كوردستاننێت: حاكم قادر له‌سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای كام پێوه‌ر بوو؟
حاكم قادر: بێگومان ده‌توانم بڵێم گه‌ڕامه‌وه بۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی، چونكه پیش 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر من هه‌مان به‌رپرسیاریه‌تیم له ئه‌ستۆ گرتووه. و سه‌ره‌ڕای ئاسایش له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم به ده‌ستی خۆمان دامانمه‌زراندووه.
به‌ڵام پێوه‌ر ده‌كری پرسیارێك له مه‌كته‌بی سیاسی بكرێت كه‌دوای لێكۆڵینه‌وه به‌نده‌یان پاڵاوتووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتی یه، هه‌روه‌ك ده‌بی حكومه‌ت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه. به‌ش به حاڵی خۆم له هه‌رئه‌ركێكدا بم كه پیم بسپێردرێت هه‌وڵ و توانای خۆمم خستۆته‌گه‌ربۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌سه‌ركه‌وتویی.
دیاره ئه‌مه‌ش پێوه‌ری سه‌ره‌كی بوو.. ئه‌م پێوه‌ره‌ش له پێناو خزمه‌ت كردن به‌خه‌ڵكدا بووه.
كوردستاننێت: كاره‌كانی شاره‌وانی، ئاسایش كامیانت به‌لاوه سه‌ختتره؟
حاكم قادر: ده‌كری بڵێم دوو جۆره‌و جیاوازن. هه‌روه‌ك له‌دوو قۆناغی زه‌مه‌نی جیاوازدایه، بۆیه له ڕوانگه‌ی منه‌وه هه‌ردووكیان گرنگی خۆیان هه‌بووه‌و هه‌یه‌وماندوبوونی خۆیان پێویست بووه‌وپێویسته. بۆشاره‌وانی قۆناغێكی نوی بوو له‌گه‌ڵ هاوكارانم له‌ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سه‌ره‌تایه‌كی پێم وایه باشمان دانا بۆ خزمه‌تكردن و سه‌دان و هه‌زاران پڕۆژه‌مان جێبه‌جی كرد ئه‌ویش بێگومان به‌هاوكاری دڵسۆزان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌موكورتی و كه‌لێنه‌كانی دا به‌قسه‌ی دۆست و دوژمن، سلێمانیمان به قۆناغێكی باش تێپه‌ڕاند، به‌ڵی كارێكی زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام له‌بڕوامانه‌وه به خزمه‌تكردن به‌شاره‌كه‌ی خۆمان ده‌ستمان دایه‌و به‌ئه‌ركی خۆمان زانی كه‌شه‌وو ڕۆژ بخه‌ینه سه‌ریه‌ك.
بۆئاسایشیش بێگومان هه‌مان جۆره، كارێكی هه‌ستیاره‌و پڕه له كێشه‌وگرفت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوی باشمان ناوه‌و به‌رده‌وامین، جگه له‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان پاراستنی ئاسایشی گشتییه، ئه‌ركی ترمان چاككردنی ڕیزه‌كانی ئاسایش و سه‌رله‌نوی ڕێكخستنه‌وه‌یانه كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه نوێیه. بۆیه ئه‌میش به‌جۆرێكی تر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمه‌تكردنه‌و خزمه‌تیش ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه، بۆیه پێشمه‌رگانه له‌گه‌ڵی هه‌نگاو ده‌نێین و به‌پشتیوانی هه‌موو دڵسۆزان ده‌ستمان پێكردووه.
كوردستاننێت: ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵاتی پۆسته گرنگه‌كان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌حیزبیه‌كانه‌وه‌ده‌كرێت، ئایا ناكرێت بوار بۆ كه‌سانی تر بڕه‌خێسنرێت، كه بێنه ناو كایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه؟
حاكم قادر: به‌ڕای من به‌و شێوه‌یه قۆرخ نه‌كراوه‌بۆ چه‌ندكه‌سێك، ده‌كری ئه‌مه بكرێته ته‌وه‌رێكی زانستی بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تری به ئه‌زموون و خاوه‌ن مه‌رج بێنه پێشه‌وه پله به پله. چونكه‌ده‌سه‌ڵات خۆی له‌خۆیدا بریتییه له‌به‌ڕێوه‌بردنێكی گونجاو، ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه‌ش ده‌بی پێوه‌رو مه‌رجی هه‌بێ، بێگومان هه‌قه ڕێگا كراوه بی بۆخوێنی تازه، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تیش ئه‌زموون و توانایه‌كی تایبه‌ته كه له‌هه‌مووكه‌سێكدانیه.
كوردستاننێت: ئایاهیچ به‌ندكراوێكی نهێنی واتا بی ئاگاداری دادگاوكه‌سوكاری به‌ندكراوه‌كه، له زیندانه‌كانی ئێوه‌دا هه‌یه؟ هه‌روه‌ك به‌شێك له كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن له كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئاماژه‌یان پێده‌دات؟
حاكم قادر: نه‌خێر به‌دڵنیاییه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه هیچ به‌ندكراوێك نیه به‌بی فه‌رمانی دادگا‌و بڕیاری دادوه‌ر گیرابێت و بهێلرێته‌وه‌لامان. بۆ راست و دروستی و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ڕاستیه مرۆڤایه‌تییه، هه‌موو كات و ساتێك ده‌رگای به‌ندیخانه‌كان كراوه‌یه بۆ ڕێكخراوه‌كان (بیانی وناوخۆیی) كه‌سایه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌نته‌ره‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ئێوه‌ی به‌ڕێزیش.
