۆر گرنگه به‌چی ده‌وترێت شۆڕش یان سه‌ركه‌وتن له شۆڕشدا چییه، سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ڵات له‌به‌رده‌ستی تۆدا بێت؟ یان ئه‌وه‌یه بگه‌یته ئامانجه‌كانی خۆت؟ یان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كورد به مافه‌كانی خۆی بگات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئامانجی شۆڕش بێت جودایه له‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات به ده‌ستی تۆ بێت، شۆڕش به‌وه ده‌بێت یان به‌وه سه‌ركه‌وتووه به‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد بگاته مافه ڕه‌واكانی خۆی، له‌وانه‌یه تۆ به‌ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتبی، به‌ڵام له ڕووی شۆڕشه‌وه ڕه‌نگه گه‌یشتبین بهه‌ه‌ندێك ئامانج، بۆیه باسی شۆڕیشم كرد، بۆ ئه‌وه‌م بوو كه تۆ ده‌ڵێت بۆ له باشور شۆڕش سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات لاوازه ده‌بێ؟ ئێمه به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی شۆڕش سه‌ركه‌تووبون و سه‌رنه‌كه‌وتنی شۆڕش بنرخێنین، سه‌باره‌ت به ئه‌سڵی پرسه‌كه‌تان كه بۆچی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شۆڕش و ئۆپۆزسیۆن لاوازه؟ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی ه‌یزه سیاسیه‌كان كه زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه ده‌ستمان كرد به جموجۆڵ چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا جموجۆڵی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر لاواز بوو، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی ئه‌دای سیاسی حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین فاكته‌ری جیهانی و ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، وه فاكته‌ری سه‌ره‌كیش نه‌بوونی تێكۆشانی خه‌ڵكی بووه له ڕۆژهه‌لات.
ده‌بوو هه‌ندێ فاكته‌ر زیاتر ئۆپۆزسیۆنی بهه‌ێز كردبا، بۆ نموونه ئێران له قه‌یرانی سیاسیدایه و گوشاری زۆری له‌سه‌ره، لات وانییه ئه‌و بنه‌ما ئایدۆلۆژییه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن لاوازه؟
به دڵنیایه‌وه ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌یڵێت هۆكاره، به‌ڵام فاكته‌ری سه‌ره‌كی نه‌بوونی تێكۆشانێكی سه‌ره‌كی و په‌رته‌وازه‌بوونی تێكۆشانی سیاسی حیزبه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاته.
ئێمه له كاتێكدا ده‌ركه‌وتین كه ئه‌و لاوازیان هه‌بوون له ڕۆژهه‌ڵاته وه ئێمه وه‌كو خه‌باتێكی سیاسی جوودا ده‌ستمان به جموجۆڵ كردووه، به‌ڵام شكسته‌ێنانی ئۆپۆزسیۆن و هه‌موو شۆڕشه‌كان له ئێران‌دا وای كرد پرسی كورد له‌و وڵاته پێش نه‌كه‌وێت.
ده‌ركه‌وتنی ئێوه جۆرێك نیه له په‌رته‌وازیی؟
نه‌خێر ئیمه بۆ ئه‌وه به‌و شێوه‌یه‌كی جوودا ده‌ستمان كرد به خه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كردوویانه ئێمه دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه و به ڕه‌وت و ئایدۆلۆجیایه‌كی جوودا كار ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه ئێمه كێشه‌مان نییه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كێشه‌ی شۆڕشمان هه‌بووه و كێشه‌ی حیزبیشمان هه‌بووه، به‌ڵام قه‌ت نه‌مانه‌ێشتووه كێشه‌كه‌مان ببێته هۆی دروست بوونی ئینشعابی تر به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی چاره‌سه‌رمان داوه.
لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئێوه له ڕوی ئه‌دای ئیشه‌وه زۆرتره له حیزبه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵات یان لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانتان؟
ئه‌گه‌ر بڵێی ئێوه بۆ هه‌موو له یه‌ك به‌ره‌دا ئیش ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه سیفاتی جودای زۆرمان هه‌یه كه له حیزبه‌كانی تری ڕۆژهه‌لات ناچێت به‌ڵام ئێمه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین كه یه‌به‌ره نه‌بوونمان زه‌ره‌ره به‌ڵام ئێمه هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی نین له ڕۆژهه‌لاتدا به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌یه‌ك ئیتیجاه ئیش بكه‌ن بۆیه سه‌به‌بی په‌رته‌وازه‌ییی ئیچمه نین هه‌ركه‌سێكیش ده‌ڵێت ئێمه‌ین بابێت ئیسشاتی بكات یان بێن له‌خه‌ڵك بپرسن ئه‌وجا با قه‌ساوه‌ت بكه‌ن و حكوم بده‌ن من ڕایده‌گه‌ێنم كه ئێمه ته‌ره‌فداری ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ڕێكخراوه كوردییه‌كان له یه‌ك به‌ره‌دا كار بكه‌ن وه ه‌یوا ده‌خوازین بۆ ئه‌وه. ه‌یچ هۆیه‌كیش نییه كه ئێمه نه‌بین به یه‌ك، به‌ڵام ڕه‌نكه هه‌ندێك هۆكاری بێه‌ێزی پارته‌كان هۆكار بن، با ئێمه پژاك له‌ده‌ره‌وه بمێنین، با حیزبه‌كانی تر له ناوه‌وه بۆ خۆیان ئه‌و یه‌كێتیه دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسپبی وان كارمان نه‌كرد با خه‌ڵكی كورد قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر ئێمه بكات، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو كوردیش له هه‌موو پارچه‌كان ده‌خوازێت كورد له یه‌ك چوارچێوه‌دا خه‌بات بكات و، یه‌كێتی هه‌بێت چونكه به بێ یه‌كێتی سه‌ركه‌وتن دووره له‌به‌رئه‌وه‌ی دوژمنی كورد گه‌وره‌یه گه‌ر كوردان هه‌موو یه‌ك نه‌بن ئه‌وا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین.
بوونی ئایدۆلۆژیای زه‌مینی "شوعیه‌ت" هۆكارێكی لاوازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات نییه؟
ئه‌وه دیاره ئه‌گه‌ر ئێمه گۆڕانكاری له چه‌پی ماركزیزمان به‌پێویستمان نه‌زانیبا ئه‌وا گۆڕانكاریمان نه‌ده‌كرد، ئه‌وه ئیسپات بووه كه ئایدۆلۆژیای چه‌پی ماركسی دوای حه‌فتا ساڵ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و شكستی ه‌ێنا، بۆیه ئێمه ناچارین ئه‌و ئایدۆلۆجیه بگۆڕن و، ئێمه له‌سه‌ر فكره‌كانی ڕێبه‌ر "ئاپۆ ئۆجه‌لان" كارده‌كه‌ین، كه نوێكاریه‌كی زۆری به‌سه‌ر فكری چه‌پدا ه‌ێناوه به‌ڕای ئێمه ئه‌وه زۆر باشه، به‌ڵام حیزبه‌كانی تر به ئایدیای تر ئیش ده‌كه‌ن ئه‌وه له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌وێت ئێمه ناتوانین ته‌كلیف له‌وان بكه‌ین... ئێمه له‌سه‌ر گۆڕینی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش ئیش ده‌كه‌ین، به ته‌نیا كار له‌سه‌ر تاك ناكه‌ین، به‌ڵام وه‌كو ئیدۆلۆژییه‌ن به‌پێویستی ده‌زانین كه فیكری چه‌پ نوێكاری به‌سه‌ردا بێنین. ئێمه به پێی زه‌روریه‌ت ئیش له‌سه‌ر تاك یان كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین، ئێستا دیاره له باشور پێویسته ئیش له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش بكرێت، ده‌بێت كورد وه‌ك كورد بێت نه‌وه‌ك وه‌ك تورك و عه‌ره‌ب و فارس یان ئینگلیز.
له ستراتیجیه‌تی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه، به باشی ده‌زانن هه‌موولایه‌ك بكه‌نه دوژمن؟
مه‌سه‌له‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ه‌ێزت هه‌یه یان نا، ئێمه له خۆمانڕا ده‌بینین له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان خه‌بات بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به ئاشكرا ڕاده‌گه‌ێنین گه‌ر بهه‌ه‌ڵه‌مان زانیبا دوای ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وامیمان پێنه‌ده‌دا، بۆیه ڕوبه‌ڕوو بۆنه‌وه‌مان بۆ دوو هۆكار ده‌گێڕمه‌وه: یه‌كه‌م، بوونی ه‌ێزه كه له تواناماندا هه‌یه دووه‌م له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و بارودۆخێكی ناسكدایه، لهه‌ه‌موو لایه‌كڕا هه‌وڵده‌درێت خه‌ڵكی كورد بتوێنرێته‌وه كه هه‌میشه‌ش ده‌چه‌وسێنرێته‌وه خه‌ریكه كورد له ناو ده‌به‌ن. زۆر ده‌ستكه‌وتمان هه‌یه له باشوور له باكور به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌وه‌نین بڵێن كورد جێگیر بووه دیسان مه‌ترسی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر ڕێیه، بۆیه ناچارین تێكۆشان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تێكۆشان نه‌كه‌ین پێموا نییه ه‌یچ بكرێت هه‌وه‌ك چۆن له كۆندا ده‌یانووت: با ئێران به كۆمۆنیست بكه‌ین پاشان حه‌قی كوردیش ده‌درێت. یان ده‌یانوت: با سۆشیال به‌رقه‌رار بكه‌ین دوایی ژنیش ئازاد ده‌كه‌ین. ئه‌و جۆره تێڕوانینانه سه‌كه‌وتوو نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین كه ه‌ێزی تێكۆشانمان هه‌یه گه‌ر هه‌ل و مه‌رج بوونی هه‌بێت تێكۆشان نه‌كه‌ین ئه‌وا هه‌ڵه‌یه.
