ئه‌گه‌ر 8 ملیۆن کورد له‌ئه‌سته‌نبوڵ بژین ئه‌وێی پێ نابێته کوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌کاری یه‌ک کوردیشی لێ نه
بێت هه‌ر کوردستانه، چونکه مه‌سه‌له‌ی کورد په‌یوه‌ندی به‌خاک وخاکهکهیهوه هه‌یه!
ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێ رزگاری بێت له کێشه‌ی کورد و هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵبکێشێ و پێشبکه‌وێ ده‌بێت ڕێگه‌بدات کورده‌کان پێکه‌وه بژین.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وانه‌کات ناتوانێ ببێته ده‌وڵه‌تێکی دروست و دادپه‌روه‌ر، چونکه فشار‌و توندوتیژی کۆتایی نایات.
بائه‌وانه‌ی که به ڕچه‌ڵه‌ک وهه‌ست وسۆز کوردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر بژین که ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو نه‌ته‌وه ته‌واو ده‌بێ.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر 8 ملیۆن کورد له‌ئه‌سته‌نبوڵ بژین ئه‌وێی پێ نابێته کوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌کاری یه‌ک کوردیشی لێ نه‌بێت هه‌ر کوردستانه، چونکه مه‌سه‌له‌ی کورد په‌یوه‌ندی به‌خاک وخاکهکهیهوه هه‌یه!
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه فشار‌و هه‌وڵی هه‌شتا ساڵه‌ی زهنیه‌ت وئایدۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ته که نه‌یتوانیوه ته‌نها یه‌ک کورد له‌بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورک‌دا بگۆڕێت بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆماره‌که له‌رووی ڕچهڵهکهوه هه‌موو چوون یه‌ک بن.
نوسه‌ری هێژا دکتۆر پرۆفیسۆر ئیسمایل بێشکچی: له‌سه‌ر توێژینه‌وه زانستیه‌کانی له‌بواری ده‌سنیشانکردنی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردا وه‌ک مامۆستایه‌ک له زانکۆکان دورخرایه‌وه و ماوه‌ی 17ساڵ له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌یه‌ی ژیانی له زینداندا به‌سه‌ر بردووه. نزیه‌که‌ی 30 کتێبی نوسیوه له‌و بواره‌دا که هه‌موویان سانسۆر وقه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ره. سمایل بێشکچی یه‌که‌مین زانای تورکه و داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌خته له مافی گه‌لی کورد، هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وایکردووه وه‌ک مرۆڤێکی پایه‌به‌رزو شکۆمه‌ند ڕێزی تایبه‌تی هه‌بێت لای کورده‌کان.
با ئیتر چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، ئه‌و پرسیاره‌یه که هه‌میشه چه‌ندباره ده‌کرێته‌وه. سه‌ره‌تا من پێموایه هه‌ردولایه‌نی په‌یوه‌ندیدار واتا په‌که‌که و ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز به‌بڕوایه‌کی ڕاسته‌وه به‌و کاره هه‌ڵنه‌ساون، ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ با په‌که‌که چه‌ک دابنێ و په‌که‌که‌ش ده‌ڵێ با ده‌وڵه‌ت دڵنیایی ته‌واوی کۆمه‌ڵگامان پێبدات.. ئه‌م دوو بۆچونه جیاوازه تائێستا وه‌کو پێویست نه‌توانراوه فۆرمۆله بکرێت و بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
پ: ئه‌گه‌ر بڵێن په‌که‌که چه‌ک فڕێبده‌ن سودو بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن با ده‌وڵه‌ت ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بوه‌ستێنێ که ده‌بوو روناکبیران هه‌میشه پرسیاری دووه‌میان به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت بکردایه تا کۆتایی بهکردهسهربازیهکانی بهێنێ دژی په‌که‌که ئه‌وسا په‌لاماره‌کانی په‌که‌که‌ش دووباره نابوونه‌وه.
ئێمه ده‌زانین پێشتر په‌که‌که چه‌ندین جار بڕیاری تهقهوهستاندنی یه‌کلایه‌نی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ گوێ پێنه‌داون له سه‌ر ڕاونان وکوشتنیان سوور بووه.
