*یه‌كگرتوو یه‌كه‌م لایه‌ن بوو ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆنی به‌رزكرده‌وه، ئێستا ده‌بێت ئه و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی بخاته قاڵبێكی تازه‌تر و به‌حه‌كیمانه كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات
*هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوه و هیچ كه‌سێكی ناو یه‌كگرتووی له‌گه‌ڵ نییه
*گۆڕان هه‌ر باڵێكی یه‌كێتییه و تائێستا هیچ ناوێكی تریان له‌خۆیان نه‌ناوه و حزبی تازه‌یان دروست نه‌كردووه
به‌یان نوری تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی خوشكانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه، تیشك ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی عێراق، به‌یان نوری ده‌ڵێت: هه‌ر كاتێك ئۆپۆزیسیۆن هه‌بوو، نه‌ك ته‌نیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو به‌رده‌وام حه‌ساسییه‌ت ده‌بێت به‌رامبه‌ر
یه‌كتری. پاشان هێما ده‌كات بۆ هۆكاره‌كانی كه‌م ده‌نگهێنانی لیستی چوار حزبه‌كه، كه یه‌كگرتوو یه‌كێك بوو له‌چوار حزبه‌و ده‌ڵێت: بێگوومان ده‌نگی هه‌ر لیست و لایه‌نێك له‌مێژووی هه‌ر حزبێكدا ته‌ماشا بكه‌یت به‌رزو نزمی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كگرتووی ئیسلامیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه و بارودۆخه كردووه. له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و چه‌ند پرسێكی تری گرێدراوی پابه‌ند به‌و هه‌ڵبژاردنه‌و شێوازی خۆ ئاماده‌كردنی لیست و قه‌واره كوردییه‌كان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام لیسته ركه‌به‌ره‌كان تائێستا حه‌ساسییه‌تێكی توندیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌مه بۆچی؟.
به‌یان نوری:هه‌ر كاتێك ئۆپۆزیسیۆن هه‌بوو، نه‌ك ته‌نیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو به‌رده‌وام حه‌ساسییه‌ت ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری، واته ئه‌مه شتێكی ئاساییه.
ئاسۆ:لیستی چوارحزبه‌كه چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانی ده‌كرد، ئه‌مه رووینه‌داو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌نگه‌كانی پێشوویان نه‌هێنایه‌وه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌خۆداچوونه‌وه ده‌كات یان نا؟.
به‌یان نوری:بێگوومان ده‌نگی هه‌ر لیست و لایه‌نێك له‌مێژووی هه‌ر حزبێكدا ته‌ماشا بكه‌یت به‌رزو نزمی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كگرتووی ئیسلامیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه و بارودۆخه كردووه و ده‌ستی به به‌خۆداچوونه‌وه كردووه.
ئاسۆ:ئه‌و هه‌نگاوانه چین كه له‌ئێستادا ده‌بێـت یه‌كگرتووی ئیسلامی بیانهاوێت؟.
به‌یان نوری:یه‌كگرتووی ئیسلامی كه یه‌كه‌مین لایه‌ن بوو ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆنی له‌كوردستاندا به‌رزكرده‌وه، ئێستا وه‌ك هه‌نگاوێكی گه و ره‌تر ده‌بێت ئه و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی بخاته قاڵبێكی تازه‌تر و به‌حه‌كیمانه كار له‌سه‌ر چاكسازیی و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات.
ئاسۆ:باس له‌وه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ده‌بێـت به‌رپرسیارێتی ئه‌و شكسته له‌ئه‌ستۆ بگرێت كه له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ری كه‌وت، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا هاوڕایت كه ده‌ڵێت پێویسته به‌شێك له‌ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه؟.
به‌یان نوری:سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌میشه و له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی كاری‌دا، به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامداوه و (15) ساڵه ئه‌م حزبه‌ی به‌ره‌و پێش بردووه، بۆیه له‌كاتی روودانی هه‌ڵه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر ناوی بنێین هه‌ڵه، مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، ئه‌و رایه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ده‌بێت به‌شێكی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه زۆر زۆر كه‌مه، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌نده‌ها راپۆرت و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها پێشنیار و وردبوونه‌وه لێی، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌نگێكی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك زیاتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ببوایه بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ئه‌وا بإ دوو دڵی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستی ده‌كێشایه‌وه، چوونكه سه‌ركردایه‌تی له ناو یه‌كگرتوودا به‌رپرسیارێتییه نه‌ك ئیمتیازات، ئه‌ركه نه‌ك ماف، بۆیه به‌ئاسانی ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گیرێت.
