
زۆر به‌شانازیه‌وه ده‌یگوت:من پێشمه‌رگه‌یه‌كی شیعه‌ی توركمانم، ره‌نگه زۆر له‌پێشمه‌رگه‌كانی ئێستای كوردستان به‌قه‌ده‌ر من شاره‌زای شاخ و دۆڵ و گونده‌كانی كوردستان نه‌بن، ئه‌مه قسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ی ناسراوی عیراقه و له‌شاری ته‌له‌عفه‌ر له‌دایكبوه، زۆریش به‌توركمانیه‌تی خۆی شانازی ده‌كات، (شێخ محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلافی عیراقی یه‌كگرتو، ئه‌م پیاوه دۆستایه‌تیه‌كی زۆر قوڵی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك مسعود بارزانی هه‌یه و له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌شاری مه‌ككه باسی له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی خۆی و كه‌سایه‌تی مرۆڤی كورد و گوندنشینه‌كان و دۆستایه‌تی كورد و شیعه‌ی ده‌كرد،
شێخ مه‌ولا پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆر له‌توركمانه‌كانی ناو ئیئتیلافی یه‌كگرتو باسی له‌مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كورد كرد و گوتی:له‌كاتێكدا سه‌دام حوسێن و رژێمه‌كه‌ی داوای ته‌كفیركردنی كورد و حه‌ڵاڵكردنی خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی كوردیان له‌مه‌رجه‌عیه‌ته شیعه‌كانی عیراق كرد، خوالێخۆشبو سه‌ماحه‌تی موحسین ئه‌لحه‌كیم داوای له‌سه‌رجه‌م مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی شیعه‌ی عیراق كرد فه‌توای له‌و جۆره نه‌ده‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌توایه‌كی ده‌ركرد كه شه‌ركردن له‌گه‌ڵ كورد حه‌رامه و داوای له‌سه‌ربازه عیراقیه‌كان كرد خزمه‌تی سه‌ربازی له‌كوردستان نه‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێكیان ره‌وانه‌ی شه‌ری پێشمه‌رگه كرا ئه‌وا باشتره له‌سوپای عیراق هه‌ڵبێت و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگ بوو بۆ په‌یوه‌ندی كورد و شیعه و ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بوبێته هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا، دوای ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی له‌گه‌لی كوردیان كرد، خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌كوردستان خۆیان به‌عیراقی و به‌شێك له‌عیراق بزانن، ئه‌وه‌بوو له‌پرسه‌ی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم، بارزانی نه‌مر شاندێكی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیدریس بارزانی ره‌وانه‌ی پرسه‌كه‌ی كرد،
شێخ مه‌ولا دێته سه‌ر باسی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی له‌ناو شۆرشی كورددا و ده‌ڵێت:له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا به‌ناچاری عیراقمان جێهێشت و هانامان بۆ كورد و شۆرشی كورد برد، كاتێك له‌كوردستان ده‌ستمان به‌خه‌بات دژی سه‌دامی خوێنرێژ و تاوانبار كرد، هه‌ستمان نه‌ده‌كرد له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا ده‌ژین، هه‌ستمان نه‌ده‌كرد له‌ناو خه‌ڵكی خۆماندا نین، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌رۆیشتینه هه‌ر گوندێكی كوردستان نان و ماسته‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌شده‌كردین، هه‌رگیز گوێم له‌قسه‌یه‌كی ناخۆش نه‌بوو، هه‌ستم به‌بێزاریه‌ك له‌چاوی مرۆڤێكی كورد منداڵێكی كورد نه‌ده‌كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌یانزانی من توركمانم و شیعه‌شم، به‌ڵام كاتێك له1987 و 1988خۆم له‌ژێر ناوی مانگی سوری ئێرانی حه‌شاردا و سه‌ردانی شاری دیاربه‌كرم كرد بۆ بینینی ئه‌و كوردانه‌ی عیراق كه به‌ر چه‌كی كیمیایی كه‌وتبون له‌ئه‌نفاله‌كاندا برینداربووبوون و گه‌یه‌نرابونه نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا، سه‌رباز و به‌رپرسه ئه‌منیه توركه‌كان وایان ده‌زانی من ئێرنیم ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م كوردانه وه‌رنه‌گرن ئه‌وا ئێمه ته‌سلیمی عیراقیان ده‌كه‌ینه‌وه، منیش پێم گوتن هه‌فته‌یه‌ك لێم بوه‌ستن من ده‌یانگوازمه‌وه بۆ ئێران، دیاره ئه‌وان نه‌یانده‌زانی من توركمانی عیراقیم و توركی ده‌زانم، بۆیه هه‌تا پێیان كرا جنێویان به‌توركی پێده‌دام و ده‌یانگوت سه‌یری ئه‌م ئاخونده بكه‌ن، چی داوه له‌كورد و هه‌واڵپرسینی ئه‌م شوانه كێویانه (مه‌به‌ستیان برینداره كورده‌كان بوو)، منیش نه‌مده‌وێرا قسه بكه‌م و به‌توركمانی پێیان بڵێم ئه‌وانه شوانی میلله‌ت و كێوه‌كانی خۆیانن و پێویسته هه‌موان رێزیان لێ‌بگرن.