هه‌موو جاره‌کان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر تهقهوستاندنهکهیان بێده‌نگی بنواندایه ئه‌وانیش سه‌رپێچیان له بڕیاری خۆیان ناکرد.
له لایه‌که‌وه ده‌ته‌په پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکراتی له‌گه‌ڵ ته‌مپۆی سیاسه‌تی دادوگهشهپێداندایه و له‌لایه‌کی تره‌وه جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په دژی پرۆسێسی ئاشتی و دێمۆکراسین له‌گه‌ڵ کوردا.
پ: ئایا ئێوه پێتانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوپارته به‌و شێوه‌یه دژایه‌تیAKP بکه‌ن ئه‌و پارته ده‌توانێ هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و کرانه‌وه هه‌ڵنێ؟
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ژیانی حکومه‌تی ئاکه‌په به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات، به‌ڵام من پێـوایه ئه‌م پرۆسێسی کرانه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت. CHPجه‌هه‌په لای خۆیه‌وه پێیوایه ئه‌م سیاسه‌تی کرانه‌وه‌یه به‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی کوردا پرۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکیه. ئه‌مه بۆچونێکی گه‌وره‌ی پڕ هه‌ڵه‌یه.
بۆ هه‌ڵه‌یه؟ چونکه سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و سیاسهتهچهوتهی که 80 ساڵه سه‌پینراوه و بریتیه له سیاسه‌تی نکوڵیلێکردن وکوشتن وبڕین، که ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له‌و سیاسه‌ته‌ی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و کێشه‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ئه‌مریکاوه نیه. چونکه ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه له ساڵی 1920وه په‌یڕه‌وده‌کرێت، ئایا ئه‌وساکه ئه‌مریکا ئامۆژگاری تورکیای ده‌کرد ئه‌وها ره‌فتار بکات به‌رانبه‌ر کورده‌کان؟.
ده‌وڵه‌تی تورکی ئێستا خۆی ده‌توانێ له‌و سیاسه‌ته ناڕه‌وایه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و هه‌نگاو بهرهوههڵوهشاندنهوهی بنێت.
پ: به بۆچوونی ئێوه چێ پێویسته بکرێت بۆچاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد؟
1- یه‌که‌م خوێندن و په‌روه‌رده که‌له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانه ده‌بێ به زمانی دایک بێت.
2- پێویسته کورده‌کان خۆیان خاوه‌نی ستاتوی کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بن له‌و ناوچانه‌ی که‌له‌سه‌ری ده‌ژین که ژماره‌ی زۆری خۆیان ئه‌وه ده‌سه‌پێنێ. تورکیا له‌به‌رچاوی جیهان داکۆکی له 200 ههزارتورکی قبرسی ده‌کات که‌ده‌بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ، به‌ڵام پێشێلی مافی20 ملیۆن کورد ده‌کات که له‌سه‌رخاک و زێدی باوباپێرانیان ده‌ژین سیاسه‌تی توانه‌وه‌و نکوڵی لێکردن پیاده‌ده‌کات. هه‌شتا ساڵه هێشتا مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م گه‌له وه‌ک زمان وناسنامه کێشه‌ی له‌سه‌ره.
پ: ئێوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی تایبه‌ت به‌کورده‌کان به پێویست ده‌زانن، ئایا باوه‌ڕتان به‌پێکه‌وه ژیانی کورد‌و تورک نه‌ماوه؟
من پێموایه ژیانی بهجیاجیای ئه‌م دوو گه‌له ڕاست ودروست تر ده‌بێ و ده‌کرێ بخرێته بواری جێبه‌جێکردنیشه‌وه. ئه‌مه هه‌ر کورده‌کان ناگرێته‌وه بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان و تورکه‌کانی قبروسیش هه‌روایه. واتا هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ جگه‌له‌وه ڕێگه‌چاره‌کانی دی ڕاست نابن.
