زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسیی پێیان وایه سه‌ركردایه‌تیی كورد و سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان له رۆژانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورددا په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و سه‌ربازیی به‌هێزیان هه‌بووه
زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسیی پێیان وایه سه‌ركردایه‌تیی كورد و سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان له رۆژانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورددا په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و سه‌ربازیی به‌هێزیان هه‌بووه. گۆڤاری ئیسرائیل-كورد سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندیانه دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، لێپسراوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ساز كرد:
ئیسرائیل-كورد: ئێوه وه‌ك به‌رپرسی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان تا چ ئاستێك په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ریش نیتانه چۆن له داهاتووی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ڕوانن؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی له ناو عێراقدایه و حزبێكی عێراقییه، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نییه، به‌و شێوه‌یه‌ش یه‌كێتی نیشتمانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نییه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، به دروستبوون یان نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی عيراق و ئیسرائیله‌وه به‌ندن و هه‌ر كاتێك عێراق له ئیسرائیل كۆنسولخانه‌ی كرده‌وه و ئیسرائیل كونسولخانه‌ی له عێراق كرده‌وه، ئه‌و كاته حزبه عێراقییه‌كانیش له‌گه‌ڵ حزبه ئیسرائیلییه‌كان په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندیی به دوو وڵاته‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به كێشه‌یه‌كی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیله‌وه هه‌یه و كێشه‌یه‌كی كۆنه. ئێمه پشتیوانیی له رگه‌چاره‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه خێری هه‌ردوو لایه‌نی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی تێدا بێت. ئه‌و دوو وڵاته ماوه‌یه‌كی زۆر ببوون به سه‌ره‌نێزه‌ی زلهێزه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیسرائیل-كورد: په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا له په‌رسه‌ندندان، ئێمه‌ی كورد تا چه‌ند ده‌تۆانین له ده‌ره‌وی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوكێشانه بین؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئێمه‌ی كورد له رووی په‌یوه‌ندیی فه‌رمییه‌وه به‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه وابه‌سته‌ین كه تێیاندا ده‌ژین، به‌تایبه‌تی له كوردستانی عێراق، ئێمه گرێدراوی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسین. تا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی و په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌ده‌ن، ئێمه ناتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌ین.
ئیسرائیل-كورد: له رابردوودا شۆرشی رزگاریخوازی كورد په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئیسرائیل هه‌بووه، له ئێستادا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له چ ئاستێكدان؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: من پێم وا نییه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ئیسرائیل‌دا هه‌بووبێت، كاتی شۆڕشی ئه‌یلولیش په‌یوه‌ندییه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستێكی نزمدا هه‌بووه، ئه‌و كات سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كورد هه‌بووه، كوردیش زۆر جار سوودی له هه‌ندێك ناكۆكیی نێوان ده‌وڵه‌تان وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هیچ كات لایه‌نێكی فه‌رمییان وه‌رنه‌گرتووه. رۆژێك له‌رۆژان نه له چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نه رێكخراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌رنه‌گرتووه كه له ده‌ستنیشانكردنی پصگه و دوارۆژی كورددا روون و ئاشكرا بصت.
ئیسرائیل-كورد: به‌پێی راپرسییه‌كان، 71%ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ میلله‌ت و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌بت، ئێوه وه‌ك یه‌كێتی، حكوومه‌ت و په‌رله‌مان تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و خواسته‌ی خه‌ڵكی ره‌چاو ده‌كه‌ن؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: من پێم وا نییه ئه‌و جۆره راپرسییانه به راستی له نێو خه‌ڵكدا كرابن، هه‌ڵبه‌ته ناشڵێم كه خه‌ڵكی كورد وا بیر ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و بیركردنه‌وانه، كاردانه‌وه‌ی كرداره‌كانی رژێمه‌كانی پێشووی عێراقه كه هه‌موو شتێكی قه‌ده‌غه‌كراویان له دژی خه‌ڵك به‌كار ده‌هێنا و له ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه ناگه‌ن. ئه‌م ئاماره‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی، كاردانه‌وه‌یه له دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له دژی كورد گیراونه‌ته به‌ر، نه‌ك ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و ستراتیژیی سیاسی یان جوگرافیای.
ئیسرائیل-كورد: وه‌ك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئیسرائیل و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نیت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: من ئێستاكه به كارێكی نادروستی لص تێ ده‌گه‌م، چونكه ئێمه به‌شێك له عێراقین. ئه‌و كاته‌ی ئاڵای ئیسرائیل له به‌غدا و هی عصراقیش له ئیسرائیل هه‌ڵدرا و به فه‌رمی باڵیۆزخانه‌یان كرده‌وه ده‌توانین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست بكه‌ین.
