بڕیاره وایه ڕۆژانی27 و 28 و 29 ئه‌م مانگه، له وڵاتی دانمارك، چاودێری كوردۆساید ناسراو به‌ناوه‌ندی چاك كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی به شێوه‌ی كراوه‌و به چاودێری ڕاسته‌وخۆی میوانان ببه‌ستێت.
به‌مه‌ش چاك ده‌بێته یه‌كه‌م ڕێكخراوی كوردی به شێوه‌ی ئاشكرا‌و له زه‌مینه‌یه‌كی كراوه و له كاتی خۆیدا كۆنگره‌كانی خۆی ببه‌ستێت.
له‌و چوارچێوه‌یه ماڵپه‌ڕی كوردۆساید ته‌وه‌رێكی كردۆته‌وه ڕاسته‌وخۆ كه‌موكوڕی وهه‌ڵه‌كانی چاك دێنێته پێشه‌وه‌و بڵاویان ده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی چاك
له 6-1-2002، بۆخۆی به‌رده‌بازێكی گرنگ بوو له مێژووی تێكۆشان دژ به كوردۆساید و به جینۆساید ناسینی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان. له‌وساوه بۆ ئێستا چاك هه‌زاران چالاكی ئه‌نجامداوه، به‌شی زۆری له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی ئه‌ندامانی بووه، جارجاره‌ش له لایه‌ن دۆستانه‌وه به سه‌ربه‌خۆو حیزبییه‌كانه‌وه وه‌ك تاك هاوكاری كراوه.
پ1: خاڵه به‌هێزه‌كانی چاك چی بووه له نزیك 8 ساڵی ڕابردوو؟.
له‌م ماوه‌یه چاك به پشتیوانی توانای ئه‌ندامه‌كانی، خۆی بسه‌لمێنێ و بوو به دیارده‌یه‌كی له‌به‌رچاو بۆ رێكخراوێكی بچووك، به‌ڵام له ئاست چالاكی نه‌پساو و هه‌ڵویستوه‌رگرتن و رێكخستنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه بۆ ناساندنی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان زۆر له پارتی و یه‌كێتی، گه‌وره‌تره. هه‌روا به كرده‌وه بووه به رێكخراوێكی نیونه‌ته‌وه‌ی و ده‌مێكه سنووری كوردستانی تێپه‌ڕاندووه.
پ2:خاڵه لاوازه‌كانی چی بوونه، ئه‌گه‌ر به وردی ده‌ستنیشانیان بكه‌ن؟
به‌داخه‌وه پاش یتَپه‌ڕبوونی8ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی چاك، هێشتا هه‌ندێ براده‌ر یان ئه‌وانه‌ی به‌جێیانهێشت، له‌م خاڵه تێنه‌گه‌یشتون: كاركردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لێك، په‌یوه‌ندی به كاری حزبییه‌وه نییه‌و گرنگ نییه ئه‌ندامه‌كه سه‌ر به چ حزبێكه، گرنگ ئه‌وه‌یه تاكه‌كان هه‌وڵ نه‌ده‌ن چاك به‌ره‌و ئاقاری هیچ حزب و لایه‌نێك نه‌به‌ن یان ونابێت هیچ یه‌كێك به ئه‌ندامبوونی كه‌سێك له هه‌ر حزب و رێكخراوێك، له ناو چاك، نیگه‌ران ببێت. چه‌ند هیرۆشیما په‌یوه‌ندی به كاری حزبایه‌تی هه‌یه له ژاپۆن، جینۆسایدی گه‌لی كوردستانیش هه‌ر ئه‌وه‌ند په‌یوه‌ندی به كاری حزبایه‌تییه‌وه هه‌یه له كوردستان. بۆ تێگه‌یشتن له‌م خاڵه پێویستیمان به ئاستێكی سیاسی باڵا نییه. هیوادارم هه‌موو ئه‌و هاوڕێ و دۆست و براده‌رانه كه رۆژێك كاریان بۆ چاك كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌ی خۆیان و به‌هه‌مان حه‌ماسه‌تی جارانه‌وه كاری خۆیان بكه‌ن.
پ3:پێشنیارتان چییه بۆ كاركردنی داهاتووی ئه‌م ڕێكخراوه؟.
1-پێشنیار ده‌كه‌م سایته‌كه ببێت به پانتایی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به جینۆسایده‌وه هه‌یه
2- كار بۆ به‌ئه‌ندامبووم له: 1-تۆره جیهانییه‌كانی دژ به راستزم و ئه‌نتی فاشیزم بكات. 2- كار بۆ به‌ئه‌ندام بوون له ریكخراوه تایبه‌ته‌كان به جینۆساید سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
3- له كۆبوونه‌وه جیهانییه‌كان وه‌ك (دوربان) به‌شداری بكات.
4- به ئه‌ندامبوون له رێكخراوی ئاشتی نوینه‌ته‌وه‌یی
پ4:چاك كۆنگره‌ی خۆی له واده‌ی خۆی و به‌شێوه‌ی كراوه ئه‌نجامه دات، واتا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت تا كۆتایی چاودێری كاره‌كانی كۆنگره بكات، چۆن ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵه سه‌نگێنن.
ئه‌مه هه‌نگاوێكی درووسته‌و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ر ده‌بێ به‌م شێوه‌یه رێكبخرێت.
پ5:پێتان باشه له داهاتوو چاك قورسایی كاره‌كاره‌كانی بخاته سه‌ر چ لایه‌نێك؟.
1-په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ل بزووتنه‌وه ئه‌نتی فاشیست و ئه‌نتی راسیسته‌كان له وه‌ڵاتانی ئۆروپا
پ6:ئایا گرنگترین ئه‌و ڕێگریانه له كوێ ده‌بینن له به‌رده‌م:
1-گه‌شه‌نه‌كردنی ڕێكخستنی چاك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان وه‌ك یه‌ك؟.
دیاره له‌و به‌شانه هێشتا زه‌مینه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌ك كوردستانی باشوور، له‌بار نه‌بێت. هه‌روا له له‌لایه‌كه‌وه حزبه سیاسییه‌كان خه‌ریكی كاركردنن بۆ به‌رنامه حزبییه‌كانیان و پێده‌چێت جارێ گرنگی كاركردن بۆ ئه‌م بواره نازانن و له‌ولاوه هێشتا كه‌سانی بێلایه‌ن وچالاك له‌م بواره هه‌ڵنه‌كه‌وتووه. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كه‌م درووست نییه، ده‌با هیچ نه‌بێت له كوردستانی باكور كه توانایه‌كی باشیان هه‌یه له بواری كاری مه‌دنییانه، نووسینگه‌یه‌ك له ئامه‌د بكه‌نه‌وه!
2-كه‌سوكاری قوربانیان چالاكانه‌تر بێنه ڕیزه‌كانییه‌وه؟.
بوونی رێكخراوی جۆراوجۆر له‌م بواره كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی حزبیان هه‌یه، وایكردووه هاتنی كه‌سوگاری ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ ناو ریزه‌كانی چاك زه‌حمه‌ت ببێت.
http://www. kurdocide. com/ku/news_cats. php?cat_id=35
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