سه‌باره‌ت بهدهستهواژهیهی ناو یاسای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کانی ناو سنوری ده‌وڵه‌تێک، دیاره ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌وی من بۆ کورده‌کانی ده‌خوازم ناکۆک دێته‌وه کهدهلێـم بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا رزگاری بێت له‌کێشه‌ی کورد‌و گه‌شه‌بکات با کورده‌کان بهجیاله تورکه‌کان بژین نه‌ک پێکه‌وه. منیش ره‌خنه ئاراسته‌ی ئه‌و یاسایه ده‌که‌م به‌که‌موکوڕی ده‌زانم که‌ماف ده‌دات به فه‌له‌ستینییه‌کان که‌ده‌وڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌کوردی ڕه‌وا نابینێ. ئه‌ی گوایه کێ بوو بو به‌هۆی دابه‌ش بوونی ووڵاتی کوردان؟
به‌ڵێ یه‌کێ له ده‌وڵه‌ته دامه‌زرێنه‌ره‌کانی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو که ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه کردووه ووڵاتی لۆکسمبورگه که ژماره‌ی دانیشتوانی 450 هه‌زار که‌سه وخاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیانن به‌ڵام به 40 ملیۆن کورد ره‌وانابینێ چاره‌نوسی خۆیان دیاری بکه‌ن ئه‌مه له‌سیاسه‌تدا دهچێێته خانه‌ی بێ ئه‌خلاقیه‌وه.
ئێوه سه‌باره‌ت به‌کورده‌کان هه‌میشه ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دوباره‌ده‌که‌نه‌وه. ئێوه زۆربایه‌خ به‌مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن.
ئایادهولهت بۆ کورده‌کان زۆر گرنگه به‌لای ئێوه‌وه؟
به‌ڵێ ده‌وڵه‌ت بۆ کورده‌کان زۆر گرنگه من نمونه‌یه‌کی زیندوتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه که‌له ساڵی 1989 له‌ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی جزره روویداوه کهسهکردهیهکی سوپا کۆمیتانێک له‌وێ به‌زۆر گوی ده‌رخواردی کورده‌کان داوه. من لێره‌وه داوای بوردن ده‌که‌م که‌ئه‌م روداوهقێزهونهتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌وڵه‌ته‌که‌تان له‌ئاستی گووی تێپهڕاندایا ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه رووینادا!!
ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتی ومافپارێز بوایه کورد‌و تورک گویان ده‌رخواردی یه‌کدی نادا، لێپرسینه‌وه له‌و ره‌فتاره پشتگوێ ناخرا.
ئێوه پیتانوایه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ته‌نها ده‌وڵه‌تی تورکه، ئایا ئازاروئه‌شکه‌نجه تورکه‌کانیشی نه‌گرتۆته‌وه؟
به‌ڵێ
ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک دیمۆکراسی ومافپارێز.
ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی 1920 به‌دواوه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی کوشتن وله‌ناوبردن Asimilation نه‌کرایه، ئێستا ئه‌م گه‌له به‌و ژماره چه‌ند ملیۆنیه‌وه سهربهخۆدهبوو.
میلله‌تی تورکتان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و به‌ڕێزو به‌هێز نیشاندا بهسهرنهتهوهکانی تردا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌تان هی یه‌ک نه‌ته‌وه بێت ویه‌ک زمان ویه‌ک ئاڵای هه‌بێت. تا ئه‌م جه‌نجاڵه‌ی ئیمڕۆی لێکه‌وته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک ئه‌وه وایه گه‌ر ئێستا مامۆستایه‌کی وانه‌ی جۆگرافیا به قوتابیه‌کانی بڵێت زه‌وی ته‌خته خر نیه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌و سوکایه‌تی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه گه‌ر بڵێت گه‌لێک به‌ناوی کورد بوونی نیه زۆر ئاساییه له‌جیاتی ره‌خنه وسه‌رزه‌نشت ره‌نگه پاداشت بکرێت. بۆیه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆکورد مافی خۆیه‌تی تاکه ڕێگهچارهشه.
که‌باس له ده‌وڵه‌تی کورد ده‌کرێ له‌م ناوچه جۆگرافیهدا ده‌وڵه‌تی تورکیش هه‌یه ئایا کێشه‌کان له‌وێوه ده‌ست پێناکه‌ن؟
ئه‌گه‌ر تورکیا له کێشه‌ی کورد رزگاری بێت، پشوو ده‌دات و پێشده‌که‌وێ.