ئیسرائیل-كورد: هه‌ندێك چاوه‌دێر و شرۆڤه‌كاری سیاسی پێان وایه تا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی كوردی و ئیسرائیلی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نه‌بن، مه‌حاله ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا به‌رقه‌رار بێت، رای به‌رێزتان بۆ ئه‌م بۆچوونه چێیه؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: پێم وایه نه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵكو له هه‌موودنیاش ئه‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌ن ئه‌گه‌ر به باشی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر نه‌بێت، كێشه و ته‌نگژه هه‌ر ده‌مێنێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به قسه‌ی جه‌نابته‌وه هه‌یه، ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی كوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارمان داوه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا له سایه‌ی نیزامێكی فیدرالی دیموكراتی په‌رله‌مانیدا بمصنین، بۆیه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كورد له عێراق ده‌یانهاوێت، ده‌بێ له ژێر سایه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بن.
ئیسرائیل-كورد: له ئیسرائیل زیاتر له 300 هه‌زار كورد ده‌ژێن كه رۆڵه‌ی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ن، ئێوه چۆن ده‌تۆانن رایه‌ل و كاناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دروست بكه‌ن تا جارێكی تر بێنه‌وه سه‌ر خاكی نیشتیمانی خۆیان؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، خه‌ڵكێك له كۆتایی چله‌كاندا به هۆی شه‌ر و ته‌نگژه‌ی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له‌لایه‌ن عێراقه‌وه یان به به‌ره‌زامه‌ندیی خۆی ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێ هێشتووه و به‌ره‌و ئیسرائیل رۆیشتووه، ئه‌مه مافێكی سروشتیی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش نه‌یكه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یان داگا و یاسا نێونه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ماف به‌وانه ده‌دات كه ماڵ و موڵكی خۆیان هه‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌وانه ئازادن بیانه‌وێ له كوێ بژین، به‌ڵام ئه‌مه پێویستیی به رێككه‌وتننامه‌یه‌ك هه‌یه كه په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدات.
ئیسرائیل-كورد: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بخۆازی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كوردستان و گه‌ڵی كوردستاندا هه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ئیسرائیل بیری له‌وه كرده‌وه كه كۆنسولخانه له هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستاندا بكاته‌وه، رای ئێوه وه‌ك حكوومه‌تی كوردستان چی ده‌بێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: پێم وایه كارێكی نادروسته، ئێستا وه‌ك گوتم ئێمه به‌شێك له عێراقین و عێراق پێویسته وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكاته‌وه، پاشان بیر له‌وه بكرێته‌وه كۆنسلخانه له موسڵ یان كه‌ركوك یان له هه‌ولێر یان له هه‌ر شارێكی دیكه بكرێته‌وه.
ئیسرائیل-كورد: زۆر له به‌رپرسانی ئێوه و حكوومه‌تی كوردستان ده‌ڵێن كه رصگه ناده‌ن ئاسمان و زه‌ویی كوردستان له دژی وڵاتێكی دراوسێ به‌كار بهێنرێت، ده‌توانی پێمان بڵێی میكانێزمی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هێشتنه چۆن ده‌بێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌مه فۆرموله‌یه‌كه له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا له رووی زمانه‌وانییه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه به رێككه‌وتننامه‌وه به‌نده و په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تان چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژیی سه‌ربازیی ئه‌منی له نێوان عێراق و كوێت هه‌بصت و عێراق له كاتی پێویستدا به‌رگری له كوێت ده‌كات، ئه‌و كاته عێراق مافی خۆیه‌تی رێگه له‌وه بگرصت كه هێرش بكرێته سه‌ر كوێت، به‌ڵام به‌بێ هه‌بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، عێراق هیچ مولزه‌م نییه.
ئیسرائیل-كورد: زۆر جار باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لۆبیی كوردی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست بكرێت، باشه ئێمه ناتۆانین له رێگه‌ی ئه‌و 300 هه‌زار هاووڵاتییه كورده‌ی له ئیسرائیل ده‌ژین به‌هێزترین و كاریگه‌رترین لۆبیی كوردی دروست بكه‌ین، به تایبه‌ت له ناو ده‌وڵه‌تێكی گرینگی وه‌ك ئیسرائیل‌دا كه گه‌وره‌ترین كارتێكردنی له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیار له جیهاندا هه‌یه؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئێستاكه‌ش من پێم وایه له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تۆمارگایانه‌ی كاسێت و سیدی ده‌فرۆشن گۆرانی زۆر ره‌سه‌نی كوردی هه‌یه كه له‌لایه‌ن تیپی مۆسیقا و گۆرانیی كوردی ناو ئیسرائیله‌وه تۆمار كراوه، دڵنیام ئه‌وانه‌ی ئێستاش ئینتیمایان هه‌یه و هه‌ست به كوردبوونی خۆیان ده‌كه‌ن، كوردن، جا هه‌ر ئایینێكیان هه‌بێت و له هه‌ر شوێنێك بژین، به‌ڵام له چ وڵاتێك بن ده‌بێ یاسای وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئیسرائیل-كورد: هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی له ئیسرائیل ده‌ژین و ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلیان هه‌یه ده‌كرصت وه‌ك ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عصراقدا ده‌نگ بده‌ن؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: تا ئێستا نه‌بووه، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كرصت.
تيَبينى : ئةم ديمانةية لة زمارة (5)ى طؤظارى ئيسرائيل كورد بلاوكراوةتةوة .