گه‌ر ه‌ێز بوونی هه‌بێت به‌ره‌نگاری دوو سێ لایه‌ن له‌یه‌ك كاتدا هه‌ڵه نییه؟
گرنگ جۆری تێكۆشانه، ئێمه شه‌ڕ ناكه‌ین له‌گه‌ڵ دوو سێ لا، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه گه‌ر بڵێن ئێمه شه‌ڕی چه‌كداری ده‌كه‌ین، ئێمه زۆر به ئاشكرا له‌به‌رنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانماندا ده‌ڵێین " به‌رگری ڕه‌وا ده‌كه‌ین " ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌باتێكی دیالۆگانه‌و دیموكراسیانه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێگه‌مان لێگرا له‌چه‌ك ئیستیفاده ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش شێوازێكی ڕیگه پێدراوی جیهانیه، نه‌ك ڕه‌تنه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵكو له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یه‌وه قبوڵ كراوه و، هه‌موو كه‌س مافی به‌رگری ڕه‌وای هه‌یه ئێمه له چوارچێوه‌یه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش كۆسپ و ئاسته‌نگ بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان دروست ناكات.
بارودۆخی ناوخۆی حیزبتان چۆنه؟
ئێمه شتێكمان هه‌یه كه حیزب له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات دانه‌مه‌زراوه، ئێستا من به‌رپرسی حیزبم، به‌ڵام مه‌ج نییه تا قیامه‌ت به‌رپرسی حیزب بم، هه‌واڵ له نێو ئێمه‌دا ده‌ڵێن "به‌رپرسیاریه‌تی له‌نێو په‌ژاكدا وه‌كو له‌به‌ركردنی كراسێكی ئاگرێنه" هه‌میشه كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات، چونكه مه‌جبوری تێكۆشانت هه‌بێت، وه‌ك هه‌میشه ده‌بێت جوابده‌روه بیت، چونكه حیزب لای ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ده‌سته‌ڵات دانه‌مه‌زراوه، كه‌متر تووشی كێشه ده‌بین وه‌كو حیزبه‌كانی تر نین، ئێوه ده‌توانن له‌یه‌ك به یه‌كی براده‌ران بپرسن و بزانن كێشه‌ی ناوخۆی حیزبی هه‌یه؟ ئێمه به‌رده‌وام نوێخوازی ده‌كه‌ین و كار له‌سه‌ر ڕه‌خنه ده‌كه‌ین ئیدیعای ئه‌وه‌ش ناكه‌ین كه هه‌ڵه‌مان نییه له خۆشیداین، وا نییه هه‌ر كاتێك وڵاتی ئێمه ڕزگار بوو ئینجا ده‌توانین بڵێن شتێكمان كردووه بۆیه لای ئێمه هه‌موو هه‌ڤاڵێك تێكۆشان ده‌كات و تێكۆشانیشی به‌رز ده‌نرخێنرێت و له‌به‌ین ناچێت.
زۆرینه‌ی ته‌وجیهات له ئۆجه‌لان وه‌رده‌گرن كه له زینداندایه، ئایا گومانی ئه‌وه نابه‌ن كه پارێزه‌ره‌كانی ته‌وجیهاته‌كان بگۆڕن؟
ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بوونه چونكه ئێمه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ كار ده‌كه‌ین كه زیاتر له 200 به‌رهه‌می هه‌یه و پێش زیندان ئاماده‌ی كردوون و، دواتر پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لان هه‌مووی فه‌رمین. ئێمه توجیهاتی ڕۆژانه‌مان بۆ نایه‌ت بۆیه تا ئێستا ه‌یچ ته‌وجیهاتێكمان له ئۆجه‌لان وه‌رنه‌گرتووه، له نێو زیندان هه‌تا په‌كه‌كه‌ش ناتوانێت ئه‌وه بكات چونكه له زیندانه‌و به‌ندكراوه به‌ڵام له‌سه‌ر فیكره‌كانی ئیش ده‌كه‌ین.
گومانی ئه‌وه ناكه‌ن میت كۆنتڕۆڵی پارێزه‌ره‌كانی كردبێت؟
له توركیا میكانیزمێك هه‌یه پێیی ده‌ڵێن " ناوه‌ندی مافی هاوچه‌رخ" كه زیاتر له 100 پارێزه‌ر ده‌بن ئه‌وان میكانیزمیان هه‌یه‌و هه‌ر زوو زوو پارێزه‌ره‌كان ده‌گۆڕن ئه‌گه‌ر شتێكی چاوه‌شكاریش هه‌بێت زوو هه‌ستی پێده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