ئه‌مه جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان ده‌گه‌یه‌نێت...
به‌ڵێ ئه‌وه قۆناغێکه که ده‌بێ هه‌ر رووبدات... یا ده‌بێ درێژه‌بده‌ن به‌وه‌ی که‌ئێستا هه‌یه که ده‌بێته هۆی لاوازکردنی تورکه‌کانیش..، بیرکه‌نه‌وه تورکیا چه‌ندێ یاسای بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی بیروڕاجیاوازهکان داهێناوه ئه‌م یاسایانه بۆ کێ دانراون.. ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد نه‌بوایه تورکیا هه‌رگیز پێویستی به‌و هه‌موو یاسایانه نه‌ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌تورکیادا نه‌بوایه، تورکیاش به‌م ڕاده‌یه‌ی ئێستای Anti demokratie دژه دیمۆکراتی نابوو؟
به‌ڵێ له‌هه‌ر ووڵاتێکدا ئازادی ڕاده‌ربڕین سانسۆری له‌سه‌ربێت له‌وێ دێمۆکراتیهت جێگه‌ی نابێته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا له‌م ووڵاته‌دا مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێت کوشت وبڕو ڕاونان کۆتایی نایات.
ئیتر ئه‌و شێوه ده‌وڵه‌ته‌ی کورد چۆن ده‌بێت، ، ئه‌وه هه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیانه که‌به‌لای که‌مه‌وه وه‌ک سه‌ره‌تا نابێ له فه‌ده‌راسیۆن که‌متر بێت...
مانگێک لهمهوپێش کێشه‌یه‌ک که‌وته نێوان دامه‌زراوه‌ی حاکمه به‌رزه‌کان و داکۆکی کاران له‌ده‌وڵه‌ت ووه‌زاره‌تی داده‌وه.
به‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه داوای گۆڕینی هه‌ندێ له داکۆکیکارانی ده‌وڵه‌ت Devlet savcisi ده‌کات سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی چه‌ته‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن و جگه له‌وه هه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌یه‌وێ ئه‌و پارێزه‌ره‌ی که له‌دیاربه‌کر له به‌داواداچوون و دادگایی‌کردنی سه‌رکرده‌یه‌کی ژتیم کار ده‌کات له‌سه‌رکار لاببات، چونکه ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ له‌م ووڵاته‌دا له‌ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن نه‌کۆڵرێته‌وه وزانکۆ و دادگاکان بکه‌نه پاشکۆی ئایدۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ت.
له ووڵاتێکدا کوردێک به‌ناسنامه‌ی کوردێتی خۆیه‌وه بگاته ئاستی ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک کۆمار، ئێوه هێشتا پێتانوایه بوارنهماوه بۆ پێکه‌وه‌ژیانی کورد‌و تورک؟
پێکه‌وه‌ژیانیان ته‌نها له فۆرمی فیدراسیۆنێکدا ده‌گونجێ.. ! چونکه پێکه‌وه ژیان کاتێک ده‌بێ که‌هه‌ردوولایان له‌مافه‌کاندا یه‌کسان بن، چونکه له‌م پێکهاته سیاسیه نوێه‌دا که هه‌ردوولایان یه‌کسانن له‌مافه‌کاندا، فێربوون وپهروهردهبه زمانی دایک خۆی ده‌سه‌پێنێ..
به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ر چۆن فێربوون به‌زمانی تورکی ده‌بێته ئه‌رکێک ده‌بێ بکرێت فێربوون به‌زمانی کوردیش هه‌روا ده‌بێ.
له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده یه‌وه فێری زمانی کوردی ده‌بن وپاشان وه‌ک مامۆستا وفه‌رمانبه‌ر ده‌چنه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان به‌کوردی ده‌دوێن به تێپه‌ڕبوونی کات زمانه‌که زیندوده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر کورده‌کان ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که تورک خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نین. ئه‌وان ده‌مێکه هه‌یانه.
ئێستا دۆخه‌که وایه تورک خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن، که‌له سالی 1920 دایانمهزرادووه، کورد خاوه‌نی هیچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێک نین له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا.
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌هۆی زۆرایه‌تیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات که نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌خۆی که‌متر به‌ژماره له بۆته بدات و بتوێنێته‌وه.