ئه‌م پێشمه‌رگه توركمانه شیعه‌یه دریژه به‌قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت:زۆرجار توركمانه‌كانی عیراق پێم ده‌ڵێن تۆ بۆ ئه‌وه‌نده دۆستایه‌تی كورد ده‌كه‌یت و ته‌عریفیان ده‌كه‌یت له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌هه‌موو توانایه‌ك ده‌یانه‌وێت توركمان له‌كه‌ركوك وه‌ده‌ربنێن؟ له‌وه‌ڵامدا هه‌میشه پێم گوتوون ئێوه وه‌ك من له‌ناو كورد و كوردستاندا نه‌ژیاون، بۆیه نازانن ئه‌و زوڵمه‌ی له‌كورد كراوه چه‌نده؟ ئێوه وه‌ك من له‌دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌چونه ئه‌و شاره بۆ بینینی ئه‌و تراجیدیا مرۆییه، ئه‌و تاقیگه كیمیاییه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی هێنا ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد بوون، ئێوه‌ی توركمان و ره‌نگه زۆر له‌سه‌ركرده كورده‌كانی ئێستاش به‌قه‌ده‌ر من له‌گه‌ڵ شۆرشی كورد و به‌تایبه‌تیش له‌ناو پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و له‌نزیك سه‌رۆك مسعود بارزانیه‌وه نه‌ژیابن، زۆر له‌نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مرۆی كوردستان و ره‌نگه زۆر له‌پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌مرۆ به‌قه‌ده‌ر من شاره‌زای شاخ و دۆڵ و ده‌شت و روبار و گوند و گوندنشینه‌كانی كوردستان نه‌بن، هه‌ربۆیه توركمانه‌كانی ئێستا و ره‌نگه هه‌ندی له‌برا سیاسه‌توانه كورده‌كانی ئه‌مرۆ، وه‌ك من میلله‌تی كورد و خواسته ئاشتیخوازه‌كانی شاره‌زا نه‌بن، ئه‌وه هه‌رگیز بارزانی و شۆرشه‌كانی كورد نیه بیر له‌ئازاردانی مرۆڤێكی عیراقی بكاته‌وه، بارودۆخه‌كه گۆراوه و یاریزانی تازه‌ی نه‌زان و كه‌مئه‌زموون هاتونه‌ته گۆره‌پانه‌كه، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت كورد له‌عه‌ره‌ب و توركمان بكه‌نه دێوه‌زمه، باشه بۆچی یه‌ك عه‌ره‌ب یه‌ك تورك یه‌ك فارس نه‌یتوانیوه بڵێت كورد هاته سه‌ر خاكه‌كه‌م و شه‌ری پێفرۆشتم؟!هه‌رچی شه‌ری كورده، ئه‌گه‌ر به شه‌ڕی براكوژی نه‌یانكردبێت، ئه‌وا هیچ گومانی تێدانیه له‌ناو خاكی كوردستاندا كراوه و ته‌حه‌دای هه‌ر رژێمێكی ناوچه‌كه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ك هێرشی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان‌م پێبڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی كوردستاندا ئه‌نجامیان دابێت، با ناوی یه‌ك به‌رپرسی عیراقیم پێبڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه كوژرابێت، له‌كاتێكدا رژێمی سه‌دام ته‌نها به‌قه‌تڵو عام و جینۆساید و كیمیاباران و ئه‌نفالی كورد له‌ناو كوردستاندا رازی نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌چوو له‌ئه‌وروپا و لوبنان و ئێران و وڵاتانی دنیا به‌دوای سه‌ركرده كورده‌كاندا ده‌گه‌را بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریان بكات و هه‌موو باڵیۆزخانه‌كانی خۆی له‌ده‌ره‌وه كردبوه چاودێری موخابه‌راتی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جموجوڵی كورد، من ئه‌م راستیانه له‌سه‌ر كورد ده‌زانم بۆیه دۆستایه‌تیان ده‌كه‌م، به‌ڵام با نه‌یاره‌كانی كورد له‌عیراقدا یه‌ك سیفه‌تی خراپی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردم پێبڵێن، به‌ڵام ناكری كه‌سێكی نامه‌سئول به‌شێوازێكی نادروست و نانیشتمانی قسه‌یه‌ك بكات یان هه‌ڵوێستێك بنوێنێت، ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد حساب بكرێت، خه‌ڵكی خراپ له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ده‌بی، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و خه‌ڵكه خراپه بكرێته نمونه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه من له‌سه‌ره‌وه بۆم باسكردن، خه‌ڵكانێك په‌یدابوون ده‌یانه‌وێت موزایه‌ده‌ی ئیسلامه‌تی به‌سه‌ر میلله‌تی كوردا بكه‌ن، به‌ڵام