ئاسۆ: وه‌ك یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سێبه‌ردان كه ئێستا لیستی گۆڕان باسی لێوه ده‌كات؟.
به‌یان نوری:دروستبوونی حكوومه‌تی سێبه‌ر له‌هه‌ر وڵاتێكدا پێویستی به‌بوونی زه‌مینه‌یه‌كی سازكراو و ژماره‌ی كورسییه‌كی زۆری نزیك به‌حكومه‌تی ئاسایی هه‌یه، بۆیه تائێستا له‌زۆرێك له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا نه‌یتوانیوه ببێته واقیع، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا. بۆیه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی چه‌ندین وڵاتی وه‌ك میسر و یه‌مه‌ن، تائێستا نه‌یانتوانیوه دروستی بكه‌ن، بۆ گۆڕانیش وا نازانم به‌و ژماره كورسییه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا كه (22%) ه بتوانێت به‌ته‌نیا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت له‌دروستكردنی حكوومه‌تی سێبه‌ردا، هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌ی به‌هێزیش هه‌بێت، له‌به‌ر كه‌می كورسییه‌كانی و ناسازیی زه‌مینه‌ی كوردستان بۆ ئه‌و جۆره كاره.
ئاسۆ: چ تێڕوانینێكتان هه‌یه بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئایا له‌ناو لیستی چاكسازیی و خزمه‌تگوزاریی ده‌مێننه‌وه یان به‌جیا به‌شدار ده‌بن؟.
به‌یان نوری:هه‌ر چوار لایه‌ن ئێستا راوێژیان هه‌یه به‌ناوخۆی خۆیان و تائێستا كۆتا بڕیار نه‌دراوه، هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه ئه‌و لیسته لیستی ئۆپۆزیسیۆنه‌و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر بڕیاری چوونه ناو حكومه‌ت بده‌ن واته له‌لیسته‌كه ده‌رده‌چن، ئه و كاته بۆ چۆنییه‌تی به‌شدارییكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق قسه و بڕیاری جیای ده‌وێت وه‌ك مه‌له‌فێكی جیا له‌مه‌له‌فی كوردستان.
ئاسۆ:هاوپه‌یمانێتیتان له‌گه‌ڵ حزبی عه‌لمانییه‌كان تاقیكرده‌وه‌و ده‌نگێكی باشتان نه‌هێنا، ئایا بیرتان له‌لیستی ئیسلامی نه‌كردۆته‌وه؟.
به‌یان نوری:یه‌كه‌مین به‌شدارییمان له (92) له‌یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌لیستی ئیسلامی بوو، واته زۆرینه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانمان تاقیكردۆته‌وه و ئێستاش هه‌مووی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ریان.
ئاسۆ:بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، چۆن ده‌ڕواننه هاوپه‌یمانێـتی دروستكردن له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت لیسته عه‌ره‌بییه‌كان؟.
به‌یان نوری:هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوه و هیچ كه‌سێكی ناو یه‌كگرتووی له‌گه‌ڵ نییه.
ئاسۆ:پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی عێراق لیستی پاتی و یه‌كێتی كورسییه‌كانیان كه‌م ببێته‌وه؟.
به‌یان نوری:وه‌ك یه‌كێتی و پارتی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان كه‌م نابێته‌وه، چونكه (گۆڕان) هه‌ر باڵێكی یه‌كێتییه و تائێستا هیچ ناوێكی تریان له‌خۆیان نه‌ناوه و حزبی تازه‌یان دروست نه‌كردووه. كه‌واته هه‌ر كورسییه‌كیش ئه‌وان به‌ده‌ستیبهێنن هه‌ر بۆ یه‌كێتی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك باڵێكی ئۆپۆزیسیۆنی یه‌كێتییه سه‌ره‌كییه‌كه، به‌ڵام وه‌ك هاوپه‌یمانیی كوردستانیی به‌ڵی ئه‌مجاره كه‌م ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