ئه‌وانه‌شی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریانهێناوه، ئه‌وه زۆر ده‌مێكه‌ویژدانیان داوه‌ته ده‌ست درۆ‌و بوختان و سوكایه‌تیكردن به ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان.
كوردستاننێت: له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له سلێمانی به پێچه‌وانه‌ی شاره‌كانی تره‌وه، پشێویه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی، بۆچی ئاسایش نه‌یتوانی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له هێمنكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا؟
حاكم قادر: یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شاره شارێكی زیندووه‌و هه‌میشه جه‌رگه‌ی بیروڕاوئاڵوگۆڕی فیكری و سیاسی بووه، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی زیندووه‌و لایه‌نێكی ئیجابیه، ڕه‌نگه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه‌نوێیه‌بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆیه گرفت و ئاڵۆزیشی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام كاره‌كه كاری ئاساییش نیه راسته‌وخۆ، به‌ڵكو كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆوهێزه‌كانی پاراستنی چلاكییه‌مه‌ده‌نیه‌كانه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاسایش هاوكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌و ئاڵۆزی گه‌وره دروست نه‌بێت.
كوردستاننێت: ده‌وترێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردن، كارمه‌ندانی ئاسایش سوند و ته‌ڵاق دراون، تا چه‌ند ئه‌مه له راستیه‌وه نزیكه؟
حاكم قادر: ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌و بی بنه‌مایه، وه‌ك ئه‌و درۆ و بۆختانانه‌ی دیكه كه كراون و ده‌یكه‌ن له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حوكمه‌ت، بێگومان راست نییه، به‌ش به حاڵی خۆم به هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكم رانه‌گه‌یاندووه كه ده‌نگ بده‌ن به لیستێك، به‌ڵكو ئاسایش ده‌زگایه‌كی حكومییه و له چوار چێوه‌ی یاسا و رێنمایه‌كاندا ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێده‌كات،
كوردستاننێت: به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رۆكی شاره‌وانی بوون، ئایا هۆكاری پیشتگۆی خستنی شاری سلێمانی له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیزبی باڵاده‌ست له شاره‌كه‌دا، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی حیزب له پۆسته حوكمییه‌كاندا دایناون؟
حاكم قادر: كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه، كه ده‌بی لێی بكۆڵدرێته‌وه، له‌وانه به‌ر پرسی خراپ له بواره خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ئه‌دائی خراپیان هه‌بووه. له‌وانه فه‌رمانبه‌ری زۆر و نه‌بوونی بڕیاری گه‌وره و بێپلانی و گه‌لێك كێشه‌ی تر... به ئومێدم له قۆناغی داهاتوودا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م كێشانه بدۆزرێته‌وه.
كوردستاننێت: به‌سه‌رنجدان له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌كری بڵێین یه‌كێتی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه، یان جه‌ماوه‌ر لێی توڕه‌یه؟
حاكم قادر: (ئه‌م پرسیاره حیزبییه و به‌ده‌ره له كاری ئاسایش) به‌ش به حاڵی خۆم هیچیان ناڵێم به‌ڵكو كه‌موكورتی و كه‌لێن و هه‌ڵه‌مان له‌ڕابردوودا وایكردووه كه هه‌ندی خه‌ڵك لێمان نیگه‌رانه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئیستا یه‌كێتی خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی رێگاوشوێنه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌وكێشانه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌قازانجی خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت، بێگومانیشم له‌وه‌ی ئه‌وكێشانه چاره‌سه‌ركردنیان ئاسانه.
پڕۆفایل:
حاكم قادر حمه‌جان عزیزله بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمان په‌روه‌ردا له ساڵی 1957 له سلێمانی له دایك بووه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واو كردووه.
كۆلیژی یاسا‌و ڕامیاری. به‌شی یاسای له زانكۆی بغداد ته‌واو كردووه. له ساڵانی 1976 په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانه‌وه كردووه له ساڵی 1978 په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌وه كردووه. له ساڵی 1980-1981 ز كۆلیژ ته‌واو ده‌كات و هه‌مان ساڵ ده‌بێته پێشمه‌رگه له ڕیزی ی. ن. ك.
پاشان ده‌بێته حاكم له دادگای شۆڕش و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (یه‌كێتی ماف په‌روه‌ران) ه له شاخ.
ماوه‌یه‌ك سكرتێری مه‌كته‌بی مام جه‌لال بووه له‌دوای ڕاپه‌ڕین.. له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی دیموكراتدا
له كابینه‌ی یه‌كه‌م دا به‌ردی بناغه‌ی ئاسایشی حوكمی هه‌ریم دائه‌نێن. دواتر له ساڵی 1997-2000ز پارێزگاری سلێمانی بووه.
له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی كوردستاندا ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی له كۆنگره‌ی دووه‌می ی. ن. ك. به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی. ن. ك. هه‌ڵده‌بژێردرێت و له‌سه‌ر پێشنیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێم\سلێمانیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