من خۆم شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌م كه نه‌چومه‌ته گوندێكی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌لای كه‌مه‌وه مزگه‌وتێكی تێدا نه‌بوبێت، نه‌چومه‌ته مزگه‌وتێك ئه‌گه‌ر له‌نوێژی جه‌ماعه‌تتدا 90%ی دانیشتوانی گونده‌كه به‌شداری ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كردبێت، شێخ محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیداره‌كردن و خزمه‌تكردنی ئاینه‌كاندا ده‌ڵێت: له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ شێخ ساڵح ئه‌لحه‌یده‌ری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه و نوری مالكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باسمان له سستمی ئیداره‌كردنی ئاینه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی كوردستان ده‌كرد، مالكی گوتی: كورد پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه ناچی خه‌ریكی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فكار و ئیمام و خه‌تیب بێت بۆ دره‌وه تا به‌دنیایه‌ك كێشه و ئه‌فكاری جۆراوجۆر و هه‌ندی جاریش نامۆوه بگه‌رێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وی باشترین و زاناترین ئیمام و خه‌تیب و مامۆستای ئاینی پێبگه‌یه‌نێت تا نه‌وه‌ی دوارۆژیان له‌سه‌ر بنه‌ما ئیسلامیه راسته‌قینه‌كان پێبگات و بیر له‌توندرۆیی ئاینی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئیمام و خه‌تیب و زۆربه‌ی زانایانی سوننه و شیعه له‌جیاتی چاككردنی وتاره‌كانی خۆیان و ره‌وشی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆی عیراق، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سنووری كاركردنی خۆیان برۆنه ده‌ره‌وه و ئه‌فكاره‌كانیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌دا بسه‌پێنن، خۆیان ده‌كه‌نه ئه‌میر و چاوساغ و شه‌رعزان به‌سه‌ر موسڵمانانی دیكه‌وه، ئه‌مه‌یه كاره‌ساتی تێنه‌گه‌یشتن له‌ئاین،
شێخ مه‌ولا ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر بۆچونه‌كانی خۆی و هێرشێكی ناراسته‌وخۆی توندی كرده سه‌ر تاریق هاشمی و به‌كه‌سێكی به‌عسی و ترسنۆكی وه‌سفكرد و گوتی:مانای نیه دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ره‌ی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌عیراق كرا، كه‌سێك لێمان قیت بێته‌وه و له‌پێناو مه‌سڵه‌حه‌تی به‌عسیه‌كاندا ڤیتۆ دژی ئه‌م یاسایه به‌كاربێنێت، ئه‌وانه هه‌رگیز سه‌قامگیری عیراق و یه‌كپارچه‌یی عیراقیان ناوێت، پێویسته كورد و شیعه له‌رێگای مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كانیان كۆتایی به‌و ناسه‌قامگیریه‌ی عیراق بهێنن و به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێن، چیتر نابی له‌ژێر ناوی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا ئه‌م میلله‌ته جینۆساید بكه‌ن، هه‌لێكی زێرین له‌پێش كورد و شیعه‌یه تا ئه‌م عیراقه بكه‌نه به‌هه‌شت و سه‌قامگیری و یاسا و خۆشگوزه‌رانی تێدا بچه‌سپێنن،
شێخ مه‌ولا ئه‌و گۆرانكاریه سیاسیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌قۆناغێكی (به‌ره‌ودیموكراسی) وه‌سفكرد و به‌دوری زانی هیچ لایه‌نێكی كوردی زاتی ئه‌وه بكات بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فه‌رامۆش بكات، بۆیه پێی وابوو ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، گره‌وێكی دۆراو ده‌كه‌ن و دوا هه‌ڵوێستی لیستی گۆران و لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و كێشه‌ی ناعه‌داله‌تی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق به‌نمونه هێنایه‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه عه‌قڵیه‌تی سیاسی كوردی ئێستا له‌قۆناغێكی كامڵبوندایه و حساب بۆ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