من ده‌ڵێـم کورده‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ژماره‌یان زۆره‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان چاره‌نوسی سیاسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
ئایا پێشبینی چ جۆره ده‌وڵه‌تێک ده‌که‌ن بۆ کورد؟
هه‌ر شێوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت بێت.
مه‌به‌ست له‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌وڵه‌تێک بیت، ئێمه باسی بنچینه‌ی ده‌وڵه‌ت ناکه‌ین. ئه‌م ولاته له‌ژێر ده‌سه‌لاتی تورکدابوو له 12 ئه‌یلولدا یه‌ک ملیۆن مرۆڤیان ئه‌شکه‌نجه‌داوه، گه‌ر له وڵاتێک‌دا دیمۆکراسی نه‌بوو ماف راده‌ربڕین نه‌بوو هه‌ر ناوێکی لێبنرێ ئاساییه،
بڕواننه کوردستانی باشور کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام چۆن بوو ئێستا چۆنه که‌له لایه‌ن کورده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێ.
ئێوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تێکی سه ربهخۆیان هه‌بێ له‌گه‌ڵیاندا که‌وتیته کێشمه‌کێشه‌وه.. ئایا ئێوه پێتانوایه کورد داوای ده‌وڵه‌تێکی جیا سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن؟
تۆ 40 ملیۆنی ناوت نیه! کورد ده‌بێ له خۆی بپرسێته‌وه.
تۆ پێتوایه کورد له‌و مه‌سه‌له‌یه ناپێچنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن من لای خۆمه‌وه سه‌رزه‌نشتیان ده‌که‌م.
سه‌باره‌ت به ژماره‌و ئاماری بوونی کورد له‌تورکیادا، ژماره‌ی جیاجیادهگوترێت. ئایا ژماره‌یان چه‌ند ده‌بێ له تورکیادا؟
به پێی توێژینه‌وه‌کانی عوسمان ئایدن که ئێستا له ئه‌وروپا کارده‌کات له تورکیادا 20 ملیۆن کورد ده‌ژین.
ئایا چۆن ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردیه دێتهدامهزراندن چۆن ده‌پارێزرێ به‌چه‌ک یا به‌ویستی خۆیان له‌سه‌ر به‌شێکی خاکی تورک، یا چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن تورک بۆیان جێبهێڵێ؟
له ساڵانی 1920 دا ئینگتهرهو فه‌ره‌نسا زۆر به‌ئاسانی چارۆکه‌یه‌کی نه‌فره‌تلێکراویان کرده سه‌ر کورده‌کان ووڵاتی کوردانیان دابه‌ش کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی عه‌ره‌ب وفارس وتورکدا، خاڵی سه‌ره‌کی کێشه‌ی کورد لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات و له بواری زانستی سیاسی ودیبلۆماسیشدا ئه‌م کێشه‌یه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیه که ده‌بێ هه‌میشه بچینه‌وه سه‌ری.
ئایا چ پێشنیارێکتان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد؟
مه‌سه‌له‌ی کورد کێشه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یه، ئه‌م کێشه له تورکیا وئێراق وئێران وسوریاشدا هه‌یه.
جا پێشه‌کی بۆ بیرکردنه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردیه پێویسته له وه بتوێژینه‌وه که چۆن دابه‌ش کران واتا ده‌بێ هه‌میشه چۆنێتی دابه‌شکردنی کوردستان بکه‌ینه خاڵی ده‌سپێک وله‌وێوه دابه‌زینه ناو پارچه پارچهبوونهکه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا.
له ڕاستیدا ئه‌م که‌رت که‌رت بوون وپه‌رت بوونه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه به‌ئه‌ندازه‌ی پارچه پارچه بوونی مێشک ومۆخی مرۆڤێک که یه‌کخستنه‌وه‌ی گه‌لێک ئه‌سته‌م ده‌بێ، که‌دیسانه‌وه ده‌بێ بچینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بهخاکهیهوه به‌زۆر بلکێنرێ به خاک ونه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب وتورک وفارسه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بژین.
ئه‌ی بۆ کورده‌کان خۆیان پێکه‌وه نه‌ژین که‌ئه‌وه گونجاوترین نمونه‌یه‌ی پێکه‌وه ژیانه.
له‌ئێستادا له‌کوردستان ده‌وڵه‌تێکی فیدرالی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له تورکیاشدا دانه‌یه‌کی دی بێته دامه‌زراندن، ئایا ئه‌م دوو فهدهراسیۆنه به‌جیاجیا ده‌بن یا یه‌کده‌گرنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر یه‌کیان گرته‌وه کێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات؟
هه‌ر له ئێستاوه بڕیار له‌سه‌ر ئهوهنادرێ که ئه‌و فیدراسیۆنانه چۆن ده‌بن، من توێژه‌ره‌وه‌ی کێشه‌ی کوردم و خاڵه‌لاوازه‌کانی ده‌ستنیشانده‌که‌م که‌له پێش هه‌موویانه‌وه عه‌شیره‌ته‌کان گوێڕایه‌ڵی یه‌کتر نه‌بوون وهه‌رگیز په‌یان به‌سیاسه‌تی یه‌کگرتنه‌وه ویه‌کریزی نابرد و تا ئه‌م رۆژگاره‌ش ئه‌م لاوازیه درێژه‌ی هه‌یه‌و به سیمای سیاسهتیکوردهوه دیاره، که چۆن له‌ساڵه‌کانی 1920 ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا نه ده‌وڵه‌ت نه په‌که‌که هیچیان له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی توندوتیژیه‌وه ناگه‌نه ئه‌نجامێک. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێش به‌وه‌ناچێ به‌زۆری چه‌ک نه‌بێ ڕێگه‌ی تری هه‌بێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌بۆچوونی ئێوه ئاشتی فه‌راهه‌م ده‌بێ یا شه‌ڕ درێژه‌ی ده‌بێ؟
من پێموایه ئاشتی سه‌رده‌که‌وێ، چونکه ئێستا ده‌وڵه‌ت هه‌ندێ داواکاری هه‌یه وکوردیش هه‌ندێ داواکاری هه‌یه. ئاشتیش به‌ره‌نجامی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و داواکاریانهدهبێ! بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتیش کورد ده‌بێ هه‌ندێ له داواکانی به‌رانبه‌ره‌که‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگرێ، بۆ نمونه کورد ده‌توانێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ به‌زمانی دایک بخوێنێ و هیزی پارێزه‌ری خۆی دامه‌زرێنێ ئه‌مه بۆ سه‌ره‌تا زۆر گرنگه.
ئێوه چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه له جیابونه‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه و، له‌م دواییانه‌دا گه‌لی تورکیش ئه‌وانه‌ی که ده‌لێن باجیابینه‌وه له‌کورد ژماره‌یان له زیادبوندایه، هه‌ندێ له‌وانه باس له ریفراندوم ده‌که‌ن. تورکه‌کان گه‌ر رۆژێک جیابونه‌وه‌یان بوێ، کورده‌کان زۆر سوپاسگوزاریان ده‌بن؟
له داهاتوویه‌کی دووردا به‌ڵێ، چونکه له داهاتوویه‌کی دووردا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه چونکه ئه‌و کاته ده‌کرێ باس له‌برایه‌تی دۆستایه‌تی کورد‌و تورک بکرێت، ئێستا زووه.
پێکه‌وه‌ژیانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاجیا ته‌نها له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکرات ولیبرالدا دێته‌دی.
له‌تورکیادا ئایدۆلۆژی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت خۆی ڕێگربووه له پێش ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه. من هه‌میشه گوتومه ژماره‌ی کورد ئه‌وه‌نده زۆره که‌ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌گونجێ که‌ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێ.. ئه‌ی بۆ تائێستا نیانه ئه‌و پرسیاره‌یه که مێشکی منی جه‌ڕاندووه!!!!
تێبینی/ پرسیاره‌کان نوسهروروناکبیر نهشهدوزهل له رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف، ئاراسته‌ی پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی کردوون ومنیش له‌به‌ر گرنگی وه‌ڵامه‌کانی دکتۆر بێشکچی وه‌رگێڕانیم بۆ زمانی کوردی به پێویست زانی. هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
